تراکیای گەورە

ناوی فەرمی: هیچ ناوێکی فەرمی بە ناوی تراکیاوە بوونی نییە ، بەڵکو بەشێکە لە هەر یەکە لە وڵاتانی وەکو بولگاریا و تورکیا و یۆنان
PM:02:45:19/07/2020
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا-دەوڵەتەکان
وڵاتی تراکیای گەورە لە نێوان هەر سێ وڵاتی بولگاریا و تورکیا و یۆنانەوە دابەش کراوە

چۆمان تەقیەدین


 سەرەتا

تراکیای گەورە

پایتەخت: بوونی نییە.

ژمارەی دانیشتوان: 15.000.000 کەس.

ڕووبەر: 74.415 کیلۆ مەتر چوار گۆشە.

دابەشی کارگێری: وڵاتی تراکیای گەورە پێکهاتووە لە 17 پارێزگا و 183 شارۆچکە (قەزا).

نەتەوە: ئەم هەرێمە چەندان نەتەوەی تێدا دەژی ، کە ئەمانەن:
تورك 36% ، کورد 32.8% ، بورلگار 14.4% ، یۆنان 8.8% ، نەتەوەکانی تر 8%.

سنووری جوگرافی: وڵاتی تراکیای گەورە لە نێوان هەر سێ وڵاتی بولگاریا و تورکیا و یۆنانەوە دابەش کراوە ، لە باکوور و بەشێکی زۆر خۆرئاوا بە وڵاتی بولگاریا و لە بەشە بچووکوکەی خۆرئاوا بە وڵاتی یۆنان و لە باشوورەوە بە دەریای ئیجە و مەڕمەڕە و لە خۆرهەڵات بە دەریای ڕەش دەورە دراوە.

شارە گرنگەکانی: لە بەشی بولگاریا شارەکانی بورگاس ، یامبول ، خاسکۆفۆ ، کاردژالی ، سلیڤین ، ستاراگۆرا ، پلۆڤدیڤ ، سۆلیان ، پازاردژیك ،گابرۆڤۆ ، ڤارنا.
لە بەشی تورکیا شارەکانی ئەستانبوڵ (بەشی ئەوروپا) ، تیکیرداگ ، ئیدیرنە ، کیرکلاریلی ، ئەکیابات.

لە بەشی یۆنان شارەکانی کسانپی ، کۆمۆتینی ، ئەلیسکاندۆبۆل.
بەشەکانی وڵاتی تراکیای گەورە


ئەلف/ بەشی وڵاتی بولگاریا: هەرێمی تراکیای بولگاریا.

ناوی فەرمی: هیچ ناوێکی بە ناوی تراکیای بولگاریا نییە.

پایتەخت: بوونی نییە.

ژمارەی دانیشتوان: 2.400.000 کەس.

ڕووبەر: 42.073 کیلۆ مەتر چوار گۆشە کە دەکاتە 56.5% ی خاکی تراکیای گەورە و هەروەها دەکاتە 37.9% ی خاکی وڵاتی بولگاریا.

دابەشی کارگێری: لە 9 پارێزگا و 88 شارۆچکە (قەزا) پێکهاتووە.

نەتەوە: ئەم هەرێمە چەندان نەتەوەی تێدا دەژی ، کە ئەمانەن:
بولگار 60% ، تورك 20% ، یۆنان 10% ، کورد 5% ، نەتەوەکانی تر 5%.

سنووری جوگرافی: ئەم هەرێمە نافەرمییە دەکەوێتە خۆرهەڵات و بەشێکی باکووری خۆرهەڵات و بەشێکی باکوور و بەشێکی خۆرئاوا و بەشێکی باشووری خۆرئاوا و باشووری وڵاتی بولگاریا ، کە لە باکوور و خۆرئاواوە بە وڵاتی بولگاریا و لە باشوورەوە بە هەرێمی تراکیای یۆنان و تراکیایی تورکیا و لە خۆرهەڵاتەوە بە دەریای ڕەش دەورە دراوە.

شارە گرنگەکانی: بورگاس ، یامبول ، خاسکۆفۆ ، کاردژالی ، سلیڤین ، ستاراگۆرا، پلۆڤدیڤ ، سۆلیان ، پازاردژیك.

با‌ء/ بەشی وڵاتی تورکیا: هەرێمی تراکیای تورکیا.

ناوی فەرمی: هیچ ناوێکی بە ناوی تراکیای تورکیا نییە ئەم هەرێمە بە بەشە ئەوروپییەکەی وڵاتی تورکیا ناسراوە.

پایتەخت: بوونی نییە.

ژمارەی دانیشتوان: 12.000.000 کەس.

ڕووبەر: 23.764 کیلۆ مەتر چوار گۆشە کە دەکاتە 32% ی خاکی تراکیای گەورە و هەروەها دەکاتە 3% ی خاکی وڵاتی تورکیا.

دابەشی کارگێری: لە 5 پارێزگا و 60 شارۆچکە (قەزا) پێکهاتووە.

نەتەوە: ئەم هەرێمە چەندان نەتەوەی تێدا دەژی ، کە ئەمانەن:
تورك 40% ، کورد 40% ، یۆنان 7.5% ، بولگار 5% ، نەتەوەکانی تر 7.5%.

سنووری جوگرافی: ئەم هەرێمە نافەرمییە دەکەوێتە ئەوپەڕی باکووری خۆرئاوای وڵاتی تورکیا لە ناوچەی جوگرافی مەڕمەڕە ، کە لە باکوورەوە بە هەرێمی تراکیای بولگاریا و لە خۆرئاواوە بە هەرێمی تراکیای یۆنان و لە باشوورەوە بە دەریای ئیجە و دەریای مەڕمەڕە و لە خۆرهەڵاتەوە بە دەریای ڕەش دەورە دراوە.

شارە گرنگەکانی: ئەستانبوڵ (بەشی ئەوروپا) ، تیکیرداگ ، ئیدیرنە (ئەدریانۆپل) ، کیرکلاریلی ، ئەکیابات.

جیم/ بەشی وڵاتی یۆنان: هەرێمی تراکیای یۆنان.

ناوی فەرمی: هیچ ناوێکی بە ناوی تراکیای یۆنان نییە ، بەڵکو بەشێکە لە هەرێمی مەکدۆنیای خۆرهەڵات و تراکیا.

پایتەخت: بوونی نییە.

ژمارەی دانیشتوان: 600.000 کەس.

 ڕووبەر: 8.578 کیلۆ مەتر چوار گۆشە کە دەکاتە 11.5% ی خاکی تراکیای گەورە وە هەروەها دەکاتە 6.5% ی خاکی وڵاتی یۆنان.

دابەشی کارگێری: لە 3 پارێزگا و 35 شارۆچکە (قەزا) پێکهاتووە.

نەتەوە: ئەم هەرێمە چەندان نەتەوەی تێدا دەژی ، کە ئەمانەن:
یۆنان 30% ، بولگار 20% ، تورك 20% ، نەتەوەکانی تر 30%.

سنووری جوگرافی: ئەم هەرێمە نافەرمییە دەکەوێتە ئەوپەڕی باکووری خۆرهەڵاتی وڵاتی یۆنان لە هەرێمی مەکدۆنیای خۆرهەڵات و تراکیا ، کە لە باکوورەوە بە هەرێمی تراکیای بولگاریا و لە خۆرئاواوە بە ناوچەی مەکدۆنیای یۆنان و لە باشوورەوە بە دەریای ئیجە و دەریای مەڕمەڕە و لە خۆرهەڵاتەوە بە هەرێمی تراکیای تورکیاوە دەورە دراوە.

شارە گرنگەکانی: کسانپی ، کۆمۆتینی ، ئەلیسکاندۆبۆل.

مێژووی وڵاتی تراکیای گەورە

ئەم هەرێمە نافەرمییە، هەرێمێکی  جوگرافی مێژوویی دێرینە ئەوروپایە، دەکەوێتە باشووری خۆرئاوای ناوچەی بەڵکان، هەر لە کۆنەوە مرۆڤی لێ ژیاوە یەکەم نەتەوە کە لێی ژیاوە هەر دوو نەتەوەی تراکی و فریحی بوون و دواتر نەتەوەی ئەلیرییەکان تێدا نیشتەحێ بوون، بەڵام ئێستە ئەو نەتەوانە بوونیان نەماوە نەتەوەکانی ئەو وڵاتانەی لێ دەژین کە دابەش کراوە لە نێواندا.

شاری کۆنستانتینپوڵ (کۆستەنتینە_ ئەیستانبوڵ) لە ساڵی (657پ.ز) لە لایەن شازادە بێزاسی کوڕی شا نیسۆسی شای دەوڵەتە شاری ڤیگارای گریك (یۆنان) ی کۆن دروستکراوە بە ناوی بێزنتی لە ناو جەرگەی وڵاتی تراکیای گەورە، و هەروەها پاش ئەوەی سوپای ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکانی پارس لە ساڵی (546پ.ز) توانیان شانشینی لیدیا داگیر بکەن، و ئەوە بوو هێزەکانی بەرە بەرە بەرەو یۆنان کشان سەرەتا توانیان وڵاتی تراکیا داگیر بکەن، و لە نێوان ساڵانی (499_449پ.ز) بووە یەکێك لە مەیدانەکانی شەڕی نێوان ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکانی پارس و دەوڵەتە شارەکانی یۆنانی دێرین، لە ساڵی (480پ.ز) نەتەوەی تراكییەکان بە سەرکردایەتی شا تیریسی یەکەم (480_451پ.ز) (450_430پ.ز) شانشینی ئۆدریسی تراکیای دامەزراند.

لە نێوان ساڵانی(388_387پ.ز)ئەم هەرێمە لە میانەی هەڵمەتی سەربازییەکەی شا فیلیپی دووەم (359_336پ.ز) ی شای ئیمپراتۆریای مەکدۆنیا بۆ سەر وڵاتی یۆنانی دێرین داگیر کرا، و خرایە سەر ئیمپراتۆریای مەکدۆنیا و خانەدانی شاهانەی ئۆدریسی لە تەختی پادشایەتی تراکیا مانەوە، و لە پاش مردنی شا ئەلیسکاندەری گەورە(مەزن) (336_323پ.ز) ی شای ئیمپراتۆریای مەکدۆنیا لە ساڵی (323پ.ز) ئیمپراتۆریای مەکدۆنیا دابەش ئەوە بوو شانشینی تراکیا و بەشێکی تورکیا بەر خانەدانی شاهانەی لیسیماخۆسی مەکدۆنی کەوت بە سەرکردایەتی شا لیسیماخۆس (306_281پ.ز) و تا ساڵی (46پ.ز)، و  لەو ساڵەدا واتا لە ساڵی (46پ.ز) لە لایەن کۆماری ڕۆما دەستی بە سەردا گیرا و بووە ویلایەتێكی سەر بەو کۆمارە.

لە پاش ئەوەی گووتییەکان لە کوردستانی دێرینەوە بەرەو ئەوروپا هاتن، ئەوە بوو لەگەڵ ئیمپراتۆریای ڕۆمای یەکگرتوو چەندان شەڕیان بەرپا کردووە، کە بەشێکیان دەکەوێتە ناووڵاتی تراکیای گەورە وەکو شاری مارکیانۆپل لە نزیک  شاری مارکیانۆپل لە پارێزگای ڤارنای وڵاتی بولگاریای ئێستە لە ساڵی (376ز) ، لە نێوان سوپای گووتییەکان و سوپای ئیمپراتۆریای ڕۆمای یەکگرتوو بەرپا بوو کە لە ئەنجامدا سوپای گووتییەکان سەرکەوتن، و هەروەها لە هاوینی ساڵی ( 377ز) جارێکی تر بەرپا بووە لە نێوان هەر دوو لادا وەکو شەڕی دیبالتوم لە نزیک شاری دێرینی دیبالتوم لە پارێزگای بورگاسی وڵاتی بولگاریای ئێستە، کە لە نێوان سوپای هاوبەشی گووتییەکان و هونەکان و ئاڵانییەکان و سوپای ئیمپراتۆریای ڕۆمای یەکگرتوو بەرپا بوو، کە لە ئەنجامدا سوپای هاوبەشی گووتییەکان و هونەکان و ئاڵانییەکان سەرکەوتن لەو جەنگەدا.

جارێکی تر جەنگ لە نێوان سوپای گووتییەکان و سوپای ئیمپراتۆریای ڕۆمای یەکگرتوو بەرپا بوو بە ناوی جەنگی ئەدریانۆپل (ئێدیرنە) ی یەکەم ، و جارێکی  تر بەرپا بووە بە ناوی جەنگی  ئەدریانۆپل (ئێدیرنە) ی دووەم لە ڕێکەوتی (9_8/ئاگوستۆس_837) بەرپا بوو، کە سەر ئەنجام سوپای هاوبەشی گووتییەکان و ئاڵانییەکان سەرکەوتن ، و هەروەها لە ساڵی (378ز) شەڕی کۆنستانتینپوڵ (کۆستەنتینە) بەرپا بوو لە نێوان سوپای گووتییەکان و سوپای ئیمپراتۆریای ڕۆمای یەکگرتوو، کە تێدا  سوپای گووتییەکان شکان و سوپای ئیمپراتۆریای ڕۆمای یەکگرتوو سەرکەوتنی بە دەست هێنا و گووتییەکانی لە تراکیا دوورخستەوە بەرەو ناوەندی ئەوروپا.

تراکیای گەورە دواتر بووە بەشێك لە ئیمپراتۆریای ڕۆمای یەکگرتوو تا ساڵی (395ز)، و لەو ساڵدا ئیمپراتۆریای ڕۆمای یەکگرتوو دابەش بوو بۆ دوو ئیمپراتۆریا لە یەکێك لەوانە ئیمپراتۆریای خۆرهەڵاتی ڕۆما بوو، کە دواتر بە ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان ناسرا، لە مانگەکانی یونیو و یولیوی ساڵی (626ز) سوپای هاوبەشی ئیمپراتۆریای ساسانییەکانی کورد و ئاڤاری پاننۆنان (ئوراسیایی) و سڵاڤییەکان گەمارۆی  کۆنستانتینپوڵ (کۆستەنتینە ) ی پایتەختی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان دا و سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان زۆر ئازایانە بەرگری کرد و توانی بە سەر هێرشکاران سەرکەوتن بە دەست بهێنن و مەترسی لە سەر پایتەختەکەیان دوور بخەنەوە.

لە ساڵی (674ز) سوپای دەوڵەتی خەلافەتی  ئەمەوییەکان  هێرشی کردە سەر ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان و گەمارۆی شاری کۆنستانتینی پایتەختی دا، ئەوە بوو سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان و زۆر بە تووندی و بەهێزی  بەڕەنگاری سوپای دەوڵەتی خەلافەتی ئەمەوییەکان بووە و توانی گەمارۆی سەر پایتەخت تێکبشکێنێت و دوژمن ڕاوبنێت، ئەوەش لە چوار ساڵ لە گەمارۆ دان واتا تا ساڵی (678ز) گەمارۆکە بەردەوام بوو، و هەروەها جارێکی تر سوپای دەوڵەتی خەلافەتی ئەمەوییەکان لە ساڵی (717ز) هێرشی کردە سەر شاری کۆنستانتینی پایتەختی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان و گەمارۆی دا بۆ ماوەی یەک ساڵ واتا تا ساڵی (718) بەردەوام بوو، ئەوە بوو سوپا هاوبەشەکانی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان و ئیمپراتۆریای یەکەمی بولگاریا، کە بە هۆی بەرگری سەر سەختی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان و ئیمپراتۆریای یەکەمی بولگاریا و بەهێزی شواری شاری کۆنستانتینی پایتەختی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان ، سوپای دەوڵەتی خەلافەتی ئەمەوییەکان تووشی شکست هات و کشایەوە ناوچەکانی خۆیان و سوپا هاوبەشەکانی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان و ئیمپراتۆریای یەکەمی بولگاریا سەرکەوتن.

 لە ساڵی (813ز) سوپای ئیمپراتۆریای یەکەمی بولگاریا هێرشی کردە سەر ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان و گەمارۆی شاری کۆنستانتینی پایتەختی دا، لە بەرامبەریاندا  سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان و زۆر بە تووندی و بەهێزی  بەڕەنگارییان بووە، و سوپای ئیمپراتۆریای یەکەمی بولگاریا تووشی شکستێکی سەخت کرد، و هەروەها لە ناوخۆیی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان چەندین جەنگ بەرپا بوو، کە تێدا گەمارۆی گەمارۆی شاری کۆنستانتینی پایتەختیان داوە وەکو شەڕی ساڵانی (822_821ز).

لە ساڵی (860ز) جەنگ لە نێوان سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان و سوپای دەوڵەتی کییڤی ڕووسی بەرپا بوو، ئەوە بوو سوپای دەوڵەتی کییڤی ڕووسی گەمارۆی شاری کۆنستانتینی پایتەختی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکانی دا، بەڵام سوپای دەوڵەتی کییڤی ڕووسی لە بەرامبەر سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان شکستی هێنا و لە ساڵی (907ز) جارێکی تر جەنگ لە نێوان سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان و سوپای دەوڵەتی کییڤی ڕووسی بەرپا بووە، و دووبارە سوپای دەوڵەتی کییڤی ڕووسی گەمارۆی شاری کۆنستانتینی پایتەختی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکانی دا، بەڵام ئەم جارەش سوپای دەوڵەتی کییڤی ڕووسی لە بەرامبەر سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان تووشی دۆران هات، و هەروەها بۆ جاری سێیەم جەنگ لە ساڵی (941ز) لە نێوان سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان و سوپای دەوڵەتی کییڤی ڕووسی بەرپا بوو، جارێکی تر سوپای دەوڵەتی کییڤی ڕووسی گەمارۆی شاری کۆنستانتینی پایتەختی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکانی دا، بۆ ماوەی سێ ساڵ واتا تا ساڵی (944ز)، ئەم جارەش سوپای دەوڵەتی کییڤی ڕووسی لە بەرامبەر سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان تووشی دۆران هات، و دواتر پەیماننامەی بێزنتیی_کییڤی ڕووسی ساڵی (945ز) لێکەوتووە.

لە ساڵی (1047ز) ژەنەڕاڵ لیۆن تۆرنیکیۆس یاخی بوو بە دژی ئیمپراتۆر کۆنستانتینی نۆیەم (1055_1042ز) ی مامی ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان و بە سوپاێک کە لایەنگیری خۆی بوون، گەمارۆی شاری کۆنستانتینی پایتەختی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکانی، بەڵام شکستی هێنا ویاخی بوونەکە کۆتایی هات، و هەروەها لە ساڵی (1101ز)، لە نێوان سوپای لۆمباردییەکانی ئیتاڵیا کە سەر بە خاچپەرستانی ئەوروپا بوون و سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان جەنگ بەرپا بوو، بەڵام سەرکەوتن بەشی سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان بوو و خاچپەرستانی ئەوروپا بەرەو ئەنادۆڵۆ ڕۆشتن.

 لە ڕێکەوتی (11_7/یولیو_1203) لە نێوان هێزەکانی سوپای خاچپەرستانی ئەوروپا و سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان جەنگ بەرپا بوو، کە تێدا هێزەکانی سوپای خاچپەرستانی ئەوروپا گەمارۆی شاری کۆنستانتینی پایتەختی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکانیان دا، وسوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان زۆرسەرسەختانە بەرگری کرد و توانی مەترسی هێزەکانی سوپای خاچپەرستانی ئەوروپا لە سەر پایتەختەکیان دوور بخاتەوە، ئەوەش لە ڕێکەوتی (1_8/ئاگوستۆس_1203) دا بوو، و جارێکی تر جەنگ لە نێوان لە نێوان هێزەکانی سوپای خاچپەرستانی ئەوروپا و سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان بەرپا بووە لە ڕێکەوتی (8_4/ئەپرێڵ_1204) هێزەکانی سوپای خاچپەرستانی ئەوروپا گەمارۆی شاری کۆنستانتینی پایتەختی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکانیان دا و گەمارۆکە تا ڕێکەوتی (13_4/ئەپرێڵ_1204) بەردەوام بوو، سەر ئەنجام هێزەکانی سوپای خاچپەرستانی ئەوروپا سەرکەوتنیان بە دەست هێنا و سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان شکست هێنا.

 لە ساڵی (1235ز) جەنگ لە نێوان سوپای هاوبەشی ئیمپراتۆریای لاتینی و میرنشینی دوچی گریک (یۆنان) و سوپای هاوبەشی ئیمپراتۆریای نیکایا (نیقیە) و ئیمپراتۆریای بولگاریا بەرپا بوو، ئەوە بوو سوپای هاوبەشی ئیمپراتۆریای نیکایا (نیقیە) و ئیمپراتۆریای بولگاریا گەمارۆی شاری کۆنستانتینی پایتەختی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکانیان دا، بەڵام شکستیان هێنا و گەمارۆکەش نەما، و هەروەها لە ساڵی (1260ز) جارێکی تر شەڕ لە نێوان سوپای ئیمپراتۆریای لاتینی و سوپای هاوبەشی ئیمپراتۆریای نیکایا (نیقیە) بەرپا بوو، ئەوە بوو سەرکەوتنی یەکلاکەرەوە بۆ سوپای ئیمپراتۆریای لاتینی بێزنتییەکان بوو، بەڵام دواتر  لە ساڵی (1261ز) شەڕ لە نێوان سوپای ئیمپراتۆریای لاتینی و سوپای هاوبەشی ئیمپراتۆریای نیکایا (نیقیە) بەرپا بوو، کە تێدا کۆتایی بە ئیمپراتۆریای نیکایا (نیقیە) هات و ناوی ئیمپراتۆریای لاتینی بووە بە ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان.

ئەوە بوو چەند جارێك میرنشینی کاراسییەکانی تورکمانی هێرشی کردە ، سەر شاری کۆستانتنپۆڵ (کۆنستەنتینە) ی پایتەختی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان و هەرێمی تراکیا بەڵام شکستی هێنا، و لە ساڵی(1337ز)سوڵتان ئۆرهان خان(1323_1362ز)  ی سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی هەوڵی دا شاری کۆنستانتینپوڵ (کۆستەنتینە) و هەرێمی تراکیا داگیر بکات، بەڵام ئەوەیش شکستی هێنا ، و جارێکی تر لە ساڵی (1357ز) سوپای دەوڵەتی عوسمانی بە سەرکردایەتی سلێمان پاشای کوڕی سوڵتان ئۆرهان (1323_1362ز) ی سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی، کە توانی بەشێکی هەرێمی تراکیا لە بەشی تورکیا داگیر بکات، و لە ساڵی (1362ز) تەواوی تراکیای گەورەی داگیر کرد، بێجگە لە شاری کۆستانتنپۆڵ (کۆنستەنتینە) ی پایتەختی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان.

لە ساڵی (1390ز) سوپای دەوڵەتی عوسمانی بە سەرکردایەتی سوڵتان بایەزیدی یەکەم (1403_1389) ی سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی بە ئاڕاستەی شاری کۆستانتنپۆڵ (کۆنستەنتینە) ی پایتەختی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان هێرشی هێنایە سەر ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان، و گەمارۆی خستە سەر شاری کۆستانتنپۆڵ (کۆنستەنتینە) ی پایتەخت ، و گەمارۆکە تا ساڵی (1393ز) بەردەوام بوو، و دواتر ئاشتی بە دی هات لە نێوان دەوڵەتی عوسمانی و ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان، بەوەش گەمارۆ کۆتایی هات لە سەر شاری کۆستانتنپۆڵ (کۆنستەنتینە)، و هەروەها جارێکی تر سوپای دەوڵەتی عوسمانی بە سەرکردایەتی سوڵتان بایەزیدی یەکەم (1403_1389ز) ی سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی هێرشی کردە سەر ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان، و گەمارۆی خستە سەر شاری کۆستانتنپۆڵ (کۆنستەنتینە) ی پایتەخت ، تا ساڵی (1402ز) بەرەدوام بوو ، و بەڵام گەمارۆکە بێ سەرکەوتنی هیچ لاێک کۆتایی پێهات ، بەوەش بە هۆی هێرشی سوپای دەوڵەتی تیموری بە سەرکردایەتی سوڵتان تیمور لەنگ (1405_1370ز) دامەزرێنەری دەوڵەتی تیموری بۆ سەر ناوچەکانی دەوڵەتی عوسمانی و دواتر جەنگی ئەنکەرا لە نێوانیان ڕوویدا و تێدا سوپای دەوڵەتی عوسمانی شکستی هێنا و خودی سوڵتان بایەزیدی یەکەم (1403_1389ز) ی سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی بە دیل گیرا.

لە ساڵی (1411ز) سوپای دەوڵەتی عوسمانییەکان بە سەرکردایەتی شازادە موسا چەڵەبی کوڕی سوڵتان بایەزیدی یەکەم (1403_1389ز) ی سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانییەکان هێرشی کردە سەر ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان و گەمارۆی خستە سەر شاری کۆستانتنپۆڵ (کۆنستەنتینە) ی پایتەخت، و بەڵام سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان شکستێکی سەختیان بە سەر سوپای دەوڵەتی عوسمانی هێنا، و هەروەها لە ساڵی (1422ز) سوپای دەوڵەتی عوسمانی بە سەرکردایەتی سوڵتان مورادی دووەم  (1444_1421ز) (1451_1444ز) ی سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی بەڵام ئەمەش بە شکستی سوپای دەوڵەتی عوسمانی  بەرامبەر بە سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان بە سەرکردایەتی ئیمپراتۆر مانویلی دووەم (1425_1391ز) و ئیمپراتۆر جۆنی هەشتەم (1448_1425ز) هەر دوو ئیمپراتۆری ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان.

 لە ساڵی (1453ز) لە پاش ئەوەی بۆ ماوەی  (50)ڕۆژ ، سەربازانی سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان و هەر دوو کۆماری جەنەوا و کۆماری ڤێنیسیا بەرگریان دەکرد کە (40) هەزار سەرباز بوون ، لە بەرامبەر (300) هەزار سەربازی سوپای عوسمانییەکان بە سەرکردایەتی سوڵتان مەحمەدی دووەم(1444_1446) (1451_1481ز) سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی، و ئەوە بوو  لە ڕێکەوتی (29_5/ئایار_1453) شاری کۆستانتنپۆڵ (کۆنستەنتینە) ی پایتەختی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان داگیر کرا، و دواتر ناوەکەی بوو بە ئەیستانبوڵ و کرایە پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی، بەوەش تەواوی وڵاتی تراکیای گەورە بووە بەشێك لە دەوڵەتی عوسمانی ولە ماوەی هەردووجەنگی بەڵکان لە ساڵانی(1912_1913ز) بولگاریا توانی تەواوی باکوور و خۆرئاوای تراکیای گەورەی داگیر کرد و، بەشی خۆرهەڵاتی تراکیا لە دەستی دەوڵەتی عوسمانییەکان مایەوە، و لە میانەی جەنگی یەکەمی جیهانی (1914_1918ز) تراکیای بولگاریا و تراکیای یۆنان و بەشێك لە تراکیای تورکیا ، لە لایەن یۆنانەوە دەستی بە سەردا گیرا، و لە ساڵی (1923ز) بەشە داگیرکراوەکەی تورکیا بۆ تورکیای گەڕاندووە، ولە میانەی جەنگی دووەمی جیهانی (1939_1945ز) بولگاریا دەستی بە سەر تراکیای یۆناندا گرت، و دواتر لێی سەندرایەوە و خرایەوە سەر یۆنان.

سەرچاوەکان

1_یاسین صابر صاڵح: ئینسایکڵۆپیدپای گشتی-سلێمانی2005ز.
2_جیمز ئا . کۆریك: ئیمپراتۆرییەتی بیزەنتی-وە: رەسووڵ سوڵتانی-هەولێر.
3_کۆمه‌ڵێ نووسه‌ر: عوسمانییه‌کان (له ‌عوسمانی کوڕی ئۆرتغله‌وه‌ بۆ سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م)-وه‌: سه‌لام عه‌بدولکه‌ریم- سلێمانی2007ز.
4_کۆمەڵێك نووسەر: عوسمانییەکان-وە: سەلام عەبدولکەریم-سلێمانی2008ز.
5_بهنام محمد پناه: نهێنییەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن-وە: زاهیر محمد رشید-سلێمانی2008ز.
6_پ . د . جڤری برۆن: پوختەی مێژووی ئەوروپا-وە: نهاد جلال حبیب اللە-سلێمانی2009ز.
7_بهنام محمد پناه: نهێنییەکانی شارستانیەتی رۆمی کۆن-وە: رەحمان ئەمیری-سلێمانی2011ز.
8_ئیلیا گێرشێڤچ: مێژووی ئێران/ سەردەمی هەخامەنشییەکان-وە: سەلاحەددین ئاشتی-سلێمانی2012ز.
9_هێرۆت: مێژووی جەنگی پارسەکان/ بەرگی یەکەم-وە: عەلی فەتحی-هەولێر2013ز.
10_هێرۆت : مێژووی جەنگی پارسەکان/ بەرگی دووەم-وە: عەلی فەتحی-هەولێر2013ز.
11_ڕۆمەن گیرشمەن: مێژووی ئێران لە سەرەتاوە هەتا هاتنی ئیسلام-وە: سەلاحەددین-سلێمانی2013ز.
12_پ . ی . د . کەیوان ئازاد ئەنوەر: مێژووی ئەوروپا لە سەدەکانی ناوەڕاست-سلێمانی2014ز.
13_موفید رائف محمود العابد: مێژووی دەوڵەتی ساسانی-وە: عبداللە گەرمیانی-سلێمانی2014ز.
_14ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت/ بەرگی پێنجەم-وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی-سلێمانی2014ز.
_15ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت/ بەرگی شەشەم-وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی-سلێمانی2014ز.
_16ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت/ بەرگی حەوتەم-وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی-سلێمانی2014ز.
_17ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت / بەرگی هەشتەم-وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی-سلێمانی2014ز.
_18ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت/ بەرگی دەیەم-وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی-سلێمانی2014ز.
_19ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت / بەرگی پانزەیەم-وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی-سلێمانی2014ز.
20_د . مه‌یمونه‌ هه‌مزه‌ مه‌نسوور: مێژووی ده‌وڵه‌تی عوسمانی-وه‌: هۆگر ڕه‌حمان قادر-هه‌ولێر2014ز. 
_21سەڵام تەهبوب:ئینسایکڵۆپیدیای مێژووی ئیسلام/ سەردەمی ئەمەوییەکان-وە: بەختیار عەزیز ئەحمەد-سلێمانی2015ز.
_22د . محەمەد سوهەیل تەقوش:عوسمانییەکان/ لە دامەزراندنی دەوڵەتەوە تا کودەتا بە سەر خەلافەتدا-وە: د . نەریمان خۆشناو و مەستەفا سەید مینە-هەولێر2015 ز.
_23ڕۆناڵد . ر ڕودلی: شارستانیەتی رۆمانی-وە: هلال صابر-سلێمانی2016ز.
_24کارڵ برۆکلمان: مێژووی گەلانی ئیسلام-وە: عومەر عەلی غەفوور-سلێمانی2017ز.



ئه‌م بابه‌ته 715 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر