١- سەردانیکردنی بەرپرسی بۆردی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن بۆ لقی سلێمانی سەندیگای ڕۆژنامەنوسانی
کوردستان بەمەبەستی تەواوکردنی مامەڵەی فەرمی ماڵپەڕەکەمان لە ڕێکەوتی ٣/٢/٢٠١٩.
٢- پێشوازیکردن لە خاتو نیان محەمەد پێشکەشکاری میدیایی و خاوەنی وێب تیڤی ژیان کە بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربونی
ناوەندەکەمان ھاتبو لە ڕێکەوتی ٣/٢/٢٠١٩.
٣- سازدانی ئێوارە گفتوگۆیەکی کراوە بۆ بەڕێز د. موئمن زەڵمی سەبارەت بە (ڕۆڵی حیزب لە سەردەمی مۆدێرنەدا، ھاوپەیمانی نیشتیمانی بەنمونە) کە تیایدا ناوبراو دیدگای حیزبەکەیانی بۆ ئامادەبوان ڕونکردەوە و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە، لە ڕێکەوتی ٥/٢/٢٠١٩.
٤- پێشوازیکردن لە بەڕێزان مامۆستا جەعفەر و بەڕێز کۆسار لە کۆمپانیای داناغازەوە ھاتبون بەمەبەستی ناسین و ئاگاداربونی ناوەندەکەمان لە ڕێکەوتی ٥/٢/٢٠١٩.
٥- بەشداریکردنی سەرۆکی ناوەند و تیمی پەیوەندییەکان لەپانێڵێَکی ھاوبەشی ناوەندی کوردستان و کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لەژێر ناوی (خوێندنەوەیەک بۆ دۆخی سیاسی ئێستای کوردستان) لە شاری سلێمانی لە ڕێکەوتی ٥/٢/٢٠١٩.
٦- پێشوازیکردن لە نێردەیەکی تایبەتی پارتی دیموکراسی و دادپەروەری بەمەبەستی ئاشنابون بە کاری ناوەندەکەمان و کاری ھاوبەش سەردانی ئۆفیسی سەرەکی ناوەندەکەیان کردین لە ڕێکەوتی ١٠/٢/٢٠١٩ کە پێکھاتبون لە بەڕێزان: (ئومێد کوردی، ئەندامی م. س، دانا تەیب مەنمی وتەبێژی فەرمی پارتەکەیان، ھاوبیر خەبات ئەندامی م .س و ھێمن قادر ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
٧- بەمەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربونی وەک پارێزگاری نوێی پارێزگای ھەڵەبجە لە ڕێکەوتی ١٢/١/٢٠١٩ ستافی ناوەندەکەمان سەردانی مامۆستا ئازاد تۆفیق مان کرد و ئومێدی سەرکەوتنمان بۆ خواست لە کارەکانیدا و ناوبراویش بەناوی پارێزگای ھەڵەبجەوە پشتیوانی خۆی بۆ پلان و پرۆژەکانی ناوەندمان دەربڕی.
٨- پێشوازیکردن لە بەڕێز ڕێباز خاوەنی کۆمپانیای ئێم دی ھاوس لە ئۆفیسی ناوەند لە ڕێکەوتی ١٣/٢/٢٠١٩، شایانی باسە ناوبراو بەمەبەستی پشتگیری و پشتیوانی لە پلان و پرۆژەکانمان ھاتبو وەدیاری چەند بەندێک کاغەزی چاپکردنی بۆ ھێنابووین.
٩- لە ئۆفیسی ناوەندمان پێشوازیمان کرد لە بەڕێزان "مامۆستا شێخ فوئاد بەرزنجی، شێخ فوئاد نۆدێیی و حاجی ڕەئوف" لە ناوەندی ھزری شارستانی کە بەمەبەستی یەکترناسین و ئاشنابون بە کارەکانی ناوەندەکەمان سەردانیانکردین لە ڕێکەوتی ١٣/٢/٢٠١٩.
١٠- لە ڕێکەوتی ١٧/٢/٢٠١٩ لە پەراوێزی مەراسیمی دابەشکردنی کتێبێک لە ھۆڵی ساڵۆنی کوردستانی نوێدا بەرپرسی بۆردی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ناوەنمان دیدارێکی کرد لەگەڵ بەرٍێز ڕابەری سەید ئیبراھیم بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و داوای ھەماھەنگی کرد بۆ ھەردولا و بڕیاردرا لە کاتێکی نزیکدا پێکەوە دانیشتن بکەین بۆ ھەمان مەبەست.
١١- بەشداری ھوکاران مەشخەڵ کەوڵۆسی سەرۆکی ناوەند و ئەیمەن شێخ محەمەد بەرپرسی بۆردی کارگێڕی لە یادی ١٧ ساڵەی دامەزراندنی (پارتی سەربەستی کوردستان) لە شاری ھەولێری پایتەخت کە تیایدا ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی و ناوداران بەشداران بون لە ڕێکەوتی ١٧/٢/٢٠١٩.
١٢- بەشداریکردنی سیروان حەمەشەریف سەرۆکی بۆردی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ناوەندمان و چاوەن ئازاد ئەندامی بۆرد، لە کۆڕێکی بەڕێز خەڵەف غەفور لەسەر سیاسەتی تورکیا و ئاستی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان وە لە کۆتاییشدا کتێبێکی ناوبراو بەسەر ئامادەبواندا دابەشکرا بەناوی (کاتم نییە بۆ پێکەنین) کەبەشێک لە نوسینی گۆشە ڕۆژنامەوانییەکانی ناوبراو بو. لە ڕێکەوتی ١٧/٢/٢٠١٩.
١٣- پێشوازیکردن لە ڕۆژنامەنوس و جالاکوانی بە ڕەگەز ئەمریکی Zack Bazzi nd و ھاوڕێیەکی لە ئۆفیسی سەرەکی ناوەندمان لە ڕێکەوتی ١٩/٢/٢٠١٩ وە تیایدا کورتەیەک لەسەر کار و پلانی ناوەندمان بۆیان باسکرد و لە بەرامبەردا میوانان ئومێدی سەرکەوتنیان بۆ ناوەندەکەمان خواست و چەند خاڵێکیان وەک پێشنیار خستەڕو.
١٤- بەشداریکردنی ناوەندەکەمان لە پلاتفۆرمی دابڕان لە پارێزگای سلێمانی بە ناونیشانی (ئاین بۆ تاک و دیموکراسی بۆ ھەموان) لە ھۆڵی تەواری یەکێتی ژنانی کوردستان کەتیایدا چەندین کەسایەتی دیاری سیاسی و ئاینی و لایەنگری بەرەی عەلمانی بەشداربون لە ڕێکەوتی ٢١/٢/٢٠١٩.
١٥- پێشوازیکردن لە شاندێکی باڵای پارتی دیموکراسی و دادپەروەری لە ڕێکەوتی ٢٤/٢/٢٠١٩ لە ئۆفیسی ناوەندمان کەپێک ھاتبون لە بەڕێزان:
- ئومێد محمد کەریم ناسراو بە ئومێد کوردی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سیاسی.
- دانا تەیب مەنمی، وتەبێژی فەرمی.
- ھاژە حەسەن، ئەندامی سەرکردایەتی.
- سۆزیار محمد تەھا، بەرپرسی مەکتەبی خانمان.
- ھاوبیر محمد، بەرپرسی مەکتەبی ئامار.
شایانی باسە شاندەکە بەمەبەستی یەکتر ناسین و ھەماھەنگی سەردانیان کردین و ھەمان ڕۆژ کاتژمێر ٣ ی پاشنیوەڕۆ گفتوگۆیەکی کراوەمان سازکرد بۆ بەڕێز ئومێد کوردی ئەویش لە درێژەی زنجیرە کۆڕو سیمینارێکدا دێت کەناوەندەکەمان سازی دەکات بۆ پارتە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان بەبێجیاوازی.
١٦- پێشوازیکردن لە بەڕێزان مامۆستا ئالان حەمەسەعید بەرپرسی لقی ٢١ ی پارتی دیموکراتی کوردستان و ھاوڕێیانی لە کارگێڕی لق بەڕێزان شێخ فاتیح شێخ ئیبراھیم و مامۆستا شنۆ نوری، کە بە مەبەستی پیرۆزبایی و پشتگیری لە پرۆژەی ناوەندمان سەردانیان کردین لە ڕێکەوتی ٢٦/٢/٢٠١٩.
١٧- بەشداریکردنی ناوەندەکەمان لە بۆنەیەکی تایبەت بە جلوبەرگی کوردی لە دیوەخانی سەرای شاری سلێمانی بە ناوی (گەڕانەوە بۆ کەلتوری نەتەوایەتی) کە بەڕێز شێخ بورھان شێخ محمد پێی ھەستابوو و تیێیدا چەندین جۆر جلوبەرگی کوردەواری نمایش کرابو و میوانانێکی زۆر و کەناڵەکانی ڕاگەیاندنیش گرنگییان پێیدا بوو، لە ڕێکەوتی ٢٦/٢/٢٠١٩
١٨- بەشداریکردنی ستافی ناوەندەکەمان لە کۆڕێکی بەڕێز مەجید ساڵح ڕاوێژکاری پەرلەمانی کوردستان و ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لە ھۆڵی کتێبخانەی گشتی سلێمانی بە ناوی (مامۆستا ڕەفیق حیلمی منەوەرێکی کوردایەتی) لە ڕێکەوتی ٢٦/٢/٢٠١٩.