١-
سەردانی بەڕێز کاک محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە بارەگای سەرەکی خۆی لە گوندی گوڵەخانەی شارەزوور و تێیدا باسێکی بارودۆخی ناوخۆی ھەرێم و ناوچەکە و گۆڕانکارییەکان کرا, شایانی باس و سوپاسە بەڕێزیان بەڵینی ھاوکاریی و سەردانی بەناوەندەکەمان دا. لە ڕێکەوتی ٢٠١٩/١/٦.
٢-
پێشوازیکردن لە کەسایەتی ڕۆشنبیری و خاوەن قەڵەم مامۆستا سۆران سێوکانی لە ناوەندی چاوی کورد و باسکردنی ئایندەی سیاسی و سیاسەتی کۆمەڵگای کوردی لە ڕێکەوتی ٧/١/٢٠١٩.
٣-
پێشوازیکردن لە نوێنەری کونسوڵخانەی کۆماری گەلی چین لە ئوتێل گراند میلینیوم لە شاری سلێمانی و وەرگرتنی کتێبی سەرۆکی چین بە زمانی عەرەبی، شایانی باسە ناوەنمان سەرقاڵی وەرگێڕانی کتێبی ناوبراوە لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ زمانی کوردی و بۆ ھەمان مەبەستی بەراوردکاری سودی لێدەبینین. لە ڕێکەوتی ٨/١/٢٠١٩.
٤-
سەردانی بەرپرسی بۆردی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان بۆ لقی سلێمانی سەندیگای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان بۆ کاروباری مۆڵەتی فەرمی ماڵپەڕەکەمان لای خۆیان بەشێوەی یاسایی لە ڕێکەوتی ٩/١/٢٠١٩.
٥-
پێشوازیکردن لە د. سیروان ئەحمەد قادر پەرلەمانتاری خولی دوەمی پەرلەمانی عێراق لە ڕێکەوتی ١٣/١/٢٠١٩ کە لەشاری کەرکوکەوە ھاتبو کتێبی ژیانی پەرلەمانتاری خۆی بۆ ناوەندمان ھێنابو وەبەڵێَنی ھاوکاری و پشتیوانی بە پرۆژەکەماندا لە داھاتودا.
٦-
پێشوازیکردن لە بەڕێز بەرزان عوسمان نوێنەری بەرپرسی لقی ٤ ی پارتی دیموکراتی کوردستان کە دیاری کامیرایەکی قۆقزی وێنەگرتنی بە دیاری بۆ ناوەندەکەمان ھێنابو لە ڕێکەوتی ١٤/١/٢٠١٩.
٧-
سەردانیکردنی بەرپرسی بۆردی ئەکادیمی و ڕاگەیاندن و بەرپرسی بۆردی کارگێڕیی ناوەندمان بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کازیوە بەمەبەستی پێدانی زانیاری لەسەر کاروچالاکی ناوەندەکەمان بۆ ساڵی ٢٠١٨ لە ڕێکەوتی ٢٠/١/٢٠١٩.
٨-
سەردانیکردنی بەرپرسی بۆردی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ناوەندمان بۆ لای سەرۆکی دەزگای ئایدیا بۆ لێکۆڵینەوە وە وەرگرتنی چوار گۆڤار و حەوت کتێب کەوەک دیاری درا بە کتێبخانەی ناوەندمان لە ڕێکەوتی ٢٢/١/٢٠١٩.
٩-
پێشوازیکردن لە ڕۆژنامەنوس بەڕێز زانیار سەردار قڕگەیی کە سەردانی ناوەندمانی کرد و چەند کتێبێکی نوسینراوی خۆیشی وەک دیاری پێشکەشی ناوەندمان کرد لە ڕێکەوتی ٢٧/١/٢٠١٩.
١٠-
پێشوازیکردن لە بەڕێزان خەڵەف غەفور سەرنوسەری مەودا پرێس و بەڕێز ھێمن لە ڕێکەوتی ٢٦/١/٢٠١٩.
١١-
سەردانیکردنی مامۆستا عەبدولکەریم شێخانی نوسەری بەئەزمونی شاری کۆیە و پشتیوانی خۆی بۆ پرۆژە و ماڵپەڕەکەمان دەربڕی لە ٢٨/١/٢٠١٩.