ئه‌و فاكته‌ره به‌هێزه‌ی كه هاوكاره بۆ به‌رده‌وام
بوونی ئه‌و بێ متمانه‌ییه، بریتییه له كارلێكه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ
ڕووسیادا.
توركیا هاوكاری به‌رفراوان بوونی قه‌ڵه‌مڕه‌وی
ڕووسیا ده‌دات له‌ده‌ریای ڕه‌ش و سوریادا، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌نكه‌ره هه‌وڵ ئه‌دات
ستراتیژی ئه‌منی خۆی له‌ڕێی باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕووسیا و كه‌مكردنه‌وه‌ی
ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا گه‌شه‌پێبدات. بۆیه لێره‌دا چه‌ندین
پرسیار دروست ده‌بن كه پێویسته بوروژێنرێن سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته ئه‌منییه‌كانی
توركیا و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئهمریكاو ناتۆ.
ده‌كرێ بپرسین: كاریگه‌ری چاوه‌ڕوان كراوی
چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له‌كه‌رتی باشوری ناتۆدا چی ده‌بێت؟ ئاسه‌واری
ئه‌و چالاكییانه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا له جه‌نگی به‌رده‌وامی دژ به‌داعش
و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی تر چی ده‌بێت؟ ڕۆژئاوا چۆن ده‌توانێت وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه
سه‌ربازییه‌كانی نێوان توركیا و ڕووسیا بداته‌وه نه‌خاسمه فرۆشتنی سیسته‌می سه‌ربازی
پێشكه‌وتوو بهئهنكهره له‌لایه‌ن ڕووسیاوه؟..هتد.
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره پرسیارانه‌ش وابه‌سته‌یه
به‌م پرسیاره یاریدهدهرانهوه: ئایا په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕووسیا و توركیا له
دۆسیه‌ی سوریادا ته‌نها جوڵه‌یه‌كی تهكتیكین؟ یاخود ئاڵوگۆڕێكی ستراتیژین به‌ئاراسته‌ی
دووركه‌وتنه‌وه له‌ناتۆ؟ چونكه تێگه‌یشتن له هانده‌ره‌كانی سیاسه‌ت و چالاكییه‌كه،ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كان له نێوان ناتۆ‌و ئه‌مریكا و
ڕووسیادا.
سیاسییه‌كانی تورك به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی
كورت مهوداوهن له‌سوریادا، ده‌یانه‌وێ ئه‌و پرسه بخه‌نه ژێر فشاره‌وه، تاكو
قه‌ناعه‌ت به‌ڕۆژئاوا بكه‌ن كه‌له‌به‌رانبه‌ر گه‌لی كورددا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان
له‌عێراق و سوریا بپارێزن. به‌ڵام ئه‌م ئامانجانه له‌گه‌ڵ ئامانجه ئه‌منییه‌كانی
ڕووسیادا له‌هیچ گۆشه‌یه‌كه‌وه یه‌كانگیر نابن. ناشبنه هۆی هاتنه كایه‌ی
ستراتیژێكی ئه‌منی دوورمه‌ودای هه‌رێمایه‌تی، بۆیه له‌ماوه‌ی كورتی داهاتوودا، له‌وانه‌یه
ئه‌و ڕه‌وته ئه‌منییه‌ی توركیا له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا‌و
ڕووسیادا، ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گرژی لهستراكچهری ئه‌منی هه‌رێمایه‌تیدا.
ناتۆ
و توركیا.. به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی گۆڕانی دیدگا
هه‌بوونی توركیا له‌ناتۆدا له‌ساڵی 1948ه‌وه
بووه‌ته جێگه‌ی پرسیار و سه‌رنجدان، واته: له‌و كاته‌وه كه‌به‌رپرسه فه‌رمییه‌كانی
توركیا گوتیان: هاوبه‌شه ئهمریكاییهكانمان مه‌به‌ستییانه ئێمه په‌یوه‌ندی به‌ناتۆوه
بكه‌ین. بۆیه به‌درێژایی ساڵه‌كانی جه‌نگی سارد، زیانهومهندبوونی توركیا له‌یه‌كێتی
سۆڤیه‌ت و پێداگری توركیا له‌وه‌ی بیمه‌ی ئه‌منی فه‌رمی له‌ئه‌مریكا وه‌رگرێت،
بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌به‌رده‌وامی به‌هاو نرخی هه‌بوونی توركیا له‌ناو
ناتۆدا بنرخێنێت.
له‌و كاته‌وه، به‌درێژایی ئاریشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، بریتی بووه له مانه‌وه
له‌ناو هاوپه‌یمانێتی ناتۆدا، مه‌به‌ستی توركیا له‌بوونه ئه‌ندامی ناتۆ، ئه‌وه‌بوو
مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر خۆی كه‌م بكاته‌وه، هاوكات هه‌وڵی ده‌دا په‌یوندی
دڵهڕاوكێدار له‌گه‌ڵ هاوسێكانیدا كه‌م بكاته‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی توركیا له‌ساڵی
1952دا به‌فه‌رمی بووه ئه‌ندامی ناتۆ، كه‌چی به‌رپرسانی توركیا متمانه‌یان نه‌بوو
به‌و بیمه و دڵنیاییانه‌ی كه ئه‌مریكا پێی ده‌دان، یاخود بهمانۆڕه سه‌ربازییه
هاوبه‌شه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ناتۆدا. ته‌نانه‌ت بڕوایان نه‌بوو به ڕێككه‌وتنه
سه‌ربازییه‌كانی نێوانیشیان.
له‌دوای ڕووخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تیش، توركیا
هه‌وڵی به‌رده‌وامیداوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ناتۆدا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
ستراتیژییه‌كانی خۆی گه‌شه پێبدات. بۆیه كاتێك پارتی دادوگه‌شه‌پێدان له 2002دا
گه‌یشته ده‌سته‌ڵات، توركیا له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه، ده‌ستیكرد به هه‌وڵدان بۆ گه‌ڵاڵه‌و
پیاده‌كردنی ستراتیژی هاوپه‌یمانی خۆپارێزی. ئه‌و ستراتیژه ته‌واو گونجاوبوو له‌گه‌ڵ
گۆڕانكارییه‌كانی نێو سیاسه‌تی پێڕه‌وكراوی ناتۆدا.
له‌مانگی ئه‌پریلی ساڵی 2010دا، سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی
ئه‌مریكا "باراك ئۆباما" له‌كاتی سه‌ردانی كردنی توركیادا، توركیای وه‌ك
نمونه‌یه‌كی ستراتیژی پیشاندا كه هه‌موو ئۆپشنه‌كانی هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئۆقره‌یی
هه‌رێمایه‌تی و به‌هێزكردنی ناتۆ له‌پێناوی فره‌یی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌دا(1).
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا، دوای ئه‌وه‌ی
ئاكه‌په هاته سه‌ر ده‌سته‌ڵات و شێوای ڕوانینی بۆ ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا به‌ده‌ركه‌وت
و، دیدێكی ئایدۆلۆژی ته‌به‌نی كرد به‌رانبه‌ر كاروباره ههرێمایهتیهكان، په‌یوه‌ندییه‌كانی
نێوان ئه‌مریكا و توركیا ڕوویان بهداكشان كرد. خواسته سیاسی و ئابورییه‌كانی
توركیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بوونه هۆی دووركه‌وتنه‌وه و دروستكردنی هه‌ڕه‌شه
له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ناتۆ و توركیادا، پاشان ڕووداوه‌كانی به‌هاری
عه‌ره‌بی و جه‌نگی ناوخۆیی سوریا، جێپه‌نجه‌ی گرنگیان دانا له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی
توركیا له‌ناوچه‌كه‌دا.
جه‌نگ وای كرد ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئۆقره
نه‌بێت، هه‌روه‌ها بووبه‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كان، له‌وانه‌ش
به‌ره‌ی نوسره و داعش، هاوكات لافاوی په‌نابه‌ران به‌رو توركیا و عێراق و لوبنان
ده‌ستی پێكرد. هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی توركیا گۆشه‌گیر بێت.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌ش، ڕووداوه‌كان بوونه هۆی ئه‌وه‌ی كاری له‌پێشینه‌ی
نێوان ئه‌مریكا و توركیا جیاواز ببێت و ئه‌وه‌ش وایكرد كه‌لێنی گه‌وره له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی
نێوانیاندا بێته كایه‌وه. له‌شه‌ڕی كۆبانیدا ساڵی 2014 به‌ڕوونی دیاربوو كه‌ئه‌مریكا
ده‌یویست هاوكاری كۆبانێ بكات، له‌كاتێكدا توركیا له‌وكاته‌دا ته‌نها داواكاری ئه‌وه‌بوو
كه‌ڕژێمی ئه‌سه‌د له‌ناو بچێت. هاوكات نیگه‌رانی خۆیشی ده‌رده‌بڕی له‌هاوكاری
نێوان ئه‌مریكا و كورده‌كانی سوریا(2).
توركیا پێداگیری ده‌كات له‌وه‌ی پارتی یه‌كێتی
دیموكراتی سوری، په‌یوه‌ندیی به‌تینی هه‌یه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا، بۆیه به‌توندی
دژی هاوكاری نێوان ئه‌مریكا و كورده‌كانه.
به‌رده‌وام ڕووداوه‌كان وایان كردووه توركیا
له‌په‌راوێزدا بمێنێته‌وه، بۆیه سیاسیه‌كانی تورك هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كه‌متر په‌یوه‌ست
ببن به‌ناتۆوه، ئه‌م سیاسهتهشیان له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌مریكادایه.
له‌م میانه‌یه‌دا توركیا ده‌ستی كرده وتوێژی ستراتیژی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له چین و
ڕووسیادا.
به‌جۆرێك ڕاوێژكاری ئه‌ردۆگان بۆ كاروباری ئه‌منی
ڕایگه‌یاند: هاریكاری نێوانمان له‌ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ له‌بواری جێبه‌جێكردندایه، ئه‌م
ڕه‌وته‌ش بووبه‌هۆی دابڕینی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی توركیا له كاروباره ئه‌منییه‌كان(3).
پێكداچوونی فاكته‌ره ئه‌منی و سیاسییه‌كان
له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، بووبه‌هۆی ئه‌وه‌ی باجی كێشه‌كانی توركیا چه‌ند بهرانبهربن،
به‌تایبه‌تی له‌دوای به‌هاری عه‌ره‌بی و شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا، بۆیه سه‌رباری ئه‌وه‌ی
توركیا ئه‌ندامی ناتۆیه، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین، ڕكابه‌ر و دۆسته‌كانیشی ڕاوبۆچونی
جیاوازیان له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه. ئه‌وانه‌ی له‌دژی توركیان یه‌كڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
كه توركیا وڵاتێكی داپڵۆسێنهرهو، شیاوی متمانه نیه و به‌ها گه‌وهه‌رییه‌كانی
ناتۆ پێشێل ده‌كات،واته دیموكراسیه‌ت و مافی مرۆڤ، له‌به‌رانبه‌ریشدا، دۆسته‌كانی
توركیا پێیان وایه ناتۆ پێویستی به‌هێزی سه‌ربازی توركیا هه‌یه. به‌ڵام ترسی
جیدیش له‌توركیا هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ناتۆ ئاسایشی سنوره‌كانی توركیا له سه‌ر
سنوری سوریا نه‌پارێزێت.(4)
ئه‌مریكا و توركیا.. ئاسته‌نگه‌كانی هاریكاری
ستراتیژی
له‌ڕووی مێژووییه‌وه، په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌مریكا
و توركیا ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له نێو په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ناتۆدا، بۆیه
ناسازگاری سیاسی نێوان ئه‌م دوو وڵاته له‌ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌دا، سه‌رچاوه‌ی
سه‌ره‌كی فشاره‌كانی سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی دوولایه‌نه‌ی نێوان توركیا‌و ناتۆیه،
چونكه توركیا نیگه‌رانه له‌و هاوكارییانه‌ی ئه‌مریكا پێشكه‌شی پارتی دیموكراتی
كوردی ده‌دات، چونكه كاری له‌پێشینه‌ی توركیا بریتییه له شه‌ڕ له‌دژی په‌كه‌كه،
هه‌رچی شه‌ڕی دژ به‌داعشه، كاری له‌پێشینه‌ی توركیا نیه، له‌به‌رانبه‌ریشدا
توركیا نیگه‌رانه له به‌رانبه‌ر مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئازادی هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن
له توركیادا.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی ساڵی 2016 له‌توركیا كۆده‌تایه‌كی
سه‌ربازی ئه‌نجامدرا، ئه‌مریكاش ئاماده نه‌بوو "فه‌تحوڵا گوله‌ن" له‌وڵاته‌كه‌ی
ده‌ربكات، به‌وهۆیه‌شه‌وه ئاڵۆزی له‌په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه‌یان سه‌ری هه‌ڵدا، كه‌چی
توركیا هیواداره بتوانێت ئاستی دیالۆگه سه‌ربازییه‌كانی نێوان خۆی و ئه‌مریكا به‌به‌رزی
بهێڵێته‌وه. له‌ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوریادا، به‌رپرسه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی
ئیداره‌كه‌ی ترامپ، هاوكاری و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازییان پێشكه‌شی په‌یه‌ده كردوه
له‌دژی داعش.ئه‌وه‌ش بووبه‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێك له دۆسیه سهنتراڵهكانی نێوان هه‌ردوو
وڵات تێك بچێت. به‌رپرسانی ئه‌مریكا به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان دا، له‌داهاتوودا ئه‌و چه‌كانه‌ی
نێردراون بۆ ناوچه كوردییه‌كان له‌دژی توركیا به‌كارناهێنرێن. ئه‌وه له‌كاتێكدایه
ئه‌ردۆگان پێی وایه ناردنی چه‌ك بۆ ناوچه كوردییه‌كان پێچه‌وانیه له‌گه‌ڵ په‌یماننامه‌ی
سه‌ربازی ناتۆدا(5).
له‌مانگی ئایاری 2017دا، له‌دوای ئه‌وه‌ی
پیاوانی ئاسایشی ئه‌ردۆگان هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی ئۆپۆزسیۆن له‌ده‌ره‌وه‌ی
باره‌گای باڵیۆزخانه‌ی توركیادا، كۆنگریسی ئه‌مریكا به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و
تیایدا سه‌ركۆنه‌ی به‌رپرسه‌كانی توركیای كرد. له‌ئه‌نجامدا، ئیداره‌ی ترامپ
بڕیارێكی ده‌ركرد و تیایدا فرۆشتنی هه‌موو ئامێرێكی ئه‌مریكی به‌به‌رپرسانی ئه‌منی
توركیای قه‌ده‌غه‌كرد.
سه‌رباری ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ره‌كانی نێوان هه‌ردوو
وڵات، به‌ڵام ئه‌مریكا بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیكی له‌شه‌ڕی دژ به‌داعشدا به‌كارهێناوه،
توركیاش لهسهوداو مامه‌ڵه‌ی سیاسی‌دا سودی له‌و بنكه‌یه وه‌رگرتووه، به‌ڵام پاش
ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ده‌ركردنی ڤیزا له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا دروست بوو، هه‌ندێ لهپسپۆڕه
ئه‌مریكاییه‌كان پاڵپشتی ئه‌وه‌یان كرد كه بۆمبه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌مریكا B-61sله‌بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیك ده‌ربهێنرێن.(6)
توركيا و ڕووسیا ..
لهسكه ده‌رچوونی شه‌مه‌ندۆفێره‌كه
ڕووسیا له‌ساڵانی
پێشوودا دوژمنێكی مێژووی توركیا بوو، كه‌چی به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌لته‌رناتیڤی
هێزبوو، توركیا ناچاربوو به‌وه‌ی هاریكاری فراوانی له‌گه‌ڵدا دابمه‌زرێنێت، به‌تایبه‌تی
له‌كاتێكدا ئاڵۆزی كه‌وته نێوان په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا و ناتۆ. له‌دوای
جه‌نگی سارد‌و داڕووخانی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت، ڕووسیا ده‌ستی كرد به‌نوێكردنه‌وه‌ی
پیشه‌سازییه سه‌ربازییه‌كانی، توركیا به‌نیگه‌رانییه‌وه سه‌یری ئه‌و هه‌نگاوه‌ی
ده‌كرد.
لهساتهوهختهكانی
حوكمی ئاكه‌په‌دا، ڕێككه‌وتنێكی زیمنی هه‌بوو له‌نێوان ئه‌نكه‌ره‌و مۆسكۆدا به‌مه‌به‌ستی
دابه‌شكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووری و ستراتیژییه‌كان، هاوكات هاریكارییه‌كی
فراوانیان له‌بواری وزه‌دا له‌نێواندا بوو، كه ڕاكێشانی هێڵی گازی سروشتی نێوان
ڕووسیا-توركیای له‌خۆ ده‌گرت. له‌ڕێی ئه‌م بۆرییه‌وه گازی سروشی ڕووسیا به‌خاكی
توركیادا ده‌گه‌یه‌نرێته ئه‌ورووپا.
هه‌ردوو ڕژێمی شمولی
ئه‌ردۆگان و پۆتین،دیدی هاوبه‌شیان هه‌یه به‌رانبه‌ر جوڵه سیاسیه‌كانی حكومه‌ته
ڕۆژئاواییه‌كان و هه‌روه‌ها به‌رانبه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینیش. ئه‌م خه‌سڵه‌ته زیاتر
ئه‌و دوو وڵاته‌ی له‌یه‌كتر نزیك كردۆته‌وه، به‌ڕه‌چاوكردنی كۆتوبه‌نده جیۆپۆلۆتیكییهكانی توركیا، به‌ڵام ده‌یه‌وێت
له‌ڕێی ئه‌ندام بوونیه‌وه له شه‌نگهای، ببێته خاوه‌نی په‌یوه‌ندیی و هاریكاری
فراوان له‌گه‌ڵ ڕووسیا و چیندا. ئه‌گه‌ر ئه‌م مهرامهیشی بێته ده‌ست، ڕه‌نگه
ببێته ئه‌لته‌رناتیڤی بوونه ئه‌ندام له‌یه‌كێتی ئه‌ورووپادا(7).
سه‌رباری نزیك بوونه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ڕووسیا و توركیا، كه‌چی توركیا هێنده‌ی كێشه و ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌مدایه كه پارێزراو نابێت له‌كێشه.
یه‌كێك له‌كێشه‌كان بریتییه له‌بزوتنه‌وه جودایی خوازه‌كانی نیوه‌دوورگه‌ی
كریما، هه‌روه‌ها له‌شه‌ڕی ناوخۆیی سوریادا، توركیا ده‌یویست ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د
بڕوخێنێت. ئه‌وه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌بوو له‌گه‌ڵ ستراتیژییه‌تی ئۆقره‌یی كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كانی ڕووسیا و هاوكاری
كردنی ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌سه‌د.
كاری له‌پێشینه‌ی
توركیا بریتییه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه كوردییه‌كان، له‌كاتێكدا كاری
له‌پێشینه‌ی ڕووسیا بریتییه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كان و
ئیسلامهوییهكان و داعش.
له‌ساڵی 2015دا، له‌دوای
ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا موشه‌كی ئێس یوو-24ی ڕووسییان له‌سه‌ر سنور
تێك شكاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات دووچاری ئاڵۆزی و ساردبوونه‌وه
هات. له‌به‌رانبه‌ریشدا، ڕووسیا سیسته‌می دژه‌موشه‌كی ئێس-400ی له‌خاكی سوریادا جێگیركرد.
له‌هه‌مان كاتدا
سیسته‌می ڤێزای ئازاد له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا بۆماوه‌یه‌كی كاتی ڕاگیرا، هاورده‌كردنی
هه‌موو كاڵایه‌كی توركیش بۆ ڕووسیا قه‌ده‌غه‌كرا(8).سزا ئابوورییه‌كانی ڕووسیا كه‌رتی
گه‌شتوگوزاری لهڕۆخهكانی ئیجه و ده‌ریاری سپی‌دا كرده ئامانج. ساڵی 2016ش،
ئاڵۆزییه‌كان به‌رده‌وام بوون، به‌تایبه‌تی له‌كاتێكدا توركیا ڕێگه‌ی نه‌دا به
فڕۆكه‌یه‌كی هه‌واڵگری ڕووسیا كه ڕێككه‌وتننامه‌ی "ئاسمانه كراوه‌كان"
جێبه‌جێ بكات. توركیا پێی وابوو ڕووسیا سنوری ئاسمانی توركیا ده‌به‌زێنێت، له‌بری
هێرشكردنه سه‌رداعش، هێرشی ده‌كاته سه‌ر گروپه‌كانی شۆڕشی سوریا له حه‌له‌ب و
دیمه‌شقدا(9).
ڕووسیا له‌لای خۆیه‌وه
نكولی له‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی توركیا ده‌كرد، بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئهردۆگانیشی تۆمه‌تباركرد
به‌وه‌ی بۆندی نه‌وتیان له‌گه‌ڵ گروپی داعشدا واژۆكردووه. له‌هه‌مبه‌ر هه‌موو ئه‌م
ئاڵوگۆڕانه‌دا، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌بوونی
خۆیان له سنوره ئاوی و ئاسمانییه‌كانی توركیا و سوریادا هه‌بێت، بۆیه سهكۆنهوتییهكانیشان
لهڕۆخهكانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا به‌هۆی پاپۆڕه ئه‌ڵمانی و دانیماركییهكانهوه
دامه‌زراند(10).
سه‌رباری ساردوسڕی
په‌یوه‌ندییه‌كان، به‌ڵام توركیا زۆر هه‌وڵیدا بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ
ڕووسیا ئاسایی بكاته‌وه. له‌ساڵی 2017دا، وه‌زیری به‌رگری توركیا" فكری ئیسیك" ڕایگه‌یاند: توركیا و
ڕووسیا پێشكه‌وتنێكی زۆر به‌هێزیان وه‌دی هێناوه له سیسته‌می ئێس -400دا. له‌مانگی
یۆنیۆی 2018ش، به‌رپرسانی سیاسی تورك و ڕووس، كۆتایی هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕێككه‌وتنی
كڕینی ئێس-400یان ڕاگه‌یاند. به‌شێوه‌یه‌ك ساڵی 2019 ده‌چێته بواری خزمه‌تكردنه‌وه(11).
پرسیارێكی گرنگ دێته
پێشه‌وه كه‌ده‌ڵێت: ئایا سیسته‌می ئێس-400 له‌به‌رانبه‌ر موشه‌كی ڕووسیشدا به‌رگری
توركیا ده‌كات؟ ئایا ئه‌و سیسته‌مه ده‌بێته هۆی دروست بوونی كێشه بۆ ئه‌ندامێتی
توركیا له‌ناتۆدا؟ ئایا چیتر توركیا ده‌توانێت سود وه‌رگرێت له تۆڕی به‌رگری
ئاسمانی و هێزی مانگه ده‌ستكرده‌كانی ناتۆ؟ سه‌ركرده‌كانی ناتۆ ده‌یانه‌وێت
توركیا پاشه‌كشه بكات له‌كڕینی سیسته‌می ئێس-400(12) ئه‌وه له‌كاتێكدایه توركیا
پێی وانیه ناكۆكییه‌ك هه‌بێت له‌نێوان كڕینی ئه‌و سیسته‌مه‌و، پابه‌ندبوون به
ڕێوشوێنه‌كانی ئه‌ندامێتی له‌ناتۆدا. كه‌چی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی توركیای
كرد!!.
پوخته‌ی مه‌به‌ست
كێشه‌یه‌كی سێنتراڵ
هه‌یه له ناو هه‌ناوی سێگۆشه‌ی (توركیا، ناتۆ، ڕووسیا)دا، سه‌رباری هاریكاری ئه‌م
دواییه‌ی نێوان ڕووسیا و توركیا و، ناسازگاری له‌گه‌ڵ ئهمریكاو ناتۆدا، به‌ڵام ئه‌نكه‌ره به‌رژوه‌ندی ئه‌منی بنچینه‌یی
هه‌یه له هاریكارییهكهی ئه‌م دواییه‌دا.
له‌به‌رانبه‌ردا، ئه‌مریكا
و ناتۆ بیمه‌ی ئه‌منییان داوه بهتوركیا، توركیاش به‌نیازه باشترین ئۆپشنهكان
پێڕه‌و بكات و پرۆسه‌ی ڕه‌خنه له‌خۆگرتن به‌رانبه‌ر ئامانجه سیاسی و ئه‌منییه‌كانی جێبه‌جێ بكات. هه‌روه‌ها له‌ڕێی پابه‌ندبوون به‌هاوكاری كردنی
ناتۆ، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاش پێش ده‌خاته‌وه.
ڕۆڵی گه‌وره‌ی
توركیا له‌ناتۆ و له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، گه‌شتۆته ڕاده‌یه‌كی وا كه
ناتوانێت له‌هه‌مان كاتدا په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ له‌گه‌ڵ ڕووسیادا دابمه‌زرێنێت.
بێگومان ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نایه‌ت كه ڕووسیاو توركیا له‌دۆسیه ئه‌منییه هه‌ستیاره‌كانی
وه‌ك دۆسیه‌ی سوریادا هاریكاری یه‌كتر نه‌كه‌ن. چونكه هه‌ریه‌ك له‌ناتۆ و ڕووسیا
و توركیا ڕووبه‌رێكی فراوانی مه‌ترسی ئه‌منی هاوبه‌شیان هه‌یه. به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی
په‌نابه‌ره‌كانی شه‌ڕی سوریاوه، هاوكات گرووپه ڕادیكاڵییه ئیسلامییه‌كانیش، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی هاوبه‌شن له‌سه‌ر سێگۆشه‌ی(ئه‌مریكا،
ڕووسیا، ناتۆ).
سه‌رباری هه‌وڵه
نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و، وێڕای ئه‌وه‌ی داعش له‌زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه پاشه‌كشه‌ی
كردووه كه داگیری كردبوون، به‌ڵام ئه‌و گرووپه به‌ته‌واوی لێك هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه،
بۆیه له‌چوارچێوه‌ی هاریكاری سێ قۆڵی نێوان ڕووسیا و ناتۆ و ئه‌مریكا و توركیا له‌كێشه‌ی
سوریادا، ترامپ له‌هه‌وڵدایه بۆ نه‌هێشتنی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانی توركیا، تاكو
وا بكات ڕۆڵ و به‌های هه‌بوونی توركیا له‌ناتۆدا كاریگه‌رتر و گه‌وره‌ترو به‌هێزتربێت.
سه‌رچاوه‌كان
1-)Tan,
Namik, "Turkish-US strategic partnership, Hurriyet Daily News, December 1,
2011.
2) Barkey,Henri J. "The Raqqa
Imperative, «The American Interest, April 8, 2016. An angry Erdogan asked: "Why
is America interested in Kobani, oil, gold, diamonds?» Barkey, 2016, p. 29.
3) Aybet, Gulnur, "Transatlantic
Security, NATO, and Turkey, Turkey Papers, Wilson Center, March 2015, p. 15.
4) Does Turkey Still Belong in NATO?
Room for Debate, The New York Times, March 29, 2016.
5) U.S. Will Take Weapons from Kurds
after Islamic State Defeat: Turkey, U.S. News, June 22, 2017.
6) Some Urgent Questions About Turkey,
The New York Times, October 13, 2017.
7) Scheineson, Andrew "The Shanghai
Cooperation Organization, Council on Foreign Relations Backgrounder, March 24,
2009,at:
http://www.cfr.org/china/shanghai-cooperation-organization/p10883.
8) Turkey’s downing of Russian
warplane- what we know, BBC News, December 1, 2015.
9) Missiles in Syria kill 50 as
schools, hospitals hit, Turkey accuses Russia, Reuters, February 16, 2016.
"Esed ve, Rusya IHH’nin yardim depolarini vurdu, TRT Haber, January 10, 2016.
"At least 65 Syrians Killed in Government, Attack, The Wall Street Journal,
October 30, 2015. "Turkey condemns attack on Syrian Turkmen village, summons
Russian envoy, Hurriyet Daily News, November 20, 2015.
10) NATO agrees Turkey air defense
package, seeks ‘predictability,’” Reuters, December 18, 2015.
11) Bekdil, Burak Ege, "It is a done
deal: Turkey plans to deploy Russian air defense system in 2019, Defense
News,November 28, 2017.
12) Cardin: Turkey’s Purchase of
Russian missile system may trigger sanctions, Politico, September 14, 2017