یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان

PM:09:54:17/01/2019
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا - حیزب و رێکخراوەکان
حزبێکی سیاسی پاشخان ئیسلامیی ھەرێمی کوردستانە و نزیک لە تەوژمی ئیخوان موسلیمینە و باوەڕی بەخەباتی مەدەنی و ناتوندوتیژی ھەیە.

یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد



حزبێکی سیاسی پاشخان ئیسلامیی ھەرێمی کوردستانە و نزیک لە تەوژمی ئیخوان موسلیمینە و باوەڕی بەخەباتی مەدەنی و ناتوندوتیژی ھەیە.

دامەزراندن

لە ٦/٢/١٩٩٤ پاش ٣ ساڵ لە دوای راپەرینی ھەرێمی کوردستان و لە نێو جەرگەی قەیران و گەمارۆی ئابوری ھەرێمی کوردستان و لە گەرمەی شەری ناوخۆدا وەک حزبێکی سیاسی مەدەنی و  بێ چەک و مەکتەب عەسکەریی ھاتە دامەزراندن.

ئاڕاستە و بۆچوون

پارتێکی ئیسلامیی میانڕەوە و کار بۆ چاکسازی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری دەکات لە ژێر یاساکانی ئیسلامدا، ھەوڵدەدەن بۆ بنیاتنانی تاک و خێزان و کۆمەڵگای ئیسلامی.

ئەمیندارەکانی یەکگرتوو

١- سەلاحەدین محمد بەھائەدین سادق، ساڵى١٩٥٠ لە پاێزگای ھەڵەبجە لەدایک بووە، لە ١٩٩٤/٢/٦ تاوەکو ٢٠١٢/٥/١ ئەمیندارى یەکگرتوو بووە،  بۆجاری دووەم لە ٢٠١٦/٥/٢٨ تاوەکو ئێستا کەسی یەکەمە.

٢- مەحەمەد فەرەج لەدایکبووی پارێزگای ھەڵەبجەیە لە ساڵى ١٩٥٣لەدایکبووە، بەکالوریۆسی لە ئادابی عەرەبیدا ھەیە. لەسەرەتای دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامییەوە ئەندامی مەکتەبی سیاسی بووە بۆ یەک خول ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و بەرپرسی لیژنەی مافی مرۆڤ بووە . لە ٢٠١٢/٥/٢ وە تاوەکو ٢٠١٦/٥/٢٨ کەسی یەکەمی یەکگرتووی ئیسلامیی بووە.


کۆنگرەکانی

لە میژووی ڕاگەیاندنییەوە تاوەکو ئێستا حەوت کۆنگرەی بەستووە:

١- لە ساڵی ١٩٩٣ کۆنگرەی دامەزراندن بەسترا، پێک ھاتبون لە ١٣٠ ئەندام ١٢٢ پیاو و ٨ ئافرەت، بەھۆکاری شەڕی ناوخۆ ٢ کۆنفراسیان لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی بەست و تیایدا ١٥ ئەندامی ئەنجومەنی شورا ھەڵبژێردرا.

٢- لە ٢٠-٨-١٩٩٦ لە ھەولێری پایتەخت.
- ژمارەی ئەندامەکان ٢٥٠ .
- ٢٥ ئەندام بۆ ئەنجومەنی شورای ناوەندی ھەڵبژێردرا.

٣- لە ٣-٩-١٩٩٩ لە ھەولێری پایتەخت.
- ژمارەی ئەندامەکان ٣٢٥. 
- ٣٠ ئەندام بۆ ئەنجومەنی شورای ناوەندی ھەڵبژێردرا.

٤- لە ٣٠-٤-٢٠٠٥ لە ھەولێری پایتەخت.
- ژمارەی ئەندامەکان ٤٩٠. 
- ٣٥ ئەندام بۆ ئەنجومەنی شورای ناوەندی ھەڵبژێردرا.

٥- لە ١-٥-٢٠٠٩ لە ھەولێری پایتەخت.
- ژمارەی ئەندامەکان ٥٦١. 
- ٣٥ ئەندام بۆ ئەنجومەنی شورای ناوەندی ھەڵبژێردرا.

٦- لە ١-٥-٢٠١٢ لە ھەولێری پایتەخت.
-  ژمارەی ئەندامەکان ٧٥٥. 
- ٣٥ ئەندام بۆ ئەنجومەنی شورای ناوەندی ھەڵبژێردرا و ١١ ئەندام بۆ دەستەی باڵای چاودێری.

٧- لە ٢٨-٥-٢٠١٦ لە ھەولێری پایتەخت.
-  ژمارەی ئەندامەکان ١١٠٠.
- تیایدا ئەمینداری پێشوتر سەلاحەدین محەمەد بەھادین وەک ئەمیندار ھەڵبژێردرایەوە.

کاری سیاسی و ھەڵبژاردن

* لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٠ بەرێژەی ١١.٠٥% لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستانی دەنگى بەدەستھێنا و ژمارەی دەنگەکانی ٢١٤.٢٢٣- دووسەد و چواردە ھەزار و دووسەد و بیست و سێ دەنگ.
* لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٤ ئەم رێژەیە دابەزیوە بۆ ٧.٢% وە ژمارەی دەنگەکانی ١٥٥.٩٧٢  سەد و پەنجا و پێنج ھەزار و نۆسەد و حەفتا و دوو دەنگ.
 *لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨دا جارێکی تر ئەم رێژانە روو لە داکشان دەکەن و ژمارەی کورسیەکان لە پەرلەمانی کوردستان لە ١٠ کورسیەوە دابەزی بۆ ٥ کورسی و لە ئەنجوومەی نوێنەرانی عێراقیش لە ٤ کورسی دابەزی بۆ ٢ لە کۆی ٣٢٥ کورسی



ئه‌م بابه‌ته 169 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر