ئيسلامیی سياسى
PM:02:55:14/02/2019
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا - حیزب و رێکخراوەکان
لە دوای ڕوخانی خەلافەت و دەوڵەتی عوسمانییەوە ئەم بزوتنەوانە سەریان ھەڵدا و دەستبەکاربەن بۆ ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگاکانی خۆیان
یهكهی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئهكادیمی ناوهندی چاوی كورد
ئیسلامیی سیاسی
ئیسلامیی سیاسی زاراوەیەکە بە کۆی ئەو حیزب و بزوتنەوە و ڕێکخراوانە دەوترێت کە ئامانجیان جێگیرکردنی فەرمانەکانی ئیسلامە لە دەوڵەتداری و بوارەکانی سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتی و فەرھەنگیدا و بۆ ھەرکارێک دەبێت بگەڕێنەوە بۆ یاسا و ڕێساکانی ئیسلام.
بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان، ئامڕازەکانیان دەگۆڕن و بەشێکیان پێیان وایە دەبێت ڕێگای توندوتیژی و شەڕ لە پێناوی خودا (جیھاد) بگیرێتەبەر وەک بزوتنەوەی تاڵیبان و قاعیدە و لەم ساڵانەی دواتریش دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)، بەشێکیش پێیان وایە نەرم و نیانی و گۆرَانی پلە بە پلەی کۆمەڵگا ھۆکاری گەڕانەوەی بنەماکانی ئیسلامە، نمونەی ئەمان وەک ئیخوان موسلیمینی میسر، ئاک پارتی تورکیا و لە کوردستانیش یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان.
- ھەرچەندە لە دوای ڕوخانی خەلافەت و دەوڵەتی عوسمانییەوە ئەم بزوتنەوانە سەریان ھەڵدا و دەستبەکار بوون بۆ ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگاکانی خۆیان، بەڵام لەدوای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو بەشێوەیەکی بەربڵاو لە میدیاو ناوەندە جیھانییەکاندا گەشەی سەند.
- لەدوای ۱۱ ی ئەیلول تۆمەتی نازانستی و تیرۆر دەخرێتە پاڵ ئەزمون و ھەژمونی ئیسلامییەکان بە گشتی، لە ئەنجامی ئەو کارە توندوتیژانەی باڵە توندڕەوەکان ئەنجامی دەدەن.
- سەرباری تێبینی لەسەر بەشێک لە ئامرازەکانی ئیسلامیی سیاسی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان، بەڵام لەپاش دروستبونیانەوە کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵکاکانی خۆیان هەبوە و دەتوانن کاریگەری خۆیان دابنێن لەسەر بوارەکانی سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتی.
ئهم بابهته 826
جار خوێنراوهتهوه