دەستپێکی جەنگی ئاو لە حەوزی نیلی شین

نیلی شین یەکێکە لە لقەکانی دابینکاری ئاوی ڕووباری نیل کە سەرچاوەی ئەم ڕووبارە لە ووڵاتی (اثیوبیا) سەرچاوە دەگرێت بە ڕێژەی (٨٥٪‏) کە ھەڵکەوتەی جوگرافیای دەکەوێتە بانی ئەسیوبی.
PM:03:03:18/07/2020
دۆسیە: نێودەوڵەتی
ئەم ھاوکێشەیەش دواجار و لە نزیکترین کاتدا لە پرۆژەی (گاپ) دا دووبارە دەبێتەوە لە نێوان ھەرسێ ووڵاتی (تورکیا و سوریا و عێراق) لە حەوزی ھەردوو رووباری ( دیجلە و فورات) دا.



سەرەتا

(رووباری نیل) یەکێکە لە گەورەترین ڕووبارە تێر ئاوەکانی جیھان کە بە (٩) وولاتدا تێدەپەڕێت(زائیر، رواندا، بۆرۆندی، ئۆگەندا، کینیا، تەنزانیا، ئەسیوبیا، سودان، میصر) نزیکەی (١٠٪‏) ڕووبەری کیشوەری ئەفریقا پێک دێنێت (ئاوزێڵ، حەوز، ڕێڕەو)، ھەرچەندە رێژەی ئاوی ئەم ڕووبارە جێگیر نیە بەھۆی پشت بەستنی رووبارەکە بە ئاستی دابارین و ئەمەش لە سالێکەوە بۆ سالێکی تر دەگۆڕێت، ئەگەر سەیری ئاماری ساڵی (١٩١٦-١٩١٧) بکەین رێژەی ئاوی رووبارەکە (١١٩ ملیار/م٣) بووە وە لەساڵی (١٩٨٤-١٩٨٥) نزمترین ئاستی تۆمارکردووە کەرێژەی ئاوەکەی گەشتۆتە(٣٤,٨)ملیار/م٣.

 


بری زۆری ئاوی ئەم رووبارە لە رێرەوی خۆی و لە بەنداوکاندا بەھەڵم دەبێت بۆ نموونە تەنھا لە ساڵێکد لە بەنداوی (سەدی عالی) نزیکەی (١٠ملیار /م٣) ئاو بە شێوەی ھەڵم لەدەست دەچێت بەھۆی بەرزی پلەی گەرمی کیشووری ئەفریقی، ئەوەی کێشەکەی زیاتر کردووە دابارین لە کیشوەرەکەدا لە وەرزی ھاویندا ڕوو دەدا کە ئەمەش ڕێژەی بەھەڵم بوونی چەند ھێندە خێرا تر کردووە.

حەوزی ڕووباری نیل رووبەری (٢،٩٠٠،٠٠٠)کم٢ وە بەشی باکوری رۆژھەڵاتی ئەفریقا دەگرێتەوە ، درێژی ئەم ڕووبارە (٦،٧٠٠) کم.

لەم ھەفتەیەدا کێشەی ئاو لە نێوان (ئەسوبیا و سودان و مصر) پێی خستە قۆناغێکی دیکە چونکە ئەسوبیا دەستی کرد بە کۆکردنەوەی ئاو لە بەنداوی (نھچە) کە دەکەوێتە نزیکی سنووری وولاتی سودان وە بە دووری (١٠٠کم) لە سەرووی بەنداوی (الروصیرص) لە ناو ئەسیوبیا کە بە یەکێک لە بەنداوە گەورە و پڕ بایەخەکانی حەوزی رووباری نیل دێتە ھەژمار و بۆ توانای دابینکاری ووزە و ئاودێری،بەمەش ئەسیوبیا تۆمەتباردەکرێت بە پێشێلکاری نێودەولەتی یاساکانی ئاو وە رێکەوتنە ئاوییەکانی نێوان ھەرسێ ووڵات.

دامەزراوە ئاویەکانی ئەسوبیا لە دوای دەرکەوتنی بایەخی ئاو لە لایەن دەوڵەتی ئیسرائیلەوە دەستی بەسەردا گیرا ( لەرووی سیاسی و دارییەوە) بە مەبەستی کۆنترۆل کردنی سەرچاوە ئاوییەکانی وولاتانی عرەبی (لەچوارچێوەی دەست بەسەراگرتنی ئاوی ئەو وولاتانەی سەرچاوەی وولاتانی عرەبین کە ئەوانیش حەوزی نیل و پرۆژەی گاپ و رووباری دۆلی ئوردن، ئەگەر بزانین ئەم سەرچاوە ئاویانە ٦٠٪‏ ئاوی و ولاتانی عرەبی دابین دەکەن ) لە کۆتای جەنگی عرەب - ئیسرائیل ١٩٦٧ ئەگەرسەیری چەند ئامارێک بکەین لە نێوان ھەرسێ وڵاتی (ئەسوبیا، سودان، مصر).

پێویستی پشتبەستن بەکارھێنانی ئاوی رووباری نیل بۆ ھەر ووڵاتێک

ئسوبیا : ١,٨ ملیار /م٣ کەدەکاتە ڕێژەی ٣٪‏
سودان : ١٤,٢ ملیار /م٣ کەدەکاتە ڕێژەی ٧٧٪‏
 مصر  : ٥٥,٥ ملیار /م٣ کە دەکاتە ڕێژەی ٩٣٪‏

بەرکەوتەی ساڵانەی تاکە کەس بۆ ئاو 

ئسوبیا : ١,٤٠٠ م٣ بۆ یەک کەس
سودان :: ١,٠٢٠ م٣ بۆ یەک کەس
 مصر  : ٥٨٩ م٣ بۆ یەک کەس

بەکارھێنانی ئاوی نیل بۆ کشتووکاڵ

ئەسوبیا : ٩,٦ ملیار / م٣
سودان  : ١١,٨ ملیار /م٣
 مصر  : ٥٠ ملیار /م٣

بەکارھێنانی ئاوی روباری نیل بۆ پیشەسازی

ئەسوبیا : ٠.٠٥١ ملیار / م٣
سودان  : ٠.١٥٠ ملیار /م٣
 مصر  : ٥.٥ ملیار /م٣

بەکارھێنانی ئاو بۆ پێداویستی ناوماڵ 

ئەسوبیا : ٠.٨١٠ ملیار / م٣
سودان  : ٠.٧٢٥ ملیار / م٣
 مصر  : ١٠.٨ ملیار /م٣

بەمەش بۆمان ڕوون دەبێتەوە پێداویستی ئاوی ھەریەک لە ووڵاتانی سودان و مصر بۆ ئاوی ڕووباری نیل زۆرترە بە بەراورد لەگەڵ ووڵاتی ئەسوبیا ئەمەش ئەوە نیشان دەدات ھەر ھەنگاوێکی حکومەتی ئەدیسەبابا بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئاوی نیل ھەنگاوێکە بۆ خنکاندنی ووڵاتانی پاشینەی ئاوی رووباری نیل و دروست کردنی فشارە بۆ زیاتر نزیک بوونەوەی ووڵاتانی باکوری ئەفریقی بۆ ھاوکاری ( سیاسی و ئابووری و ھەواڵگری) دەوڵەتی ئیسرائیل لە بەرامبەر پاراستی کیانی ئیسرائیلی .

کەئەم ھاوکێشەیەش دواجار و لە نزیکترین کاتدا لە پرۆژەی (گاپ) دا دووبارە دەبێتەوە لە نێوان ھەرسێ ووڵاتی (تورکیا و سوریا و عێراق) لە حەوزی ھەردوو رووباری ( دیجلە و فورات) دا.

ئەم کێشەیە دەمانباتەوە ئەو دڕدۆنگیەی لە ساڵانی (١٩٩٩- ٢٠٠٥) روویدا لەنێوان ووڵاتانی حەوزی رووباری نیل ھەریەک لە مصر و سودان دوو فیرقەی سەربازی مەشق پێکراوی جەنگی دارستانیان دروست کرد کە لە کاتێکدا ھەردوو ووڵات ھیچ رووبەرێکی دارستانی چڕیان نیە ئەمەش ئەسوبیا بە مەترسی بۆ سەر خۆی و پرۆژە ئاوییەکانی خستە ڕوو چونکە لقی سەرەکی رووباری نیل دەکەوێتە ئەسوبیا و ناوچەیەکی دارتان و جەنگەڵە و تاکتیکی سەربازی خۆی ھەیە.

دواجار ئەم بارودۆخە بە دەست پێکی بەھاری عرەبی لە سالی ٢٠١١ کۆتای بە مەترسی سودان و مصر ھێنا لەلایەک و لە لایەکی تر دەرفەتی بە ئەسوبیا دا بەنداوی نوێ بونیادبنێ لەسەر ڕووباری نیل کە کۆتا بەنداویش بەناوی (بەنداوی نھچە) یە وەک تحدی بەرامبەر ئەو مەترسی و گەلەکۆمەکیەی ووڵاتانی عرەبی موسولمانی ئەفریقی دروستیان کرد پێش بەھاری عرەبی لەسەر ووڵاتانی مسیحی ئەمازیخی ئەفریقی، دواجار بەشکستی گروپی عرەبی کۆتای پێ ھات تا لەدەست دانی دارفۆریش سودان باجی ئەو سەرکێشیەی دا .



ئه‌م بابه‌ته 820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر