غه‌نوشی خۆی به ته‌نها فه‌رمانڕه‌واو به‌رپرسیاری ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ده‌زانێت كه نزیكه‌ی په‌نجا ساڵه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، به‌جۆرێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌یدا ده‌كات وه‌كو ئه‌وه‌ی موڵكی خێزانه‌كه‌ی بێت
رابه‌ری پارتی نه‌هزه‌ی تونسی راشید غه‌نوشی، له ناوخۆی حزبه‌كه‌ی‌و له‌ناو پارله‌مانی وڵاتهكهیو له‌سه‌ر ئاستی شه‌قامیش دوچاری شه‌پۆلێك ناڕهزاییو ره‌خنه بۆته‌وه. له‌ئێستادا به تاكڕه‌وی‌و به خێزانیكردنی پارته‌كه‌ی، په‌یوه‌ندی گوماناوی له‌گه‌ڵ توركیا‌و هه‌ندێك گروپی ناو لیبیا، كۆكردنه‌وه‌ی سهروهتو سامانێكی قه‌به، تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
راشید غه‌نوشی (78) ساڵ له‌ئێستادا سه‌رۆكی پارله‌مانی تونس‌و سه‌رۆكی پارتی نه‌هزه‌ی ئیسلامییه. له نوێترین هه‌نگاویدا بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی حزبه‌كه‌ی كه باڵاترین ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری حزبه‌كه‌یه. له‌سه‌ر ئاستی پارله‌مانیش هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی دوو رێككه‌وتننامه له‌گه‌ڵ توركیا‌و قه‌ته‌ر ده‌دات.
نه‌هزه.. ناڕهزاییو وازهێنان
به‌بڕوای چاودێران، ئه‌گه‌ر په‌تای كۆرۆناو قه‌یرانی پێكهێنانی حكومه‌ت نه‌بوایه، ئه‌وا غه‌نوشی زوتر بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه‌ی ده‌دا. هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و مهكتهبهش ئاماژه‌یه بۆ توندبوونه‌وه‌ی ململانێ ناوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌و كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێیه له ناكۆكی‌و جیابونه‌وه له‌ناو پارته‌كه‌دا.
مانگی ئازاری رابردوو، سه‌ركرده‌ی دیاری بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه عه‌بدولحه‌مید جهلاسی به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا بكات، وازهێنانی له نه‌هزه راگه‌یاند. سه‌رچاوه ئاگادارهكانیش ده‌ڵێن وازهێنانه‌كه‌ی به‌هۆی زۆربوونی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی دارایی تایبه‌ت به ماڵباتی غهنوشیه، به‌تایبه‌تی مه‌عازی كوڕی‌و ره‌فیق عه‌بدولسه‌لامی زاوای.
جهلاسی ته‌نها كه‌س نییه كه وازی هێنابێت، به‌ڵكو پێشتر هه‌ریه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی غه‌نوشی زوبێر شههودی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حزب محه‌مه‌د غهراد ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه.
چاودێرانی سیاسی غه‌نوشی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه به‌ره‌و دیكتاتۆرییه‌ت هه‌نگاوده‌نێت، چونكه له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نیدا، هێشتا مكوڕه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له قۆناغی داهاتوشدا سه‌رۆكایه‌تی حزبه‌كه‌ی بكات. چاودێری سیاسی تونسی لهزههر بنقاید پێیوایه غه‌نوشی خۆی به ته‌نها فه‌رمانڕه‌واو به‌رپرسیاری ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ده‌زانێت كه نزیكه‌ی په‌نجا ساڵه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، به‌جۆرێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌یدا ده‌كات وه‌كو ئه‌وه‌ی موڵكی خێزانه‌كه‌ی بێت. ئاماده‌ش نییه هه‌رگیز كورسی سه‌رۆكایه‌تی بۆ كه‌سێكی ده‌ره‌وه‌ی ماڵباته‌كه‌ی چۆڵ بكات. ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه زۆر كه‌س پێیانوایه ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ راده‌ستكردنی كورسی ده‌سه‌ڵات به مه‌عازی كوڕی كه ماوه‌یه‌كه له باره‌گای بزوتنه‌وه‌كه له تونسی پایته‌خت ده‌بینرێت.
ئه‌و چاودێره، هۆكاری كێشه ناوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه له سێ خاڵدا چڕده‌كاته‌وه، یه‌كه‌میان له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا كه ده‌سه‌ڵاتی وڵاتیان به‌ده‌سته‌وه بووه ده‌ستكه‌وتێكی ئه‌وتۆیان به‌ده‌ستنه‌هێناوه، به‌و هۆیه‌وه جه‌ماوه‌ری حزبه‌كه پاشه‌كشه‌ی كردووه. دووه‌م تاكڕه‌وی غه‌نوشی له بڕیاره ناوخۆییه‌كانی حزبدا، سێیه‌م دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركردانه‌یه كه گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرا ببنه مه‌ترسی له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ی غه‌نوشی.
په‌یوه‌ندییه‌كی گوماناوی
ئاشكرابوونی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان غهنوشیو خالید مشهری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ده‌وڵه‌تی لیبیا، هێنده‌ی دیكه گڕی ناڕه‌زاییه‌كانی له‌دژی غه‌نوشی گه‌شانده‌وه.
بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند بۆ پیرۆزبایكردن به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان، غه‌نوشی په‌یوه‌ندیكردوه به هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی پارله‌مانه‌كانی لیبیا‌و مهغریبو جهزائیرو مۆریتانیاوه. پێكه‌وه باسیان له "پێویستی كاراكردنی دامه‌زراوه‌كان له مه‌غریبی عه‌ره‌بی كردوه". به‌دوای ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا، "ئه‌نجومه‌نی باڵای ده‌وڵه‌تی لیبیا" له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند غه‌نوشی په‌یوه‌ندی به خالید مشهری سه‌رۆكیانه‌وه كردوه، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كرد.
نه‌یارانی غه‌نوشی، پێیانوایه ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی به لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه پێشێلكردنی ده‌ستوری وڵاته‌و پێچه‌وانه‌ی نه‌ریته دیبلۆماسیهكانه، به‌تایبه‌تی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ مشهری كه سه‌رۆكی ده‌سته‌یه‌كی راوێژكارییهو هیچ سیفه‌تێكی پارله‌مانی نییه. هه‌روه‌ها مشهری تۆمه‌تباره به‌وه‌ی گروپی چه‌كداری هه‌یه‌و "به‌كرێگیراوی قه‌ته‌رو توركیایه".
محه‌مه‌د سوبحی خه‌لفاوی توێژه‌ری سیاسی تونسی ده‌ڵێت: په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تونس ته‌نها له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی كۆماردایه، سه‌رۆكی پارله‌مان بۆی نییه له‌وباره‌یه‌وه هیچ جموجۆڵێك بكات. له‌ڕاستیدا ئێستا یه‌ك پارله‌مان له لیبیادا نییه، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت سه‌رۆكی پارله‌مان بۆی نییه باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان له‌گه‌ڵدا بكات.
له‌ئێستادا پارله‌مانی لیبیا بووه‌ته دوو به‌شه‌وه، به‌شێكیان له شاری توبرهقی رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌و عه‌قیله ساڵح سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، دوه‌میش سه‌ر به حكومه‌تی ویفاقهو باره‌گاكه‌ی له ته‌رابلوسی پایته‌خته.
ئاشكرابوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه ناڕه‌زایی قه‌یس سه‌عیدی سه‌رۆكی تونسی لێكهوتهوه. هه‌ر بۆیه له‌كاتی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تونس‌دا بۆ تاوتوێكردنی دۆخی لیبیا، سه‌رۆكی وڵات راشید غه‌نوشی له كۆبونه‌وه‌كه ئاگادارنهكردهوه، هه‌رچه‌نده غه‌نوشی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه.
له‌سه‌ر ئاستی پارله‌مانیش، پارتی ده‌ستوری ئازاد داواده‌كات بابه‌تی لێپێچینه‌وه له غه‌نوشی بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی نه‌ریته دیبلۆماسی‌و پارله‌مانییه‌كان ره‌فتاری كردوه، هه‌واڵ‌و چالاكیهكانیشی له پێگه‌ی فه‌رمی پارله‌مان بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌و له پارله‌مانتاران شاردراوه‌ته‌وه‌و زانیاری ناڕاست له‌باره‌یانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له به‌رداشی توركیا‌و قه‌ته‌ردا
غه‌نوشی كه له‌ئێستادا سه‌رۆكایه‌تی پارله‌مانی تونس ده‌كات، به پشتیوانی فراكسیۆنی حزبه‌كه‌ی له پارله‌مان، له هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی دوو پڕۆژه یاسادایه بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ توركیا‌و قه‌ته‌ردا. به‌ڵام به‌هۆی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌رو لایه‌نه‌كانه‌وه، پارله‌مان پهسهندكردنیانی دواخست.
دوو رێككه‌وتننه‌كه یه‌كه‌میان له‌گه‌ڵ سندوقی گه‌شه‌پێدانی قه‌ته‌ره تاوه‌كو نوسینگه‌یه‌ك له تونس بكاته‌وه، دووه‌میشیان رێككه‌وتننامه‌ی هاندان‌و پاراستنی وه‌به‌رهێنانی دوولایه‌نه‌یه له‌نێوان تونس‌و توركیادا. به په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پڕۆژه یاسایه، سه‌رمایه‌دارانی تورك له تونس مافی خاوه‌ندارێتیان ده‌بێت.
توێژه‌ری سیاسی تونسی فه‌رید عولهیبی ده‌ڵێت: توركیا ئیسلامی سیاسی بۆ فراوانكردنی هه‌ژمونی به‌كارده‌هێنێت، له تونس‌دا ساڵانێكه نه‌هزه وه‌كو باڵێكی خۆی ته‌ماشاده‌كات، بۆیه غه‌نوشی هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و پڕۆژه یاسایانه ده‌دات كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه دواخراوه، به‌ڵام له‌ئێستادا سه‌رقاڵبوونی حكومه‌تی به په‌تای كۆرۆناوه قۆستۆته‌وه تاوه‌كو ئه‌و رێككه‌وتنانه په‌سه‌ند بكات، ئه‌و كاره‌ش ناڕه‌زایی له تونس‌دا لێكه‌وتۆته‌وه.
له مانگی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵدا غه‌نوشی سه‌ردانی توركیای كرد. له‌و سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆبویه‌وه، میدیای توركیا غه‌نوشی وه‌كو سه‌رۆكی پارله‌مان نه‌وه‌كو سه‌رۆكی پارتی نه‌هزه ناوبرد. به‌ڵام غهنوشیو باڵی لایه‌نگرانی له نه‌هزه‌دا هه‌وڵیاندا سیفهنێكی حزبی به سه‌ردانه‌كه ببه‌خشن. بۆیه هه‌ندێك له چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن "په‌یوه‌ندییه سیاسی‌و ئایدۆلۆژییه‌كانی غه‌نوشی به توركیاوه، وایكردوه كاروباره‌كانی تونس له ئه‌نقه‌ره‌وه به‌ڕێوه‌ببرێن". هه‌روه‌ها غه‌نوشی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه پۆسته‌كه‌ی قۆستۆته‌وه، تاوه‌كو قه‌ته‌رو توركیا بتوانن زیاتر دهستوهربدهنو كۆنترۆڵی ئابوری تونس بكه‌ن.
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی پارله‌ماندا، هه‌ندێك له پارله‌مانتاران غهنوشیان به‌وه تۆمه‌تباركرد وڵاته‌كه‌ی كردۆته رێڕه‌وێك بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك بۆ میلیشیاكانی ویفاق له لیبیا. له‌وباره‌یه‌وه پارله‌مانتار مونجی رهحهوی له پارله‌ماندا به غه‌نوشی وت"ئێوه‌ی نه‌هزه لقێكن له ئیخوان‌و رۆڵی تێداده‌گێڕن، له‌پێناوی ئه‌واندا له ناوچه‌كه‌دا گه‌مه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه بۆ سه‌ر ئاسایشی تونس. تۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكێكدا كۆبویتهتهوه كه ده‌هۆڵی شه‌ڕ دهكوێتو یه‌كێكه له سه‌رچاوه‌كانی ململانێ. ئێمه ده‌زانین باره‌گای ناوه‌ندی گشتی ئیخوان ئێستا له توركیایه‌و ئه‌ردۆغان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات".
غه‌نوشی ملیۆنێر
ره‌خنه‌و تۆمه‌ته‌كان بۆ سه‌ر غه‌نوشی، ته‌نها تایبه‌ت نییه به پۆسته‌كه‌ی، به‌ڵكو تا ئاستی ژیانی تایبه‌تیشی ده‌ڕوات. نه‌یاره‌كانی به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا وڵات له قه‌یرانێكی ئابوری سه‌ختدایه‌و رێژه‌ی بێكاری له ههڵشكاندایهو كورتهێنانی بازرگانی ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركردوه، كه‌چی غه‌نوشی ژیانێكی خۆشگوزه‌رانه ده‌ژی.
نه‌یارانی غه‌نوشی سهروهتو سامانه‌كه‌ی به نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار دهخهمڵێننو ده‌ڵێن سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و داهاته‌شی نادیاره. هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌شی له غه‌نوشی نزیكبوون ئه‌وه ره‌تناكه‌نه‌وه كه سامانه‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه ئیخوانییه‌كان له‌نێویاندا كۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازی قه‌ته‌رو لقی تونسی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان پێكه‌وه‌ناوه. به‌هۆی ئه‌و سامانهشهوه توانیویه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئیمپراتۆرییه‌تێك له كۆمپانیای ئابوری‌و میدیایی له‌پشتی په‌رده‌وه بكات، له‌م بواره‌شدا ره‌فیقی زاوایو مه‌عازی كوڕی یارمه‌تی ده‌ده‌ن.
چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرباری پەیوەندیی ڕێکخراوەیی نێوانیان، بەڵام لەئێستادا رەفتارو سیاسەتەکانی غەنووشی وای نیشان دەدەن کە لەسەر هەمان ڕێچکەی سیاسەتەکانی ئەردۆغان دەڕوات.
و/ بارام سوبحی