پێشتر كورد واته‌نی به‌كورتی‌و به‌پوختی (هه‌ر له‌م مینبه‌ره‌وه) ئاماژه‌مان به سه‌رهه‌ڵدانی كاری چاپخانه‌و بلاَوكراوه "غه‌زه‌ته" كرد له سلێمانی، بۆ دیاریكردنی گرنگی قۆناغه‌كه‌و ڕۆڵ و كاریگه‌ریان پێكه‌وه ئاماژه‌مان بهسهرههڵدانو كاركردنیان كرد وه‌ك دوانه‌یه‌كی پێویست پێكه‌وه. كه ڕۆڵی خاوه‌ن چاپخانهوچاپخانهكهو به‌رهه‌مه‌كانی خسته‌ڕوو.
ئێستا وه‌ك قۆناغی دووه‌می ڕه‌نگدانه‌وه‌و به‌رهه‌می په‌یوه‌ستی چاپخانه، كه ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و بڵاوكراوه ده‌گرێته‌وه، به‌كورتی له‌سه‌ر چه‌ند كارێكی ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌نووسین وه‌كو ده‌سپێكی ئه‌م كار‌و پیشه‌یه له‌م شاره‌دا. له‌سه‌ر بنه‌مای ناوه‌رۆك‌و قۆناغی مێژووی جیاواز‌و شێوه‌ی جیاوازی بلاَوكراوه.
بۆ زانیاری به‌ڕێزتان له سه‌رده‌می عوسمانللی دا بۆ زاراوه‌ی "ڕۆژنامه" كه له ئێستادا به‌كاردێت، ئه‌و سه‌رده‌مه زاراوه‌ی "غه‌زه‌ته" به‌كارهاتووه له‌سه‌ر بڵاوكراوه‌كان نوسراوه "غه‌زه‌ته". زۆرجار رۆژنامه‌و هه‌فته‌نامه وه‌كو ئێستا له كوردستاندا جیانه‌كراوه‌ته‌وه له پێكهاته‌و كاتی ده‌رچوونی.
واته كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له سه‌ره‌تادا بۆ ده‌یان ساڵ هه‌ر به یه‌ك چاپخانه كراوه له‌م شاره‌دا ئه‌ویش چاپخانه‌كه‌ی شاره‌وانیه"حكومه‌ت" كه ئینگلیزه‌كان هێناویانه، بهلاَم بڵاوكراوه‌كان "گۆڤار‌و ڕۆژنامه"كان جیاوازبوون له ڕووكاری مهبهستو ئامانج‌و ستراتیج‌و سیایه‌تی په‌یڕه‌وكراو.
هه‌نگاوێكی تری فراوانبوونی ئه‌م پیشه‌یه ئه‌وه‌یه چه‌ندین بڵاوكراوه‌ی تر هه‌بووه كه سه‌رنووسه‌رو خاوه‌نی ئیمتازیان خه‌ڵكی سلێمانی بوون‌و له ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی كاری رۆژنامهگهریو بلاَوكردنهوهیان كردوه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌و دانه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌یان گه‌شتۆته‌وه سلێمانی وه‌كو " گه‌لاویژ، خه‌بات ...".
واته خه‌ڵكی سلێمانی له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌ش ئه‌م پیشه‌و كاره‌یان پیاده‌و په‌یڕه‌وكردووه‌و گه‌شه‌یان پێداوه.
لێره‌دا كاری رۆژنامه‌گه‌ری ده‌كه‌م به‌چه‌ند قۆناغێكه‌وه وه‌كو:
قۆناغی یه‌كه‌می رۆژنامه‌گه‌ری له سلیمانی 1920 بۆ 1922:
یه‌كه‌مین رۆژنامه (پێشكه‌وتن) بووه بلاَوكراوهتهوه له‌سه‌ر خاكی كوردستانی عیراق‌و ستافی كاركردن تیایدا به زۆری كورد بووبێت‌و هاوكاری كراوه له‌لایه‌ن سۆنه‌وه. ئه‌م ڕۆژنامه‌یه 118 ژماره‌ی چاپكراوه له سه‌رده‌می ئینگلیزكان له سلێمانی له ڕۆژی 28/4/1920 تا وه‌كو 27/7/1922.
واته یه‌كه‌م ژماره‌ی هه‌فته‌نامه‌ی "پێشكوتن" له ڕۆژی 28ی مانگی نیسانی ساڵی 1920 كه له‌سه‌ر هه‌فته‌نامه‌ی "پێشكوتن " وشه‌ی "سلێمانی" نوسراوه له باگراوه‌ندێكی ڕه‌شدا به مانای پێشكه‌وتنی سلێمانی.
ئه‌م ڕۆژنامه‌یه هه‌فتانه بووه واته ژماره‌ی "1" له ڕۆژی 29ی نیسانی ساڵی 1920 بلاَوكراوهتهوه له سلێمانی. وه‌ك ده‌بینن یه‌كه‌م ڕۆژنامانه جگه له كایه ئهدهبیو ڕۆشنبیری‌و بلاَوكردنهوهی هه‌ندێك له دیارده‌ی كۆمهلاَیهتیوزانیاری گشتی... تیادایه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خواست‌و ئامانج‌و ویستی ئینگلیزه‌كانی بڵاوكردۆته‌وه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له ڕێنمایو ئیشوچالاكی ئیداره‌ی سلێمانی.
كه‌واته "ڕۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن" ڕۆژنامه‌یه‌كی هه‌فتانه بووه، له سلێمانی ده‌رچووه ژماره 1 له 29 نیسانی 1920، بلاَوكراوهتهوه، كۆتا ژماره‌ی 118 له27ی ته‌مووزی ساڵی1922بووه.
بۆ جارێكی تر ئامادهكراوهتهوه یهكخراوهو به چاپ گه‌یه‌نراوه‌ته‌وه له كتیبخانه‌ی گشتی سلیمانی له‌به‌رده‌ستدایه كه له‌لایه‌ن به‌ڕێزان (عه‌لی ناجی كاكهئهمینو سیروان به‌كر سامی، پێشه‌كی مارف خه‌زنه‌دار)، هه‌ولێر،1998.
قۆناغی دووه‌می رۆژنامه‌گه‌ری له سایه‌ی حوكمدارو شۆڕشی كوردی 1922 تا 1924:
هه‌ریه‌كه له "بانگ كردستان، ڕۆژ كردستان، بانگی حه‌ق، أمید استقلال" ئه‌م جۆره بڵاوكراوانه ده‌ستپێك‌و یه‌كه‌مین كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری خۆڕسكی كوردین.
ئه‌م بڵاوكراوانه له‌سایه‌ی حوكمداری كوردستانی جنوبی شێخ مه‌حمود بڵاوكراونه‌ته‌وه به قۆناغی جیاواز‌و لێكدانه‌وه‌ی جیاواز هه‌ڵده‌گرێت له ئامانج‌و مه‌به‌ستدا، كه سه‌رده‌مه‌كه‌ی له كاتی یه‌كه‌م حوكمداری كوردییه‌و پاشان كاتی شۆڕش‌و بهرخودانو خه‌باتی شاخ، كه بۆ خۆی ئه‌و بارودۆخه سیاسی‌و ئیداری ناسه‌قامگیر ئه‌و سه‌رده‌مه كاریگه‌ری هه‌بووه ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ناوهێنانو ناونیشانی بلاوكراوه‌كان، كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئامانجیان پێكه‌وه گرێدراوه له‌چوارچێوه‌ی نهتهوهییو هه‌وڵدان بۆ بنیاتنانی ئیداره‌یه‌كی كوردی‌و چه‌سپاندنی مافی به‌شخوراوی كورد.
له هه‌مان كاتدا سه‌ره‌تای بلاَوكردنهوهی نووسین به‌زمانی كوردی. چه‌ند ژماره‌یه‌كی داواكاری‌و مۆركی بیروڕای مه‌لیك مه‌حمودی پێوه دیاره كه خودی خۆی وتاری تیایاندا نووسیوه.
ئه‌م بڵاوكراوانه نیشانه‌ی پێشكه‌وتنخوازی‌و ڕوناكبیریو ئه‌و قۆناغه‌یه كه‌جێگه‌ی بایهخو گرنگی پێدانی شێخ مهحمودو كه‌سانی دڵسۆزی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی نه‌خشاندووه.
كه‌واته قۆناغی بڵاوكردنه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی ئینگلیزه‌كان پاشان قۆناغی دووه‌می بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌لیك مهحمودو كه‌سانی دلسۆزی بزوتنه‌وه‌ی رۆشنبیریونهتهوهییوشۆرشگێڕی كوردی.
(بانگی كوردستان) چاپكراوه كه ههفتانامهیهكی زمانحاڵی جه‌معیه‌تی كوردستان بووه، پاشان بۆته زمانحاڵی حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود، خاوه‌نی ئیمتیاز‌و به‌ڕێوه‌به‌رو لێپرسراوی"مسته‌فا پاشای یامولكی"بووه، ژماره"1" له ڕۆژی 2 ئابی ساڵی 1922 بلاَوكراوهتهوهو دوا ژماره‌شی"14"بووه له رۆژی 8/3/1923 ده‌رچووه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی بۆكراوه له بڵاوكردنه‌وه‌یدا"ههفتهنامهیهكی زانستی كۆمهلاَیهتی ئه‌ده‌بی سه‌ربه‌خۆ" بووه كه به‌هه‌ر سێ زمانی كوردی‌و توركی‌و فارسی نووسراوه‌و بلاَوكراوهتهوه له شه‌ش لاپه‌ڕدا. سه‌رپه‌رشتی نوسینی كراوه له‌لایه‌ن عه‌لی كه‌مال‌و شێخ نوری شێخ صالح بۆ به‌شی كوردی‌و فارسی بۆ نووسینی توركی ڕه‌فیق حیلمی سه‌رپه‌رشتی كردووه.
پاشان رۆژنامه‌ی"بانگ كوردستان"كه زمان حاڵی حكومه‌ته‌كه‌ی"مه‌لیك مه‌حمود"ه له‌وكاته‌دا توانراوه 14 ژماره‌ی چاپ‌و بڵاوكرێتهوهو ژماره "1" له ڕۆژی 2/9/1922 ده‌رچووه دوا ژماره‌ی له 8/6/ 1923بووه.
پاش ڕۆژنامه‌ی بانگی كوردستان پرۆسه‌كه به‌رده‌وام بووه‌و ڕۆژنامه‌ی"ڕۆژی كوردستان" چاپكراوه، كه ده‌بینین"ڕۆژی كوردستان"ڕۆژنامه‌یه‌كی سیاسی ئه‌ده‌بی كۆمه‌لایه‌تی بووه به‌شێوه‌ی هه‌فتانه بلاَوكراوهتهوه، زمانحاڵی حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود بووه، ژماره‌ی یه‌كه‌می له 15 تشرینی دووه‌می 1922 تا وه‌كو 3 ئایاری 1923 بووه‌و ته‌نها 15 ژماره‌ی چاپكراوه به‌قه‌باره‌ی 32سم*20سم. به‌رپرسی هه‌فته‌نامه‌كه عبد الواحد نوری‌و عه‌لی كه‌مال باپیربوون.
ئه‌م هه‌فته‌نامه‌یه گرنگی داوه به بانگه‌شه‌و ئامانج‌و ڕونكردنه‌وه‌كانی حوكمداری شێخ مهحمودو جوڵا نه‌وه‌ی ئازادی خوازی كوردی‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی وڵاتانی ده‌وروبه‌رو وه‌ستانه‌وه دژی ڕه‌گه‌ز په‌رستی, بایه‌خدان به په‌روه‌رده‌و فێربوون‌و خوێنده‌واری وه‌كو بنه‌مای پێشكه‌وتنی كورد له‌پێناوی درووستكردنی شارستانیه‌ت.
پاشان یه‌كه‌مین بڵاوكراوه‌ی شۆڕشی كوردی"شۆڕشی شێخ مه‌حمود" له شاخ له ئه‌شكه‌وتی"جاسه‌نه" سێ ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی"بانگی حه‌ق" بڵاوكراوه‌ته‌وه له ئه‌شكه‌وت، كه ئه‌مه‌ش بۆ خۆی گرنگی‌و بایه‌خی خۆی هه‌یه.
ژماره یه‌كی غه‌زه‌ته‌ی بانگی حه‌ق له ڕۆژی 28 ئازار بلاَوكراوهتهوهو دوا ژماره "سێی" له 12 نیسانی 1923 بلاَوكراوهتهوه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه له ژماره یهكو دوو "شێخ مه‌حمود" خۆی بابه‌تی تیادا نووسیوه‌و بڵاوی كردۆته‌وه.
پاش بانگی حه‌ق دیسانه‌وه له‌شار ڕۆژنامه‌ی "ئومێدی ئیستقلال" بلاوكراوه‌ته‌وه، یه‌كه‌م ژماره‌ی له ڕۆژی 20/9/1923 چاپكراوه.
"ئومێدی ئیستقلال" له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌رچووه كه ئینگلیزه‌كان له شاردا نهماونو كابینه‌ی سێیه‌می حكومه‌تی شێخ مه‌حمود درووست بووه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه مامۆستا ئه‌حمه‌د خواجه ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه لهچاكردنهوهو به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی چاپخانهكهو دهرچوونو بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م حه‌فته‌نامه‌یه، كه بابه‌تی سیاسی‌و كۆمهلاَیهتیو ئه‌ده‌بی بڵاوكردۆته‌وه، كه ئه‌م بڵاوكراوه‌یه زمانی فه‌رمی حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌لیك مه‌حمود بووه. یه‌كه‌م ژماره‌ی له20/9/1923 ده‌رچووه تاوه‌كو 15/5/1924 كه 25 ژماره‌ی بلاَوكراوهتهوه. سه‌رنووسه‌رو به‌رپرسی ڕۆژنامه‌كه به‌م شێوه‌یه بووه:
له‌ژماره"1-3"ی مامۆستا ئه‌حمه‌د خواجه، له ژماره"4ـ13"ی مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی‌و له ژماره "14ـ16"ی مامۆستا حوسین نازم، له‌ژماره"17ـ25"ی بلاَوكراوهكه ناوی كه‌سیانی به‌و پله‌و ناونیشانه له‌سه‌ر نه نووسراوه.
ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رپرس بووه له‌كاری پیشهییو هونه‌ری چاپخانه‌كه "محمد زوهدی" بووه. ئه‌م حه‌فته‌نامه‌یه شان‌و شكۆ‌و گرنگی خۆی هه‌یه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌و به بنه‌مای كاری ڕاگه‌یاندنی حكومه‌تی كوردی‌و شاری سلێمانی دائه‌نرێت.
حهفتهنامهیهكی سیاسی ئابووری ئه‌ده‌بی كۆمهلاَیهتی بووه‌و نووسین له‌م حه‌فته‌نامه‌یه به زمانی كوردی بووه، له‌چوارچێوه‌ی 4 لاپه‌ڕه‌دا.
ئه‌مانه جێگه‌ی بایهخو گرنگی خۆی هه‌یه له بواری ڕۆشنبیریی‌و كاری رۆژنامهگهریو چاپخانه تاكو مانگی ئایاری ساڵی1924.
كه دوابه‌دوای ئه‌و ڕۆژگاره جۆرێكی تر‌و مۆدیلیكی تری كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری‌و نووسین‌و چاپخانه هاتۆته ئاراوه له‌م شاره‌دا.
واته له‌سلێمانی ڕۆژنامه‌كانی سه‌رده‌می ئینگلیز" پێشكه‌وتن"و ڕۆژنامه‌كانی زمانحاڵی حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمودی چاپكراوه، هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می شۆڕش‌و حوكمداری مه‌لیك مه‌حمود چوار ڕۆژنامه‌ی "بانگ كوردستان، ڕۆژی كوردستان، بانگ حه‌ق، ئومید ئیستقلال"چاپكراوه، كه تێكڕا هه‌مویان"57" ژماره‌ی چاپوبلاَوكراوهتهوه.
قۆناغی سێیه‌می كاری رۆژنامه‌گه‌ری له ساڵی 1924 تا 1958
وه‌كو به‌رهه‌می قۆناغی كاری ڕۆژنامه‌وانی كه ده‌توانین به نه‌وه‌ی جیاواز له حكومداریو شۆرشگێڕی كوردی دانێین له‌م بواره‌دا، كه ئه‌و ههولاَنهش هه‌ر له‌م شاره‌وه بووه. كه ڕێگه‌ی بڵاوكراوه‌ی هوشیاریو ڕۆشنبیری قۆناغێكی تری شاره له بارودۆخیكی تازه‌ی دهسهلاَتو سیاسه‌ت كه په‌یڕه‌وكراوه كه حكومه‌تی ئیراقیو ئینگلیزه‌كان چاودێریان كردووه.
كاره‌كه به‌شێوه‌ی خۆسهریو هه‌وڵی تاكه‌كه‌سی یان ده‌سته جه‌معی كراوه وه‌كو پیره‌مێردو صالح قهفتانو حسین نازم... له‌و بڵاوكراوهنهی قۆناغی سێیهمو نه‌وه‌ی دووه‌می بڵاوكراوه‌ی كوردی وه‌كو نمونه‌یه‌كی زیندوو ده‌خه‌ینه‌ڕو كه بریتیتن له:
ژیانه‌وه:
وه‌ك له لاپه‌ڕه‌ی ناونیشانیدا هاتووه" ام غزتهیه غزتهیكی حكومتیه هفته جاریك دردچی ، قسمه‌تی به أنه یكه، ژماره‌ی یه‌كی له رۆژی دوشنبه 18ی اغوستوس 1924" كه‌واته له‌مانگی ئابی ئه‌و ساڵهدهرچووه. قه‌باره‌ی"20*32سمو له"4" لاپه‌ڕه‌ی به‌شێوه‌ی دوو ستونی نووسین بووه. 56 ژماره‌ی بلاَوكراوهتهوه تا وه‌كو 14 ی كانونی دووه‌می ساڵی 1926 به‌رده‌وام بووه.
له‌م بلاَوكراوهیهدا ئاماژه بهوهكراو كه ڕۆژنامه‌یه‌كی حكومی یه، حه‌فته‌ی جارێك ده‌رده‌چێت. پاش بلاَوبونهوهی 15 ژماره‌ی به‌شێوه‌ی دوو ژماره‌یی له حه‌فته‌یه‌كدا بلاَوكراوهتهوه. له نووسه‌ره‌كانی وه‌كو "شێخ نوری شێخ صالح, ئه‌سیری، عه‌لی كه‌مال باپیر ئاغا، جه‌میل صائیب، مه‌حمود جودت، ئیحسان نوری، فائیق بێكه‌س، ئه‌حمه‌د مه‌ختار، عبدالواحد ڕواندزی..." له ئێستادا كۆی ژماره‌كانی له كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی ده‌ست ده‌كه‌وێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌م هه‌فته‌نامه‌یه خزمه‌تی زۆری به بواری نووسین‌و ڕۆشنبیری بابه‌تی ئه‌ده‌بی ئه‌و سهردهمهكردووه، له ناوهڕۆكیدا سیاسهتو ئیداره‌ی ئینگلیزه‌كان ده‌رده‌خات له سلێمانی‌و ناوچه‌كه‌و ئێراق. له‌دوای ڕوخانی ده‌سه‌ڵاته كوردیه‌كه‌ی شێخ مه‌حمود هاتۆته‌ئاراوه. له كاتێكدا بووه ده‌سه‌لاتی مه‌لیكی له‌ئێراقدا چه‌سپاوه.
ئه‌م بڵاوكراوه‌یه به‌رده‌وام هه‌وڵی پهیوهستكردنو به‌ستنه‌وه‌ی سلێمانییه به ئێراقه‌وه داوه، به جۆرێك له هاندان‌و به‌راوردكردنی بڵاوكراوه‌كانی سه‌رده‌می پێشوو دژایه‌تی بیری نهتهوهییو سه‌ربه‌خۆیی و حوكمداری كوردستان ده‌كات. كۆمه‌ڵێك زانیاری به‌سوودی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی تیادایه‌و له ئێسته‌دا ئه‌رشیفێكی گه‌وره‌ی سلێمانی‌و ناوچه‌كه‌یه.
ژیان:
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه "ژیانه‌وه" تاوه‌كو 14 كانوونی دووه‌می 1926 بلاَوكراوهتهوه، پاشان حسین نازم ناونیشانه‌كه‌ی گۆڕی به"ژیان" ده‌ستی كرد بهچاپكردنی ژماره‌ی تازه‌ی به زمانی كوردی. ئه‌م بلاَوكراوهیه گه‌شتۆته شاره‌كانی تری كوردستان‌و به‌غداد.
له‌سه‌ری نووسراوه ئه‌م غه‌زه‌ته‌یه غه‌زه‌ته‌یه‌كی سیاسی ،ئه‌ده‌بی، ئیجتماعییه هه‌فته‌ی جارێك ده‌رده‌چێ. قه‌واره‌ی 21.5 سم*34سم.بووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كه‌من وه‌كو سه‌رچاوه به‌كارم هێناوه له‌م كتیبه‌دا ئاماژه‌م به ههفتهنامهكردوه وه‌ك ناوهێنان له‌بری ڕۆژنامهوغهزهته.
ساڵی 1926و1927 ده‌رچووه. واته ههفتهنامهیهكی سیاسیوئهدهبیوكۆمهلاَیهتی بووه، ژماره"1"له ڕۆژی 21ی كانوونی یه‌كه‌می 1926 ده‌رچووه كۆتا ژماره‌ی 553 له رۆژی 10/3/1938 ده‌رچووه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه له‌ڕۆژی14ئابی 1934 دوای كۆچی دوایی خاوه‌نه‌كه‌ی نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس پیره‌مێرد ئه‌ركی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ.
زبان:
زمانحاڵی شاره‌وانی سلێمانی بووه له‌چاپخانه‌ی شاره‌وانی چاپكراوه‌و له‌رۆژی11/9/1937 چاپخانه‌كه‌ی شاره‌وانی كهوتۆتهوهگهڕو ئه‌مجاره ناوی ڕۆژنامه‌ی "ژیان" گۆڕا بۆ ڕۆژنامه‌ی "زبان" و سهرنووسهركهی مامۆستا‌و مێژوونووس"سالح قه‌فتان"بووه، پیتچنو ڕێكخستنی چاپخانه‌كه كارمه‌ندی شاره‌وانی ئهحمهدشوكریو ئه‌حمه‌دی عه‌زیزئاغا به‌ڕێوه‌یان بردووه. زیاتر بابه‌تی مێژوویی له خۆ گرتووه.
به‌شێوه‌ی حه‌فته‌نامه بلاَوكراوهتهوه به تیراژی 500 دانه. توانراوه بگه‌ینرێته به‌غدا بۆ لای شێخ مهحمودو كه‌سانی تری وه‌كو مینۆرسكی.
"94" ژماره‌ی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه له چاپخانه‌ی شاره‌وانی چاپكراوه. له‌ڕۆژی 18 كانوونی دووه‌می ساڵی 1941 وه‌ستاوه‌و ژماره‌ی نوێی ده‌رنه‌چووه.
زانستی:
گۆڤارێكی زانستی ئهدهبیو مێژووی بووه، له‌لایه‌ن"صالح قه‌فتان"ه‌وه له16 لاپه‌ڕدا به زمانی كوردی بلاَوكراوهتهوه. له ڕۆژی 25 شوباتی 1938 یه‌كه‌م ژماره‌ی بلاَوكراوهتهوهو پاش بلاَوكردنهوهی یه‌كه‌م ژماره‌ی له بلاَوكردنهوه وه‌ستێنرا.
ژین:
ههفتهنامهیهكی ئه‌ده‌بی كۆمه‌لایه‌تی بووه، وه‌كو ته‌واوكاری ڕۆژنامه‌ی"ژیان"بووه، له‌ڕۆژی 22ی كانونی دووه‌می1939 له‌لایه‌ن پیرهمیردهوه ئیمتازی وه‌رگیراوه له به‌غدا، به‌ناوی "ژین"ی ئه‌سته‌نبوڵه‌وه ناوی ناوه‌ته‌وه.تاكو كۆچی دوایی پیره‌مێردی نه‌مر له 19 حوزه‌یرانی 1950 بلاَوكراوهتهوه.
پاشان ئهحمهدزرنگو جه‌میل سائیبو نوری به‌رپرسیاریه‌تیان وه‌رگرتووه‌و له 6 تشرینی دووه‌می 1952 عه‌بدوڵا گۆران بڵاوی كردۆته‌وه. له‌سه‌ر بڕیاری حاكمی سه‌ربازی" ئه‌حمه‌د سالح عوبه‌یدی" له ساڵی 1960 وه‌ستێنراوه.
ژماره یه‌كی بهتهواوكاریو زنجیره‌ی ژماره"554"ی "ژیان"ی وه‌رگرتۆته‌وه له 26 كانوونی دووه‌می 1939 ده‌رچووه. تاكو 10 ته‌موزی 1958 ژماره"1399"ی ده‌رچووه، ئه‌م بلاَوكراوهیه نزیكه‌ی 629 ژماره‌ی لێده‌رچووه. پاشان له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی تره‌وه بلاَوكردنهوهی به‌رده‌وام بووه تا وه‌كو 8 شوباتی 1963.
سلێمانی:
ئه‌م رۆژنامه‌یه ژماره"1"له‌مانگی حوزه‌یرانی1948 بلاَوكراوهتهوه، هیچ سهرچاوهیهكو ژماره‌كانی له‌به‌رده‌ستدانیه جگه لهولێدوانو وتووێژانه‌ی له ڕۆژنامه‌ی ژین له‌سه‌ری نوسراوه له ژماره‌كانی "1" مانگی تشرینی یهكهمو 25 تشرینی دووه‌می 1948.
قۆناغی چواره‌می رۆژنامه‌گه‌ری سلیمانی له دوای ساڵی 1958
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری باردۆخی سیاسی‌و شێوازی دهسهلاَت له به‌غداد كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ركاری ڕۆژنامه‌گه‌ری وه‌كو ئه‌وه‌ی له دوای شۆڕشی 14 ته‌مووزی ساڵی 1958 ژماره‌ی ناونیشانی بلاَوكراوهكانی عێراق به زمانی كوردی‌و عه‌ره‌بی گه‌شتۆته 1051 بلاَوكراوه. بهلاَم به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بینین له پاش كوده‌تاكه‌ی هه‌شتی شوباتی ساڵی 1963 هه‌موو ئه‌و ئیمتیازاتانه‌ی درابوو بۆ كاری بڵاوكردنه‌وه ههڵوهشێنراونهتهوهو له‌كاری بلاَوكردنهوه وه‌ستێنراوون.
چه‌ندین بلاَوكراوهی كوردی هه‌بووه له به‌غداد كه به‌زمانی عه‌ره‌بی یاخود كوردی ده‌رچووه، خاوه‌نی ئیمتیاز‌و زۆربه‌ی زۆ نووسه‌ره‌كانی خه‌ڵكی سلێمانی بوون وه‌كو "گه‌لاوێژ، ده‌نگی گێتی تازه، نزار ...
هه‌ڵبه‌ته وه‌كو پێشتر به‌كورتی ئاماژهمانكرد به‌وه‌ی كه بارودۆخی سیاسی‌و شێوازی حوكمداریو بیركردنه‌وه‌ی خاوه‌ن دهسهلاَتوجۆری ڕژێم له‌عێراق كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر بزاوتی ڕۆشنبیری‌و به تایبه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤار‌و ڕۆژنامه.
سه‌ره‌تا ئینگلیزهكانو ده‌وڵه‌تی عیراقی له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی دهسهلاَتی مهلیكیو له‌كۆتایی ژیانی ده‌سه‌لاتی مه‌لیكی جیاوازیه‌كی كه‌م هه‌بووه بۆ ڕێگه‌پێدانی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری، له‌وسه‌رده‌مه‌دا یاسای ئه‌ساسی عیراق دارێژراوه‌و به‌فه‌رمی ڕێگه‌دراوه به‌به‌كارهینانی زمانی كوردی‌و یاسای زمانه‌كان بلاَوكراوهتهوهو كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له برهودابووه. به‌ڵام له ڕودانی شۆرشی 14 ته‌مووزی ساڵی1958 له‌سه‌ره‌تادا ئازادی‌و ڕێگه‌پێدان بۆ كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری فراوان بووه‌و هه‌موو كهسو چین‌و توێژێك به خواستی خۆی توانیویه‌تی داوای ئیمتیازی بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤار‌و ڕۆژنامه بكات.
به‌لام رودانی شۆڕشی ئه‌یلول سالی شه‌سته‌كان له كوردستان‌و سه‌رهه‌ڵدانی كوده‌تای سالاَنی شه‌ست له به‌غداد وایكرد به جۆرێك له جۆره‌كان ئاستهنگو ڕێگری بۆ كاری بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤار‌و ڕۆژنامه بێته ئاراوه، تاكو كار گه‌شته وه‌ستانی هه‌ندێك له بڵاوكراوه‌كان‌و ڕێگریكردن له ده‌رچوونیان.
وه‌كو تێگه‌یشتن له كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری وه‌كو پێویستیه‌كی ئه‌و سه‌رده‌مانه ههولمَداوه لێره‌دا به‌ئاشكرا قۆناغه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای سالاَنی ڕوداوی سیاسی‌و په‌یوه‌ست بهكایهوه بخه‌مه ڕوو وه‌كو ئه‌وه‌ی كراوه.
له‌و بلاَوكراوانهی دوای شۆڕشی 14 ته‌موزی 1958 له سلێمانی بلاَوكراوهتهوه ئاماژه ده‌كه‌ین به‌هه‌ریه‌كه له: مه‌شخه‌ڵی نه‌ورۆز "نه‌ورۆز":
ڕۆژنامه‌یه‌كی سیاسی، ئه‌ده‌بی، زانیاری، كۆمهلاَیهتی بووه. به‌شێوه‌ی هه‌فتانه له شاری سلێمانی ده‌رچووه ،له چاپخانه‌ی كامه‌ران چاپكراوه، نرخی 18 فلس بووه، 19 ژماره‌ی لێده‌رچووه، یه‌كه‌م ژماره‌ی له 25 حوزیرانی 1959 ده‌رچووه.كۆتا ژماره‌ی له‌مایسی1960ده‌رچووه.
بڕوا:
ڕۆژنامه‌یه‌كی سیاسی، كۆمهلاَیهتی، ئه‌ده‌بی بووه, هه‌فتانه له‌سلێمانی ده‌رچووه، له بڵاوكراوه‌كانی حیزبی شیوعی بووه "بڕوا" كه هاوته‌ریبی گۆڤاری"المبد ْ"ی حیزبی شیوعی بووه له‌به‌غداد، خاوه‌نی ئیمتیاز‌و سه‌رنووسه‌ری پارێزه‌ر كمال میرزاكه‌ریم بووه. نرخی 20 فلس بووه، ژماره یه‌كی له 2 ته‌موزی 1960 بلاوبۆته‌وه‌و كۆتا ژماره‌ی 95 بووه له25 كانوونی دووه‌می ساڵی 1963 بلاَوبۆتهوه. پاش كوده‌تاكه‌ی ساڵی 1963 وه‌ستێنراوه.
ڕاپه‌ڕین "النهضة":
ههفتهنامهیهكی شاری سلێمانی بووه لهچاپخانهكانی ژین‌و ڕاپه‌ڕین چاپكراوه، به‌زمانی عه‌ره‌بی ده‌رچووه، پاشان به‌شی كوردی بۆ زیادكراوه، له باره‌ی ژمارهكانیو ساڵی ده‌رچوونیه‌وه بیروڕای جیاواز هه‌یه.
خه‌بات:
ڕۆژنامه‌یه‌كی سیاسی ڕۆژانه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه،له ڕۆژی4 نیسانی1959 یه‌كه‌م ژماره‌ی بلاَوكراوهتهوهو كۆتا ژماره‌ی 462 بووه له ڕۆژی 28 ئازاری 1961 بلاوكراوه‌ته‌وه. به‌شێكی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه به‌شێوه‌ی نهێنی له‌چاپخانه‌ی كامه‌رانی‌و هه‌ندێكی له‌ماڵی ئه‌ندامێكی پارتی له‌گه‌ڕه‌كی ده‌رگه‌زێن چاپكراوه.
پاش هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلول له ساڵی 1962 ئه‌م چاپخانه‌یه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌شكه‌وتی "گرده‌ڕه‌ش" له ناوچه‌ی ماوه‌ت، زمانحاڵی شۆرشی ئه‌یلول بووه.
رۆژی نوێ:
گۆڤاریكی ئه‌ده‌بی،سیاسی،كۆمهلاَیهتی. بووه به‌شێوه‌ی مانگانه بلاَوكراوهتهوه، خاوه‌نی ئیمتیاز‌و سه‌نووسه‌ری پارێزه‌ر جه‌مالی حاجی فه‌ره‌ج شاڵیو كامه‌ران موكری بووه. ژماره یه‌كی له مانگی ئازاری 1960 بلاَوكراوهتهوهو له‌ڕۆژی 30 ئه‌یلولی 1961 پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی ساڵ‌و نیوێك 18 ژماره‌ی ده‌رچووه‌و به‌فه‌رمانی حاكمی عه‌سكه‌ری وه‌ستێنراوه. ئه‌وه‌ی له كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی به‌رده‌سته ژماره"1-12 ساڵی1960و ژماره‌كانی1-6 ساڵی 1961.
رۆڵی مه‌لاو مامۆستا‌و قوتابی له كاری رۆژنامه‌وانی:
له‌بابه‌ته‌كانی پێشوودا له‌سه‌ر كایه‌ی په‌روه‌رده‌و فێربوون دواین،لێره‌دا وه‌كو ته‌واوكاری كایه‌ی رۆژنامهگهریو رۆڵی مامۆستایان‌و قوتابیان له پیشهوكاری رۆژنامه‌گه‌ری ده‌خه‌مه ڕوو،كه له‌م بواره‌دا مامۆستایان خاوه‌نی قهڵهمو نوسینی به‌بڕشت‌و بهپێزبووون. داهێنانیان هه‌بووه وه‌كو ئه‌وه‌ی مامۆستای ئافره‌ت وه‌كو ره‌گه‌زی مێ هاتۆته كایه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریه‌وه، به‌ڵكو مامۆستایان هانده‌رێكی به‌هێزبوون له كاری نوسین‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیریوزانستو زانیاری له گۆڤار‌و رۆژنامه تایبه‌ته‌كانی خۆیان بووبێت یاخود له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی تر.. توانیویانه نه‌قابه‌و ریكخراوی مه‌ده‌نی خۆیان ههبێتورۆڵی به‌رچاویان هه‌بێت له بزوتنه‌وه‌ی جهماوهریو پیشه‌یی. له‌و بلاوكراوانهی تایبه‌ته به‌كایه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن وه‌كو ئه‌مانه:
رۆژنامه‌ی "ڕاپه‌ڕینی قوتابیان" تایبه‌ت بووه به یه‌كێتی قوتابیان، له‌لایه‌ن یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه سهرپهرشتیو چاپكراوه له سالاَنی 1953-1958.
گۆڤاریكی نهێنی تایبه‌ت به قوتابیانی ئاینی كه به فه‌قێی ناوده‌برێ هه‌بووه به‌شێوه‌ی مانگانه‌و نهێنی به‌ناوی "ده‌نگی فه‌قێ" له ساڵی 1954 له‌لایه‌ن "یه‌كێتی قوتابیانی ئاینی"یه‌وه ده‌ركراوه، شه‌ش ژماره‌ی بلاَوكراوهتهوه. به‌شێوه‌ی نهێنی به‌سه‌ر مزگه‌وته‌كاندا بڵاویان كردۆته‌وه‌و توانیویانه بیگه‌یه‌نه ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی. له‌ڕێگه‌ی ئه‌م گۆڤاره‌وه هه‌وڵی لێكنزیكبوونه‌وه‌ی قوتابیان‌و فه‌قێكان دراوه‌و له هه‌مان كاتدا وتاری سیاسی‌و تایبه‌تی له‌سه‌ر بارودۆخ‌و ژیان‌و گوزەرانو پێداویستی فه‌قێكانی خستۆته‌ڕوو.
كۆمه‌ڵێك قوتابی له"یه‌كێتی گشتی قوتابیان" گۆڤارێكی كوردی ئه‌ده‌بی شۆڕشگێریان بڵاوكردۆته‌وه به‌ناوی"هه‌ڵمه‌ت" به‌ده‌ستوخه‌ت نوسیویانه‌ته‌وه‌و دوو ژماره‌یان بڵاوكردۆته‌وه زیاتر بایهخو گرنگیان به بواری ئه‌ده‌بی داوه.
سه‌یوان:
ئه‌م گۆڤاره له‌لایه‌ن مامۆستایانوقوتابیانی قوتابخانه‌ی مه‌ڵكه‌ندی سه‌ره‌تایی كوڕانه‌وه له‌سلێمانی بلاَوكراوهتهوهو ژماره‌ی یه‌كه‌می له به‌هاری 1958 ده‌رچووه.
له‌سه‌رئاستی گۆڤاری قوتابخانه‌دا كه له‌لایه‌ن مامۆستایان‌و قوتابیانه‌وه بلاَوكرابێتهوه ده‌بینین هه‌وڵی سه‌ره‌تای هه‌بووه، ده‌كرێت بڵێین دوای قوتابخانه‌ی زانستی ئه‌مه هه‌وڵێكی تری به‌رچاوه له‌لایه‌ن قوتابخانه‌ی"مه‌ڵكه‌ندی"یهوهكراوه، ئه‌ویش بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤارێكی سالاَنهبووه به‌هه‌ر سێ زمانی كوردی‌و عهرهبیو ئینگلیزی كه گۆڤاره‌كه‌یان به‌ناوی "سه‌یوان"وه بووه.
گرنگیوكرۆكی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی بۆ كراوه له‌ڕۆژنامه‌ی ژین له‌ژماره‌كانی"1384 له 6/3/1958 و ژماره 1388 ڕۆژی 3/4/1958.
گۆڤاری بڵێسه:
گۆڤاریكی ئهدهبیو زانیاریوكۆمهلاَیهتی كوردی بووه، به‌شێوه‌ی مانگانه له‌لایه‌ن "سه‌ندیكا"نه‌قابه‌ی مامۆستایانی سلێمانیه‌وه ده‌رچووه، ژماره‌یه‌كی له مانگی ئابی ساڵی 1959 بووه‌و كۆتا ژماره‌ی"10"له مانگی ئایاری1960 ده‌رچووه. بهلاَم له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تردا ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات كه‌دوا ژماره‌ی 11 له‌مانگی حوزه‌یرانی1960 ده‌رچووه.
بهلاَم له دیداری مامۆستا محمد سالح سه‌عید به‌رێزیان ئاماژه‌ی كرد به‌م زامیاریانه" كه ژماره‌یه‌كی له‌مانگی ئابی ساڵی 1959 بووهوكۆتا ژماره‌ی"11"له‌مانگی ئایاری 1960 ده‌رچووه.ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه بۆ یه‌كه‌مجار ژنان توانیویانه نوسین‌و به‌رهه‌می بلاَوكراوهیان هه‌بێت،مامۆستایانی ژن له‌ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاری بڵێسهبوون وه‌كو مامۆستایان"نه‌سرین فه‌خری، شهوقیهئهحمهد"،كهبهڕێوهبهری نوسینوسكرتێری گۆڤاره‌كه له‌هه‌مانكاتا سكرتێری نه‌قابه‌ی مامۆستیان محه‌مه‌دساڵح سه‌عید بووه. له‌چاپخانه‌ی ژین چاپكراوه‌و به‌رگه‌كه‌ی له چاپخانه‌ی كامه‌رانی چاپكراوه،ئه‌ركی چاپكردنی مامۆستا فه‌ره‌ج محمد شاڵی گرتوێتیه ئهستۆییو به تیراژی 1000 دانه بلاَوكراوهتهوه به‌سه‌ر شاره‌كانی سلیمانی، هه‌ولێر، كه‌ركوك، خانه‌قین،موسڵوبادینانوبهغدادوقهزاكانی تری كوردستان.
ئاشتی:
هه‌روه‌ها نه‌قابه‌ی مامۆستایانی سلێمانی له ساڵی 1959 تایبه‌ت به دنیای مندالاَن"ئاشتی" یان بڵاو كردۆته‌وه.
هیوای كوردستان:
گۆڤارێكی وێژه‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی قوتابیان بووه له لایه‌ن یه‌كێتی قوتابیانی عێراق له سلێمانی به‌شێوه‌ی ڕۆژنامه ده‌رچووه به‌شێوه‌ی دوو هه‌فته جارێك، له چاپخانه‌ی ژین‌و كامه‌ران چاپكراوه. یه‌كه‌م ژماره‌ی له تشرینی دووه‌می ساڵی 1959 بلاَوكراوهتهوه، بۆ كۆتا ژماره‌ی بیروڕای جیاواز هه‌یه له وه‌ی ڕۆژی7 ئابی 1960 یاخود ڕۆژی 19 تشرینی یه‌كه‌می 1960 بووبێت‌و 12 ژماره‌ی بلاَوكراوهتهوه.
ئه‌م حه‌فته‌نامه‌یه ته‌نها دوانزه ژماره‌ی بلاَوكراوهتهوه، یه‌كه‌م ژماره‌ی له ڕۆژی یه‌كی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 1959و كۆتا ژماره 12ی له‌مانگی ئابی 1960 بلاَوكراوهتهوه.
گۆڤاری ئامانج:
ئه‌م گۆڤاره ئۆرگانی ناوه‌ندی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌زمانی كوردیوعهرهبی بڵاویكردۆته‌وه به ئامێری ڕۆنیۆ له‌سلێمانی، به‌شێوه‌ی نهێنی بووه. یه‌كه‌م ژماره‌ی له‌ساڵی 1962 بلاَوكراوهتهوه.
له‌و سه‌رده‌مانه‌دا چه‌ندین گۆڤار‌و بلاَوكراوه هه‌بووه كه ته‌نها ژماره‌یه‌ك یان دووانی بلاَوكراوهتهوه، به زۆری ئه‌م بڵاوكراوانه له لایه‌ن قوتابیانی قوتابخانه‌كانه‌وه كراوه له ساڵی1959 وه‌كو گۆڤاری "گزنگ، هونه‌ر، گۆیژه، نامیلكه‌ی سلێمانی،..".
قۆناغی پێنجه‌م: بلاَوبوونهوهی كاری رۆژنامه‌گه‌ری به‌شێوه‌ی فره مینبه‌ری له‌م شاره‌دا:
وه‌كو قۆناغی پێنجه‌می بزاڤی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌م شاره‌دا كه شێوازێكی جیاوازتری له ڕێچكه‌كانی پێشووی هه‌بووه، به‌شێوه‌یه‌كی فراوان بلاَوبۆتهوه ئه‌ویش سه‌رهه‌ڵدانی گۆڤار‌و رۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوی پیشهییو جهماوهرییو حیزبی بووه.
ئه‌ویش به‌وه‌ی بلاَوكراوهكانی ئه‌م قۆناغه تایبهتمهندیو خه‌سڵه‌تی زۆری وه‌رگرتووه له‌چه‌ندین رووهكارهوه، وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌م قۆناغه‌دا ده‌بینین كه هه‌ندێك له‌و بڵاوكراوانه به‌ئامێری چاپخانه نه‌كراوه. گۆڤاری وا هه‌بووه به كاری چاپوچاپخانه نه‌كراوه به‌ڵكو به‌شێوازی نووسین‌و له‌به‌رنووسینه‌وه كراوه وه‌كو گۆڤاری"پشكۆ" كه گۆڤارێكی سیاسی نهێنی ڕه‌خنه‌یی بووه، له لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی هاواره وه بلاوكراوه‌ته‌وه.
خه‌سڵه‌تێكی تر ئه‌وه‌یه كه‌خه‌ڵكی خوێنه‌ری بلاَوكراوهكان خۆیان بینیوتهوه له‌خانه‌و شانه‌و ئه‌ندامێتی له نه‌قابه‌و سهندیكاو كۆمهڵهوحیزبورێكخراو...كه هه‌ریه‌كه له‌مانه بڵاوكراوه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بووه بۆ جه‌ماوه‌ر ئه‌ندامه‌كانی، به‌چه‌ندین شێوازی جیاواز بلاَوكراوهتهوه وه‌كو ئه‌وه‌ی تایبه‌تی بووه ته‌نها بۆ ئه‌ندامه‌كانی یاخود گشتی بووه، واته هه‌موو خه‌ڵك توانیویه‌تی بیبینێو بیخوێنێته‌وه.
به چه‌ندین شێوه‌ی جیاواز هاتۆته بهرههمو واته چاپكراو چاپ نه‌كراوی هه‌بووه "نوسینه‌وه‌ی ده‌ستی" به‌كارهێنانی كاربۆنو نوسینه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شێوه‌ی ئاشكرا‌و نهێنی هه‌بووه له بلاَوكردنهوهی.
واته له‌م قۆناغه‌دا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه بۆته كاری ده‌سته‌و كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراو‌و پارته‌كانی سلێمانی لهسالاَنی چلهكانوبهدواوه. بۆ نمونه‌ی له‌مجۆره كارانه ئاماژدهكهین به‌و بلاَوكراوانه كه هه‌ندێكی نهێنی بووه‌و هه‌روه‌ها تایبه‌ت بووه بهچینو توێژ‌و گروپێكی دیاریكراوی ریكخراو له ئۆرگانیكدا.
واته ئه‌م بڵاوكراوانه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی بیروڕای تازه‌و كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه فكری‌و سیاسی‌و حیزبیه‌كان سه‌ری هه‌ڵداوه. كه‌ده‌بینین له‌سلێمانیدا چه‌ندین ده‌سته‌و گروپی فكری‌و ئایدیای جیاواز كاریانكردووه، هه‌ریه‌كه له‌مانه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئامانج‌و مه‌به‌ستی خۆیان بڵاوكراوه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بووه.
له‌و به‌رهه‌مانه وه‌كو "ده‌نگی ئافره‌تی ئازاد، كه ڕۆژنامه‌یه‌كی بیری چه‌پی بووه، ده‌نگی فهلاحو ڕه‌نجبه‌ر، ڕاپه‌رینی قوتابیان، بانگی فه‌لاح"
ده‌بینین هه‌ندێك له‌و گۆڤارانه‌ی له سلێمانی ده‌رچوون له‌لایه‌ن ڕێكخراوه پیشه‌ییه‌كانه‌وه بووه وه‌كو: ده‌نگی مامۆستا كه له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی حیزبی شوعیه‌وه بنیاتنراوه هه‌رله‌م بواره‌وه گۆڤاری"بڵێسه" گۆڤارێكی ئهدهبیو زانیاری‌و كۆمه‌لایه‌تیه، به‌شیوه‌ی مانگانه نه‌قابه‌ی مامۆستایانی سلێمانی بڵاوی كردۆته‌وه،. كه‌ئه‌م جۆره بلاوكراوانه مۆدیلێكی نوێی كاری پیشهییوچینوتوێژێكی دیاریكراوبووه.
مۆدێلێكی تری كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری‌و بڵاوكراوه له‌م شاره‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه به درووستبوون‌و هاتنه ئاراوه‌ی چه‌ندین كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراو پارت‌و سهندیكاو... سه‌رهه‌ڵدانی بیری فهلسهفیوسیاسی جیاواز. ئه‌مانه له‌گه‌ڵ خۆیان مۆدیلێكی تازه‌یان بۆ هوشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی‌و كاری ڕێكخستنیان هێناوه‌ته ئاراوه له رێگه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری بلاوكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕو مه‌به‌ستی خۆیان گه‌یاندۆته ئهندامهكانیانو خه‌ڵكی‌و هینایه ئارای ئه‌م جۆره رۆنامهگهریهی كه به‌وشێوه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ ناوی ده‌برێت به ڕۆژنامه‌گه‌ری حیزبی.
گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر مێژووی كاری ئه‌مجۆره ڕۆژنامانه ده‌بینین له‌كاتی دامه‌زراندنیانه‌وه له‌ژێر كاریگه‌ری بارودۆخی سیاسی بووه، ئه‌ویش كاریگه‌ری بیروباوه‌ڕی نهتهوهییو هه‌روه‌ها بیروباوه‌ڕی نوێ گهریو عیراق چێتی كه‌هه‌ندێك له‌م بیروباوه‌ڕانه ئینگلیزه‌كان له پشتیهوهبوون.
پاشان ده‌بینین ڕوودانی جه‌نگی جیهانی دووهمو بڵاوبونه‌وه‌ی بیری كۆمۆنیستی‌و ڕه‌وتی چهپو بیری نه‌ته‌وه‌یی... ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌ره‌و ئاقاری پێشخستن‌و گه‌شه‌پێدان بردووه.
سه‌رهه‌ڵدانی بیری چه‌پ له‌م شاره‌دا بۆته هۆكاری پهیدابونو سه‌رهه‌ڵدانی سهندیكاو ڕێكخراوی پیشهییو گه‌شه‌كردنی ئاستی ڕۆشنبیری خه‌ڵكی شار بهچینو توێژه جیاوازه‌كانه‌وه.
لێره‌وه كۆمه‌ڵێك بڵاوكراوه‌ی جیاواز به‌رچاوكه‌وتوون ئه‌گه‌ر له‌ژماره‌دا كه‌م بن، بهلاَم له ناوه‌ڕۆكدا مانای خۆی هه‌یه، كه سه‌ره‌تای هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی كاری نووسین‌و ڕۆژنامه‌گه‌ری‌و بیری ئازاد‌و جۆرێك له تێكۆشانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه كه نیشانه‌ی تینووێتی یه بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕو مهبهستوئامانجی دیاریكراو‌و ئه‌و ئامانجه‌ی كه بڵاوكراوه‌كه‌ی بۆ هاتۆته ئاراوه.
به‌دیوێكی تر ئه‌م جۆره بلاَوكراوانه هه‌وڵێك بووه بۆ نووسین‌و خوێندنه‌وه‌و خۆ ڕۆشنبیركردنو ڕێكخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ربنه‌مای چین‌وتوێژی جیاواز.
ئه‌م سه‌رچاوانه شێوازی بلاَوكردنهوهیان جیاوازبووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێكی نهێنیو تایبه‌ت بووه بۆ چهندكهسو گروپێكی دیاریكراو‌و ئه‌ندامانی ڕێكخراوهكهبووه. یاخود شێوازی نووسیینهوهو چاپكردنی جیاوازبووه، وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌بووه نووسراوه‌ته‌وه یاخود كاربۆن به‌كارهاتووه بۆ دوبارهكردنهوهو چه‌ند دانه‌یه‌كی به‌رهه‌م بووه.
ئه‌م شێوازی كاركردنه له كۆپی كردن‌و له‌به‌رگرتنه‌وه به‌شێوه‌ی ده‌ستی بووه‌و پێش به‌كارهێنای ئامێری فۆتۆكۆپیو بلاَوبونهوهی ئامێری چاپ بووه.
وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك له‌و ڕۆژنامه‌و بڵاوكراوانه‌ی له‌م شاره‌دا هه‌بووه، وه‌كو ڕۆژنامه‌ی"ده‌نگی ئافره‌تی ئازاد" له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی1949 بلاَوكراوهتهوه له‌لایه‌ن یه‌كێتی ژنانی حیزبی شیوعی له سلێمانی.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی"ده‌نگی فهلاحو ڕه‌نجبه‌ر"ده‌رچووه، كه ئه‌مجۆره ڕۆژنامه‌یه‌كی نهێنی تایبه‌ت بووه بهچینوتوێژی جوتیاران، بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ی به‌زمانی كوردی بووه، له‌لایه‌ن یه‌كێتی جوتیارانی حیزبی شیوعیه‌وه بلاَوكراوهتهوه.
پاشان له‌ساڵی1947-1948 به‌ناوی"بانگی فه‌للاح" له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی حیزبی شیوعی ده‌رچووه. هه‌روه‌ها له‌م بواره‌دا حیزبی شیوعی بلاوكراوه‌ی"ده‌نگی فه‌للاح" یان هه‌بووه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه"حشع" ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه له ساڵانی په‌نجاكان له درووستكردنی ڕێكخراوه پیشهییهكانو كاری بڵاوكراوه‌ی گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌ی تایبهتوتایبهتمهند به چین وتوێژه جیاوازهكانوكاری بلاَوكردنهوهكهشی به‌شێوه‌ی نهێنی بووه، یان به‌شێوه‌ی ئاشكرا‌و خه‌ڵكی تری جگه له‌ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه توانیویه‌تی ده‌ستی كهوێتو بیخوینێته‌وه.
له گۆڤار‌و بلاَوكراوهكانی وه‌كو گۆڤاری"پشكۆ" له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی هاواره‌وه به نهێنی بلاَوكراوهتهوه، تاكو ئێستا ژماره یه‌كی بینراوه.
نابینا‌كان وه‌كو چین‌و توێژێكی دیاریكراو له‌م شاره‌دا كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت خاوه‌نی شكۆ‌و زانیاری خۆیان بوون به‌تایبه‌تی له‌وكاته‌وه كه له‌مزگه‌وتی گه‌وره حوجره‌و شوێنی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بووه بۆ فێربوونی قورئان‌و ڕێگه‌یان پێداراوه بۆ خوێندنی قورئان‌و ئه‌نجامدانی موناجاتو مه‌ولودنامه له مزگهوتو لهمالاَندا بۆنه‌كان...ئه‌نجام بده‌ن.
واته ئه‌م توێژه دانهبڕاوبوونوشوێنوپێگهی خۆیان هه‌بووه هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی گۆڤارێكی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بووه به‌ناوی "ڕوناكی" كه له‌لایه‌ن "كۆمه‌ڵه‌ی نابینایانی سلێمانی" له سالاَنی1952-1954 بلاَوكراوهتهوهو به ده‌ستوخه‌ت نوسراوه‌ته‌وه، ئه‌م توێژه‌ی خه‌ڵكی شار به حافز ناوبراون، كه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌م كه‌سه قورئانی له‌به‌ره‌و ئه‌توانێت بیڵێتو بیخوێنێت به‌ده‌نگه‌وه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئێستا كۆمه‌ڵه‌ی نابینایان بڵاوكراوه‌و كتێبی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه به شێوه‌ی نوسینی برایلو خوێندنه‌وه‌ی كتیب به‌شێوه‌ی ده‌نگی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌ئێستادا په‌یمانگه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه به‌ناوی"ڕوشنایی" بۆ خوێندن‌و فێربوون‌و ئیشوكاری دهستیو كاری ڕۆشنبیری ئه‌نجام ئه‌ده‌ن.
پاش ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌ی سێیه‌می "پ.د.ك" ساڵی 1953 هه‌مزه عهبدولاَ دورخرایه‌وه له پارتی ڕه‌وتێكی نوێی درووستكرد به‌ناوی به‌ره‌ی پێشكه‌وتووی پارتی دیموكراتی كورد ـ عیراق"و هه‌مزه عه‌بدوڵا درێژه‌ی به كاری خۆی دا‌و گۆڤاری "ڕزگاری"ده‌ركرد به هه‌ردوو زمانی كوردی‌و عه‌ره‌بی، ئه‌م گۆڤاره درێژكه‌ره‌وه‌ی گۆڤاری ڕزگاری پێشووی پارتی بوو. شێوه‌ی ده‌ركردنه‌كه‌ی به چاپی دهستیو ڕۆنێوَ كراوه له ساڵی 1954 له‌لایه‌ن"محمد محره‌م ئه‌مین"وه.
گۆڤاری ڕزگاری له‌ساڵی 1953-1956 ڕۆڵی دیووه له میانه‌ی بانگه‌شه‌كردن بۆ ئاشتی‌و دیموكراسی‌و مافی خودموختاری له‌كوردستانی عێراق.دوای درووستكردنی به‌ره‌یه‌كی نیشتمانی بۆ پارته سیاسیه‌كانی عێراق كردووه.
برایه‌تی:
گۆڤاریكی سیاسی گشتی مانگانهبووه، له ڕۆژی 25 ئازاری 1959 ئیمتیازی وه‌رگیراوه له‌لایه‌ن خه‌سره‌و تۆفیق، به‌ڵام هیچ ژماره‌یه‌كی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه به‌و ناوه‌وه تاوه‌كو خاوه‌نی ئیمتیازی "حبیب محمدكریم"بووه‌و سه‌رنووسه‌ری"دارا تۆفیق، عه‌لی عهبدولاَ"بووه له‌سلێمانی چاپكراوه.
ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌سته له كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی ژماره"1" له 11 ئه‌یلولی ساڵی 1970 ده‌رچووه تاكو ژماره13ساڵی1971.
له سه‌رچاوه‌ی تردا ئاماژه‌كراوه به ژماره17 له 18 ئازاری 1972 ده‌رچووه سه‌رپه‌رشتی كراوه له لایه‌ن ڕه‌مزی قه‌زاز.
له‌پاڵ ئه‌و بڵاوكراوانه‌ی سه‌ره‌وه له‌م شاره‌دا چه‌ندین بڵاوكراوه‌ی نهێنیو ئاشكراههبووه له‌شێوه‌ی گۆڤاروڕۆژنامهی حیزبی وه‌كو "ئاگر، چه‌كی خه‌بات، پرشنگ، به‌ره‌وپێشه‌وه، هه‌واڵنامه، ئالاَی كارگه‌ران".
هه‌روه‌ها گۆڤاری"ڕزگاری" گۆڤارێكی سیاسی‌و ئه‌ده‌بی بووه له‌لایه‌ن لقی سلێمانی"4" پارتی دیموكراتی كوردستانه باڵی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌ركراوه ژماره یه‌كی ساڵی 1962 ده‌رچووه‌و پاشان ژماره 23 له رۆژی حه‌وتی ئازاری 1969 بلاَوكراوهتهوه.
ئه‌وه‌ی پێویسته له‌بارودۆخی سیاسیه‌وه ئه‌وه‌یه له‌ساڵی1958 شۆڕشی14 ته‌موز ڕویدا‌و ئه‌م شۆڕشه ڕه‌وشی ژیان‌و لێكدانه‌وه‌ی لهسهربنهماكانی حوكمداری له عێراقدا گۆڕی‌و ده‌ستووری عێراقیش گۆڕا.
له‌م بواره‌دا كاری ڕۆژنامه‌و گۆڤاری له‌كوردستان‌و عێراقدا گۆڕی. چونكه ئه‌م شۆڕشه شێوازی حوكمڕانی عێراقی گۆڕی، ئازادی له‌چالاكی سیاسی‌و ڕۆشنبیری هاته ئاراوه، كه ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌یی 3 ده‌ستووری كاتی عێراقی هاته‌ئاراوه.
له‌سلێمانی كه پێشتر لانكه‌ی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری بوو ئه‌م ده‌رفه‌ته زیاتر ڕه‌خساو بارودۆخه‌كه گونجاوتر بوو. بهلاَم ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلول ئه‌م ئازادیه‌ی سنوورداركردو زۆری نه‌خایاندووه، واته بارودۆخێكی تری سیاسی هاتۆته‌ئاراوه. كه ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌بووه به‌شێك له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كان داخراون‌و هه‌ندێكیشیان چونه‌ته قۆناغی نهێنیه‌وه.
گۆڕانكاری له فراوانبوونی كاری خوێندهواریو ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌وه‌بووه بڵاوكراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاریان خواستووهوسوودیان لێ وه‌رگرتووه وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ڕۆژنامه‌ی تری ئێراق گه‌یشتۆته سلێمانی وه‌ك "عراق، الكرخ" خه‌ڵكانی ڕۆشنبیر به‌شداربوون له وهرگرتنو كڕین‌و خوێندنه‌وه‌ی.
قۆناغی شه‌شه‌م: ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌نێوان سالاَنی 1963 تا 1970:
وه‌ك له‌پێشتردا ئاماژه‌م بۆ كرد شێوازی دهسهلاَتو حوكمڕانی له به‌غداد كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌بووه له‌سه‌ر بارودۆخی ئاشتهواییو ئارامی‌و ئابوری‌و سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر بزاوتی ڕۆشنبیری شارهكهمانو كوردستانوعێراق.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له دوای ڕوخانی میرنشیتی بابان كاریگه‌ری ڕاگواستن‌و نیشنگهو نیشتهجێبونو گواستنه‌وه‌ی ماڵ‌و حاڵ‌و كۆچ‌و باری خێزان‌و كه‌سایه‌تی شاری سلێمانی به‌ره‌و به‌غدا به‌رده‌وام بووه له قۆناغه جیاوازه‌كانی مێژوو، به‌هه‌ر پاساوو هۆكارێك بێت ئه‌م دیارده‌یه ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
هه‌ندێك به‌شێوه‌ی زۆره‌ملێ نیشته‌جێكراون له به‌غداد وه‌كو سزادان‌و دورخستنه‌وه‌ی له‌به‌ر به‌شداری‌و كاریگه‌ری له‌بارودۆخی سیاسی‌و ته‌سلیم نهبوونو نهچونهژێر ڕكێفی بڕیاره‌كانی حكومه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌ست ئه‌مه‌یان له‌گه‌ڵ كردوه واته دورخستنه‌وه‌ی له شاری سلێمانی له دیارترین كه‌سایه‌تیش كه ئه‌م ڕێگه‌یه‌یان گرته‌به‌ر له گه‌ڵی شێخ مه‌حموده، كه به‌زۆره ملێ له به‌غدا نیشته‌جێ كراوه‌و به‌شێوه‌یه‌كیش ده‌توانین بڵێین ده‌ستبه‌سه‌ربووه.
هه‌ندێكی تر به‌ویستی خۆی‌و لهبهرهۆكاری بازرگانی‌و دهوڵهمهندبوونو یاخود وه‌رگرتنی پله‌و پۆست‌و ناونیشان له‌حكومه‌ت ڕویانكردۆته به‌غداو له‌وێ نیشته‌جێبوون.
كه‌سانی تر هه‌بوون به‌هۆكاری خوێندن له زانكۆكانی به‌غداو مانه‌وه‌یان له‌وی بۆته هۆی تێكهلاَوبونیان به كایه‌ی سیاسی‌و ڕۆژنامه‌گه‌ری‌و... لهروكاری بیركردنه‌وه‌ی سیاسی له‌دۆزی جیاوازی كوردایه‌تی یاخود عێراقچێتیو پێكه‌وه ژیان دروشمی زۆر كه‌س بووه به‌تایبه‌تی كه ئینگلیزه‌كان ئه‌م جۆره‌یان لا په‌سه‌ند بووه‌و هاوكاریان بوون.
ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لای منه‌وه ئه‌وه‌یه له‌به‌غداد هه‌رچی كرابێت په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕه‌سته‌وخۆی هه‌بووه به سلێمانیه‌وه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌شه وه‌كو ئه‌وه‌ی خۆم دیومه‌و بیستومه خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی به‌غدا ڕێز‌و خۆشه‌ویستیان بۆ خه‌ڵكی سلێمانی هه‌بووه.
هه‌ڵبه‌ته له‌مێژووی درووستبوونی دهسهلاَتی عه‌ره‌بی عێراقی له‌ساڵی1920 ڕژێمه‌كانی تووشی چه‌ندین گۆڕانكاری‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و درووستبوونه‌وه بوونه‌ته‌وه. سه‌رده‌می مهلیكیهت چه‌ندین جار هه‌ڵبژاردن‌و دامهزراندنو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومهتكراوهو ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه له‌ساڵی 1925 سلێمانی به‌زۆره ملێ خراوه‌ته سه‌ر عێراق‌و پابه‌ندكراوه به‌بڕیاره‌كانی به‌غداوه.
پاشان شۆڕشی ساڵی 1958 گۆڕانكاری گه‌وره‌ی كردووه له‌بواری ڕۆشنبیری‌و كشتوكاڵی‌و پیشهسازیو ئابووری... ئه‌م شۆڕشه له‌به‌غداد ڕویداوه‌و ئه‌وه‌ی لێره‌دا په‌یوه‌سته به كایه ڕۆشنبیریهكهوه ده‌بینن گهشهكردنوفراوان بوون له‌كایه‌ی ڕۆشنبیری ڕویداوه به‌تایبه‌تی له‌سلێمانی وه‌ك ئه‌وه‌ی چه‌ندین بڵاوكراوه به‌زمانی كوردی هه‌بووه.
بهلاَم له كوده‌تای ساڵی 1963 ده‌بینین زۆربه‌ی زۆری ئه‌و گۆڤار‌و بڵاوكراوه كوردیانه وه‌ستێنراون له بڵاوكردنه‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌ركه‌وته‌ی ئه‌و كوده‌تا سه‌ربازییه‌ی ڕویدا له به‌غداد وه‌كو هه‌نگاوی یه‌كه‌م. پاشان درووستبوونی ته‌كه‌تولات‌و هاوپه‌یمانی به‌عسیه‌كان‌و هێزه عێراقیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی تازه‌و ڕودانی چه‌ندین كاره‌ساتی خوێناوی له‌به‌غدا, كه دهرهاویشتهكهی كوردستان‌و سلێمانی گرته‌وه.
ئه‌و مافانه‌ی كورد له‌لای حوكمڕانی مهلیكو عبدالكریم قاسم وه‌ریگرتبوو، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له ده‌ستی دا له دوای ململانێ سیاسی‌و چه‌كداریه‌كانی ساڵی 1963وه.
له‌و باردۆخه بارگاویه به سیاسهتو حیزبایه‌تی‌و چه‌كداری له‌عیراق‌و به‌تایبه‌تی له سلێمانی، سه‌ره‌ڕای ئه‌و دیاردانه بهلاَم له‌م سالاَنهدا ئه‌م بڵاوكراوانه هاتونه‌ته به‌رچاو پرۆسه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری نه‌وه‌ستاوه‌و به‌رده‌وام بووه وه‌كو:
ڕاپه‌ڕین:
ههفتهنامهیهكی بازرگانی بووه له سلێمانی به‌زمانی كوردی‌و عه‌ره‌بی بلاَوكراوهتهوه، ژماره یه‌كی له حوزه‌یرانی1964تا وه‌كو 19 كانوونی یه‌كه‌می 1968 به‌رده‌وام بووه‌و 207 ژماره‌ی بلاَوكراوهتهوه. به‌رپرسه‌كه‌ی پارێزه‌ر صدیق عبدالله موختار، عبدالعزیز تاڵبی بووه.
گۆڤاری سلێمانی:
له‌لایه‌ن شاره‌وانی سلێمانیه‌وه به‌شێوه‌ی مانگانه به زمانی كوردی‌و عه‌ره‌بی بلاَوكراوهتهوه نرخه‌كه‌ی 20 فلس بووه‌و له‌چاپخانه‌ی ژین یه‌كه‌م ژماره‌ی له یه‌كی ته‌موزی ساڵی1968 بلاَوكراوهتهوه .
ڕزگاری :
حهفتهنامهیهكی سیاسی بووه، سه‌ر به باڵی مه‌كته‌بی سیاسی بووه كه ئه‌م باڵه له پارتی دیموكراتی كوردستان جیابوونه‌ته‌وه، ڕزگاری له 20 نیسانی 1969 بلاَوكراوهتهوه تا وه‌كو به‌یاننامه‌ی 11 ئازاری ساڵی1970 ته‌نها 15 ژماره‌ی بلاَوكراوهتهوه، خاوه‌نی ئیمتیاز‌و سه‌رنووسه‌ری نه‌وشیروان مه‌سته‌فا ئهمینو شازاد صائیب بوون، به زمانی كوردی له سلێمانی چاپكراوه، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له به‌غداد بڵاوكراوه‌یه‌كی تریان به زمانی عه‌ره‌بی هه‌بووه به‌ناوی "النور" كه له‌لایه‌ن حیلمی عه‌لی شریفو جلال ته‌ڵه‌بانی بلاَوكراوهتهوه له چاپخانه‌ی جاحظ له به‌غدا چاپكراوه‌و له كوردستانیش دابه‌شكراوه.
قۆناغی حه‌وته‌م: رۆژنامه‌گه‌ری سالاَنی 1970 تا وه‌كو ساڵی 1976:
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و كهشو هه‌وا ئازادیه‌ی له دوای به‌یانی یانزه‌ی ئازار هاته‌ئاراوه كاریگه‌ری زۆری كردۆته سه‌ر جوڵهوكاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان به‌شێوه‌ی گشتی‌و له‌سه‌ر سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی، ئازادی له بڵاوكردنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌و چه‌ند سالاَنهدا زیادی كردووه، كاری بڵاوكردنه‌وه به‌هه‌ردوو زمانی كوردی‌و عه‌ره‌بی بۆته جێگه‌ی بایه‌خی ڕۆشنبیران به تایبه‌تی له دوای سلێمانی ده‌بینین شاری به‌غداد وه‌كو لانكه‌ی دووه‌می بڵاوكراوه‌ی كوردی بووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كاری چاپخانه‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه چووه‌و ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌ی چاپخانه‌ی تازه هاتۆته مه‌یدانه‌وه وه‌كو"ئهنتهرتایبو مونوتایب"و ئامێری ئۆفسێتی ڕه‌نگاوڕه‌نگ، كههێنانی ئه‌م ئامێرانه گۆڕانكاری كردووه له جوانكاریوخێرایی له به‌رهه‌مدا.
چه‌ندین ڕۆژنامه‌و گۆڤاری حیزبی‌و سهربهخۆو پیشه‌یی بلاَوكراوهتهوه له‌و سالاَنهدا، وه‌كو ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریوڕاگهیاندن له به‌غدا گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌ی به هه‌ردوو زمانی كوردی‌و عه‌ره‌بی بڵاوكردۆته‌وه. وه‌كو ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات كه‌وته‌وه بڵاوكردنه‌وه كه له ساڵی 1967 له‌سه‌رده‌ستی حكومه‌تی تاهیر یه‌حیاو عبدالرحمن عارف وه‌ستێنرابوو له‌گه‌ڵ چه‌ندین گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌ی تر.
ده‌بینین سه‌ره‌ڕای بڵاوكراوه كوردیه‌كانی به‌غداو هه‌ولێر كه له‌سه‌رئه‌ركی حكومه‌تی عیراقی‌و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بلاَوكراوهتهوه، به‌ڵام له سلێمانی كۆمه‌ڵێك بڵاوكراوه ده‌رچوون له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌كو:
رۆژنامه‌ی هاوكاری:
هاوكاری پێش یانزه‌ی ئازار به‌چه‌ند مانگێك له رۆژی 9/1/1970 له "دار الجماهیر" ده‌رچووه، پاش به‌یانی یانزه‌ی ئازار ئه‌و خانه‌یه كرا به‌ده‌زگای هاوكاری"دارالتچامن" له‌م ده‌زگایه‌دا رۆژنامه‌ی هاوكاری‌و گۆڤاری"به‌یان"ی بلاَوكردۆتهوهو جه‌مال بابان سه‌رۆكی نووسین‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بووه.
پاشان هه‌ردوو ده‌زگای "به‌ڕێوه‌به‌رێتی رۆشنبیریی كوردی"كه گۆڤاری رۆشنبیریی بلاَوكردۆتهوهو چه‌ند ژماره‌یه‌كی گۆڤاری"ئه‌ستێره"ی تایبه‌ت به دنیا مندالاَنی بلاوكردۆته‌وه،
"به‌ڕێوه‌به‌رێتی رۆشنبیریی كوردی" له‌گه‌ڵ "ده‌زگای هاوكاری" لێكدرانو كران به‌یه‌ك له‌ساڵی 1976 بوون به "ده‌زگای رۆشنبیریوبلاَوكردنهوهی كوردی". ئه‌م ده‌زگایه رۆژنامه‌ی"هاوكاری"و هه‌ردوو گۆڤاری"به‌یان‌و رۆشنبیری" بلاوكردۆته‌وه. ههرسیكیشیان له‌چاپخانه‌ی"دار الحریه للگباعه"ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشنبیریوراگهیاندن له‌چاپ دراون له به‌غداد.
رۆژنامه‌ی هاوكاری تاكو ساڵی 2003 به‌رده‌وام بووه له بلاوكردنه‌وه‌و عهبدولاَ عه‌باس له‌ساڵی 1992 سه‌رۆكی نوسیینی بووه تاكو 2003.
گۆڤاری تیشكی هونه‌ر:
گۆڤارێكی هونه‌ری بووه له‌لایه‌ن تیپی نواندنومۆسیقای سلێمانی به‌زمانی كوردی بلاَوكراوهتهوه، ژماره‌ی یه‌كه‌می له ڕۆژی 10 ئازاری 1970 ده‌رچووه، ئه‌م گۆڤاره به یه‌كه‌مین گۆڤاری تایبه‌ت له بواری كاری هونهریو مۆسیقا ئه‌ژمارده‌كرێت له كوردستاندا.
گۆڤاری زانیاری {كۆڕی زانیاری}: ئه‌م گۆڤاره له‌به‌غداد ده‌رچووه له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1970 له قه‌باره‌ی كتێبدا بلاَوكراوهتهوه خاوه‌نی ئیمتیاز‌و ده‌سته‌ی نووسه‌رانی كه‌سانی ئه‌كادیمی‌و زانستی بوون.
ژین:
حهفتهنامهیهك بووه له سلێمانی بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌رده‌ستی كاكه‌ی فه‌لاح "حه‌مه‌ئه‌مین قادر" بلاَوكراوهتهوه، كه به درێژكراوه‌و ته‌واوكاری "ژین"ی پیره‌مێرد دانراوه. ژماره‌ی یه‌كه‌می له 10 كانونی یه‌كه‌می 1971 بڵاوبۆته‌وه له هه‌شت لاپه‌ڕه به قه‌باره‌ی تابلێت.
ڕۆژی كوردستان:
گۆڤارێكی تایبه‌تی بووه له سلێمانی بلاَوكراوهتهوه به‌شێوه‌ی مانگانه، له هاوینی ساڵی 1972 ژماره‌ی یه‌كه‌می بلاَوكراوهتهوه، پاشان بڵاوكردنه‌وه‌ی گواستراوه‌ته‌وه بۆ به‌غدادو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری كوردی بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌م بڵاوكراوه‌یه بۆ دنیای مندالاَن بووه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه به‌هه‌مان ناو گۆڤارێكی تر هه‌بووه كه صالح یوسفی بڵاویكردۆته‌وه له سلێمانی.
چه‌ندین ڕۆژنامه‌و بڵاوكراوه‌ی وه‌كو "پاشكۆی عیراق "جریده العراق" له 1976-1985". بلاوكراوه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "ئاسۆ" ژماره یه‌كی له22 ته‌موزی 1989 بلاَوكراوهتهوه ژماره 55 له 18 ئابی 1990 ده‌رچووه. خاوه‌نی ئیمتیاز‌و سه‌رۆكی نووسین عبدالوهاب تاڵهبانیو جێگری سه‌رنووسه‌ر عبدالله عباس به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین محمد صالح به‌رزنجی بووه.
ڕۆژنامه‌ی (بزاڤ) سه‌رۆكی نووسین دكتور نافع عهقراویو جێگری سه‌رنووسه‌ر محمد سه‌لیم سواری. ئه‌م دوو بڵاوكراوه‌یه به شێوه زاری بادینی بووه‌و (ئاسۆ) به‌شێوه زاری سۆرانی بووه. له به غداد چاپوبلاوكراونهتهوه. رۆژانه گه‌شتۆته هه‌موو كوردستان.
"گولاَڵه" بڵاوكراوه‌یه‌ك بوه له سلێمانی به‌زمانی عهرهبیوكوردی له ساڵی 1976-1977 به سه‌رپه‌رشتی نوری مه‌حمود بلاَوكراوهتهوه.
قۆناغی هه‌شته‌م: ڕۆژنامه‌گه‌ری له ساڵی 1977 تاكو ساڵی 1991:
بلڵاوكراوهكانی ئه‌م سالاَنه به قۆناغێكی هه‌ستیاردا رۆشتووه دوای شكستی شۆرشی ئهیلولو وتووێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ دهسهلاَتی بهعسهیهكان بووه. ئه‌م قۆناغه درووست بوونی ململانێ سه‌ری هه‌ڵداوه له بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی حیزبی به‌عه‌سی عه‌ره‌بی ئیشتراكیو هه‌وڵی ریكخستنی خه‌ڵكی له‌ناو حیزبی به‌عس له دوای ئه‌و بارودۆخه‌ی كوردستانی تێكه‌وت بوو، له‌لایه‌كی تر دروست بوونی بهرگریوبهرپهرچ دانه‌وه‌ی به‌عسی بوون.
له جێبه‌جێكردنی بڕیاری حوكمی زاتی "خودموختاری" به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری كوردی دامه‌زراوه له وهزااهتی ڕاگه‌یاندن "ڕۆشنبیری" باره‌گای ئه‌م داموده‌زگایه له هه‌ولێر بووه، له‌دوای یانزه‌ی ئازار به‌فه‌رمی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كایه ڕۆشنبیریه‌كان له به‌غداو هه‌ولێر كراوه.
بۆئه‌و مه‌به‌سته كه‌سێكی سلێمانی ئه‌گه‌ر بی ویستایه كاری ڕۆژنامه‌و گۆڤار بكات پێویستی به‌وه بووه ڕهزامهندیو كارئاسانی له‌به‌غداو هه‌ولێره‌وه بۆ بكرێت.
له‌گه‌ڵ سه‌رله‌نوێ سه‌رهه‌ڵدانی جولاَنهوهی چهكداریوسیاسی ڕێكخراوی جیاوازوتازه له كوردستان‌و به‌تایبه‌تی له سلێمانی هاتنه ئارا.
له‌م قۆناغه‌دا بزوتنه‌وه ی ڕۆشنبیییوهزرییوهونهریی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌ری هه‌ڵداوه وچه‌ندین جۆری جیاواز بلاَوكراوه هه‌بووه، وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری بڵاوكراوه‌كان له‌لایه‌ن ڕۆشنبیرانوكۆمهڵهو ڕێكخراوی نهێنیو سه‌ندیكاكانه‌وه بووه، یاخود له‌لایه‌ن دام و ده‌زگای ڕۆشنبیری حكومه‌ته‌وه بووه. زۆربه‌ی بڵاوكراوه‌كان به‌زمانی كوردی‌و عه‌ره‌بی بوون.شوێن‌و سه‌نته‌ری بڵاوكردنه‌وه‌یان زیاتر له به‌غدا و هه‌ولێربووه، ئه‌و بڵاوكراوانه‌ی سه‌ربه‌خۆبوون‌و هه‌وڵی تاكه‌كه‌سی‌و گروپ بووه، نه‌ی توانیووه به‌رده‌وام بێت. زۆربه‌ی بلاَوكراوهكانی ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌ندێك قه‌ڵه‌م پیاهه‌ڵدانی بهعسو صدام حسینی نووسیووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نوسه‌ری تر هه‌بووه بهرههمونووسینی به پێز و جوانی تیایاندا نووسیووه. هه‌ندێك بابهتو نوسینی ئه‌كادیمی جوان له‌و سه‌رده‌مه‌دا بلاَوكراوهتهوه بێ گوێدانه بارودۆخی سیاسی‌و كایه‌ی حیزبی،واته دور له حیزبایه‌تی به‌رهه‌می جوان هه‌بووه. له بڵاوكراوانه‌ی ئه‌و ساڵانه‌ش وه‌كو:
گۆڤاری تریفه "الندی":
بلاَوكراوهیهكی خولی بووه له‌سلێمانی به‌هه‌ردوو زمانی كوردیوعهرهبی به‌هاوكاری یه‌كیتی قوتابیانی عیراق لقی سلێمانی بلاَوكراوهتهوه ژماره یه‌كی ساڵی 1976 ژماره 7 له‌تشرینی دووه‌می سالێ 1978 بووه.
ئاسۆی زانكۆیی"افاق جامعیه":
گۆڤارێكی ڕۆشنبیری وه‌رزی بووه. سه‌نته‌ری رَۆشنبیرییوكۆمهڵایهتی زانكۆی سلێمانی بڵاوی كردۆته‌وه، ژماره 1 له مانگی ئایاری سالی 1977.
كاروان:
بڵاوكراوه‌یه‌كی ڕۆشنبیری بووه تا ئاستیكی زۆر ڕۆشنبیرانی كورد تیایدا به‌شداربوون، ئه‌م گۆڤاره له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مانه‌تی گشتیی رَۆشنبیرییو لاوان له‌هه‌ولێر ده‌رچووه، یه‌كه‌م ژماره‌ی له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1982بلاَوكراوهتهوه به‌شێوه‌ی مانگانه.
ئه‌م بڵاوهكراوهیه به‌رده‌وام بووه تا وه‌كو ساڵی 1992 كه به‌ناوی ئه‌مانه‌تی گشتییه‌وه نه‌بووه و دواتریش. نووسه‌ره كورده‌كانی دانیشتوی شاره‌كانی به‌غداو هه‌ولێرو سلێمانی تیایاندا نووسیوه. له 30 ته‌موزی 1985 وه‌كو پاشكۆ "كاروانی وه‌رزش" بلاَوكراوهتهوه له یادی حیزبی به‌عسدا. ئه‌مه‌ش خزمه‌تیك بووه بۆ هه‌وادارانی وه‌رزشی له‌و گۆڤاره‌دا. گۆڤاری تر بلاَوكراوهتهوه به‌ناوی "كاروان بۆ زانستی مرۆڤایه‌تی، كاروانی فۆلكلۆر".
كاژاو:
ئه‌م بڵاوكراوه‌یه به‌شێوه‌ی كتێب چاپكراوه له نزیكه‌ی 50 لاپه‌ڕه‌دا ژماره‌ی یه‌كه‌می له سالی1984 دابووه.
ئه‌و بڵاوكراوانه‌ی له‌م سالانه‌دا بلاَوكراونهتهوه له‌سه‌ربنه‌مای ناوچه‌ی "ئۆتۆنۆمی كوردستان"حوكمی زاتی بووه نه‌ك شاره‌كانی كوردستان له‌و بڵاوكراوانه "ئه‌ده‌بی بێگانان، فولكلۆر،ده‌نگی مه، تهندروستیوكۆمهڵ، ڕه‌نگین، هه‌ڵوێستی ئه‌ده‌بی، وه‌سانان، چرای ئازادی،..."