جۆن کەنەدى و دۆزى کورد لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

PM:02:17:02/02/2019
دۆسیە: کورد لە چاوی ئەواندا


بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

سیناتۆرێکى ئەمریکى داوادەکات کە"یاسای پارێزگاریکردن لە هاوپەیمانانى ئەمریکا لەڕۆژهەلاتى ناوەڕاست" هەموار بکرێتەوە.

 

جۆن کەنەدى، ئەندامى ئەنجومەنى پیرانى ئەمریکا لەمیانەى گفتوگۆیەکدا لەناو ئەنجومەى پیراندا لەڕۆژى 30/1/2019، داوایكرد  یاسای پارێزگاریکردن لە هاوپەیمانەکانى ئەمریکا لە ڕۆژهەلاتى ناوەڕاست هەموار بکریتەوە.

 

لەمیانەى وتارەکەیدا کەنەدى ئاماژەى بەوە داوە کە پێویستە وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا پاریزگارى لەکوردەکان بکات لەڕۆژهەلاتى ناوەراست، هەروەها دەڵێت کە ئەمریکا چەندین جار پشتى لەکورد کردووە، ئێستا کاتى ئەوە هاتووە کەجارێک پێچەوانەى ئەو سیاسەتە بڕیار بدەین و ڕەفتار بکەین.

 

ناوبراو دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ کە کوردەکان لەلایەن وڵاتانى ناوچەکەوە بەردەوام مافەکانیان پێشێل کراوە، ئەمەش لە کاتێکدا کە کوردەکان لە باشورى کوردستان و ڕۆژئاواى کوردستان هاوپەیمانێکى ستراتیژى ئەمریکابوون، شان بەشانى سوپاى ئەمریکا رووبەڕووى تیرۆر بونەتەوە.

 

هەروەها دووپاتى کردەوە کە پێویستە وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، بەڵینەکانى بۆ سەرجەم هاوپەیمانانى بەیەکسانى بباتەسەر، لەمەشدا دیارە ناوبراو مەبەستى لە پارێزگاریکردنە لە کوردەکان لەرۆژهەلاتى ناوەراست.



ئه‌م بابه‌ته 2607 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر