من هه‌رگیز ئه‌وه‌م په‌سه‌ند نه‌كردوه كه جوه‌كان خه‌ڵكێكی ههڵبژاردهنو تائێستاش هه‌روایه بۆ من، به‌ڵكو جوه‌كان یه‌كه‌مین گه‌ل بوون خوایان هه‌ڵبژارد
"ژیانی من" پوخته‌ی ژیان‌و به‌سه‌رهاتی (گۆل‌دا مایه‌ر)ه، ئه‌و خانمه‌ی له‌به‌ر هه‌ژاری له ئۆكرانیاوه روده‌كه‌نه ئه‌مریكا، بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكیش بۆ جوله‌كه ده‌چێته فهلهستینو ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌و ده‌وڵه‌ته. مایه‌ر ده‌ڵێت: "ته‌نها یه‌ك شت هه‌یه پێش ئه‌وه‌ی بمرم حه‌زم لێ‌بوو بیبینم، ئه‌ویش ئه‌وه بوو گه‌له‌كه‌م چیدیكه پێویستیان به ده‌ربڕینی به‌زه‌یی پیاهاتنه‌وه نه‌بێ".
كتێبی "ژیانی من" له نوسینی گۆل‌دا مایه‌ر، وه‌رگێڕانی شه‌فیقی حاجی خدر، (545) لاپه‌ڕه‌یه‌و له بڵاوكراوه‌كانی ناوه‌ندی ئاوێره بۆ چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌و له پانزه به‌ش پێكهاتوه، به‌م ناونیشانانه: (منداڵیم، هه‌رزه‌یی سیاسی، من فه‌له‌ستینم هه‌ڵبژارد، ده‌ستپێكی ژیانێكی نوێ، پێشهنگهكانو كێشه‌كان، ده‌بێ دژی هیتله‌ر بجه‌نگین، ململانێ له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، ئێمه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆمانین، وه‌زیر بۆ مۆسكۆ، مافی بوون، دۆستایه‌تی ئهفریقاییو ئه‌وانی دیكه‌ش، ئێمه ته‌نیاین، سهروهزیرهكه، جه‌نگی یۆم كیپۆر، كۆتایی رێگه‌كه).
گۆل‌دا مایه‌ر له ساڵی (1898) له كیێف له ئۆكرانیا له‌دایكبووه، له‌باره‌ی ژیانی منداڵیه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌م له‌بیره كه ئێمه چه‌ند هه‌ژار بووین، هیچمان تاڕاده‌ی به‌س بوون نه‌بوو، نه خواردن، نه جلوبه‌رگی ئه‌ستورو گه‌رم، نه گهرمكهرهوهیهك له ماڵ. من هه‌میشه ئه‌و زارۆكه بووم كه له ده‌ره‌وه سه‌رماو له ماڵیش زۆر زگ به‌تاڵ بووم... ئه‌وێ ده‌مێ (تریته) له ماڵی ئێمه‌دا خۆشترین‌و نایابترین خواردن بوو.. من به‌وه شادمان بووم كه پێیان نه‌گوتبووم، زۆرجاران خوشكه گه‌وره‌كه‌م له قوتابخانه له‌به‌ر برسێتی ده‌بورایه‌وه".
به‌مه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وتنی كارێك‌و دابینكردنی بژێوی خێزانه‌كه‌ی، باوكی گۆل‌دا روده‌كاته ئهمریكاو پاش ماوه‌یه‌كیش خێزانه‌كه‌ی ده‌چنه ئه‌و وڵاته، له‌باره‌ی ئه‌م قۆناغه‌ی ژیانی ده‌ڵێت: "له ماوه‌ی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا دایكم ماڵه‌كه‌مانی كردبووه كۆگایه‌كی كاتی بۆ ئه‌و لاوه خۆبه‌خشه جوله‌كانه‌ی له‌ژێر ئاڵای جولهكهداو له چوارچێوه‌ی له‌شكری به‌ریتانیدا ده‌چونه جه‌نگ، تا فه‌ڵه‌ستین له ده‌ستی توركه‌كان رزگار بكه‌ن".
له ئه‌مریكا (گۆل‌دا) خوێندنی ئاماده‌یی تهواودهكاتو ئاره‌زو ده‌كات ببێته مامۆستا، به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی بیر له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه به شوی بده‌ن. گۆل‌دا ده‌ڵێت: "ئاواتم بوو ببمه مامۆستا –هه‌نوكه‌ش هه‌ر له‌و باوه‌ڕه‌دام- كه مامۆستایه‌تی سهنگینترینو پهسندترینی هه‌موو پیشه‌كانه. مامۆستای باش ده‌رگای هه‌موو جیهان به‌سه‌ر منداڵاندا ده‌كاته‌وه. بۆیان ده‌لوێنێ كه فێرببن چۆن مێشكی خۆیان بهكاربهێننو به زۆر رێگه ببێته ئامێری ژیانیان".
هه‌ر له ئه‌مریكا گۆل‌دا تێكه‌ڵاو به ژیانی سیاسی ده‌بێت: "ئه‌و كه‌سه‌ی به‌هێزترین ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر مندا ههبوبێ (ناچمان سیركین) بوو، یه‌كێك بو له به‌گوڕترین بیرمه‌نده‌كانی كرێكارانی زایۆنیزم. ئه‌و جوله‌كه‌یه‌كی روسی بوو. سیركین له‌و بڕوایه‌دا بوو كه تاكه هیوای پرۆلیتاریای جوو له كۆچكردن بۆ فه‌له‌ستین خۆی ده‌بینێته‌وه".
جوله‌كه‌ی بێ وێنه‌و رۆنانی ده‌وڵه‌ت
له ساڵی (1921) گۆل‌دا به یاوه‌ری ده‌یان كه‌س به كه‌شتییه‌ك ئه‌مریكا به‌ره‌و فه‌له‌ستین به‌جێده‌هێڵین، ئه‌م گه‌شته‌ش ماوه‌ی دوو ده‌خایه‌نێت. هۆكاری كۆچه‌كه‌شی به‌م جۆره رونده‌كاته‌وه: "پێویسته جوله‌كه وڵاتی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت، ئه‌منیش ده‌بێ یارمه‌تیده‌ر بم له رۆنانیدا، نه‌ك ته‌نها به دوان‌و پاره كۆكردنه‌وه، به‌ڵكو به ژیان‌و ئیشكردن تیایدا... هه‌رگیز له هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌مدا چركهساتێكیشم نه‌هاتۆته پێش كه هه‌ستی ئه‌وه‌ی پێیده‌گوترێ دوره وڵاتی بكه‌م، یاخود په‌شیمان ببمه‌وه كه ئه‌مریكام بۆ فه‌ڵه‌ستین به‌جێهێشتووه".
گۆل‌دا جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه رووبه‌ڕووی هیچ كه‌سێك نه‌بووه‌ته‌وه‌و نهشیبیستوه كه‌وا تاكه جوێكی فه‌له‌ستینی هه‌بێ بۆ ساتێكیش بێ دوو دڵ بێ له بهخشینو كردنی هه‌ر شتێك بێ، هی كه‌سی یان نه‌ته‌وه‌یی كه پێویست بێ بۆ ئه‌وه‌ی باقی جوه رزگاربووه‌كانی ئه‌وروپا به سه‌لامه‌تی بگه‌یه‌نرێته فه‌له‌ستین. هۆكاره‌كه‌شی ده‌گێڕێته‌وه: "له‌به‌رئه‌وه نه‌بووه كه هه‌میشه یه‌كده‌نگی له‌نێوانیاندا هه‌بووه، به‌ڵكو به‌پێی زانیاریم بۆ ئه‌وه بووه كه یه‌ك پرس پێویست بوو بكرێ‌و هه‌ر ئه‌ویش له ئارادابوو، ئه‌گه‌ر هاتو هیچ كه‌سی دیكه به هانامانه‌وه نه‌یه‌ت، ئه‌وا ده‌بێ به‌ته‌نها خۆمان شانی بده‌ینه به‌ر- ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌بوو كه كردمان".
سه‌باره‌ت به‌و وته‌یه‌ش كه ده‌ڵێت: "جوله‌كه گه‌لی هه‌ڵبژارده‌ی خودان"، گۆل‌دا بۆچونێكی پێچه‌وانه‌ی هه‌یه‌و ده‌ڵێت: "من هه‌رگیز ئه‌وه‌م په‌سه‌ند نه‌كردوه كه جوه‌كان خه‌ڵكێكی ههڵبژاردهنو تائێستاش هه‌روایه بۆ من. ئه‌وه‌ش زیاتر گونجاوه بۆ بڕواپێكردن كه نه‌ك یه‌زدان جوه‌كانی هه‌ڵبژاردوه، به‌ڵكو جوه‌كان یه‌كه‌مین گه‌ل بوون خوایان هه‌ڵبژارد. یه‌كه‌مین گه‌ل بون له مێژودا كه هه‌ندێ شتی شۆڕشگێڕانه‌یان ئه‌نجامداو هه‌ر ئه‌و لێبژاردنهشیان بووه مایه‌ی بێ وێنه‌ییان".
له‌باره‌ی بزوتنه‌وه‌ی زایۆنیزم‌و سه‌ره‌تای هه‌وڵی جوه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ فهلهستینو دروستكردنی ده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌خۆیان، گۆل‌دا ده‌ڵێت: "زایۆنیزم واتا گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی جوله‌كه بۆ وڵاتی بابوباپیرانیان – وڵاتی ئیسرائیل كه به‌زمانی جوله‌كه ده‌گه‌یه‌نێ-.. ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له ناوچه جۆربه‌جۆره‌كانی ئه‌وروپا له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا.. زایۆن ئه‌و وڵاته بوو كه دوو هه‌زار ساڵه جووه‌كانی لێ دهربهدهركراوه.. یه‌كه‌مین جوو كه له سه‌رده‌می نوێ‌دا گه‌ڕایه‌وه زایۆن له (1878)دا بوو، له‌وێ گوندێكی دروستكرد به‌ناوی پیتاح تیكڤا "ده‌روازه‌ی هیوا". له (1882) ده‌سته‌یه‌كی بچوك له زایۆنیسته‌كان له روسیاوه كه به خۆیان ده‌وت هۆڤهیا زایۆن "خۆشه‌ویستانی زایۆن" گه‌یشتنه وڵات‌و مكوڕ بون له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خاك".
كاتێك دێته سه‌ر باسی هیرتزل، ده‌ڵێت: "تیۆدۆر هیرتزل كه به دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوی زایۆنیستی جیهانیو به باوكی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ده‌ناسرێ، له ساڵی (1894) چاره‌نوسی جووه‌كان بوه مایه‌ی سه‌رنجدانی، ئه‌ویش كاتێك وه‌ك په‌یامنێرێكی رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی ڤیه‌ننای (Neue Freie Presse) ده‌ستنیشانكرا بۆ روماڵی دادگایكردنی كاپتن داریفۆس".
گۆل‌دا ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه جوله‌كه فه‌ڵه‌ستینی داگیركردبێت، به‌ڵكو ده‌ڵێت: "له‌ساڵی (1901)ه‌وه فه‌ندی (سندوقی) نه‌ته‌وه‌یی جوله‌كه‌كان له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی زایۆنیزمه‌وه دامه‌زرابوو، سندوقه‌كه‌ش به‌تایبه‌ت ته‌رخانكرابوو بۆ مه‌به‌ستی كڕین‌و په‌ره‌پێدانی زه‌وی له فه‌له‌ستین كه سه‌رتاپای به‌ناوی خه‌ڵكی جوله‌كه‌وه بكرێ. به‌شێكی مه‌زنی ئه‌و خاكه‌ی كه جوله‌كه خاوه‌نیه‌تی به پاره‌ی ئه‌و سندوقه‌ی خه‌ڵكی نانه‌وا، به‌رگدروو، مافورچنهكانی پینسك، بهرلینو میلواكیهوه كڕدراوه. له (1904)ه‌وه به‌و پاره‌و پوله خورده‌یه خه‌ڵكی جوله‌كه ده‌ستیان به كڕینی روبه‌رێكی زه‌وی له فه‌له‌ستین كرد".
ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل به‌ر له چل ساڵ
كۆمیسیۆنی پیل دوای گه‌شتێك به فه‌ڵه‌ستیندا له ساڵی (1946)دا پێشنیاری دابه‌شكردنی فه‌له‌ستین به‌سه‌ر دوو ده‌وڵه‌تدا ده‌كات، ده‌وڵه‌تی جوو به‌هه‌ر هه‌مووی ته‌نها دوو هه‌زار مایلی چوارگۆشه لهخۆبگرێو باقی دیكه‌ش هه‌موی بۆ ده‌وڵه‌تی عاره‌بان بێ، هه‌روه‌ها ئۆرشه‌لیم (قودس)یش ناوچه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بێت.
گۆل‌دا هۆكاری شكستی هه‌وڵه‌كه‌ی پیل ده‌خاته ئه‌ستۆی عه‌ره‌به‌كان‌و ده‌ڵێت: "سوپاس بۆ خوا كه ئه‌وكات نه‌ك به‌هۆی منه‌وه، به‌ڵكو به‌هۆی عاره‌به‌وه له (1937)دا ده‌وڵه‌ته پێشنیازكراوهكهمان ده‌ست نه‌كه‌وت. عاره‌ب پلانی دابه‌شكردنه‌كه‌ی په‌كخست. هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر هاتبا په‌سه‌ندیان كردبا ئه‌وا چل ساڵ بوو خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین ده‌بوون". (تێبینی: گۆل‌دا ئه‌م یاداشتانه‌ی له (1975)دا چاپكردوه).
گۆل‌دا پێیوایه بۆچونی عه‌ره‌به‌كان له‌سه‌ر یه‌ك بنه‌ما بووه، ئه‌ویش ته‌نها دژایه‌تیكردنی ئیسرائیل بووه، بۆیه ده‌ڵێت: "بڕیاره‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه دانهڕێژرابون كه تا چه‌ند بۆیان باش بێ، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بووه تاچه‌ند بۆ ئێمه خراپ‌و به‌د ده‌بێ... گه‌ر هاتباو ئێمه ته‌نها ساڵێك به‌ر له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ، دهوڵهتۆكهیهكی بچكۆله‌ی گاڵتهجاڕیشمان هه‌بوایه، ئه‌وا سه‌دان هه‌زار جوله‌كه –له‌وانه‌بوو زیاتریش- له ده‌ست نه‌فره‌تی كوره‌ی ئاگرو تونی مه‌رگی نازییه‌كان رزگاریان بوایه".
سێ رۆژ به‌ر له راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، گۆل‌دا به گه‌شتێكی پڕ له مه‌ترسی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن‌و چاوی به شاعه‌بدوڵای پادشای ئه‌و وڵاته ده‌كه‌وێت، به‌شێك له چیرۆكی ئه‌و دیداره‌یان به‌م جۆره ده‌گێڕێته‌وه: "شا عه‌بدوڵا لێی‌پرسیم: ئه‌رێ بۆچی ئێوه ئه‌وه‌نده له جاڕدانی دهوڵهتهكهتاندا به‌په‌له‌ن. ئه‌و پهلهیهتان له‌چیه؟ ئێوه زۆر بێ ئارامن؟ منیش پێمگوته‌وه كه له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم گه‌لێك دوو هه‌زار ساڵ بێ چاوه‌ڕوان بێ‌و ئێستا پێی بگوترێ "به‌په‌له‌یه"، پێده‌چوو ئه‌و وه‌ڵامه‌ی منی به‌دڵ بێ. پێمگوت ئایا ئێوه تێناگه‌ن كه ئێمه تاكه هاوپه‌یمانی ئێوه‌ین له ناوچه‌كه‌دا. ئه‌وانی دیكه هه‌مویان دوژمنتن؟ ئه‌ویش گوتی: به‌ڵێ من ئه‌وه ده‌زانم. به‌ڵام چی بكه‌م؟ شته‌كه له ده‌ستی من نه‌ماوه‌ته‌وه. ئیدی منیش پێمگوته‌وه: ئاوا، كه‌واته پێویسته ئه‌وه بزانن ئه‌گه‌ر شه‌ڕمان به‌سه‌ردا سه‌پا، ئه‌وا دهجهنگینو سهریشدهكهوین".
ئاهه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی به (200) دۆلار
مه‌راسیمی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی جوله‌كه له مۆزه‌خانه‌ی رۆچێڵد بۆلوڤوار سازده‌كرێت، ئه‌وه‌ش وه‌كو گۆل‌دا ده‌ڵێت: "نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌كی گرنگ‌و سه‌رنج راكێشه (كه وانه‌بوو)، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده بچوك بوو به ئاسانی ده‌توانرێ پاسه‌وانی لێ بكرێ. باڵه‌خانه‌كه یه‌كێك بوو له كۆنترین باڵه‌خانه‌كانی تهلئهبیبو له بنه‌ڕه‌تدا هی یه‌كه‌مین سه‌رۆك شاره‌وانی شاره‌كه بوو، دواتر ویستی بكرێته مۆزه‌خانه‌یه‌كی هونه‌ری بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه. بۆ بۆنه‌كه‌ش ته‌نها بڕی (200) دۆلار خه‌رجكرا".
یه‌كه‌م بڕیاری وه‌زیری په‌روه‌رده
له یه‌كه‌م كابینه‌ی حكومه‌تدا (شنێر زالمان شازار) ده‌بێته وه‌زیری په‌روه‌رده‌و پاشان ده‌بێته سێهه‌مین سه‌رۆكی ئیسرائیل، گۆل‌دا ده‌ڵێت: "شازار كاتێك ده‌گاته وه‌زاره‌ته‌كه‌ی، بۆی ده‌رده‌كه‌وێ كه ته‌نها یه‌ك ژوری هه‌یه‌و سكرتێرێكی پیاویشی له ته‌نیشته‌وه دانیشتوه، به‌ڵام ئامێری چاپ (تایپ)یان نییه. ئه‌مه‌ش زۆر نابێته نیگهرانیو به گورجوگۆڵی به سكرتێره‌كه‌ی ده‌ڵێ تكایه به ده‌ستخه‌ت بنوسه هه‌مو منداڵانی ئیسرائیلی له‌نێوان ته‌مه‌نی چوار تا هه‌ژده ساڵیدا، ده‌بێ به‌بێ پاره بخوێنن به چۆنایه‌تیه‌كی به‌رزیشه‌وه. كاتێك سكرتێره‌كه ده‌یه‌وێ كۆمێنتێك بڵێ به‌وه‌ی ده‌بێ چه‌ند رۆژێك بوه‌ستێ تا كاره‌كه رایبكرێ، شازار به توڕه‌بونه‌وه ده‌ڵێ: كاتێك شتێك په‌یوه‌ندی به‌خوێندنه‌وه هه‌بێ، ئه‌وا ئاماده‌نیم هیچ مشتومڕی له‌سه‌ر بكه‌م. ئه‌وه یه‌كه‌مین فه‌رمانی منه وه‌ك وه‌زیریش لێی به‌رپرسیارم. دوای ئه‌وه‌ش قانونی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵای ئیسرائیلی ده‌ركرد".
هه‌ر له یه‌كه‌م كابینه‌ی حكومه‌تدا گۆل‌دا پۆستی وه‌زیری كار وه‌رده‌گرێت، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "جارێكیان ده‌نگۆی ئه‌وه له‌نێو ئیسرائیل‌دا بڵاوببوه‌وه گوایه داود بنگۆریۆن (یه‌كه‌مین سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل) منی به‌و شێوه وێناكردبو كه تاكه پیاوم له كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا، ئه‌وه‌ی سه‌یرم پێهاتبوو ئه‌وه‌بوو كه به‌لای ئه‌و (یان هه‌ر كه‌سێك چیرۆهكهی داهێنابێ) باشترین موجامه‌له‌و پهسنێك بوو كه درابێته پاڵ ژنێك، به‌ڵام من زۆر گومانم له‌وه هه‌یه كه هیچ پیاوێك پێی‌خۆش بێ به‌و جۆره په‌سه‌ندی بده‌ن به‌وه‌ی بڵێن تاكه ژنی حكومه‌ته‌كه‌یه".
گۆل‌دا ئه‌و كاته‌ی وه‌زیر ده‌بێت، رۆژێكیان له وتارێكدا له كنێست (پارله‌مانی ئیسرائیل) ده‌ڵێت: "ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل نابێ هه‌ل به هه‌ژاری بدا چونكه شه‌رمه بۆ ژیانی ئاده‌میزاد، ئه‌و ئه‌گه‌ره خه‌جاڵه‌تییه كه شادمانترین دهمژمێرهكانی ژیانی دایكایه‌تی به نیگه‌رانبوون له‌باره‌ی په‌یداكردنی خواردن بشێوێنێ، یان ئه‌گه‌ری ئه‌و ژن‌و پیاوه‌ی كه ته‌مه‌نیان به‌ساڵدا ده‌چێ نه‌فره‌ت له رۆژی له‌دایكبوونیان بكه‌ن، چونكه كار‌و پاره‌یان نامێنێ"... ئێمه هه‌رگیز به شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه ئازاد نابین تا ئه‌و كاته‌ی منداڵه‌كانمان له‌لایه‌ن ئه‌وانی دیكه‌وه خواردنیان بدرێتێ. ئازادیمان ته‌نها ئه‌وكات سه‌رتاپا ده‌بێ كه به‌خۆمان به‌ده‌ستی خۆمان خۆراكمان له‌سه‌ر خاكه‌كه‌مان به‌ده‌ستبێنین.
له‌باره‌ی ژیانی سیاسیه‌وه كه ماوه‌ی زیاتر له په‌نجا ساڵی خایاندوه، ده‌ڵێت: "له ته‌واوی ژیانمدا له‌گه‌ڵ پیاواندا ژیاوم‌و كارمكردوه، به‌ڵام هه‌رگیز به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ژنایه‌تیم نه‌بۆته كۆسپ. هیچ كات كاره‌كه‌ی زه‌حمه‌ت نه‌كردوم یان هه‌ستێكی وای نیشان نه‌داوم كه گرێی خۆبهكهمتر زانینم هه‌بێ به‌وه‌ی پیاوان باشترن له ژنان. یاخود منداڵبون به كاره‌سات بزانم. نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه رووینه‌داوه".
ده‌وڵه‌ت هۆكاری مانه‌وه‌مانه
گۆل‌دا زۆر راشكاوانه داكۆكی له بوونی ده‌وڵه‌تێكی تایبه‌ت به جوله‌كه ده‌كات، چونكه "گه‌لی جوله‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به گه‌ل بمێنێته‌وه، ئه‌وه زۆر چاره‌نوسسازه ده‌بێ ده‌وڵه‌تی جوله‌كه هه‌بێ تا به جوایهتی خۆیان بمێننه‌وه، نه‌ك له‌ژێر چه‌وسانه‌وه‌دا بن‌و كه‌مینه بن".
له‌باره‌ی تێگه‌یشتنی خودی خۆیه‌وه بۆ جوله‌كایه‌تی ده‌ڵێت: "بۆ من جوله‌كایه‌تی واتای ئه‌وه‌یه هه‌میشه‌ش هه‌ر وایگهیاندوه كه شانازی بێ به‌وه‌ی به‌شێكی له گه‌لێك كه دوو هه‌زار ساڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مو ژان‌و ناسۆرو گۆبهندانهی به‌سه‌ریشیدا هاتوه، پارێزگاری‌یان له ناسنامه‌ی خۆیان كردوه. له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌وانه‌ی نه‌یانتوانی به‌رگه بگرن‌و شتێكی دیكه‌یان له‌بری جوله‌كایه‌تی خۆیان له‌سه‌ر حیسابی ناسنامه‌ی به‌رایی خۆیان هه‌ڵبژارد، ئه‌وان مایه‌ی به‌زه‌یی پێهاتنهوهبونو خۆیان خۆیان بێهێزكرد.
ئه‌و له درێژه‌ی باسكردنی پرسی نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌تدا ده‌ڵێت: "سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ش "هه‌بیت یان نیت"، پێویسته هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به شێوازی خۆی وه‌ڵام بداته‌وه. هه‌روه‌ها نه جوله‌كه‌و نه هیچ كه‌سێ نابێ پابه‌ندبن به هیچ كه‌سێكه‌وه كه مافی ژیانیان بداتێ. له (1938) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتم: ته‌نها یه‌ك شت هه‌یه پێش ئه‌وه‌ی بمرم حه‌زم لێ‌بوو بیبینم، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه گه‌له‌كه‌م چیدیكه پێویستیان به ده‌ربڕینی به‌زه‌یی پیاهاتنه‌وه نه‌بێ".
هۆكاری سه‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌كان
ده‌رباره‌ی هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه سیاسیهكانو به ئامانج گه‌یشتنیان، گۆل‌دا ده‌ڵێت: "هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌ك به‌چاوپۆشین له‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستیدایه یان ئه‌و سیاسه‌ته رازیكهرییهی ده‌یچێنێ ناتوانێ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن سه‌ربكه‌وێ، ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی زڕعهیار بێ‌و ته‌نها سه‌رانه ستێنو خوێن‌ڕێژ بن. به‌دیهاتنی ئامانجی راسته‌قینه‌ی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی به كوشتن، شهلو گۆجكردنی منداڵان، رفاندنی فڕۆكه‌و له‌ناوبردنی دیبلۆماته‌كان نابێ. پێویسته ناوهڕۆك ئامانجێكی هه‌بێ بۆ راژهكردن دوای ئه‌وه‌ی له ته‌نگژه‌كه‌دا قوتار بوو، هه‌روه‌ها ده‌بێ –رێگه‌ی جیهانی دێرین به‌كاربهێنن- خوازیاری زیرهكیو پاكی ره‌وشت بن".