ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسیی، ناوه‌ندێكی نیمچه ئه‌كادیمی قازانج نه‌ویسته، كارده‌كات بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی وشیاری سیاسیی گشتگیر له‌نێو فه‌زای ڕۆشنبیری كوردیدا.
ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسیی، سه‌ربه‌هیچ گرووپ و حیزبێكی سیاسیی له‌هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان نیه، به‌ڵام ئاماده‌یه بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوسه‌نگ و ئامانجداری دوولایه‌نه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گرووپ و لایه‌ن و ڕێكخراو‌و، ناوه‌نده ئه‌كادیمییانه‌دا كهپێویستییان به پسپۆڕی و شاره‌زایی توێژه‌رانی چاوی كورد هه‌یه، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی بكات. ته‌واوی هه‌ماهه‌نگییه‌كانیش له‌چوارچێوه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده ئه‌كادیمی و زانستییه‌كانی كایه‌ی سیاسه‌ت وه‌ك مه‌عریفه چڕده‌بێته‌وه.
ئامانجی دوورمه‌ودای ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسیی، به‌شداری كردنه له داڕشتنی ژێرخانی زانستیی بڕیاری سیاسیی له‌كوردستان و سه‌رمایه‌گوزاری فیكری له‌ناو كێڵگه‌ی بڕیاری سیاسیی كوردیدا. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی بڕیاری سیاسیی كوردیدا، هه‌ماهه‌نگی به‌رپا بكات و به‌توێژینه‌وه‌و، ڕاپرسی و شیكاری زانستی هاوكاری ناوه‌نده‌كانی بڕیار بكات.
یه‌كێك له‌ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی چاوی كورد، ئه‌وه‌یه بتوانێت به‌شدارییه‌كی كاریگه‌ر بكات له‌دروستكردنی شوناسی كوردی بۆ تاكی كۆمه‌ڵگه و سیاسه‌تیی كوردی، ئه‌ویش به‌ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر ڕه‌هه‌نده‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان.
ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسیی، ده‌یه‌وێت پرۆسه‌كانی ده‌وڵه‌تسازی و نه‌ته‌وه‌سازی و نیشتمانسازی بهێنێته ناو كایه‌ی مه‌عریفه‌ی كوردییه‌وه‌و، له‌وڕێگه‌یه‌وه به‌شداری بكات له‌دروستكردنی ئه‌قڵێكی نه‌ته‌وه‌یی كه‌له‌خزمه‌تی دروستكردنی ده‌وڵه‌تێك بێت بۆ خه‌ڵكی كوردستان.