وتاری سەرۆکی کۆریای باشور لە 75 ساڵەی سەربەخۆییدا

هاونیشتیمانیانى کۆریا، داڕیژەرانى چالاکى سەربەخۆیى، هاوڵاتى و دۆستان لە دەرەوەى وڵات، هەروەک ئەوەى کە یادى(75)ە مین ساڵیادى سەربەخۆیى ئەکەین، ئێمە یادى شکۆو قوربانى دان وئازایەتى باو باپیرە نیشتیمان پەروەرەکانمان ئەکەین
PM:04:12:16/08/2020
دۆسیە: نێودەوڵەتی
ئەوانەى کە هەموو شتێکیان بەخشى لە پێناو بەدەستهێنانى سەربەخۆیى نەتەوەکەمان

مۆن ژای ئن
سەرۆككۆماری كۆریای باشور


ئاهەنگی سەربەخۆیی ئەمڕۆ دەستی پێکرد، بە بەخێرهاتنی ئەو نیشنیمان پەروەرە  ڕزگاربووانەی کە گیانی خۆیان پێشکەشی دۆزی سەربەخۆیی کرد، وەک، (لیم وو-چۆڵ) کە نیشتمان پەروەرێکی تەمەن (101) ساڵە وە سێ بەشداربووی تر کە تەمەنیان نزیکەی (100) ساڵە


هەر هەنگاوێک بۆ ڕێزلێنانی ئەم نیشتیمان پەروەرانە هۆکارێکە بۆ کاڵبونەوەی جیاکاری لە کۆماری کۆریا و جێگەی ڕێزە، چونکە ئەو پێشکەتن و شانازییەی بەدەستهاتووە لە ڕیگەی ئەم نیشتیمان پەروەرانەیە

ئەمڕۆ(31) نیشتیمان پەرەوەری ڕزگابوو لەم یادە بەشدارە لەگەڵمان. ئەمەوێت بەپەرۆشەوە چەپڵەیان بۆ لێدەن و لەناخی دڵەوە سوپاس و پێزانینیان بۆ دەربڕین، ئامادەبوونی ئەوان مانایەکی زیاتری بەخشی بەم یادە.

کۆرییەکان هەموویان پێکەوە دەست لە ناو دەست توانیان ئەم ئازادییە بەدەست بهێنن، و ببنە خاوەنی وڵاتێکی دیموکراسی، هەموو ئەوانەی ئەمڕۆ بەدەستهاتوون لە دەرئەنجامی هەوڵ و ماندوبوونی ژیانی گەورە و بچووکی دانیشتووانی ئەم وڵاتەیە.

ئەو بیرو باوەڕەی باو باپیرانمان بۆ ئێمەیان بەجێهێشتووە بریتییە لە بناغەیەکی بەهێزی بنیاتنراو لە مێژووی وڵاتەکەمان، "ئەگەر ئێمە یەکگرتوو بین ئەوا بەسەر هەموو تەنگ وچەڵەمەکاندا سەردەکەوین "  لە پرۆسەی ڕووبەڕوبونەوەی پەتای کۆرۆنا، ئێمە بە یەکگرتووی لە توانا و لێهاتوویی خۆمان دڵنیاین کە دەتوانین سەرکەوین بەسەر ئەم پەتایە

لە ئێستادا،  چەندین کارەساتی گەورەی سروشتی بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە مەترسی بەردەوامیان هەیە لەسەر ژیانی ڕۆژانەمان، هاوخەمی خۆم بۆیەکە بە یەکەی ئەو کەسانە دەر دەبڕم کە بەهۆی ئەم کارەساتانەوە ئازارو زیانیان پێگەیشتووە و زۆربەی ئەو کەسانە بەهادارترین شتی ژیانیان لەدەستداوە.

بۆ ئەوەی ژیانی هاونیشتیمانیانمان بپارێزین ڕووبەڕووی هەموو ئەو کارەساتانە دەبینەوە  بە دابین کردنی ژیانێکی باشتر بۆیان. لەمەش زیاتر، ئامادەکاری بۆ بەرنگار بوونەوەی ئەم کەشوهەوا نالەبارە، پێویستە هەموو تواناکانمان بخەینە گەڕ بۆ پاراستی گیانی هاوڵاتیان و  دووبارە نەبونەوەی ئەم جۆرە کارەساتانە

سڵاوی خۆم بۆ کاراکتەرو داڕێژەرانی سەربەخۆیی ئەنێرم ، و ئەو خانەوادە چاو نەترسانەی کە بوون بە هۆکاری بەدیهێنانی شانازی بۆ کۆماری کۆریا.

هاونیشتیمانیانی کۆریا، (Dongdaemun Design Plaza)، ئەو شوێنەیە کە ئەمڕۆ تێیدا کۆ بوینەتەوە، کە لە شوێنی (Dynasty‌s Military Training Command and installations) بنیاتنراوە،(  Gyeongseong Stadium) یاریگای جیۆنگ سۆنگ لەسەردەمی داگیرکارە یابانییەکان دروستکرا ، دوای سەربەخۆیی ناوەکەی گۆڕا بۆ یاریگای سیئۆل. ڕێژەیەکی زۆری بابەتی مێژوویی لەم یاریگایە تۆمار کراوە، کە مێژوویەکی دوورو درێژی هەیە
 

لەنێو ئەمانەش، نابێ دڵۆپی عارەقەی ئەو گەنجە جۆسۆنیە کە ناوی (شۆن کی چونگ) یاریزانی ساحەو مەیدان ڕشتی لە بیر بکرێت لە ژێر فەرمانڕەوایی داگیرکاریدا کە بەڕاستی جێگەی داخە، شۆن لە (1935) لە ڕاکردنی (10،000) مەتری ڕیکۆردی شکاندو بردییەوە پێشبڕکێیەکەش لە یاریگای "جیۆنگ سۆنگ" بوو

لە ساڵی داهاتووش ڕیکۆردێی تری ماراسۆنی تۆمارکرد لە ئۆڵۆمپیاتی بەرلین. لە کاتی پێشکەشکردنی خەڵاتەکان مارشی یابانی لێدرا. شۆنی خاوەن مەدالیای ئۆڵمپی زێر ئاڵا یابانیەکەی لە سنگی خۆیا شاردەوە لەگەڵ ئەو چەپکە گوڵە غارەی کە پێشکەشیان کرد. هەرەوەها، یاریزانی ئۆڵمپی کۆری (نام سوو یەنگ) کە خەڵاتی مەدالیای برۆنزی بەدەستهێنا سەری دانەواندو چاوی نوقاند. ئەوان سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێنا و شانازییان بۆ کۆریا گەڕاندەوە، بەڵام ئەوکات ئەوان وڵاتیکیان نەبوو  کە ئەو شانازییەی پێ ببەخشن

بزوتننەوە سەربەخۆ خوازەکانی ئێمە بەشداربوون لە ڕزگارکردنی وڵاتەکەمان، لە هەمان کاتدا، پاراستنی شکۆی تاک. ئێمە توانیمان سەربەخۆیی بەدەست بهێنین و شۆڕشێکمان بەرپاکرد لە پێناو دامەزراندنی وڵاتێکی دیموکراسی  پاڵپشت بە سەروەری گەلەکەمان. هەموو هەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە کە شکۆی وڵاتەکەمان بەرز ڕاگرین و بۆ هیچ کەسێکی بەجێنەهێڵین و لەدوای سەربەخۆبونیش لە هەوڵ و کۆشش نەوەستین

ئێمە یەکێک بووین لەو دەوڵەتە هەژارانەی کە لە رێگەی وڵاتانی جیهان هاوکاریمان پێ دەگەیشت، بەڵام ئێستا یەکێکین لەو دە وڵاتە بەهێزەی کە خاوەنی گەورەترین ئابوری جیهانین. لە ڕوبەڕوبوونەوەی دیکتاۆریەتتدا، جیهانمان بەجێهێشت بە دانانی سنورێک بە ئاڕاستەی دیموکراسی. سەردەمانێک ئازارمان دەچەشت و تاکی ئێمە قوربانیان دەدا  و مافی مرۆڤەکانمان زەوت ئەکرا لە ژێر ناوی وڵاتدا، ئێمە هەرگیز نەوەستاین لە کارکردن بە شێوەیەکی ڕاست و دروست لە وڵاتێک کە پارێزگاری بکات لە مافی هاونیشتیمانیانی لە بەدەستهێنانی: ئازادی، یەکسانی، شکۆمەندی و ئاشتی

هاوڵاتیانی ئێمە ڕووبەڕووی چەندین تەنگ و چەڵەمە بونەتەوە . ئێمە لە سوتوی شەڕەوە هەستاینەوە و توانیمان سەرکەوین  بەسەر دراوی بیانی ئاسیا و کێشە داراییەکانی جیهاندا. هەموومان پێکەوە سەرکەوتین بەسەر ئەو کۆت و بەندانەی کە یابان بۆی دانابوین لە ڕێگەی  هێنانی کەلوپەلی هاوەردەکراوەوە. لە ڕاستیدا  ئێمە هەوڵی بەدەستهێنانی هەلێکمان ئەدا کە نەتەوەکەمان بەرەو پێشبەرین نەک پاشی بخەین. بەرژەوەندی و قازانجی هاوبەش لە نێوان بازرگانیە گەورەو بچوکەکان هۆکار بوون بۆ وەبەرهێنانی سەربەخۆ لە کەلوپەلو ماددە خاوەکان.  هەندێک لەو پرۆژانە بوونە جێگای سەرنجی وەبەرهێنە بیانیەکان

لەمەش زیاتر، توانیمان سەرکەوین بەسەر پەتای کۆرۆنا بە پاڵپشتی حکومەت، تاکی کۆمەڵگا، شارەزایانی پزیشکی ومتمانەی بزنسمانەکان و پشت بەستن بە یەکتری حکومەت هەموو ڕێنماییە خۆپارێزیەکان کە پێویستبوو سەبارەت بە کۆنتڕۆڵ کردنی پەتاکە بڵاوکردەوە. خەڵکیش متمانەیان بە ڕێنماییەکانی حکومەت هەبوو  و بەشێوەیەکی خۆبەخشانە دژی ئەم درمە وەستانەوە

بازرگانی کۆرییەکان زۆر بە خێرایی پەرەی سەند و هەر زوو هەستا بە دروستکردنی  کیت لە بۆ تێستی کۆرۆنا لە جیهان، کرێکارەکان کەرەستەکانی خۆپارێزییان بەرهەمهێنا،  سەرەتا بەخشییانە وڵاتانی دراوسێ. ستافی تەندروستی، خۆبەخشەکان، حکومەت و بزنسمانەکان پێکەوە کاریان کرد، توانیان بەرگرییەک دروست بکەن بۆ ڕووبەڕووبونەوەی قەیرانەکانی کۆرۆنا و نمونەیەکی وەهایان پێشکەش کرد لە لایەن هەموو جیهانەوە ستایش کران

لە کاتێکدا، ئێمە لە بارودۆخێکداین پێویستمان بە گۆڕانکاری زیاترە، حکومەت ئەوەی لە توانادابێت ئەیکات بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لەم ڤایرۆسە، چ لەڕێگەی ڤاکسینەوە بێت یان هەر پێشکەوتنێکی خێرا لە چارەسەردا. سەرکەوتن و ڕێگرییەکانی ئێمە بەسەر ئەم ڤایرۆسە بریتیبوون لە داخستنی سنورەکان،  قەدەغەی هاتوو چۆ، وەستانی ئاڵوگۆڕی ئابوری، سوپاس بۆ ئەم سەرکەوتنە، حکومەت لەڕێگەی پەرچە کردارەوە دەتوانێ دووبارە ئابوری ببوژێنێتەوە لەڕێگەی دابینکردنی خەرجی بەشێوەیەکی فراوان و کاریگەر.

لەنێوان تەنگژە ئابورییەکانی جیهان، گەشەی ئابوری کۆریا لە ڕیزبەندی یەکەمە لەنێوان(37) وڵاتی ئەندام لە ڕێکخراوی ئابوری بۆ هاو ئاهەنگی و  گەشەکردن(OECD). وە پێشبینی دەکرێت گەشەی بەرهەمی ناوخۆیمان(GDP)بگاتە ڕێزبەندی دەیەم لە ئاستی گەورە وڵاتانی  ئابوری لە جیهان. دەمەوێ جارێکیتر ستایشی هاونیشتیمانیان بکەم،  کە توانیان  نەهامەتییەکان بگۆڕن بۆدەرفەت و بەرگەی ئەو ناخۆشیانە بگرن کە بەردەوام ئازاری پێ دەبەخشین.

ئێستا ئێمە جەخت لەو راستیە ئەکەینەوە  کە یەکسانی سەلامەتی دراوسێکانمان هی خۆمانە و خۆمان بۆ قۆناغی دوای کۆرۆنا ئامادە ئەکەین. لە کاتی هێنانە پێشەوەی مامەلە نوێیەکان، ئیمە دەست ئەکەین بە چاکسازی و پێشخستنی بنچینە سەرەکیەکانی ئابوریمان

لەم مامەلە نوێیەیانەدا، ئێمە بەرژوەندی خەڵکەکەمان برەو پێ ئەدەین و پەیوەندی نوێی کۆمەڵایەتی هاوبەش دەبێتە هەوێنی سەرکەوتنەکان، پێکەوە لە ڕێگەی بەهێز بونی زیاتری سەلامەتی کۆمەلایەتی و کاکردن و تۆرەکانی سەلامەتی و زیادکردنی وەبەرهێنانی مرۆیی

ئەوەی گرنگە بۆ ئێمە ئەوەیە کە بۆشایی و نا یەکسانی کەم بکەینەوە، تەنیا کاتێک هەموان بە خۆشی ئەژین ئێمە دەتوانین بلێین سەربەخۆیی ژیرانە بەدەست هاتوە. بڕوام وایە کە خەڵکی دێنە ریزی ئەم ڕێگایەی ئێمەوە بەرەو پێشکەوتنی زیاتر لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان و  نەوەکانی ئایندەدا.

هاونیشتمانیانی کۆریا، لە زستانی ٢٠١٦، چواریانەکان و شەقامەکان لە تەواوی وڵاتدا پڕ بوون لە رۆحیەتی ماددەی ١ی دەستور: تەواوی کاربەدەستانی وڵات دەبێت هەڵقوڵاوی خەڵکی بن". خەڵکی ئێمە مۆمی سەربەرزییان داگیرساند و جارێکی دیکە بە لاپەرەکانی مێژوودا چونەوە و ئەو راستیایان سەلماند کە جڵەوی دەسەڵاتی گۆڕانکاری جیهانیان لەدەستە. ئەم رۆحیەتە بوو بە بناغەی کاری ئیداریی ئێمە.

 

ئەمرۆ لە ٧٥ ەمین ساڵیادی رۆژی سەربەخۆیی، سەیری ئەوە دەکەم کە ئایا هەر تاکێک ئازادی بەدەست هێناوە و پێم وایە لە وڵاتێکدا کە ڕێز گرتنی ژیانی تاکەکانیەتی گەرەنتی کراوە، ئەوا هیچ تاکێک ئامادە نییە لێی دووربکەوێتەوە. ئەمەش لە سۆنگەی ماددەی ١٠ی دەستورەوەیە کە تیایدا هاتوە: هەموو هاونیشتیمانیان دەبێت دڵنیا ببنەوە لە بەهای مرۆیی و شکۆ و مافی خۆشگوزەرانیان. ئەمەش ئەو ئامانجەیە کە ئیدارەکەی من هەوڵی بەدەست هێنانی دەدات

بۆ ئەمڕۆ، حکومەتەکەمان کاری یەکسانی و ئازادی  پتەو دەکات لە کاتێکدا خەڵکی کۆشش ئەکەن و توانای تەواوی سوپاسگوزاری بۆ سەلامەتی کۆمەلایەتی  و ئەمن و ئاسایشی لە ژیانی رۆژانەیان هەیە، ئێمە هەولی زۆرمان داوە بۆ بنیادنانی نیشتیمان لەوشوێنەی دەستکەوتەکانی تاک لە لایەن هەموانەوە ڕێز لێگیراوە

پێم وانیە کە هەمو ئەم کارانە بەدەست بهێنین لە پێش کۆتایی هاتنی وادەی ئیدارەکەم، هەرچەندە بڕوایەکی جێگیرمان هەیە کە کۆمەڵگاکەمان  سەرمەشقی ئەم ڕێگایە و هەرچیەک بتوانین ئەنجامی ئەدەین لە پێناوی سەرکەوتنیدا.

ئێمە لە بیرمانە ئەو هاولاتیانەمان کە لە ئیمراتۆریەتی کۆریاوە کۆچیان کرد بۆ کارکردن لە هوای و مەکسیکۆ، بەڵام نەیانتوانی بگەرێنەوە و نیشتیمانیان لەدەستدا. ئێمە دەبێت هەرگیز ئەم مێژووە بە ئازارە لە بیرنەکەین. هەرچەندە نیشتیمان نەیتوانی خەڵکەکەی بپارێزێت، ئەوان کرێی کاری کرێکارییان کۆکردەوە و پشتگیری دارایی بزوتنەوەی سەربەخۆیی حکومەتی کۆماری کۆریایان پێ کرد. ئەوان بون بە هەوێنی بزوتنەوە سەربەخۆکە، ئێمە دەبێت هەمیشە ئەوانمان لە یاد بێت کە چۆن نەیانتوانی بگەرێنەوە نیشتیمان لە کاتی ئازادبونیدا. ئێمە دەبێت بپرسین  ئایا وڵات ئەرکەکانی خۆی بەجێهێناوە و لە ئێستاو ئایندەش بۆ خەلکەکەی کارەکانی سەرشانی ئەنجام ئەدات

کۆماری کۆریا بەشی خۆی بەرەو پێش چوە و متمانەی تەواوی هەیە تا دڵنیایی بدات لەوەی کە هیچ تاکێکی سادەی وڵات جارێکی دیکە هەرگیز فەرامۆش ناکرێت

لە ٣٠ی نیسانی ٢٠١٨،  سێ دەریاوانی کۆری کە لە ئاوەکانی "گانا" دەستبەسەرکران، بەڵام لە ڕێگەی یەکەکانی تشیونغایەوە گەرانەوە نیشتیمان . هەروەها بە سەلامەتی ئازادکرانی ئەو کۆرییانەی لەلایەن سوپا هێرشبەرەکان لە لیبا لە حوزەیرانی ٢٠١٨ و پێنج ئەندامی تیم لە ئاوەکانی "بین" ی رۆژئاوای ئەفریقا لە حوزەیرانی ٢٠٢٠ رفێنرابون ئازاد کرا.  

 

سەرەرای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئێمە فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازییمان رەوانەی عێراق کرد و ٢٩٣ هاونیشتیمانی کۆری کە لەو وڵاتە کارییان دەکرد گەراندەوە وڵات. گەشتی فرۆکەکان: فرۆکەی سەربازی و هەتا فرۆکەی تایبەتی سەرۆک نزیکەی ٢٠٠٠ دوو هەزار هاونیشتیمانیان گەراندەوە وڵات بەسەلامەتی لە حەوت وڵاتی جیاوازەوە، سەرەڕای مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناش.  حکومەت لە ڕێگەی گەشتەکانەوە بە سەلامەتی زیاتر لە ٤٦٠٠٠ ئاوارەی لە ١١٩ وڵاتی جیاوازەوە کشانەوە

لە ٢٠٠٥ چوار قوربانی ژێر فشاری کارکردن دۆسیەیان بۆ کرایەوە لە دژی کۆمپانیاکانی یابان کە کارکەرە کۆرییەکانیان ناچار بە ئەنجامدانی کاری قورس کردبوو لەسەردەمی کۆلۆنیالیزمدا. لە ساڵی ٢٠١٨ لە بەرژەوەندییان دادگای باڵای کۆریا بریاری دەرکر

هەرچەندە دادگای باڵا سوپاسگوزاری رەوایەتی ڕاگەیاندنی رێکەوتنی ١٩٦٥ لە نێوان کۆریا و یابان کرد، بەڵام بریاریدا کە مافی لەدەستدانی تاکەکان لە هەمبەر کاری نایاسایی هەرگیز وازی لێ ناهێنرێت. یاسای دادگای باڵا بەرزترین دەسەڵاتی یاسایی و دەسەڵاتی جێبەجێکاری کۆماری کۆریایە. ئیدارەکەی من ڕێز لە بریارەکانی دادگا دەگرێت و ئێمە لەگەڵ ڕاوێژکاراندا لەگەڵ حکومەتی یابان وتووێژ ئەکەین لەسەر ئەوەی چۆن بگەین بە ڕێگەچارەیەکی قەناعەتپێکەر کە قوربانیان لەسەری ڕازی بن. دەرگاکان بۆ وتوێژ بە کراوەی بە جێهێڵراون. ئیدارەکەی من ئامادەیە لەگەڵ حکومەتی یابان دابنیشێت لەهەر کاتێکدا بۆ باس و خواسی ئەم بابەتانە

سێ لە سکالاکاران كۆچی دواییان کردووە، کاتێک یابان ساڵی ڕابردو تیمی نارد بۆ هەڵسەنگاندن، "لی چون سیک" یەکێک لە قوربانیەکان بە دەنگێکی بەرز وتی کە کۆماری کۆریا "زیانی پێ گەیشتوە" بەهۆی ئەمەوە. ئێمە دان بە راستیەکدا ئەنێین کە پارێزگاری شکۆی تاک، هەرگیز بە زیانی ولاتەکەی کۆتایی نایەت.

لەهەمان کاتدا ئێمە لەگەڵ یابان کار ئەکەین بۆ پاراستنی بەها جیهانییەکانی مرۆڤایەتی و رێساکانی یاسا نێودەوڵەتیەکان و دیموکراسیەت لەسەر بنچینەی دەسەڵاتی جیاکراوە.

من بروام وایە وتوێژ لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە یابان بۆ رێزگرتنی مافەکانی مرۆڤ ئەبێتە پردی پەیوەندی هاورێیەتی  و هەماهەنگی بۆ ئایندە لە نێوان گەلانی هەردوو ووڵاتدا

 

هاونیشتمانیانی کۆریا، یاریگای "دوجدامیۆن" ئەو جێگایەیە کە تێکەلەیەکە لە خۆشی و ناخۆشی، بەنمونە: پریەتی لە خۆشی سەربەخۆیی و  ئازاری جیابونەوەی نێوخۆیی کۆریاش لە هەمانکاتدا.

لە ١٩ی کانونی دووەمی ١٩٤٥ ئاهەنگی پێشوازی حکومەتی کۆماری کۆریا لێرە بەسترا، ئەو رۆژە، چالاکوانی سەربەخۆیی "کیم جو" داوای لە هەموان کرد "با تەواوی گەلانی کۆریا یەکریز بن و کۆریایەکی نوێ بۆ یەکسانی و خۆشگوزەرانی بنیادبنێین".

 

هەرچەندە، لە ٥ی حوزەیرانی ١٩٤٩ گەلانی ئێمە بە فرمێسکەوە مالئاواییان لێ کرد، کە زیاتر لە یەک ملیۆن ماتەمگێر ئامادە بون لێرە، کیم جو  خەونی ئەوە بو کە سەربەخۆیی کۆریا کۆتایی پێ بهێنێت کە بە تەواو نەکراوی بەهۆی کۆریا پەنزوێلاوە مابوە، ئەم خەونە بوە بە ئەرکەی بۆ ئەوانی دوای بەجێ هێشت.

سەربەخۆیی ژیرانە دەتوانرێت بەدەست بهێنرێت کاتێک خەونەکان و ژیانی هەمومان گەرەنتی یەکریزی و ئاشتی و سەلامەتی کۆریا پەنزوێلا بن. هۆکاری ئەوەی فشار ئەکەین بۆ ئاشتی و پێشخستنی هەماهەنگیە نێوخۆییەکانی کۆریا بۆ ئەوەیە کە دڵنیا بینەوە لەوەی گەلانی هەردوو کۆریا بتوانن پێکەوە و بە سەلامەتی و خۆش گوزەرانی بژین

ئێمە دەبێت بە ئاگا بێینەوە لەو راستیەی کە تەندروستی وسەلامەتی هەموان پەیوەندیدارن وەک ئەوەی ئێمە شەری دژی نەخۆشی وپەتای کۆرۆن دەکەینەوە لەکاتی کەش و هەوای ناڵەباری چاوەروان نەکراودا. راستی ئەوەی کە کۆریای باکور و باشور یەک کۆمەڵگان ئەوەیە کاتێک باس و خواس دێتە سەر ژیان و سەلامەتی ئەوا چەند بارە جەخت لەسەر ئەم پارێزگاریکردنە لەسەر ژیان و سەلامەتی هاونیشتیمانیان ئەکرێتەوە

ئەمن و ئاشتی لەم قۆناغەدا گەرەنتی ژیان و سەلامەتی هەموانە لە کۆریای پەنزوێلادا. هیوادارام هەماهەنگی لەسەر رێگری کردن و کۆنترۆل کردن و رێکخستنەوەی سنورە ئاوییەکان یارمەتیدەر بێت بۆ گەلانی هەردوو کۆریا لە پێناو بەرژەوەندی ئاشتی و سەقامگیرییدا. ئەمە هیوای منە کە هاوشان لەگەڵ ئاشتی و سەرکەوتنی ئابوری دەرچەیەکی هەناسەدانیش هەیە بۆ بەرژوەندی هاوبەش و بەدەستهێنانی کۆمەڵگایەک بۆ ژیان. ئەمە دەبێتە هۆکاری هەماهەنگی زیاتر لەسەر دۆخێکی نوێی ئاسایش لە قۆناغی کۆرۆنا لە ڕێگەی هەماهەنگی تەندروستی و خزمەتگوزاری پزیشیکی و زانستی دارستان و توێژینەوەی هاوبەش لەسەر تەکنەلۆجیای کشتوکاڵی و پێشکەوتنەکانی دانەوێڵە جیاوازەکان

هاوشان لەگەڵ هەماهەنگی مرۆیی لەپێناو ژیان و سەلامەتی خەڵکیدا، کارکردن پێکەوە بۆ رێگەدان بەهەرکەسێک کە دەیەوێت پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات ئەو جێگەیە ببینێت کە حەزی پێ ئەکات. هەماهەنگی نێوخۆیی کۆریا یەکێکە لە بژاردە باشەکانی سیاسەتی ئەمنی، کە ڕێگەدەدات بە هەردوو کۆریا دووربکەونەوە لە کارکردن لەسەر چەکی کیمایی یاخو بەهێز بونی سەربازی. هەماهەنگیەکی بەهێزی نێوخۆیی دەبێتە رێخۆشکەر بۆ ئەمن و ئاسایشی زیاتر بۆ هەریەکێک لە کۆریاکان و ئەمەش دەبێتە هێزێک کە دەمانجوڵێنێت بەرەو سەرکەوتن لەهاوئاهەنگی کردن لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا

هەروەك  لە ڕاگەیەنراوی "بانموجون" لەسەری رێکەوتبوین، ئێمە سەرەتا هەڕەشەی شەڕمان نەهێشت و بنیادی سەربەخۆیی ژیرانەماننا کە ببێتە بەدیهێنەری خەونەکانمان. هەردوو کۆریا توێژینەوەیەکی هاوبەش و هەتا ئاهەنگی بەستنەوەی ڕێگا ئاسنینەکانی نێوخۆی کۆرییان ئەنجامدا. ئەمەش کلیلی هێز بوو بۆ بەرفراوان بونی هەماهەنگی نێوخۆیی کۆریا بۆ کیشوەرەکە. ئێمە جوڵەمان کرد بەرەو ئاشتی و سەرکەوتنی هاوبەش لە کاتێکدا هەر هەنگاوێک و ئەزمونێک و لایەنێکی سادەی رێکەوتنەکە لە نێوان هەردوو کۆریادا بون

هاونیشتیمانیانی کۆریا، چالاکوانانی سەربەخۆیی و دۆستان لە تەواوی کۆریادا ئەمە بروای ئێـمەیە کە: قوربانیدان لە پێناو وڵات هەمیشە لە یادمانە و وڵاتمان دڵنیایی سەلامەتی لە رووبەڕوو بونەوەی نەخۆشی و کارەساتەکان ئەدات، ئەمەش ئێمە دەپارێزت کاتێک هەوڵ ئەدەین لە خاکی بێگانەدا، هەروەها گەرەنتیمان ئەداتێ وەک هەلی مانەوە لە دوای شکستەکان

ئەم بیر و بۆچونانە ڕێگە بە تاک دەدات بەرهەڵستی نوێ بکات و بە قورسی بەرگە بگرێت، کاتێک وڵات لەگەل ئەم بۆچونانە ژیا، تاکەکان نەوەک تەنها نەتەوەن بەڵکو دەبنە  بنچینەی سەربەخۆیی.

لە پاڵ ئەم ڕێگا دیموکراسیەی کۆماردا، سەدەیەک پێش ئێستا، ئێمە هەنگاو ئەنێین لەگەڵ گەلەکەمان بەرەو کۆماری کۆریایەک کە ئازادی تاک و یەکسانی فەراهەم بکات. لە پاڵ سەربەخۆیی وڵاتدا کە پێشینانمان وێنایان کردوە، ئێمە هەنگاو بەرەو ئاشتی و سەرکەوتن و کۆریایەکی یەکگرتوو لەگەڵ خەڵکەکەی ئەنێین.

سوپاس 

 



ئه‌م بابه‌ته 500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر