ئیسرائیل، وڵاتێكه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین‌و له‌سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، هه‌رسێ ئاینه ئاسمانیه‌كه وه‌ك خاكی پیرۆز ته‌ماشای ده‌كه‌ن، له شوێنه پیرۆزه‌كانی: مزگه‌وتی ئه‌قسا، كه‌نیسه‌ی گۆڕ‌و دیواری ڕۆژئاوا، ته‌لئه‌ڤیڤ ناوه‌ندی دارایی وڵاته، به تهلارسازیو كه‌ناره‌كانی به ناوبانگه.
به‌گوێره‌ی سه‌رژمێری ساڵی (2017) كۆی دانیشتوانی هه‌شت ملیۆن‌و (712) هه‌زار كه‌سه، پاینه‌ختی وڵات شاری قودسه، دراوی وڵاتیش شیكلی ئیسرائیلییه، زمانی دانپیانراوی وڵاتیش عیبریه.
له‌م كتێبه قه‌باره گه‌وره‌یه‌دا (ئاری شاڤێت) باس له چۆنێتی دروستكردن‌و بودنیادنانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ده‌كات، هاوكات له ڕێگای گتووبێژێكی چڕ‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ خاڵه لاواز‌و به‌هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، مشتومڕیێكی گهرمو گوڕ له‌نێوان نووسه‌رو خوێنه‌ردا له‌مه‌ڕ ڕابردوو داهاتوی ئیسرائیله‌وه دروستده‌كات. له توێی دێڕه‌كانی نووسینه‌كه‌دا، نووسه‌ر: به‌خته‌وه‌ری، شكۆمه‌ندی، ترس‌و دڵه‌ڕاوكێی له داهاتوو ده‌خاته‌ڕوو.
بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌ستی وه‌ك كورد ده‌كرێت سوودو په‌ند له ئه‌زموونه ناوازه‌كه‌ی ئیسرائیل وه‌ربگرێت، چۆن له ڕۆهه‌ڵاتی ناویندا كه سیخناخه به كێشه‌ی جۆراوجۆر، توانراوه له گشت ڕوویه‌كه‌وه وڵاتێكی ناوازه بونیادبنرێت، به شێوه‌یه‌ك جێگای سهرنجو تێڕوانین بێت.
نووسه‌ر به‌مشێوه‌یه به گه‌شتێكی باپیری باس له خاكی به‌ڵێنپێدراوی خۆی ده‌كات: "له شه‌وی (15/4/1897) باوه گهورهمو سی كه‌س له‌سه‌ر پشتی كه‌شتیه‌ك له پۆڕسه‌عیده‌وه ڕوو له یافا ده‌كه‌ن كه بیست‌و یه‌ك كه‌سیان سه‌ردانیكه‌ری زایۆنستین، ئه‌و له خانه‌واده‌یه‌كه خاوه‌ن سامانی خۆیهتیو سه‌ربه‌خۆیه، ساڵی (1890) هێربێرت بێندویچ بڕیارده‌دات ده‌بێت جارێكی دیكه جوله‌كه له‌سه‌ر زێدی دێرینی خۆیان (یه‌هودا) نیشتهجێببكرێنهوه".
له سه‌روبه‌ندی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا (11) ملیۆن جوله‌كه له جیهاندا هه‌بوو، ئه‌وكات ته‌نها له ئه‌مریكای باكورو خۆرئاوا جوله‌كه ئازادبوون، چونكه زۆربه‌ی خه‌ڵك به لایانه‌وه قورس بوو وه‌ك بونه‌وه‌رێكی ئازاد، سه‌ربه‌رزو یه‌كسان مامه‌ڵه له‌ته‌ك جوودا بكه‌ن، به‌ڵام له هه‌زاره‌ی به‌ر له ساڵی (1897) دوو شت مانه‌وه‌ی جولهكهیان هێشتبۆوه: خودا‌و گیتۆ. گه‌لێك له ناوه‌ندێكی ناجولهكهدا نه زه‌وییان هه‌بوو نه ئازادی‌و سه‌روه‌ری، باوه‌ڕ، پراوهو حیكایه‌ته ئاینیهكانو دیواره به‌رزه‌كانی دابڕان ئه‌و گه‌له‌ی هێشتبۆوه.
بێندویچ، گه‌رچی فرچكی به هه‌موو شتێكی به‌ریتانی گرتووه، به‌ڵام باوه‌ڕی وایه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر خاكی به‌ڵێندراو دابهنهبهزێت، ئه‌وا منداڵه‌كانی نیوه جوو ده‌بن، له‌وانه‌یه هه‌ر نه‌بن به جوو و به‌ریتانیا شوناسی جولهكهیان داپۆشێت.
ساڵی (1897) نیو ملیۆن عهرهبو دروز له بیست شار‌و شارۆچكه‌و سه‌دان گوندا له فه‌له‌ستین ده‌ژیان، خانوه‌كانیان جگه له كۆلیتی پیس شتێكی دیكه نه‌بوو، ئه‌وان ههژاریو نه‌خۆشی پشتی چهماندبوونهوه، نه‌خوێنده‌وارو دواكه‌وتوو بوون، بژافێكی نه‌ته‌وه‌یی فه‌له‌ستینی نه‌بوو تا قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت. شوناسی فه‌له‌ستینی بوونی نه‌بوو.
ڕۆژی (16/4/1897) پاش گه‌شتێكی دوور‌و درێژ به شه‌مه‌نده‌فه‌ر كه هاوكاتی جه‌ژنی ڕزگاربوون بوو، هێربێرت ده‌گاته ئۆرشه‌لیم، دواتر سه‌ردانی شاره كۆنه‌كه‌و دیواری بۆراق ده‌كات. به خوداپه‌رستی جوله‌كه‌كان سه‌رسام ده‌بێت، هاوكات خه‌فه‌ت له پیره ریش چهرموهكانیش ده‌خوات.
بێندوێچ له گه‌شته‌كه‌یدا ته‌نها دوازده ڕۆژ له فه‌له‌ستین مایه‌وه، به‌ڵام ئه‌و گه‌شته‌و به‌ڵێنه‌كه‌ی بلفۆڕ به كێشكردنی ڕاز ئامێزی له ناخی خانه‌واده‌كه‌یدا ڕوواند، ساڵی (1913) كچ‌و زاواكه‌ی خانوویهكهی جوان له زیچرۆن یاعكوف بونیاد ده‌نێن.
ڕۆژی (2/10/1917) له نامه‌یه‌كدا كه وه‌زیری ده‌ره‌وه (بلفۆر) بۆ (لۆرد ڕۆشیڵد)ی ده‌نێرێت، ده‌نوسێت: "هاوخهمیو ئاواته‌كانی زایۆنیستی جوله‌كه خراونه‌ته به‌رده‌م كابینه‌ی حكوومه‌ت‌و قبوڵكراوه".
ساڵی (1920) كوڕه‌كه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م پارێزه‌ری پێشكه‌وتووی ئینتدابی به‌ریتانی داده‌مه‌زرێت. ساڵی (1923) هێربه‌رت بێندوێچ یه‌كه‌م كۆڵۆنی (ئه‌نگلۆ – جوو) له‌سه‌ر ڕێگای گهزهرو له‌ناو گوندی ئهبووشوشهی فه‌له‌ستینی بونیاد ده‌نێت، ساڵی (1929) بۆ دواجار سه‌ردانی ئیسرائیل دهكاتو سێ ساڵ دواتر له‌وێ ده‌مرێت.
له شوێنێكی دیكه‌دا نووسه‌ر ده‌نووسێت: "كاتێك له ئه‌رشیفه داڕزیوه‌كانی (ئێین هارۆد) ده‌ڕوانم، واته یه‌كه‌م كێڵگه‌ی هه‌ره‌وه‌زی دۆڵه‌كه، زیاتر ده‌ڕوانمه پرۆتۆكۆڵ، وێنه‌و نامه‌كان، هه‌ستده‌كه‌م سه‌ركێشیه‌كی بنچینه‌یی زایۆنیستیم له‌به‌رده‌مدایه، مێژوویه‌كی لۆكاڵو دێرین‌و خوێناوییه، له ڕابردوودا كاتێك سوپای ئیسرائیل له‌لایه‌ن (فیلیستینیهكان)ه‌وه تێكشكێنراو لاشه‌ی پادشا‌و شازاده‌كانیان ئهتكران".
ساڵی (1903) له كۆمهڵكوژیهكدا له پایته‌ختی مۆڵداڤیا چل‌و نۆ جوله‌كه كوژران، له ده‌یه‌یه‌كی دواتردا نیو ملیۆن جوله‌كه له ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات ڕایان‌كرد، ئه‌وانه‌ی ژیانیان ده‌ویست كۆچیان بۆ ئه‌مریكا كرد، كه‌متر له سی‌و پێنج هه‌زاریان ڕوویانكرده فه‌له‌ستین.
دۆڵی هارۆد شریتێكی درێژ‌و به‌رته‌سكه، ساڵی (1904) عوسمانییه‌كان سكه‌یه‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ری له‌نێو خاكه‌كه ڕ‌اكێشا كه ئه‌ڵمانه‌كان داڕێژه‌ری پلانه‌كه بوون، به‌ڵام ناچالاكی دۆڵه‌كه له پێشكه‌وتن به‌هێزتربوو، پێكهاته‌ی دۆڵه‌كه زه‌ڵكاو تاشه‌به‌ردی ڕه‌قه‌ن بوو كه له‌لایه‌ن سی گوند‌و ئاوایی فه‌له‌ستینییه‌وه سی هه‌زار دۆنمی زه‌وی دۆڵه‌كه خاوه‌ندارێتی ده‌كرا.
ساڵی (1909) یه‌كه‌م (دێگانیان) دامه‌زراند، واته یه‌كه‌م كۆمۆنه‌ی گه‌رموگوڕ كه ئامانجی ڕێزگرتنی ئازادی‌و دابینكردنی پێداویستی تاكه‌كه‌سی بوو، ئه‌و جووانه‌ی به‌هیوای یۆتۆپیا ڕوویان له ئیسرائیل كردبوو شكستیان هێنا، چونكم له‌و زه‌وییه ڕهقهنهدا هه‌ستیان به ته‌نیایی ده‌كرد. شكستی سۆسیالسته یۆتۆپیهكان له فهلهستینو توندوتیژی دژ به جووه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا زایۆنیزمی ناچاركرد به‌دوای شێوازی دیكه‌ی كاردا بگه‌رێت. به‌ڵام دێگانێكان مانه‌وه، سۆسیالیزمی هه‌ره‌وه‌زی له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك له‌ئێستادا جه‌وهه‌رییه، به‌ده‌ر له ته‌قه‌لای گروپ، كۆلۆنیالیزه زایۆنیسته‌كان ناتوانن به‌رگه‌ی ئه‌و سه‌ختییه بگرن كه له پرۆسه‌ی كۆلۆنیالیزكردنهكهدا هه‌یه.
جوله‌كه نه‌ك ته‌نها نییه به‌ڵكو بوێریشه، لیوای هێزی كار كه له دوڵی هارۆدن له خۆیان ناپرسن چۆن هه‌شتا هه‌زار جوو مامه‌ڵه له‌ته‌ك شه‌شسه‌د هه‌زار كه‌سدا ده‌كه‌ن! بونیادنه‌رانی گه‌نجی ئێین هارۆد پڕجۆشن، كۆششه‌كانیان ته‌نها كه‌سی نییه، به‌ڵكو ده‌سته جهمعیشه. له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا كوڕان‌و كیژانی دوڵی ئێین هارۆد (1900) دۆنم ده‌كێڵن، (900) دۆنمیش داده‌چێنن، پاكسازی كێڵگه‌یه‌كی زۆر ده‌كه‌ن، كوڕه‌كان له تیمی پێنج كه‌سیدا كارده‌كه‌ن، هه‌ریه‌كێكیان له‌ناو قولیتێكی دوو مه‌تریدا به سنگی ڕووته‌وه ده‌وه‌ستن.
له یه‌كه‌م ساڵوه‌گه‌ڕیدا، ئێین هارۆد ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت، چونكی (8390) دۆنم زه‌وییان كێلاوه، كه (7000) دۆنمی كراوه به دانه‌وێڵه، (450) دۆنم به داری زه‌یتون چێندراوه، زیاتر له (600) دۆنمیشی كراوه به دارستان‌و (200) دۆنمیش به باخی سه‌وزه‌وات.
پاش نۆ ساڵ عه‌ره‌به‌كان ماڵه‌كانیان به‌جێده‌هێڵن، بۆ ساڵی دواتر كاتێك هه‌ستده‌كه‌ن جووه‌كان چه‌ندێك هاتوونه‌ته پێش ئاگر له كێلگه‌ی ئێین هارۆت به‌رده‌ده‌ن، پاش دوازده ساڵ یه‌كه‌م ده‌سته‌بژێری كۆماندۆزی (جووله‌كه ـ ئه‌نگلۆ) داده‌مه‌زرێت، له شه‌ودا گونده‌كان وێران دهكهنو دانیشتوانهكانیشی ده‌كوژن. پاش بیست‌و دوو ساڵ، یه‌كه‌ی كۆماندۆزهكه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر دێهاته‌كانی دۆڵهكهو دهریاندهپهڕێن.
دواجار زایۆنیزم بزاڤێكی هه‌تیووه‌كان بوو، هه‌ڵمه‌تێكی هه‌تیوه نائومێده‌كانی ئه‌وروپا. بۆیان ده‌ركه‌وت كه تهنیانو ده‌بێت بێبابو ماڵ بمێنه‌وه، ئه‌وان كه شارستانیه‌ته‌كه‌یان له‌ده‌ستدابوو، ده‌بوو یهكێكیتر بونیاد بنێنه‌وه.
نووسه‌ر له‌م به‌شه‌دا توانا‌و هیوای جووه‌كان له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌وییه وشك‌و ڕهقهنهكاندا پیشان ده‌دات، چۆن‌و به‌چ شێوه‌یه‌ك له ڕێگای كۆلۆنیهكانهوه له ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و به‌رهه‌مهێناندا چی بهرجویهكیان داهێناوه.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی نووسینه‌كه‌یدا ده‌نووسێت: "له به‌هاری (1935) كاتێك باخی پرته‌قاڵه‌كه خه‌ریكی به‌رگرتنه، زایۆنیزمیش له سه‌روبه‌ندی بهرگرتندایه، هه‌ستكردنێك هه‌یه نه‌ك ته‌نها به سه‌ركه‌وتن به‌ڵكو به دادپه‌روه‌ری. چونكه له‌م ساڵه‌دا حه‌وت ملیۆن سندوق پرته‌قاڵ هه‌نارده ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت وڵاتێكی وه‌ك ئه‌مریكا ده‌ترسێت به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئیسرائیل بازاڕی میوه ناسه‌قامگیر بكات.
دوای دوو ساڵ له هه‌ڵبژاردنی نازیزم له‌لایه‌ن گه‌لی ئه‌ڵمانیاوه، پێویستی نیشتمان بۆ گه‌لی جووله‌كه ده‌بێته ڕاستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر. له‌م قۆناغه‌دا باوه‌ڕییان به پێكه‌وه‌ژیان هه‌بووه له ته‌ك عارهبهكاندا، له‌كاتێكدا كۆڵۆنی ڕیحۆڤۆت گه‌شه ده‌كات ژیان به ته‌واوی به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پرسی عه‌ره‌ب پرسێك نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌و عاره‌بانه‌ی له باخه‌كاندا كارده‌كه‌ن پرسێك نین".
بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك پرته‌قاڵ نیشانه‌ی فه‌له‌ستین بووه، له ساڵانی (1850)كاندا جۆرێكی نوێی پرته‌قاڵ له باخه‌كانی مزره‌مه‌نی یافا دۆزراوه‌ته‌وه، ساڵی (1925) ته‌نها (30000) دۆنم باخی مزره‌مه‌نی له فه‌له‌ستین هه‌بوو، ساڵی (1935) ئه‌و ژماره‌یه بوو به (280000) دۆنم، یه‌ك له‌سه‌ر سێی پرته‌قاڵی هاورده‌كراو بۆ به‌ریتانیای گه‌وره پرته‌قاڵی یافا بوون.
یه‌كه‌مین ته‌قه له (1936) بیسترا، له‌و ئێواره‌یه‌دا هه‌ڕه‌شه له بیست ئوتومبێلی ئیسرائیلی كرا‌و ده‌ستیان لێڕاوهشێندرا، بۆ دۆزی عه‌ره‌ب داوای كۆمه‌كیان لێكرا، پاشان به‌شێوه‌یه‌كی ورد‌و كاوه‌خۆ باس له كوژرانی عهرهبو ئیسرائیل ده‌كات له یافا، ته‌لئه‌ڤیڤو شوێنه‌كانی دیكه.
دواتر نووسه‌ر باس له گه‌شتێكی چل‌و شه‌ش كه‌سی جوو ده‌كات بۆ شاری مهسادا، ئه‌و شاره‌ی (72) ساڵ به‌ر له زایین ڕۆمه‌كان هێرشیانكرده سهریو دانیشتوانه‌كه‌یان قه‌تڵوعام كرد، ئه‌وان به‌رگرییه‌كی سه‌ختیان كرد، دواتر ئه‌و هه‌زار جووهی مابوونه‌وه به فه‌رمانی گه‌وره‌كه‌یان (ئهلیازهر) ژن‌و منداڵه‌كانی خۆیان كوشت، له‌كۆتایشدا به‌شێوه‌یه‌كی ده‌سته جه‌معی خۆیان كوشت!
لێره‌دا نووسه‌ر ئه‌و گیانی به‌رگرییه په‌یوه‌ست ده‌كات به‌و ئالهنگاریانهوه كه عه‌ره‌به‌كان بۆ جووه‌كانیان دروستده‌كرد. ئه‌وانیش به گیاننهویستیو له‌خۆبوردنه‌وه ڕووبه‌ڕووی عه‌ره‌بان ده‌بنه‌وه، دواتر به پلانی تۆكمه‌و به‌رنامه بۆ داڕێژراو هێرشده‌كه‌نه سه‌ر گوندهكانیانو پێیان چۆڵده‌كه‌ن.
كاتێك ساڵی (1943) ده‌ستپێده‌كات ئاكاری ماسادا ده‌ستپێكێكی نوێ به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، ئێستا ماسادا ئه‌فسانه‌یه‌كی مێژوویی نییه، كه ئامانجه‌كه‌ی ئاماده‌كردنی جوله‌كه بێت بۆ شه‌ڕێكی نائومێدكه‌ر، نها ماسادا میتافۆرێكی ئه‌فسانه‌ییه بۆ ته‌نهایی گه‌لی جوله‌كه.
ساڵی (1948) ئاری شاڤێت باس له گوندێكی جوو ده‌كات به‌ناوی لیداوه، چۆن ئه‌و دێیه له ساڵی (1922 بۆ 1947) ژماره‌ی دانیشتوانی بۆ دوو به‌رانبه‌ر زیادیكردووه، له‌ڕووی چه‌ندایه‌تی‌و چۆنایه‌تییه‌وه به‌ره‌وپێش چووه. باسی ئه‌ندازیارێكی شارستانی (ناهۆم ویلبۆش) ده‌كات كه چۆن له‌و دێیه‌دا به (150000) فره‌نك وه‌به‌رهێنانی له بانكێكو كارگه‌یه‌كی مۆدێرنی ڕۆنی زه‌یتوندا كردووه، لێره‌دا گیانفیدایی تاكی جوو له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا باسدهكات كه هه‌ر كه‌سێكیان له بوارێكدا ماندوونه‌ناسانه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان كۆششیان كردووه.
پاش كشانه‌وه‌ی به‌ریتانیه‌كان‌و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، جووه‌كان ڕووبه‌ڕووی هێرشی عارهبهكان ده‌بنه‌وه، ژیان پێده‌نێته قۆناغێكی دیكه‌وه، به دوورودرێژی باس له هێرشی هه‌ردوولا بۆ سه‌ر یه‌كتر ده‌كات، سه‌باره‌ت به كاره‌ساته‌كان، كاتێك ده‌بینێت عارهبهكان كوژراون، یان یه‌خسیرن یاخود له زێدی خۆیان ههڵدهقهنرێن، گفتوگۆیه‌ك ده‌هێنێته ئاراوه، هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر كاره‌ساته‌كان ده‌كات، هاوكات له‌باره‌ی فه‌له‌ستینه‌وه ئه‌و دوو دونیابینیه‌ی بیرناچێت كه مه‌حاڵه به‌یه‌كتر بگه‌یه‌نرێن.
ساڵی (1950) یه‌كه‌م پێشه‌نگی بهرجووی ئیسرائیل دابینكردنی خانوو بوو بۆ كۆچبه‌ران، سه‌ره‌تا به باڵه‌خانه‌ی (24)م، دواتر (32)م، پاشان باڵه‌خانه‌ی (48)م‌و (52)م بونیادنرا. له‌م كاته‌دا بڕیاردرا له هزری گشتیی‌دا هۆڵۆكوست له‌بیر بكرێت‌و كاری ئه‌و كاره‌ساته بدرێته ده‌ست پیاوانی وڵات‌و ڕۆشنبیران تا هه‌ریه‌كه‌یان له بواری خۆیدا كاری له‌سه‌ر بكه‌ن. دووه‌م پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت بریتی بوو له ئۆردوگای كشتوكاڵی.
ساڵی (1954) ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی ساڵانه‌ی ئیسرائیل (%10) بوو. نووسه‌ر ده‌ڵێت: "كاتێك ساڵی (1957) من له دایكبووم ئیسرائیل ته‌نها به‌سه‌ر ڕابردووه تۆقێنهرهكهیدا زاڵ نه‌بوو، به‌ڵكو ئاینده‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ش ده‌خاته گه‌ڕ".
ساڵی (1967) ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل به‌یارمه‌تی فه‌ره‌نسا دیمۆنای بونیادنا، هاوكات له جه‌نگێكی شه‌ش ڕۆژه‌دا ئیسرائیل توانی به‌سه‌ر عاره‌بدا سه‌ربكه‌وێت‌و وه‌ك هێزێكی ناوچه‌یی گرنگ ته‌ماشا بكرێت، به‌م سه‌ركه‌وتنه جارێكی‌تر ئیسرائیلێكان ناپرسن ئاخۆ سبه‌ی چی ڕووده‌دات؟ دیمۆنا كارێك بوو ئیسرائیلیه‌كان له ساڵی (1951 تا 1967) كۆششیان بۆ ده‌كرد. له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركه‌دا نووسه‌ر باس له گیانی خۆنه‌ویستی‌و په‌رۆشی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه له پرۆژه‌كه‌دا ئیشیان كردووه، ئه‌وان هێنده‌ی پیاوی كار بوون، ئه‌وه‌نده پیاوی قسه نه‌بوون. له‌م مێژووه به‌دواوه له ڕۆهه‌ڵاتی ناویندا ئیسرائیل ده‌بێته وڵاتێكی خاوه‌ن چه‌كی ناوكی.
ستراتیژی ئیسرائیل له ڕۆژهه‌ڵاتی گڕگرتوودا ئه‌وه‌یه كه وه‌ك وڵاتێكی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆم مامه‌ڵه نهكاتو ده‌رنه‌كه‌وێت، چونكه ئه‌م كاره ده‌بێته پێشبڕكێی چه‌كی ناوكی له ناوچه‌كه‌دا. هه‌روه‌ها له‌ئێستادا ترس‌و په‌رۆشی خۆی له ئێران له‌و بواره‌دا ناشارێته‌وه. به‌تایبه‌ت كاتێك ده‌بینێت مه‌لاكان زۆر بهكاوهخۆو هۆشیارانه له‌م بواره‌دا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پیتۆڵی مه‌لاكان له‌وه‌دایه، كاره‌كه‌یان به هاوشێوه‌ی سوریا‌و عێراق به نهێنیو له جێگایه‌كدا چێنهكردووه، به‌ڵكو به به‌رچاوی دنیا‌و به ئاگاداری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتۆكان ده‌ستیان داوه‌ته ئیشه‌كه‌یان، له ناوخۆی وڵات‌دا زیاد له شوێنێك ده‌ستیان به كاره‌كه‌یان كردووه".
هه‌روه‌ها له ساڵی (1967)دا هێزه ئاسمانیه‌كانی ئیسرایل له هێرشێكی خۆپارێزانه‌دا توانیان له ماوه‌ی سێ كاژێردا هێزی هه‌وایی چوار وڵاتی عه‌ره‌بی تێك بشكێنن. له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا بیابانی سینا، كه‌ناری خۆرئاوا‌و به‌رزایه‌كانی جۆلان بگرن. وڵاته عارهبیهكان سه‌ریان سوڕما، كاتێك بینیان ئیسرائیلێكی بچوك قه‌باره‌ی سێ هێنده زیادیكردو بوو به هێزێكی هه‌رێمی زاڵ. دوای دامه‌زراندنی به نۆزده ساڵ بوو به ئیمپراتۆر.
ساڵی (1973) بۆ ئیسرائیلیه‌كان ساڵێكی چاره‌نووسساز بوو، چونكه ڕۆژی شه‌شی ئۆكتۆبه‌ر كاتێك گه‌ل به‌ڕۆژوو بوو، سوپای میسر له سنوور په‌ڕییه‌وه‌و دیواری بارلیڤو به‌شێكی زۆری به‌رزاییه‌كانی جۆلانی گرت. هه‌روه‌ها نووسه‌ر له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت كه چۆن پاش ده ڕۆژ جه‌نگی خوێناوی، سوپای ئیسرائیل له كه‌ناڵی سوێز ده‌په‌ڕێته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه له قاهیره‌ی پایته‌خت ده‌كات.
كاتێك ڕووداوه‌كان درێژده‌كاته‌وه بۆ ساڵی (1975) ده‌نووسێت: "ئۆردگاكان وه‌ڵامێك بوون بۆ هه‌ردوو جه‌نگه‌كه، ڕووداوه‌كان ئیسرائیلیان له ترسی ڕیشهكێشكردنهوه گۆڕی بۆ سه‌ركه‌وتن، ئه‌و دیسپلینهیشی ڕاماڵی كه زایۆنیزم پێكه‌وه‌ی نابوو".
هه‌روه‌ها نووسه‌ر تێبینی ئه‌وه‌ده‌كات دوای سی ساڵ چۆن ئۆردوگاكان له فه‌نتازیایه‌كی مێژوویه‌وه گۆڕاون بۆ فاكتێكی مێژوویی.
له هه‌مان ساڵدا عارهبهكان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ته‌لئه‌ڤیڤو كوژراو برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه. یاسر عه‌ره‌فات كاتێك ده‌بینێت پێگه‌ی ناوده‌وڵه‌تی به‌هێزبووه گهڤهكه توندتر ده‌كات، به‌ڵام له‌كۆتاییدا به‌سه‌ر ئه‌و تهنگهژهیشدا زاڵده‌بن. هه‌روه‌ها له هه‌مان به‌شدا له‌مه‌ڕ شه‌رعیه‌تی ئۆردگاكانو كاریگه‌ریان وتوێژێك ده‌هێنێته ئاراوه، خوێنه‌ر په‌لكێش ده‌كات تا ده‌یگه‌یه‌نێت به ڕێكه‌وتنی ئاشتی له ته‌ك میسردا، لێره‌شدا كۆمه‌ڵگای ئیسرائیلی به فرهدهنگو ڕه‌نگییه‌وه له‌و ڕێككه‌وتنه دهنواڕن، ته‌نانه‌ت غافڵكوژی سه‌ره‌ك وه‌زیرانیش به‌ده‌ر نه‌بوو له دیده ناڕازییه‌كی كۆمه‌ڵگا فرهڕهنگهكهی ده‌وڵه‌تی جووله‌كه.
له به‌شی نۆیه‌مدا نووسه‌ر باس له خۆپیشاندانی ساڵی (1987) ده‌كات، كه چۆن ئیسرائیل له كه‌مپێكدا هه‌زاران كه‌س توند دهكاتو پاش ساڵێك خۆری خۆپیشاندان ڕوو له ئاوابوون ده‌كات، لێره‌وه ده‌كه‌وێته مشتوومڕێكی توند له‌ته‌ك خۆیدا بارودۆخی گیراوه‌كان‌و فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌چوێنێت به بارودۆخی ساڵانی سییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌می ئه‌ڵمانیا، چون له‌و كاته‌دا ئه‌ڵمانیا به ڕێبازه نهژادپهرستیهكهیهوه ئه‌هریمه‌نێكی ڕێكخرابوو، ڕاسته له‌ئێستادا فه‌له‌ستینێكی ئازاد بوونی نییه، به‌ڵام كاتێك شێوازی لێپپچینهوه هاوارو ناڵه‌ی فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌بیستێت باوه‌ڕی وایه ناكرێت كار به‌م شێوه‌یه مه‌یسه‌ر ببێت. لێره‌دا ده‌كرێت شین پین سه‌ركۆنه بكرێت. هه‌روه‌ها كاتێك كۆی كاره‌كان تاوتوێده‌كات ده‌نووسێت: "ئه‌مه دڵڕهقیهكی سیسته‌ماتیكه هیچ دیموكراتییهك به‌رگه‌ی ناگرێت، منیش به‌شێكم له هه‌موو ئه‌مانه‌و په‌یڕه‌وی لێده‌كه‌م".
كاتێك ده‌گه‌ین به ساڵی (1993) نووسه‌ر باس له ئاشتی ده‌كات، باوه‌ڕی وایه هاوشێوه‌ی ئۆردوگاكان ئاشتیش به‌رئه‌نجامی جه‌نگه، كاتێك به فلاشباك ده‌ڕوانێته ڕووداوه‌كان‌و جه‌نگه‌كانی (1967و 1973) پاشان هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر جه‌نگی ساڵی (1982) لوبنان ده‌كات، باوه‌ڕی وایه ئارێل شارۆنو مه‌ناحم بێگن وڵاتیان له لوبناندا به‌ره‌و جه‌نگێكی شه‌رمه‌زارانه برد، دواتر (كاتی سارید) ڕووبه‌ڕوویان وه‌ستایه‌وه، سه‌ره‌تا هێرشی كرایه سه‌ر، پاشان وه‌ك پاڵه‌وانی ئاشتی ناوی هێنرا.
كاتێك نووسه‌ر چاوپێكه‌وتن له ته‌ك (سارید)دا ده‌كات، سارید ده‌ڵێت: "داگیركاری، باوكی هه‌موو گوناهه‌كانه، به‌ڵام كاتێك تۆ پرسیاری ئاشتیم لێده‌كه‌یت پێت ده‌ڵێم خه‌باته بۆ ئاسایبوون، به‌ڵام كاتێك سه‌ر به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه‌و له ده‌رووبه‌رمان ده‌ڕوانین ده‌بینین له زۆر شوێنی تری دنیادا ململانێكان كۆتاییان نه‌هاتووه، به‌ڵام نه‌ته‌وه‌كانی دیكه به‌م شێوه‌یه ململانێكانیان یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه. بۆ نموونه ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نسا، ڤێتنام‌و چین. له‌م به‌شه‌دا باسی ئه‌و مشتوومڕه توونده ده‌كات كه له‌نێو خودی ئیسرائیلێكاندا له‌مه‌ڕ ئاشتی درووستبووه".
باس له‌و ڕه‌وته عه‌لمانیه ده‌كات كه هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتی بووه، هاوكات نه‌یتوانیوه ده‌سته‌بژێره ئهشكهنازیه ڕهگداكوتاوهكه ببڕێت، ئه‌و ڕه‌وته هه‌رگیز نه‌یتوانی هاوشێوه‌ی سۆشیال دیموكراته‌كانی ئه‌وروپا له ئیسرائیل‌دا حزبێكی كاریگه‌ر بونیاد بنێت. له هه‌ناوی ئه‌م په‌رۆشییانه‌وه ده‌نووسێت كه ئه‌و وڵاتی خۆی خۆشده‌وێت، به‌ڵام ده‌بینێت كاتێك توندڕه‌وی وڵات به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات تووشی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده ده‌بێت. له‌كۆتاییدا ئاشتیش شتێكی ئه‌وتۆیی لێ سه‌وزنابێت، چونكه دواجار ناتوانرێت دوو دیده جیاوازه‌كه بگه‌یه‌نرێن به یه‌كتر.
كاتێك ڕۆژگار درێژ ده‌بێته‌وه‌و ده‌گه‌ین به ساڵی (2000) ئیسرائیل وه‌ك ولاَتو نه‌ته‌وه، ته‌واو جیاوازه له نیو سه‌ده یان كه‌متر به‌ر له‌و ڕۆژگاره، ده‌پرسێت هۆكار چی بوو ئه‌و هه‌موو گۆڕانكارییه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، هه‌ندێك ده‌ڵێن: "سیاسه‌تی نه‌رمی ئیسرائیل هۆكار بوو بۆ ئه‌وه‌ی گهلو وڵات به ئارامی بژین".
له‌م به‌شه‌دا نووسه‌ر باس له یانه‌ی شه‌وان، مه‌ی، ڕابواردنو ئه‌و دیاردانه ده‌كات كه تا دوو سێ ده‌یه به‌ر له‌و كاته نامۆ بوون به وڵات، به نموونه هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان كه نها خه‌ڵك وه‌ك دیارده‌یه‌ك قبوڵیكردوون، هه‌روه‌ها ڤیدیۆكلیپهكانی (M.TV)شی بیرنه‌چووه كه چوونه‌ته ناو مێشكی خه‌ڵكه‌وه. لێره‌وه هه‌ستده‌كات چیتر ئیسرائیل ئه‌و وڵاته نییه كه ئه‌و تیایدا گه‌وره بووه، چونكه ئه‌وه‌ی ڕویداوه به ڕاستی شۆڕشێكه. له گه‌شتی نووسه‌ر بۆ شوێنه جیاجیاكان له پایتهختو شاره‌كانی تردا ئه‌م دیمه‌نه به ته‌واوی له هزریدا به‌رجه‌سته ده‌بێت، لێره‌وه ده‌كه‌وێته به‌راوردكردنی نه‌وه‌ی ئێستا‌و نه‌وه‌ی ڕابردوو كه ئیسرائیلیان بونیادنا. جیاوازێكه ئاسمان‌و ڕێسمانه.
ساڵی (2003) ئه‌مجاره نووسه‌ر بار‌و بارگه‌ی به‌ره‌و جه‌لیل ده‌پێچێته‌وه، له‌وێنده‌ر له‌ته‌ك محه‌مه‌د ده‌هله وتوێژ ده‌كات، محه‌مه‌د عارهبێكی ئاشتیخوازه‌و هاوشێوه‌ی ئاری شافێت عیلمانییه، ئه‌و ده‌رچووی زانكۆیه له به‌شی یاسا، كاری پارێزه‌ری ده‌كات، به‌ڵام به دیدو تێڕوانینی خۆی، ئه‌و به ئاری ده‌ڵێت: "له‌نێو ملیارێك‌و شه‌شسه‌د ملیۆن موسڵمان‌و سێسه‌د ملیۆن عاره‌بدا، پێتوایه ده‌توانێت به‌رده‌وام بیت له خۆشاردنه‌وه له‌ناو بونیادی ساخته‌ی ده‌وڵه‌تی جودا، پێتوایه به‌م هاودژییه‌ی دیموكراسی جوله‌كه ده‌توانێت پارێزگاری له‌خۆی بكات؟ سووربوون له‌سه‌ر كاره‌كته‌ری جوله‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ژیان به‌سه‌ربردنه به شمێرهوه، چونكه ژیان ده‌گۆڕێت، هاوسه‌نگی هێزو ده‌سه‌ڵاتیش گۆڕانكارییان به‌سه‌ردادێت".
له درێژه‌ی گفتوگۆكاندا محه‌مه‌د شێوازی ئه‌و ته‌لارسازییه پیشانی ئاری ده‌دات كه نامۆیه به خاكی فه‌له‌ستین، له وه‌ڵامدا هاوتا ئیسرائیلیه‌كه له محه‌مه‌د ده‌پرسێت: "ئایا جووله‌كه مافی چاره‌ی خۆنوسینیان نییه له‌م وڵاته‌دا؟"، ئه‌و به به‌ڵێ وه‌ڵام ده‌داته‌وه، به‌ڵام ده‌پرسێت بۆچی عارهبهكات پلانی دابه‌شكردنه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتۆكانی ساڵی (1947)یان ڕه‌تكرده‌وه؟
دواجار محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ی مافی باڵایان به خاكه‌كه‌وه هه‌یه خه‌ڵكه ڕهسهنهكهن، نه‌ك غه‌واره، گه‌ڕیده‌و كۆچه‌رییه‌كان، ئێمه ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌یه له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ژیاوین كه‌س ناتوانێت ڕیشه‌كێشمان بكات. كه‌س ناتوانێت له خاكه‌كه جیامان بكاته‌وه ته‌نانه‌ت ئێوه‌ش".
هه‌روه‌سا له درێژه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا چاوی به شێخ سهلاَح ده‌كه‌وێت، شێخ هۆشداری ده‌داته ئاری كه زایۆنیزمی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات كاتێك به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌ته‌ك ئیمپریالیستی ئه‌مریكا گرێده‌دات. شێخ باوه‌ڕی وایه له سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كدا دروستكردنه‌وه‌ی كۆڵونیاڵی سه‌ركوتكه‌رانه‌ی سه‌پێنراو له‌لایه‌ن به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساوه ئه‌سته‌مه. له درێژه‌ی قسه‌كانیدا شێخ ده‌ڵێت: "زایۆنیزمی جیهانی له‌وه تێناگه‌ن ئه‌گه‌ر ململانێكه له جوغزه عهرهبیهكهیهوه بگۆڕدرێت بۆ ناكۆكی جوله‌كه ــ ئیسلام ئه‌وا ئه‌نجامه‌كان كاره‌ساتبار ده‌بن. چونكه پرۆتستانته ئه‌مریكاییه‌كان قیامه‌تیان گه‌ره‌كه، ئێستا مه‌ترسیه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر جیهان، ڕۆهه‌ڵاتی ناوهڕاستو ئه‌م خاكه هه‌یه".
له ڕێگادا، كاتێك شافێت له ته‌ك محه‌مه‌دا وتووێژ ده‌كه‌ن، محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "له ته‌ك هه‌موو بۆ چوونه‌كانی شێخدا نییم، ئه‌و باوه‌ڕی به ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتییه بۆ هه‌ردوو گه‌لی جووله‌كه‌و عه‌ره‌ب".
هه‌روه‌ها چاوی به عه‌زمی بهشارهی ناسیۆنالیست ده‌كه‌وێت، ئه‌و بیرمه‌ندو ئه‌ندامی كنێسته. كاتێك ئاری ده‌پرسێت: "ئایا ململانێی جووله‌كه‌و عه‌ره‌ب، ئیسرائیل پارچه پارچه ده‌كات؟"، ئه‌و له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره خۆی ده‌دزێته‌وه، چونكه به‌رپرسیارێتیه‌كی نییه تا له‌و بابه‌ته‌دا قسه بكات. دواتر به‌شاره تاوانبار ده‌كرێت به پێدانی زانیاری به حیزبوڵای لوبنانی، ئه‌و له وڵات ههڵدێتو دواتر له شاشه‌ی جه‌زیره ده‌بێت به پاڵه‌وان.
ساڵی (2006) ئیسرائیل ڕووبه‌ڕووی شتێكی قوڵتر‌و گشتگیرتر بووه‌وه. ئه‌ویش حیزبوڵا بوو له باشوری وڵاتی لوبنان، ئیسرائیل له ماوه‌ی كه‌متر له سی ساڵدا حه‌وت یاخیگه‌ری ئه‌زموون كردووه. له‌وانه كۆچبه‌ران، نیشته‌جێكردن‌و...هتد.
كاتێك باسی شه‌ڕی بیست‌و سێ ڕۆژه‌ی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ حیزبوڵا ده‌كات، نووسه‌ر ده‌نوسێت ئه‌وه یه‌كه‌مجار بوو له مێژوودا ئیسرائیل نه‌توانێت دوژمنه‌كه‌ی تێكبشكێنێت، ئه‌و زلهێزیك نه‌بوو، ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تیش نه‌بوو حزبێكی میلیشای بچووك بوو، هێزێك قه‌باره‌ی جه‌نگاوه‌ره‌كانی ته‌نها شه‌ش هه‌زار كه‌س بوو، ئێران پشتگیری‌و هاوكاری ده‌كرد. ئه‌گه‌رچی جه‌نگه‌كه بوونی ئیسرائیلی نه‌خسته مه‌ترسیه‌وه، به‌ڵام لاوازی ئیسرائیلی پیشاندا.
ئێستا به‌به‌رچاوی ئیسرائیله‌وه حیزبوڵا‌و حه‌ماس به‌هێزده‌بن كه دوو نه‌یاری توندئاژۆی ئیسرائیلن، هه‌روه‌ها ئێرانیش وه‌ك هێزێكی ناوچه‌یی نه‌یار به ئیسرائیل دێته پێشه‌وه، ئاری گشت ئه‌م پێشهاتانه بۆ وڵاته‌كه‌ی به مه‌ترسی ده‌بینێت، كاتێك سه‌رله‌به‌ری ڕووداوه‌كانی حه‌فتا ساڵه‌ی ته‌مه‌نی ئیسرائیل تێكه‌ڵ به مێژوو سه‌ركه‌وتنه‌كانی ده‌كات، هاوكات گۆڕانكارییه‌كانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات تاوتوێده‌كات، پێشكه‌وتن‌و ئالهنگارییهكان به‌راود ده‌كات، دنیایه‌ك دڵخۆشه به پێشكه‌وتنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی وڵاته‌كه‌ی، هاوكات ناتوانێت ترس‌و نائارامیه‌كانی له‌هه‌مبه‌ر گۆڕانكارییهكانو نه‌یاره‌كانی له‌به‌رچاو نه‌گرێت.
شافێت به‌م شێوه‌یه له‌نێوان ترس‌و هیوادا، كۆتایی به گه‌شته دوور‌و درێژه‌كه‌ی ده‌هێنێت، كۆمه‌ڵێك پرسیاریش له مێشكی خوێنه‌ردا ده‌وروژێنێت.