بەوێنە، پانێلی گواستنەوەی مووچە بۆسەر بەغدا و بەربەستە دەستورییەكان

لەدرێژەی كاروچالاكییە بەردەوامەكانیدا، ناوەندی چاوی كورد بە ئەركی خۆی زانی، لەڕووی یاسایی و دەستورییەوە هەوڵ و دروشمەكانی گواستنەوەی مووچە بۆسەر بەغدا، تاوتوێ بكات وپرسیاری سەرەكی پانێلەكە، كەلەهەمان كاتدا پرسیاری خەڵكی كوردستانە، وەڵام بدرێتەوە كە دەڵێت: ئایا دەستور ڕێگە بەگواستنەوەی موچەی خەڵكی كوردستان دەدات بۆ سەر بەغدا؟
PM:09:15:26/11/2020
دۆسیە: پانێل
گواستنەوەی موچە بۆسەر بەغدا، كە ئیستا بووەتە دروشمی چەند پەرلەمانتارێكی كوردستان، تاچەندە یاساییە؟ ئایا دەستوری عێراق ڕێگە بەوە دەدات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بخرێتە سەر بەغدا؟


بۆردی ئەكادیمی ناوەندی چاوی كورد لەدرێژەی كاروچالاكییەكانیدا، هەوڵەكانی گواستنەوەی مووچەی خەڵكی كوردستان كە لەلایەن ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردەوە لەیەغدا پڕوپاگەندەی بۆ دەكرێت، كردە ڕۆژەڤی كار و، لەڕووی یاسایی، دەستوریی، سیاسەتی دارایی، ئیداریی، هەڵسەنگاندنی وردی بۆكرا.

بەشدارانی ئەم پانێلە كە لە هۆڵی سیمینارەكانی ئۆفیسی ناوەندی چاوی كورد بەڕێوەچوو، بریتی بوو لە: مامۆستایانی زانكۆ، لەبەشەكانی كارگێڕی و ئابوری، یاسا، یاسای دەستوری. پسپۆڕانی میدیا، بەوردی تیشك خرایە سەر هەموو وردەكارییە دەستورییەكانی ئەم پرسە گرنگە.

بەشداران لەدوای سەرنجدان لە هەموو بڕگەو مادە دەستورییەكانی تایبەت بەم پرسە، هەروەها ئەو یاسا و بڕیارانەی كەكارپێكراون لەنێوان هەرێم و دەوڵەتی عێراقدا، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە:

یەكەم: دابینكردنی مووچە ئەركی حكومەتی هەرێمە كە پێویستە 30 ڕۆژ جارێك مووچە دابین بكات.

دووەم: هەوڵەكانی گواستنەوەی مووچە بۆ سەربەغدا، پشتیوانی دەستورییان نیە و، لەباشترین حاڵەتدا پێویستی بە " گونجاندنی یاسایی" هەیە.

سێیەم: لەهیچ ئەگەرێكدا هەوڵێكی لەو شێوەیە بەبێ ڕەزامەندی و هاوكاری حكومەتی هەرێم جێبەجێ ناكرێت، چونكە دەستوری عێراق ڕێگە نادات بە تێپەڕاندنی دامودەزگا فەرمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

چوارەم: لەباشترین حاڵەتدا یاساكە" گریمان لەپەرلەمانی عێراقیش دەنگی لەسەر درا و بوو بە یاسا" لەبەردەم هەڵوەشاندنەوەدا دەبێت لەدادگای فیدراڵی، ئەگەر لەو دادگایەش تێپەڕی، ئەوجا دەبێتە دەروازەیەك بۆ ڕێككەوتنی حكومەتی ناوەند و حكومەتی هەرێمی كوردستان.

گەلەری وێنەكان











ئه‌م بابه‌ته 147 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر