مانگنامەی چاوی کورد (شوباتی ٢٠٢٠)

PM:08:09:29/02/2020
دۆسیە: دیدارەکانی ناوەند



 (١)
لە درێژەی چالاكیی هاوبەشی نێوان ناوەندی چاوی كورد و ڕێكخراوی ڕەنگەكانی كوردستان، ڕۆژی 5/2/2020 دیداری دووەمی "دیالۆگی سۆسیالمیدیا" لە ئۆفیسی سەرەكی چاوی كورد لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو. 
لە دیدارەكەدا نوێنەری كەناڵەكانی ڕاگەیاندن دیدو سەرنجی خۆیان لەسەر ئاریشەكانی سۆسیالمیدیا خستە ڕوو، هاوكات تەواوی تێبینییەكان تۆماركران و، بڕیارە بۆ گەڵاڵەكردنی پرۆژەیەكی هاوبەش سودیان لێوەربگیرێت و لە ئەنجامی ئەم گفتوگۆ ڕاوێژكارییانەدا، پرۆژەیەكی سەرتاسەری گەڵاڵە بكرێت.

(٢)
ڕۆژی 10/2/2020 بە دەستپێشخەری ناوەندی چاوی کورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی، نوێنەری چەندین ڕێکخراوی سنوری سلێمانی بۆ هەماهەنگیکردن بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی دیالۆگی خەڵک و حکومەت، کۆبوونەوە. 
کۆبوونەوەکە لە ئۆفیسی سەرەکی چاوی کورد لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا، بە بەشداری نوێنەری رێکخراوەکانی (ڕەنگەکانی کوردستان، ڕێکخراوی خزمەتی جەماوەر، خۆری ئاشتی، ئەزموون، ڕێکخراوی شار، خوشکانی ئیسلامی، تۆڕی ڕێکخراوەکانی سلێمانی، ڕێگا، نەتەوەیی کورد، یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، دابین بۆ کاری مرۆیی، گەشە، دیالۆگ و کەلتور، دەنگەکان، هەڵەکۆک، ئەنجومەنی باڵای زەردەشتییان، قەرەداغ).

(٣)
ڕۆژی 12/2/2020 بەڕێز "ئارام قادر" سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی، لە ئۆفیسی سەرەكی چاوی كورد پانێڵێكی فرە تەوەری پێشكەش كرد. بەمەبەستی خستنە ڕووی دید و بۆچوون و خوێندنەوەكانی حیزبەكەی بۆ بارودۆخی كوردستان و عێراق، سەرۆكی هاوپەیمانی لە ئۆفیسی سەرەكی چاوی كورد پانێلێكی بۆ ژمارەیەك توێژەر و سەرنوسەری سایتەكانی سلێمانی پێشكەش كرد. 
لە بەشێكی تری سەردانەكەی بۆ ئۆفیسی چاوی كورد، سەرسامی خۆی پیشاندا بە كارەكانی ناوەندی چاوی كوردو شێوازی خێرای بەرەو پێشەوە چوونی ئەو ناوەندە، كە وێڕای كورتی تەمەنی، بەڵام بووەتە جێگەی سەرنجی زۆرێك لە ناوەندە حیزبی و حكومییەكانی كوردستان و دەرەوەی كوردستانیش.

(٤)
ڕۆژی شەممە 15/2/2020 دیداری دووەمی ڕێكخراوو ناوەندە ڕۆشنبیرییەكانی سلێمانی بەدەستپێشخەری چاوی كورد بەڕێوەچوو لەدیدارەكەدا كە زۆرینەی ڕێكخراوەكان بەشداربوون، چۆنێتی بەكردەوە كردنی پرۆژەی "دیالۆگی خەڵك و حكومەت" تاوتوێ كرا. لەو میانەیەدا بڕیاردرا مۆدیلێكی تر لەكاری ڕێكخراوەیی بهێنرێتە كایەوە كەلەسەر بنەمای دیالۆگی نێوان خەڵك و حكومەت بێت. لە ئەنجامی زیاتر لە دوو كاتژمێر وتوێژی چڕوپڕ، ئامادەبووان بڕیاری دروستكردنی "گروپی بەرگری لەمافی هاوڵاتییان" درا، لە كۆبوونەوەكانی داهاتوودا میكانیزمی كاركردنی ئەو گروپە گەڵاڵە دەكرێت كە لەپێناوی سازاندنی زەمینەی دیالۆگی نێوان خەڵك و حكومەت كاردەكات.

(٥)
رۆژی ١٧/٢/٢٠٢٠ بەشداریی ستافی چاوی کورد لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی بۆردی ماف پارێزی گەنجان، لە هۆتێل تایتانیک.

(٦)
ڕۆژی ٢٢/٢/٢٠٢٠ لەدوای زنجیرەیەك كۆبوونەوەو گفتوگۆ سەبارەت بە دروستكردنی ڕەوتێكی نوێ بۆ كاری مەدەنی و ڕێكخراوەیی لە كوردستان، بە دەستپێشخەری ناوەندی چاوی كورد و بەدەمەوەهاتنی زۆرێك لە ڕێكخراوە ئەكتیڤەكان، كۆبوونەوەی سێیەم بەڕێوەچوو، كە تیایدا وتووێژێكی چڕوپڕ كرا سەبارەت بە هێنانەكایەی (دیالۆگی خەڵك و حكومەت) لە سەرتاسەری كوردستاندا. لەم كۆبوونەوەیەدا كە لە ئۆفیسی سەرەكی "ئەنجومەنی گەنجانی نیشتمان" بەڕێوەچوو، بڕیاری دیاریكردی لیژنەیەك بۆ نوسینەوەی پڕەنسیپی كاركردنی بۆردەكە درا. هاوكات بڕیاری نوسینەوەی بەڵێننامەیەكی شەرەف درا، كە ئەو گردبوونەوەو ڕیتمە نوێیەی كاركردن تەنها لەپێناوی ئاشتی كۆمەڵایەتی و پێكەوەژیان و لێكتێگەیشتنی خەڵك و حكومەت و دروستكردنەوەی متمانە بێت لەو نێوەندەدا، بەهیچ شێوەیەك بۆ مەرامی شەخسی و حیزبی بەكارنەهێنرێت. بەپێچەوانەوە هەر هەولێك بۆ قۆستنەوەی پرۆژەكە لەلایەن حیزبێكی دیاریكراو، هەڵوێستی توندی بۆردەكەی بەدوادادێ.

(٧)
 ڕۆژی‌23\ 2\ 2020 لەبەر ڕۆشنایی دەستپێشخەریی چاوی كورد بۆ گەڕاندنەوەی متمانە بۆ نێوانی خەڵك و حكومەت، لەڕێی ئەنجامدانی پرۆسەی دیالۆگی سەرتاسەرییەوە، چەندین ڕێكخراو و ناوەندی ڕۆشنبیری لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی دروستكردنی بۆردێك بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەو ستراتیژە كۆبوونەوە. ئەمڕۆ لەئۆفیسی سەرەكی چاوی كورد لیژنەی ئامادەكردنی كارنامەی (بۆردی ڕێكخراوەكانی بەرگریكار لەمافی هاوڵاتی) كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا بەمەبەستی دیاریكردنی ڕێوشوێنەكانی كاركردنی بۆردەكە. بڕیارە كارنامەكە بخرێتە بەردەم دەستەی دامەزرێنەر كەبریتین لە سەرۆكی كۆی ئەو ڕێكخراوانەی بۆردەكەیان پێكهێناوە.لەپاش پەسەندكردنی كارنامەكەو دروستكردنی لیژنەكان، بۆردەكە دەست بكات بەهەنگاوە كردەییەكانی جێبەجیكردنی ستراتیژی دیالۆگی خەڵك و حكومەت. لەسەر ئاستی حكومەتی لۆكاڵی شارو شارۆچكەكان و پاشانیش لەسەر ئاستی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

(٨)
كاتژمێر 10 ی‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ ڕۆژی‌ 23/2/2020 به‌شداریی‌ ستافێك له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ناوه‌ندی‌ چاوی‌ كورد بۆ په‌ره‌پێدانی‌ سیاسی‌ ئۆفیسی‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ كه‌م ئه‌ندامانی‌ كوردستان له‌ چالاكی‌ مه‌راسیمی‌ دابه‌ش كردنی‌ 150 ده‌سته‌ جلی‌ كوردی‌ دیاری‌ بۆ خانمانی‌ یه‌كێتی‌ كه‌م ئه‌ندامان له‌سه‌ر ئه‌ركی‌ به‌رێز ( شێخ بورهان خڕنوكی‌).

(٩)
 رۆزی‌ پینج شه‌مه‌ به‌رواری‌27 \ 2 کۆبوونەوەی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مــــــــــــــــــــــەدەنی له‌ هوتێل تایـــتانک ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ بەرێوە چوو كه‌ تێیدا نوێنه‌ری‌ ناوه‌ندی‌ چاوی‌ كورد بۆ په‌ره‌پێدانی‌ سیاسی‌ لەسەربانگێشتی هەردوورێکخراوی ( کنز)و (گەنجانی بوێر)به‌شداربوین سەبارەت بەپرسی کەرانەوەی پاشەکەوتی فەرمانبەران و دەست پێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران.

گەلەری



ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر