بازاڕی نەوت لە دوای دووەم ئابڵوقەی ئابووری سەر ئێران

زۆرێک لە ئابووریناسان پێیان وایە هەموو پێشهاتە سیاسیەکانی جیهان هۆکاری ئابووری تایبەت بە خۆیان هەیە، هەرچەندە بەپێچەوانەوە ئەکرێت گرژییە جیۆپۆلەتیکیەکانی جیهانیش ببنە پاڵنەر بۆسەپاندنی ئابڵوقەی ئابوریوڵاتێک یان چەند وڵاتێک بۆ سەرهەندێ سیستەمی لادەرو ڕژێمی سەرکێش لە ڕوانگەی وڵاتە خاوەن هەژموونەکانی جیهانەوە، ڕاستی ئەو دەستەواژەیەی سەرەوە کاتێکخۆی نمایش ئەکات کە کەسایەتییەکی وەک دۆناڵد ترامپ بانگەشە سیاسیەکانی خۆی سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی لە کەمپینی هەڵبژاردنی ئەمریکا ئەکات بە کردار، وە بە بڕیارێکی سیاسی قەبە لە ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکانی نێوان وڵاتانی پێنج کۆ یەکو یەکێتی ئەورووپا و ئێران کە لە ژێر ناوی (بەکرداریکردنی پلانی هەماهەنگی هاوبەش)دا لە ساڵی ٢٠١٥ و لەسەردەمی حوکمڕانی باراك ئۆبامادا واژوو کرابوو.
PM:04:07:05/09/2018
دۆسیە: شیکار
له‌دوای دووه‌م گه‌ڕی ئابڵۆقه‌كانی سه‌رئێران، مامه‌ڵه‌ی ئه‌مریكا و ئۆپیك و دۆخی بازاڕی نه‌وت به‌گشتی چۆن ده‌بێت؟

دڵشاد موانی
ڕاوێژكاری تایبه‌تی چاوی كورد بۆ توێژینه‌وه‌كانی وزه‌

 

ئابڵوقەی ئابووری ئەمریکا بۆ سەر ئێران وەک زلهێزترین ئەندامی وڵاتانی پێنج کۆ یەککاتێک دەست پێ ئەکات کە دەیان ساڵە کەرتی (ووزە) بزوێنەری ئابووری وڵاتی ئێرانە ونەوتی ژێر زەمینی ئەو وڵاتەش خەمڵێنراوە بە ڕێژەی ٩.٣٪ی کۆی نەوتی جیهان، وەهەروەهازیاترین سەرمایەی ئابووری ئێران  لە گەشەی سێکتەری نەوتەوە دێت بۆ سەرخەزێنەی دەوڵەت وزۆرینەی خەرجی و بودجەی ساڵانەی لێ دابین کراوە، بەشێوەیەک کە ڕێژەی هەناردەکردنی نەوتی ئێران هەتا نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠١٢ گەشتبووە ١.٥ ملێۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، بەڵام لە دوای نیوەی دووهەمی هەمان ساڵ،هەوڵی سەپاندنی ئابڵوقەی ئابووری ڕۆژئاوا بە مەبەستی ڕاگرتن یان سنورداکردنی پڕۆگرامی چالاکیە ئەتۆمیەکانی ئێران دەستی پێکرد، ئەم پێشهاتە کاریگەری ڕاستەوخۆی کردە سەر پیشەسازی نەوتی ئەو وڵاتە.



لە ئەنجامی ناسەقامگیری ئابووری و شلۆقی ژینگەی سەرمایە گوزاری لە ئێران، ئاڕاستەی هێڵی پیشەسازی نەوتیش بەرەو خوارەوەچوو،ئەم پاشەکشە ئابووریە لە کاتێکدا ڕوویدا، کە ئێران دووەم گەورەترین وڵاتی هەناردەکردنی ئۆپیک بوو،لە هەمانکاتدا نرخی نەوتیش لە زیاد بوونێکی زۆر ئومێد بەخشدا بوو بۆ وڵاتانی خاوەن نەوت.

 

 

 ساڵی ٢٠١٤، شکانی پلەیەک لەپلیکانەکەی(ئۆپیک)

 

ویستی خۆرئاوا بۆ سەپاندنی ئاپڵوقەی ئابووری سەر ئێران وەک یەکێک لە گەورەترین وڵاتی خاوەن نەوت وئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپیک،بوو بەهۆی دابەزینی ئاستی نەوتی خاوو و هەڵکاشانی نرخ و دیماندی نەوت لە بازاڕی ووزەی جیهاندا، لە ساڵی٢٠١٣نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوو بەرز بوویەوە بۆ نزیکەی ١٠٠$، ئەو کاتەئەندامانی تری ئۆپیک وەک فرسەتێکی ئابووریلەبار تەماشای بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیان کرد لە بازاڕی ووزەدا، بۆیە وڵاتانی تری دەوڵەمەند بە نەوت وئەندام لە دامەزراوەی ئۆپیک، وەک شانشینی سعودیە و وڵاتی ڤەنزوێلا، وەهەروەها وڵاتی ڕووسیای دەرەوەی ڕێکخراوی ئۆپیکیش، ئاستی وەبەرهێنان و هەناردەکردنی نەوتیان بەرزکردەوە هەتا بتواننجێگرەوەی کورت هێنانی نەوتی ئێران بن وزیاترین ڕێژەی نەوت بە بەرزترین نرخ بفرۆشن، بەڵام ئەو ستراتیژییەی وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیک و وڵاتی ڕووسیا، بووبە هۆی بەرز بوونەوەی ئاستی هەناردەکردنی نەوت بەڕێژەیەکی لە ڕادە بەدەر، بەهۆی ئەو زیاد بەرهەم هێنانەوە لە ساڵی ٢٠١٦ نرخی بەرمیلێک نەوت دابەزی بۆ٢٨$، ئەمەش بوو بەهۆی شۆکێکی ئابووری مەترسیدار بۆ ئەو وڵاتانەی کە داهاتی سەرەکیان بۆ سەر خەزێنەی دەوڵەت تەنها لە فرۆشتنی نەوتەوە دابین ئەکرا، بۆ دەربازبوون لەو بارە ناهەموارە، وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیک بەسەرپەرشتی شانشینی سعودیە لەگەڵ ڕووسیای دەرەوەی ڕێکخراوی ئۆپیک، کە ئەوکات زیاترین ڕێژەی نەوتیان هەناردەی بازاڕ ئەکرد،ڕێکەوتنێکی مێژووییان ئەنجامدا بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی هەناردەکردنی نەوت هەتا بتوانن نرخی نەوت دووبارە بگەڕێننەوە بۆ نزیکەی ١٠٠$ بۆ هەر بەرمیلێک،بەو بۆنەیەوە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٧ بەرز بوونەوەی نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو دەستی پێکرد ، ئێستا کە لە مانگی یازدەی ساڵی ٢٠١٨داین،نرخی نەوت لە باشترین ئاستیدایە کە  ڕۆژانە بەڕێژەیی لە نزیکی٧٠$ بۆ هەر بەرمیلێک یاری ئەکات.


هەرچەندە وڵاتانی ئەورووپای هاوپەیمانی ئەمریکا هێشتا  بڕیاری پەیوەست نە بوونی خۆیان بە ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیاندووە، بەڵام دووبارە سەپاندنەوەی ئابڵوقەی ئابووری ئەمریکا بۆ سەر ئێران، بوو بەهۆی بە ئاگا هێنانەوەی ئەو دامەزراوە ئەورووپیانەی کە لە دوای واژووکردنی ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکانی ڕۆژئاواو ئێران پەلەیان کرد لە سەرمایەگوزاری و پێکهێنانی پێگەی ئابووری زەبەلاحی خۆیان لە ئێران.


ڕاستە کە هەبوونی واژووی بەریتانیای گەورەوە و ڕوسیا و فەرەنسا و کۆماری سین وەهەروەها وڵاتی ئەڵمانیا لەسەر ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکەی ئێران و ئەو پێنج وڵاتە، ڕەهەندێکی دیبلۆماسی ئاڵۆزی بەخشیوە بە تۆڕی ئابووری جیهانو خواستی دامەزراوەکان بۆ بەردەوام بوونی سەرمایەگوزاری لەو وڵاتەدا، بەڵام لە ئەنجامی ناڕوونی ئایندەی ئێران لە دوای دەرهاویشتەی ئابڵوقە تاک لایەنەکەی ئەمریکا، دامەزراوە ئەورووپیەکانیشیدوودڵ کردوە لە مانەوەی پێگەی ئەمنی و ئابووری ئێران لە ناوچەکەدا، بەو پێیەی هەیمەنەی ئابووری و دراوی بانکی ئەمریکازاڵە لە مامەڵە نێودەوڵەتیەکاندا، ئەگەرهیچ وڵاتێکی تریش پشتگیری ئەم هەڵوێستەی ئەمریکا نەکات، هێشتا دامەزراوە بیانیەکان هەر بە ترسەوە تەماشای سزاکانی ئەمریکا ئەکەن بۆ سەر ئێران.


بە گشتی لە ئێستادا تەنها دوو پێدراو لەبەردەم ئەو وڵاتانەدا هەیە کە گرێبەستی ووزە و مامەڵەی بازرگانییان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا واژوو کردووە.


 یەکەم: یان ئەبێت بەترسەوەبەردەوام بن لە چوارچێوەی گرێبەستەکانیان لەگەڵ ئێران.

دووەم: یان ئەبێت گوێڕایەڵی سزاکانی ئەمریکا بن و مەرەقە بازرگانیەکانی خۆیان لەگەڵ ئاڕاستەی ستراتیجی ئەمریکادا ڕێک بخەنەوە.


 بەدڵنیاییەوە بژاردەی دووەمیان لەگەڵ لۆژیکی سەرمایە گوزاری نێودەوڵەتیدا گونجاوترە.

کڕیارەکانی نەوتی ئێرانیش بە هەمان شێوە بەشوێن شوێنگرەوەیەکی بێ مەترسیدا ئەگەڕێن لە ناوەوە و دەرەوەی ڕێکخراوی ئۆپیک یان لە داهاتوویەکی نزیکداخودی ئەمریکا ئەبێتە گەورەترین جێگرەوەی هەناردەی نەوتی ئێران، بەو پێیەی ئەمریکا لەم ساڵانەی دواییدا بەڕێژەیەکی ئێجگار زۆر وەبەرهێنانی لە دۆزینەوە و دەرهێنانی نەوت و گازیشەیڵدا کردووە، هەر لەو پێناوەدا ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرەتا چالاکیە بانکی و ئابووریەکانی دامەزراوەی نیشتیمانی نەوتی ئێرانی کردۆتە ئامانجی لە پێشینەی ئابڵوقە ئابووریەکەی، وەک دامەزراوەی نەفت ئیران و تەنکەر کۆمپانی ئێرانی.

 

خواستی ئۆپیک بۆ بەرزتر کردنەوەی نرخی نەوت.

 

نرخی نەوت هەمیشە لە ئانی شڵەژان و ناڕوونی دۆخی سیاسی و تەناهیدا بەرز ئەبێتەوە، ڕووداوە جیۆپۆلەتیکیەکانی چەند مانگی ڕابردوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و قیسوەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ هەڵگرتنی ئاڵای دژ بە ئێران و کشانەوەی تاک لایەنەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکەی ئێران و جیهان، وەهەروەها پیاهەڵخشانە سیاسیەکانی نێوان خودی ئێران و شانیشینی سعودیەوە دروست بوونی گرژی و ململانێی سەربازی و ئابووریدژ بەیەک وەک دوو ئەندامی خاوەن نەوتی نێو ڕێکخراوی ئۆپیک، هەموو ئەمانە هاوتەریبە لەگەڵ خواستی ئەندامانی تری دامەزراوەی ئۆپیک و ڕووسیا بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا.

 

ئابڵوقەی ئابووری و دۆخی ئێران لە ستراتیجی دوورمەودای ئەمریکادا.

 

دەرهاویشتەی بڕیارە تاک لایەنەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کشانەوە لە ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکەی وڵاتانی پێنج کۆیەک و ئێران، ئەم کاریگەریە دوورمەودانەی خوارەوەی لێ ئەکەویتەوە:

 

یەکەم : بەکرداری کردنی ئابڵوقەی ئابووری بۆ سەر ئەو دامەزراوە نێودەوڵەتیانەی کە لە دوای ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکەی ئێران سەرمایە گوزاریان لە ناوخۆی ئەو وڵاتەدا کردووە.


دووەم: سنوردارکردنی بەرهەم هێنانی ووزەی ژیاری و ئاستی هەناردەکردن و وەبەرهێنانی نەوت و چاودێریکردن و بلۆکردنی ئاڵوگۆڕە بانکیەکانی دامەزراوەی نەوتی ئێران لە ئامانجی ئابڵوقە تاک لایەنەکەی ئەمریکا ئەبێت.


سێیەم: بۆ زیاتر کاریگەربوونی ئابڵوقەی ئابووری سەر ئێران، لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەمریکا خوازیارە ئابووری ئەو وڵاتە لە ئاستێکدا بێت کە لە توانایدا نەبێت برەو بە پیشەسازیە ئەتۆمیەکانی خۆی بدات، بۆ ئەو مەبەستە ئەمریکا ئەیەوێت ڕێژەی داهات و هەناردەکردنی پیشەسازی نەوتی ئێران لە سفر نزیک بکاتەوە.


چوارەم: ئەمریکا ئەیەوێت بە شێوەیەکی بن بەست ئێران داببڕێت لە بەدەستهێنانی دراوی دۆلاری ئەمریکی و یۆرۆ، بەم پلانە ئێرانپەراوێز ئەخرێت و لە ئاڵۆگۆڕە ئابووریەکانی جیهان بەتەواوی دوور ئەخرێتەوە.


پێنجەم: ئەمریکا لە هەوڵی فراوانکردنی بەرەی ئەو وڵاتانەدایە کە هاوڕان لەگەڵی بۆ سەپاندنی ئابڵوقەی ئابووری سەر ئێران، بەو مەبەستە هەوڵە دیبلۆماسیەکانی خۆی لە ئەورووپا  خستووەتەکار بۆ پێدانی ئاسایشی ووزە بەو وڵاتانەی کە لە ئەنجامی ئەو ئابڵوقەیە لەوانەیە زیانی ئابووریان بەر بکەوێت.


 

شەشەم: ئەمریکا ئابڵوقەی ئابووری سەر ئێران وەک ئامرازێک بۆ ملکەچ کردنی ئێران بە کار ئەهێنێت نەک وەک ئامانجی ستراتیجی و دەستوری سیاسەتی دەرەوە، بۆیە پێش تۆختربوونەوەی کاریگەریەکانی ئەمئابڵوقەیە، ئەکرێت ئێران ئامادەی گفتۆگۆ بێت لە گەڵ ئەمریکا لە پێناو چەسپاندنی ئامانجی ستراتیجی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، ئەگەر نا ئەمریکا دەستی کراوە ئەبێت لە پێدراوی پشتگیریکردنی هێزە ناڕازیەکانی ناوخۆی ئێرانبۆ ڕاپەڕێن دژی کۆماری ئیسلامی یان بۆ وەشاندنی گورزی سەربازی بۆسەر کۆماری ئیسلامی لە داهاتوودا ئەگەر پێویست بکات.  



ئه‌م بابه‌ته 2223 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر