ڕێکەوتننامەی ڕەشماڵی سەفوان

لە پاش دامەزراندنی شانشینی عێراق لە ساڵی (1921ز) لە لایەن میر فەیسڵی یەکەم (1921_1933ز) یەکەم شای شانشینی عێراق، لە ژێر سەرپەرشتی ئیمپراتۆریای بەریتانیا، و ئەوە بوو دەسەڵاتدارانی عێراق لە سەردەمی شا غازی(1933_1939ز)دووەم شای شانشینی عێراق، ڕایانگەیاند کە کوەێت بەشێک لە عێراق، بەڵام نەتوانرا هیچ بکرێت.
PM:02:56:22/09/2020
دۆسیە: عیراقناسی
لە(8_8/ئاگوستۆس _1990)دەوڵەتی عێراق، میرنشینی کوەێتی وەکو نۆزدەهەم پارێزگای عێراق ڕاگەیاندن.



پاش ئەوەی لە ساڵی (1958ز) سیستەمی سیاسی لە عێراق لە شانشینیەوە گۆڕا بۆ کۆماری، ئەوە بوو ژەنەڕاڵ موحمه‌د نه‌جیب روبیعی (1958_1963ز) بووە یەکەم سەرۆک و ژەنەڕاڵ عه‌بدولکه‌ریم قاسم (1958_1963ز) بووە یەکەم سەرۆک وەزیرانی کۆماری عێراق، ئەوە بوو عه‌بدولکه‌ریم قاسم (1958_1963ز) ڕایگەیاند، کەوا کوەێت بەشێکە لە عێراق، بەڵام نەتوانرا هیچ بکرێت، و هەروەها لە ڕێکەوتی (19_6/یونیو_1961) میرنشینی کوەێت سەربەخۆیی ڕایانگەیاند و ڕێکەوتننامەی ئەنگلۆ_کوەێتی هەڵوەشایووە
.

 

پاش ئەوەی سەدام حوسێن (1979_2003ز) بووە شەشەم سەرۆک کۆماری عێراق، بیرۆکەی کەوا میرنشینی کوەێت بەشێک لە عێراق لە مێشکی چەسپا بوو، و لە دوای شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق_ئێران کە لە نێوان ساڵانی (1980_1988ز) دا بووە، و بیانووی ئەوەی کەوا میرنشینی کوەێت نەوتی ناوچەی ڕۆمایلای عێراقی دزیوە، و داوای قەرەبووەی لە میرنشینی کوەێت و شانشینەکانی کەنداو کرد، کە بڕەکەی نزیکەیی (10) ملیارد دۆڵار بوو، و میرنشینی کوەێت بڕەی (9) ملیارد و شانشینی عەرەبی سعودیە بڕەی (10) ملیاردی پێشکەشی عێراق کرد، لە بەرامبەر ئەوەی کەوا سنووری نێوان کۆماری عێراق و میرنشینی کوەێت بچەسپێت، بەڵام عێراق بە سەرکردایەتی سەدام حوسێن (1979_2003ز) سەرۆکی عێراق خۆیان ئامادە کرد بۆ جەنگی کوەێت.

 

سوپای عێراق بۆ سەر میرنشینی کوەێت: لە ڕێکەوتی (2_8/ئاگوستۆس _1990) هێرشی دەست پێ کرد، و تا ڕێکەوتی (4_8/ئاگوستۆس _1990) هێرشەکەکە بەردەوام بوو ، کە هێزی سوپای عێراق نزیکەیی (88.000) سەرباز یان (100.000) سەرباز دەبوو، کە نزیکەیی (656) سەربازی لێ کۆژرا و بریندار بوو ، و هێزی سوپای میرنشینی کوەێت نزیکەیی (16.000) سەربازدەبوو، کە نزیکەیی (4.200) سەربازی لێ کۆژرا و بریندار بووە، و ژمارەیەکی زۆری لە هەوڵاتی ژیاری و سەربازی لێ بە دیل گیرا، کە توانرا میرنشینی کوەێت بە تەواوی داگیر بکرێت.

لە ڕێکەوتی (4_8/ئاگوستۆس _1990) بە سەرۆکایەتی عەقید عەلا‌و حوسێن عەلی لە سوپای میرنشینی کوەێت، کۆماری کوەێت دامەزرا وەکو پاشکۆی دەوڵەتی عێراق، و تا ڕێکەوتی (8_8/ئاگوستۆس _1990) بەردەوام بووە، لە هەمان ڕێکەوتدا واتا لە ڕێکەوتی (8_8/ئاگوستۆس _1990) دەوڵەتی عێراق، میرنشینی کوەێتی وەکو نۆزدەهەم پارێزگای عێراق ڕاگەیاندن، و عەقید عەلا‌و حوسێن عەلی بوو بە پارێزگاری پارێزگای کوەێت.

ئەوە بوو میر جابری سێیەم سەباح (1977_2006ز) سیانزدەم میری میرنشینی کوەێت، ڕای کرد بۆ شانشینی سعودیە، و لەوێ شاری تایف حکومەتی تارواگەی کوەێتی دامەزراندوە، و هەروەها ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی تری جیهان  داوایان لە سەرانی دەوڵەتی عێراق کرد بکشێتەوە، بەڵام نەچووە ژێر باری ئەو داوایانە، ئەوە بوو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڵستا بە پێکهێنانی هێزی هاوپەیمانی نیودەوڵەتی کە لە (34) وڵات پێکهاتبوو، و ژمارەی هێزەکەیان لە (700.000) سەرباز یان (959.000) سەرباز پێکهاتبوو، بە پاڵپشتی نزیکەیی (1.820) فرۆکەی جەنگی و (3.318) تانك، و هەروەها  هێزی سوپای عێراق پێکهاتبوو لە (545.000) سەرباز یان (650.000) سەرباز، بە پاڵپشتی نزیکەیی (649) فرۆکەی جەنگی و (4.500) تانك.

لە ڕێکەوتی (17_1/کانوونی دووەم_1991) هێزی هاوپەیمانان هێرشی کردە سەر، هێزەکانی سوپای عێراق، تا ڕێکەوتی (28_2/شوبات_1991) بەردەوام بوو، لە ژێر ناوی شەڕی دووەمی کەنداو یان شەڕی ڕزگار کردنی کوەێت یان گەردەلوولی بیابان، کە ئەوە بوو هێزی عێراق (180.000) یان (205.000) سەربازی لێ کۆژرا و بریندار و بە دیل گیرا، و لە هێزی هاوپەیمانانی نیودەوڵەتی نزیکەیی (1.535) سەربازی لێ کۆژرا و بڕیندار و بە دیل گیرا، ئەوە بوو لە ڕێکەوتی (26_2/شوبات_1991) هێزەکانی سوپای عێراق لە کوەێت کشایەوە، و لە ڕێکەوتی (3_3/ئازار_1991) ڕێکەوتننامەی ڕەشماڵی سەفوان واژۆ کرا، لە نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ژەنەڕاڵی ئەمریکی ژەنەڕاڵ نۆرمان سچوارزکۆپڤ جر و میر خالیدی سعودیە، و هێزەکانی سوپای عێراق بە سەرۆکایەتی فەریقی یەکەم ژەنەڕاڵ سوڵتان هاشم و فەریق ڕوکن ژەنەڕاڵ سەڵاح عبود مەحمود جبوری لە شاڕەدێ (ناحیە) ی سەفوان سەر بە شارۆچکە (قەزا) ی زوبێر لە پارێزگای بەسڕای عێراق.

بەندەکانی ڕێکەوتننامەی ڕەشماڵی سەفوان

بەندی یەكەم/ ڕەزامەند بوونی کۆماری عێراق بە سەروەری میرنشینی کوەێت و چەسپاندنی سنووری عێراق-کوەێت بە گوێرەی بڕیارەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو بارەیەوە.

بەندی دووەم/ ڕەزامەند بوونی کۆماری عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی تەواوی بڕیار ومەرموسەکانی کە دەری کردووە لە ماوەی داگیرکاری عێراق بۆ سەر کوەێت.

بەندی سێیەم/ پابەند بوونی کۆماری عێراق بۆ دانی قەرەبووی دارایی بە پێی بڕیاری ڕێکخراوی نەتەەە:یەکگرتووەکان و دەوڵەتانی تر.

بەندی چوارەم/ ڕەزامەند بوونی کۆماری عێراق بۆ ڕاگرتنی پرۆگرامە سەربازییەکانی بایولۆژی و کیمیاوی.

بەندی پێنجەم/ گۆرینەەەی دیل و بە دواداچوان بۆ ونبووەکان هەر دوو لایەن لە لایەن هەر دوو لایەن و دەست نیشان کردنی ئەو شوێنانە بۆ یەکتری کە مینی تێدایە


ئه‌م بابه‌ته 786 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر