ڕابیتەی ئیسلامیى جیھانی

PM:11:17:17/01/2019
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا - حیزب و رێکخراوەکان
ڕێکخراوێکی ئیسلامیى جیھانییە و بارەگای لە شاری مەککەیە، گرنگی دەدات بە بانگخوازی و پردی پەیوەندی و ھاوکاری لە نێوان وڵاتانی ئیسلامیى و کاری مرۆڤایەتی لەگەڵ ھەمولایەک

یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

ڕابیتەی ئیسلامیى جیھانی
ئەمینداری گشتی: محەمەد کوڕی عەبدولکەریم عیسا.
مێژووی دامەزراندن: ١٨/٥/١٩٦٢.
وڵات: سعودیە.
شوێن: وڵاتە ئیسلامییەکان

دامەزراندن

ڕێکخراوێکی ئیسلامیى جیھانییە و بارەگای لە شاری مەککەیە، گرنگی دەدات بە بانگخوازی و پردی پەیوەندی و ھاوکاری لە نێوان وڵاتانی ئیسلامیى و کاری مرۆڤایەتی لەگەڵ ھەمولایەک، ھەماھەنگی دەکات لە بواری ناسینی ئیسلام و ڕونکردنەوەی بنەماکانی ئاینی ئیسلام.
لە ١٨/٥/١٩٦٢ بە بڕیارێکی کۆنگرەی ئیسلامی جیھانی دامەزراوە لە شاری مەککەی ڕوگەی موسوڵمانان.

بارەگا
بارەگای سەرەکی لەشاری مەکەی پیرۆزە  و نوسنگە و بارەگای لاوەکی لە زۆرێک لەشارەکانی جیھان ھەیە.

ئامانجەکان

ناسینی تەریقەت و عەقیدەی ئاینی ئیسلام و ڕەفتارەکانی و بەرچاوڕونی بۆ موسوڵمانان.
کارکردن لەسەر بڵاوکردنەوەی ئاشتی و دادگەری و مافەکانی مرۆڤ لە ژێر ڕۆشنایی بنەماکانی ئاینی ئیسلام.
ڕونکردنەوەی بنەما ڕاستەکانی ئاینی ئیسلام و بەرپەرچ دانەوەی نەیارەکانی لەڕوی فیکری و تێگەیشتنەوە.
پەرەدان بە پێکەوەژیان و گیانی ھاوکاری لە نێوان گەلانی موسوڵماندا و کارکردن بۆ بەئاگاھێنانەوەی موسوڵمانان لە چەسپاندنی دادگەری و ئاشتی و ئاوەدانیدا.

چارەسەرکردنی کێشەکانی جیھانی ئیسلامی و دەستی یارمەتی بۆ درێژکردنیان. 
بۆ بەئەنجامگەیاندنی ئەم ئامانجانە ڕابیتەی ئیسلامی چەند ئامرازێک دەگرێتە بەر: بانگەواز بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانی ئاینی ئیسلام لە سەر ئاستی تاک و کۆمەڵ و دەوڵەتدا، وە ھەماھەنگی و کارکردنی ئیسلام لە جیھاندا، وە پەرەپێدانی بڵاوکردنەوەی بانگەواز لەسەر ڕێبازی قورئان و سونەتی پەیامبەر وە بەرزکردنەوە ئاستی بڵاوکردنەوە و ڕاگەیاندنی ئیسلامیانە و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرھەمداریی تیایاندا.

ھەروەھا ھەوڵ دەدات بۆ قۆستنەوەی وەرزی حەجی حاجییان بۆ نزیککردنەوەی بیریار و زانا ئیسلامییەکان و بڵاوبونەوەی زمانی عەرەبی لە جیھاندا.
دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی مزگەوت و جێگا ئاینییەکان و یارمەتی دانی توشبوان و زیانلێکەوتوانی شەڕ.

پەیکەربەندی
دەستگای جێبەجێکردنی ڕابیتەی ئیسلامی ئەمانەی عامەیە و ئەمینداری گشتی یارمەتی ئەمیندراە لاوەکییەکان و کارمەندەکانی دەدات بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی لە مەجلیسی گشتییەوە دەردەچێت و ئەو کاروبارانەشی کە پەیوەندیدارن پێیەوە.

گرنگترین بەشەکانی
١-کۆنگرەی ئیسلامی جیھانییە کە بەرزترین دەسەڵاتە لە ناو رابیتەی ئیسلامیدا.
٢-مەجلیسی باڵا کە پلانەکان بۆ ئەمانەی گشتی دادەڕێژێت و لە ٦٠ ئەندامی کەسایەتی ئیسلامی پێکدێت و ئەم مەجلیسە بە سەرۆکایەتی موفتی گەورەی وڵاتی سعودیە کۆدەبنەوە.
٣-مەجلیسی باڵای مزگەوتەکان، کاری ئەمان سەرپەرشتی و نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکانە.
٤-کۆمەڵگای فەقیھی ئیسلامی.
٥-دەستەی جیھانی بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز.
٦-دەستەی ئیغاسەی ئیسلامی جیھانی.


ئه‌م بابه‌ته 199 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر