بەڤیدیۆ گرافیك: شاڕێی بابان، شاخەڵاتی شارێك

حەوت ساڵە هاوڵاتیانی سلێمانی چاوەڕێی جێبەجێکردنی دەکەن، بەڵام دواجار لە کاتی قەیرانە قورسەکانی ئابووری و کۆرۆنادا، لە کاتێکدا حکومەت لە سەخترین قۆناغی خۆیدایە، دەست بە جێبەجێکردنی کرا، هەزاران هەلی کار دابین دەکات و تاوەکو 20 ساڵ جەنجاڵی هاتووچۆ ناهێڵێت، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڵێنەکەی خۆی بەجێ هێنا.
PM:10:21:20/07/2020
دۆسیە: نیشتمانسازی
شاڕێی بابان، چ كاریگەرییەكی هەیە لەسەر بەرەو پێشەوە چوونی شاری سلێمانی؟

بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

حەوت ساڵە هاوڵاتیانی سلێمانی چاوەڕێی جێبەجێکردنی دەکەن، بەڵام دواجار لە کاتی قەیرانە قورسەکانی ئابووری و کۆرۆنادا، لە کاتێکدا حکومەت لە سەخترین قۆناغی خۆیدایە، دەست بە جێبەجێکردنی کرا، هەزاران هەلی کار دابین دەکات و تاوەکو 20 ساڵ جەنجاڵی هاتووچۆ ناهێڵێت، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڵێنەکەی خۆی بەجێ هێنا. شاڕێی بابان، دیارییەكی سەنگین بۆ شاری هەڵمەت و قوربانی.

پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی پرۆژەیەکی ستراتیژییە و لە ئەنجامی فراوانبوونی شاری سلێمانی، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی هاتوچۆ و نەهێشتنی جەنجاڵی هاتوچۆ جێبەجێدەکرێت، ئەم پرۆژەیە لە سەرەتاوە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و جێی بایەخی خودی سەرۆکی حکوومەت بووە.

پرۆژەکە لە ماستەرپلانی سلێمانیدا لە دوو شەقامی شێوە تەریب پێکهاتووە کە لە رۆژئاوا بۆ رۆژهەڵاتی سلێمانی درێژدەبێتەوە، لەکاتی تەواوبوونی هەموو پرۆژەکە شەقامەکانی 60 مەتری و 100 مەتری بەشێوەی تۆڕێک لە شەقام بەیەکەوە دەبەستێتەوە و رووپۆشی رووبەری 472 کیلۆمەتر دووجا دەکات. تاوەکو 20 ساڵی دیکەش کێشەی جەنجاڵیی هاتوچۆ لە سلێمانی ناهێڵێت.

درێژیی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لەگەڵ تۆڕی شەقامە لاوەکییەکانی 146 کیلۆمەترە، لە تاسڵوجەوە بۆ تونێلی پێشڕەو دەبێت و لە 100 مەترییەوە دەستپێدەکات تاوەکو کۆتاییەکەی کە دەبێتە 40 مەتریی. پرۆژەکە بە سێ قۆناخ جێبەجێ دەکرێت، ئەوەی ئێستا قۆناغی یەکەمە کە لە 33 کیلۆمەتر پێکدێت، هەشت یەکتربڕ و شەش ئاوبەری سندووقیی تێدایە و بەپێی ستانداردی جیهانیی دروستدەکرێت.

پرۆژەکە لەسەر بودجەی حکوومەت جێبەجێ دەکرێت و بڕی 400 ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە، وەک سەرۆکی حکومەت وتی ئەم پڕۆژەیە نیشانەیەکە بۆ بەردەوامی و ناهێڵین هیچ قەیران و ئاستەنگێک بمانوەستێنێت. دواجار ئەو شەقامەی هاوڵاتیانی شارەکە چەندین ساڵە خەونی پێوە دەبینن بڕیاری لێدرا و مەسرور بارزانیش وتی خەڵکی سلێمانی شایەنی پڕۆژەی زۆر زیاترن.





ئه‌م بابه‌ته 341 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر