ده‌ستپێك:
په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و به بوونی كۆمه‌ڵگه‌ی
مرۆڤایه‌تی سه‌ریهه‌ڵداوه، هه‌ر ده‌شبێت په‌یوه‌ندی و خزمایه‌تی و ڕایه‌ڵه له‌نێوان
تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌بن، په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان تا راده‌یه‌ك زانستێكی نوێیه
له رووی جه‌ختكردنه‌وه‌ی له سه‌ر توێژینه‌وه‌و بنه‌ما زانستییه لێتوێژراوهكان
كه له سه‌ر بنه‌مای نهخشهكاریو شیكردنه‌وه‌و كاریگه‌ری، كه ئه‌ویش له سه‌ر
توێژینه‌وه‌ی سایكۆلۆژیی گرێدراوی پێداویستییه مرۆییه‌كان‌و پاڵنه‌ره كه‌سییه
مرۆییه‌كان بونیادنراون. هه‌روه‌ها تێركردنی ئه‌و پێداویستییانهو كاریگه‌ریی به‌رده‌وام
له سه‌ریان، ئه‌وه‌ش به هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنه‌لۆژیای به‌رده‌وام، نه‌خاسمه
له ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندیكردندا(1).
په‌یوه‌ندییه
گشتییه‌كان، بایه‌خێكی ئێجگار زۆریان له پێڕه‌وی كارگێڕیی هاوچه‌رخدا هه‌یه، رۆڵی
زیندووی په‌یوه‌ست به ده‌رخستنی وێنه‌ی پرشنگداری دامه‌زراوه‌كه پشتی پێ ده‌به‌ستێت،
هه‌روه‌ها ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ده‌كات، به‌مه‌ش ئه‌ڵقه‌ی
پهیوهندیكردنو بهردهوامیدانو ئامرازی كارلێكی چالاك له ناو دامه‌زراوه‌كه‌و
ده‌ره‌وه‌یدا پێكده‌هێنێت، چونكه سه‌ركه‌وتنی دامه‌زراوه‌كه، چ میری بێت، یان مه‌ده‌نی،
له سه‌ر ئه‌وه نه‌وه‌ستاوه كه دهیانهێتهدی، ئه‌گه‌ر توانای ده‌رخستنی ئه‌و
ده‌ستكه‌وتانه‌ی نه‌بێت بۆ ده‌سته‌و توێژه بهئامانجكراوهكانی جه‌ماوه‌رو ئه‌وانه‌ی
مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له میانی خستنه‌ڕووی خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌شكراو
و به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدان، ئه‌م ئه‌ركه‌ش ئه‌وانه له ئه‌ستۆی ده‌گرن، كه كاری
په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌و ئه‌زموونه جیاوازه‌ی هه‌یانه‌و توانای ئه‌نجامدانی
كاره‌كانیان بۆ دابین ده‌كات(2).
هه‌ندێك
له توێژه‌رو نووسه‌رانی بواری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، تاووتوێی بونیادی بێژهییانهی
چه‌مكی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانیان كردووه، كه دوو لایه‌ن له‌خۆده‌گرن، یه‌كه‌میان
په‌یوه‌ندییه‌كانه (Relations)، كه به واتای شێوه‌كانی ئه‌و پهیوهندیكردنانه دێت ده‌رباره‌ی
كارلێكی هه‌ردوولا، یان زیاتر، یاخود نێوان دامه‌زراوه‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی، دوومیشیان
وشه‌ی گشتی (Public)ـه،
كه به واتای جه‌ماوه‌ریی فراوان‌و جیاواز دێت، به واتای ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه
گشتییه‌كان (Public Relations) دێت‌و هه‌موو كرداره كارلێكییهكان له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رو كۆمه‌ڵگه
ده‌گرێته‌وه، ئه‌م كارلێكهش چوارچێوه‌یه‌كی فراوان‌و ئامانجی هه‌مه‌جۆری هه‌یه،
ئه‌وه‌ش به فرهییو هه‌مه‌ڕه‌نگیی پێداویستیی تاكهكانو كۆمهڵهكانو جۆراوجۆربوونی
بهرژهوهندیو ئامانجه‌كانیان(3).
زاراوه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان (Public
Relations) دوو كۆڵه‌كه‌ی بنچینه‌یی(4) له‌خۆده‌گرێت،
كه بریتین له:
1.چه‌مكی تیۆری: له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه
گشتییه‌كان فه‌لسه‌فه‌ی كارگێڕین.
2.چه‌مكی كرده‌یی (پراكتیكی): واته ئه‌و
ئامرازانه‌ی بۆ هێنانه‌دیی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه ده‌گیرێنه‌به‌ر.
پێناسه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان:
چه‌ندین
نووسه‌رو تایبه‌تمه‌ند، بابه‌تی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانیان به پێناسه‌و روونكارییهوه
تاووتوێ كردووه، به جۆرێك كه هه‌موویان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه،
چالاكییه‌كه به ئامانجی هێنانه‌دیی ههرهوهزیو له‌یه‌كتر تێگه‌یشتنی نێوان
دامه‌زراوه‌كه‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی دێت(5).
چه‌ندین
ئاستهنگیو رێگری له دانانی پێناسه‌یه‌كی ورد‌و گشتگیری ئه‌ركی په‌یوه‌ندییه
گشتییه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له سۆنگه‌ی ناڕوونی ئه‌و چالاكییه كه له چوارچێوه‌ی
په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانه لهلایهكو ناڕوونی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیش له‌لایه‌كی
دیكه‌وه، هه‌روه‌ها له سۆنگه‌ی پێنه‌دانی بایه‌خی ته‌واو به‌و چالاكییه له لایه‌ن
كارگێڕیی باڵاوه له لایه‌نی سێیه‌مه‌وه، سه‌رباری نه‌گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی
گشتی كه چالاكییه‌كانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان دیاری بكات. ئه‌مه‌ش وامان لێ ده‌كات
جیاوازیی ئاشكرا له‌و پێناسانه‌دا ببینین، كه له‌م باره‌یه‌وه خراونه‌ته‌ڕوو(6).
دانانی پێناسه‌یه‌كی ته‌واو و گشتگیری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، كارێكه
دهستێوهردانو تێبینیكاری له‌خۆده‌گرێت، (فیتز گیراڵد) ده‌ڵێت: "ئاماده‌كردنی
په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان به بێ بوونی واتایه‌ك گران‌و ئه‌سته‌م نییه، به‌ڵكو ئه‌و
ده‌ربڕینه ئهستهمییهكهی له‌وه‌دایه كه واتای زۆر‌و جیاواز هه‌ڵبگرێت، ئه‌م تێڕوانینه‌ش
دانپێدانان نییه به كورتهێنانو په‌ككه‌وتن، به‌ڵام تێبینییه‌كه بۆ ئه‌و هه‌موو
زاراوه‌و واتا زۆرانه، كه گریمانه ده‌كرێت له‌م ده‌ربڕینه‌دا هه‌بن"(7).
زۆرێك
له پێناسه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان هه‌ن، ئه‌و پێناسانه‌ش له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی
ئه‌و ئامرازانه په‌ره‌ده‌ستێنن، له‌و پێناسانه‌ش: وه‌رزنامه‌ی (Public Relation News) پێناسه‌یه‌كی
تایبه‌ت پێشكه‌ش ده‌كات، به‌وه‌ی: "ئه‌ركێكی كارگێڕیانهیهو له ئاراسته‌كانی
جه‌ماوه‌ر دهتوێژێتهوهو سیاسهتو رێوشوێنه‌كانی تاك، یان رێكخراو به به‌رژه‌وه‌ندیی
گشتی ده‌به‌ستێته‌وه‌و نه‌خشه‌كاری بۆ به‌رنامه‌ی دیاریكراو دهكاتو به مه‌به‌ستی
راكێشانی لایه‌نگریی جه‌ماوه‌ر جێبه‌جێیان ده‌كات"(8).
ئه‌دوارد
بیرنیز (Edward Bernays) به‌وه
پێناسه‌ی ده‌كات كه: "په‌یوه‌ندیكردنه به زانیارییه‌كان له رێگه‌ی قایلكردنو
گونجاندنی نێوان سیاسه‌ته‌كانی دامه‌زراوه‌كه‌و ئاراسته‌كانی جه‌ماوه‌ر، بۆ به‌ده‌ستهێنانی
لایه‌نگریی گشتیی ئامانج‌و چالاكییه‌كانی دامه‌زراوه‌كه"(9).
گشتگیرترین پێناسه‌ش، ئه‌و پێناسه‌یه‌یه كه (د. ریكس هارلۆ Harlow Rex) یه‌كێك له زانا كۆمه‌ڵناسه‌كان
كردوویه‌تی، یه‌كێك له‌وانه‌ی ئه‌زموونیان له بواری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كاندا
هه‌یه‌و تیایدا هه‌وڵی ئه‌وه‌یداوه چه‌ندین چه‌مك بپشكنێتو توێژینه‌وه‌یان له
سه‌ر بكات، كه پێشتر بۆ په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان دانراون، له شیكردنه‌وه‌ی
(472) پێناسه‌ی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانیش، پێناسه‌یه‌كی گشتگیری بۆی
پوختكردهوه كه بریتییه له‌وه‌ی: "په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، ئه‌ركێكی
كارگێڕییانه‌ی جیاوازن، یارمه‌تیی دامه‌زراندنی هێڵه‌كانی پهیوهندیكردنو ههرهوهزیو
هاوكاریی ئاڵوگۆڕكراو و پارێزگاریكردنیان له نێوان دامه‌زراوه‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی
ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها بهڕێوهبردنو كارگێڕیی گرفته‌كان‌و پرسهكانیشیان ده‌وێت، سه‌رباری
یارمه‌تیدانی كارگێڕی بۆ ئه‌وه‌ی ئاگای له رای گشتی ههبێتو وه‌ڵامیشی بداته‌وه"(10).
به
بۆچوونی (كاتلیپ، سنتر و بروم Cutlip, Center
& Broom) په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان بریتییه له:
"ئه‌و توانسته نه‌خشه‌كاری كراوه‌یه بۆ كاریگه‌ری كردنه سه‌ر رای گشتی، له
میانی ئه‌نجامدانی كاری باش‌و په‌یوه‌ندیكردنی دوو ئاراسته‌یی له رێكخراوه‌كه‌وه
بۆ جهماوهرهكهیو له جهماوهرهكهشهوه بۆ رێكخراوه‌كه‌یان"(11).
هه‌ر
یه‌ك له (كرایگ ئارۆنۆف و ئۆتیس باسكین (Craig
Aronoff & Otis Baskin)یش به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی رای گشتی ده‌كه‌ن: "په‌یوه‌ندییه
گشتییه‌كان، ئه‌ركی كارگێڕیانهن، یارمه‌تیی دیاریكردنی ئامانجه‌كانی رێكخراوه‌كه‌و
ئاسانكاریی گۆڕانكاریی تیایدا ده‌ده‌ن، پیاوان‌و كارمه‌ندانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان،
په‌یوه‌ندی به جه‌ماوه‌ری ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان
به رێكخراوه‌كه‌وه هه‌یه"(12).
هه‌روه‌ها
(كانفیڵد و مۆر Canfield & Moor) به‌وه پێناسه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان ده‌كه‌ن، كه:
"فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی كارگێڕییه له بواره جیاوازهكانیداو هونه‌ری
په‌یوه‌ندیكردنه به جه‌ماوه‌ره‌وه، پشت به راگهیاندنو به‌كارهێنانی ئامرازه
جیاوازه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن ده‌به‌ستێت به دوو ئاراسته، بۆ كاركردنه سه‌ر رای
گشتی‌و راكێشانی لایهنگیریو سوودوه‌رگرتن لێی، هه‌روه‌ها ئه‌ركێكی كارگێڕییانهو
چالاكییه‌كی كارگێڕیی بهردهوامو نهخشهسازیكراو و ئامانجداره بۆ هێنانه‌دیی به‌رژه‌وه‌ندیی
رێكخراوه‌كه‌و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی پێكه‌وه"(13).
به‌ڵام
كۆمه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی فه‌ره‌نسا، وایده‌بینێت كه: "ئه‌و
توانسته‌یه تیپێك بۆ دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندیی متمانه‌و به‌رده‌وامیدانی نێوان
ئهندامهكانیو نێوان تیپه‌كه‌و نێوان جه‌ماوه‌ره جیاوازه‌كه‌ی ده‌یبه‌خشێت، كه
به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ، یان ناڕاسته‌وخۆ سوود له‌و خزمه‌تگوزارییه ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییانه
ببینێت كه دامه‌زراوه‌كه ده‌یانهێنێته‌دی"(14).
په‌یمانگای
به‌ریتانی بۆ په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له ساڵی (1987) پێناسه‌ی په‌یوه‌ندییه
گشتییه‌كانی وا كردووه كه: "برتییه له توانستی نهخشهكارییانه بۆ دامهزراندنو
پارێزگاریكردن له ناوبانگی باش‌و تێگه‌یشتنی ئاڵوگۆڕكراوی نێوان رێكخراوه‌كه‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی"(15).
به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكی، وا پێناسه‌ی په‌یوه‌ندییه
گشتییه‌كان ده‌كات كه: "چالاكی هه‌ر پیشه‌سازییه‌ك، یان ده‌سته، یاخود پیشه،
یان حكومه‌ته له دامهزراندنو به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه باشه‌كانی نێوانیو نێوان
جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی، وه‌كو كڕیار‌و فه‌رمانبه‌رو بهشداریكارو كاركردن له سه‌ر
گونجاندنی دامه‌زراوه‌كه به پێی هه‌لومه‌رجی ژینگه‌ی ده‌وروبه‌رو راڤه‌كردنی
دامه‌زراوه‌كه بۆ كۆمه‌ڵگه"(16).
هه‌ندێكیش جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه هونه‌ری په‌یوه‌ندیكردنه
به جه‌ماوه‌رو گونجانییه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی (The
art of getting along with people).
هه‌ندێكیش وا پێناسه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان ده‌كه‌ن،
به‌وه‌ی هونه‌ری بهتهنگهوههاتنو نزیكخستنهوهیه، ههندێكیتریش به‌وه پێناسه‌ی
ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی ئه‌ندازه‌ی مرۆڤایه‌تین (Human
Engineering)، یان ئه‌ندازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی (Engineering Social)و هی دیكه‌ش(17).
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان:
وێڕای زۆریی ئه‌و پێناسانه‌ی كه بۆ په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان،
له‌لایه‌ن توێژه‌ران، یان ئه‌وانه‌ی كار له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كاندا ده‌كه‌ن، یاخود
له‌لایه‌ن ده‌سته بایهخپێدهرهكانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانه‌وه پێشكه‌ش
كراون، چه‌ندین خهسڵهتو تایبه‌تمه‌ندیی هاوبه‌شی نێوان پێناسه‌كان هه‌یه، له‌گه‌ڵ
جیاوازیی شێواز، یاخود ورده‌كارییه‌كانی نێوان پێناسهیهكو یهكێكیتر.
سیما‌و
تایبه‌تمه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانیش به‌م شێوه‌یه دیاریكراون:
1.په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، فه‌لسه‌فه‌یه‌كی
كۆمه‌ڵایه‌تیی كارگێڕین، به شێوه‌ی سیاسییانه‌و كاروباری هاوبه‌شی ئامانجدار ده‌ریانده‌بڕێت،
بۆ دابینكردنی متمانه‌و تێگه‌یشتنی نێوانیو نێوان جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی(18).
2.په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، ئه‌ركێكی كارگێڕییه،
چالاكییه‌كه كارگێڕیی رێكخراوه‌كه ئه‌نجامی ده‌دات، له سه‌ر ئه‌و كارگێڕییهش پێویسته
له هه‌موو وته‌و چالاكییه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیدا به‌كاریانبهێنێت.
3.په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان چالاكییه‌كی مه‌به‌ستدارو
لێتوێژراو و ستراتیژی (Strategy)یه، بۆ گه‌یشتن به ئامانجه ئاینده‌ییه‌كانی رێكخراوه‌كه.
4.په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان چالاكییه‌كی نهخشهكاریكراون
(Planned)، ئه‌مه‌ش
واتای ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان رێكخراونو پشت به گه‌ڕان (Research)و كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان
( Information
gathering)و شیكردنه‌وه‌یان (Analysis) به ئامانجی دانانی چاره‌سه‌رو
جێگره‌وه (Alternative)ی
گونجاو، كه به‌پێی ده‌رامه‌تی بهردهستو له رێگه‌ی ماوه‌و كاتی دیاریكراو و هه‌نگاوی
یه‌ك له دوای یه‌ك (Systematic) رووبه‌ڕووی رێكخراوه‌كه ده‌بنه‌وه.
5.په‌یوه‌ندییه گشتییهكانجهخت له سه‌ر ئه‌نجامدانی
كاری باش (Good Performance)و
باشترین به‌كارهێنانی دهرامهتو ئامراز‌و ده‌زگاو تواناكان‌و كارامهییه مرۆیی‌و
زانیارییه‌كان، به ئامانجی هێنانه‌دیی ئامانجی دامه‌زراوه‌كه به‌پێی سیاسه‌ته دیاریكراوه‌كانی
ده‌كاته‌وه.
6.په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندیی
جه‌ماوه‌ر (Public Interest) ده‌كه‌ن،
ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه چالاكییه‌كانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، ده‌بێت به
سوودی ئاڵوگۆڕكراو بۆ رێكخراوه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه كه كار تێدا ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها
بۆ ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه‌دا ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش وا له
په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان ده‌كات، كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوپهیمانیو سازان (Alignment)ی نێوان به‌رژه‌وه‌ندیی رێكخراوه‌كه‌و
پێداویستی‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی جه‌ماوه‌ر بكات.
7.په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، جه‌خت له سه‌ر
په‌یوه‌ندیكردنی كراوه به دوو ئاراسته (Open
Two Way Communication)دا ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به
ئامانجی هێنانه‌دیی تێگه‌یشتنی ئاڵوگۆڕكراوهو هاوبه‌شی نێوان دامه‌زراوه‌كه‌و جهماوهرهكهیو
هێنانه‌دیی ناوبانگی باش بۆ دامه‌زراوه‌كه لای جهماوهرهكهیو پارێزگاریكردنی
به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوانیان(19).
8.په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، ئه‌ركێكی سه‌ره‌كیی
رێكخراوه‌كه‌ن (Management Function)، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی
چالاكییه‌كی كارا بن، ده‌بێت پێگه‌یه‌كی ستراتیژی له په‌یكه‌ری رێكخراوه‌كه داگیر
بكه‌ن، به‌شێكیش بن له كرداری وه‌رگرتنی بڕیار لای كارگێڕیی باڵا.
9.هه‌وڵدان بۆ پێشكه‌شكردنی راوێژ‌و پێشنیار بۆ
كارگێڕیی باڵا به ئامانجی به‌شداریكردن له چاره‌سه‌ری گرفته‌كان‌و پاڵپشتی كردنی
كارگێڕی بۆ وه‌رگرتنی بڕیاره راست‌و دروستهكانو به‌شداریكردن (Participation) له دانانی سیاسهتو به‌رنامه
ستراتیژییه‌كان له دامه‌زراوه‌كه‌دا.
10.په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان جه‌خت له سه‌ر
رێسا‌و بنه‌ما ڕه‌وشتییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه بۆ پاڵپشتی كردنی متمانه‌و بونیادنانی له
نێوان دامه‌زراوه‌كه‌و جهماوهرهكهیو دووركه‌وتنه‌وه له سه‌رجه‌م شێواز‌و شێوه‌كانی
گزیكردنو فێڵ‌و تهڵهكهبازیو گومڕاكردنو بانگه‌شه‌ی ساخته‌و پێشكه‌شكردنی
راستی‌و رووداوه‌كان بۆ جه‌ماوه‌ر به مه‌به‌ستی راكێشانی متمانه‌و لایه‌نگیرییان(20).
سه‌رچاوه و ژێده‌ر و په‌راوێزه‌كان:
1- عبدالكریم راضی الجبوری، العلاقات العامه
فن وابداع، دار التیسیر، بیروت، 2001، ص9.
2- د. احمد الطراونه، العلاقات العامه،
صناعه القرن، تاریخ الزیاره (10/12/2010 www.google.com)
3- جان شومیلی ودنی هوبسمان، العلاقات العامه،
ترجمه فرید أنطونیوس، بیروت، مطبعه لبنان، 1970، ص6.وأنظر ایظاً: د. محمد نجیب
الصرایره، العلاقات العامه- الاسس والمبادئ، عمان، مكتبه الرائید العلمیه،
2001، ص9.
4- د. فخری جاسم سلمان واخرون، العلاقات
العامه، بغداد، المكتبه الوطنیه، 1980، ص27.
5- د. عبدالناصر احمد جرادات ود.لبنان هاتف
الشامی، أسس العلاقات العامه بین النظریه والتطبیق، عمان، دار الیازوری العلمیه
للنشر والتوزیع، 2009، ص17.
6-د. محمد جودت ناصر، الدعایه والإعلان والعلاقات العامه، عمان، دار مجدلاوی
للنشر والتوزیع، 1998، ص173-174.
7- د. عبدالرزاق محمد الدلیمی، العلاقات
العامه والعولمه، عمان، دار جریر للنشر والتوزیع، 2005، ص30.
8- د. محمود یوسف، إداره وتخطیط العلاقات
العامه، القاهره، مركز جامعه القاهره للتعلیم المفتوح، 2008، ص14.
9-ادوارد، ل بیرنز واخرون، العلاقات العامه فن، ترجمه: ودیع فلسطین وحسنی
خلیفه، القاهره، دار المعارف، 1959، ص11.
10-Alison Theaker, The public relations, Second
Edition, Routledge, London, 2004, P.3-4.
11- د. علی جبار الشمری، العلاقات العامه-
رؤیه سرندیبیه، بغداد، مطبعه دار النهرین للتوزیع والاعلان والنشر، 2009، ص10.
12- د. محمود یوسف، مقدمه فی العلاقات
العامه، القاهره، مركز جامعه القاهره للتعلیم المفتوح، 2008، ص21.
13-Bertand R. Canfield and H.frazier Moor, Six
Edition, Public Relations- principles Cases and problems, Irwin, Dorsey
Limited: Georgetown, 1973, p.12.
14-محمود محمد الجوهری، العلاقات العامه بین الاداره والاعلام، القاهره،
مكتبه الانجلو المصریه، 1968، ص9.
15- إلیسون فیكر، دلیل العلاقات العامه-
مرجع عملی شامل، ترجمه عبدالحكیم الخزامی، القاهره، دار الفجر للنشر والتوزیع،
2004، ص10.
16- د. بشیر العلاق، العلاقات العامه الدولیه،
عمان، دار الیازوری العلمیه للنشر والتوزیع، 2010، ص38.
17- د. منال گلعت محمود، العلاقات العامه بین
النطریه التطبیق، الاسنكدریه، المكتب الجامعی الحدیث، 2002، ص21.
18- فظیله زلزله، العلاقات العامه والرأی
العام، مجله البحوث الاقتصادیه والاداریه، بغداد، حزیران/1979، ص111.
19- د. عبدالباری إبراهیم دره ود. نبیل خلیف
المجالی، العلاقات العامه فی القرن الحادی والعشرین: النظریه والممارسه، عمان،
دار وائل للنشر والتوزیع، 2010، ص30-32.
20- د. محمد منیر حجاب، العلاقات العامه فی
المؤسسات الحدیثه، القاهره، دار الفجر للنشر والتوزیع، 2007، ص39-40. وأنظر ایظاً:
محمد منیر حجاب وسحر محمد وهبی، المداخل الاساسیه للعلاقات العامه، القاهره،
دار الفجر للنشر والتوزیع، 1992، ص35.
لە عەرەبییەوە/ ڕابەر ڕەشید