ژنە داعشەکان، هاوبەشەکانی تیرۆر
زاوا: قایلیت به‌ فره‌ژنی؟ ئوسامه‌ بن لادنت خۆش ده‌وێت؟ له‌ چێشتلێنان باشیت؟ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ژنه‌كه‌ به‌ به‌ڵی وه‌ڵامی دایه‌وه‌، ئیدی هاوسه‌رگیریی شه‌رعی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و كچه‌كه‌ ده‌بێته‌ ژنی تیرۆریسته‌كه‌ یان ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ ژنه‌كانی.