مستەفا کازمی

ناوی تەواوی ناوی مەستەفا کازمی عەبدول لەتیف مەشتەت غریباوییە ، بە مەستەفا کازمی ناسراوە، سیاسەتمدارێکی شیعەی سەربەخۆیی عێراقییە .
PM:06:00:21/08/2020
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا- کەسایەتیەکان
حەفتا و نۆیەمین سەرۆک وەزیرانی عێراقە.

چۆمان تەقیەدین


لە دایك بوون و گەشە کردنی

_ لە ساڵی (1967ز) لە شاری بەغدادی پایتەختی ئێستەی عێراق لە دایک بووە، کە بنچینەی خێزانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ لادێیەکانی شارەدێ (ناحیە) ی شەترە ناوەندی شارۆچکە (قەزا) ی شەترە لە پارێزگای ژی قاری زۆرینە شیعە نشینی باشووری عێراق.

_ خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لە شاری بەغداد تەواو کردووە ، و پاشان بەکالۆریۆسی لە یاسا بە دەست هێناوە لە کۆلێژی توراسی  (تراپ) ی زانکۆیی کە سەر بە کەرتی تایبەتییە لە ساڵی (2012ز).

_ بێجگه‌ له‌زمانی عه‌ره‌بی زمانه‌کانی کوردیی شێوەزاری سۆرانی و ئەڵمانی وئینگلیزی زانیووه‌.

پلە و پۆستەکانی .

یەکەم/ کاتێ لە دەرەوەی عێراق بووە ، ڕۆژنامەنووس و نووسەر بووە لە بەشی عەرەبی پێگەی ئەلیکترۆنی ئەلمۆنۆتۆری ئەمریکی.

دووەم/ سەرنووسەری گۆڤاری هەفتانە (الاسبوعیە) بووە ، کە د . بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکی ئێستەی عێراق خاوەنی ئیمتیازی بووە.

سێیەم/ بەرێوەبەری جێ بە جێکاری دەزگای زیرەکانی عێراقی بووە.

چوارەم/ سێیەم سەرۆکی دەزگای هەواڵگیریی نیشتمانی عێراقییە لە ڕێکەوتی (7_6/یونیو_2016) تاوەکو ئێستە.

پێنجەم/ سەرۆکی وەزیرانی ئێستەی عێراقییە، کە لە ڕێکەوتی (7_5/ئایار_2020)، بووە سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەش لە پاش ئەوە دێت، کە خۆپیشاندانەکانی ساڵی (2019ز) دەستی پێکرد، ئەم خۆپیشاندانە لە ڕێکەوتی (1_11/تشرینی دووەم_2019)، دەستی پێکرد لە شاری بەغداد و شارەکانی باشووری عێراق و عادل عه‌بدولمه‌هدی، کە لە ڕێکەوتی (25_10/ئۆکتۆبەر_2018) بووەتە سەرۆک وەزیرانی عێراق تا ئێستا بەردەوامە، لە ڕێکەوتی (30_11/تشرینی دووەم_2019)  دەستی لە پۆستی سەرۆک وەزیران کێشایەوە ، بەڵام تاوەکو ڕێکەوتی (7_5/ئایار_2020) لەو پۆستە مایەوە.

کۆچ کردنی بۆ دەرەوەی وڵات.

_ بە هۆی کە بەرهەڵستی ڕژێمی پارتی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆشیالیستی ڕووخاوی عێراق ، بە سەرۆکایەتی سه‌دام حوسێن (1979_2003ز) شەشەم سەرۆک کۆماری عێراق ، ناچار بوو لە ساڵی (1985ز) ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە وڵاتی عێراقی بۆ وڵاتی ئەڵمانیا بە جێ هێشت ، و دواتر کۆچی کرد بۆ وڵاتی شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا).

چۆنیەتی بوونی بە سەرۆک وەزیرانی عێراق.

لە پاش ئەوەی، خۆپیشاندانەکانی ساڵی (2019ز) ی عێراق  دەستی پێکرد، ئەم خۆپیشاندانە لە ڕێکەوتی (1_11/تشرینی دووەم_2019)، دەستی پێکرد لە شاری بەغداد و شارەکانی باشووری عێراق، بە دژی گەندەل و نەبوونی خزمەتگوەزاری لە شارەکانی عێراق و عادل عه‌بدولمه‌هدی ، کە لە ڕێکەوتی (25_10/ئۆکتۆبەر_2018) بووەتە سەرۆک وەزیرانی عێراق، و لە ڕێکەوتی (30_11/تشرینی دووەم_2019)  دەستی لە پۆستی سەرۆک وەزیران کێشایەوە لە ژێر فشاری خۆپێشاندانەکان، و هەروەها لە ئەنجامی بەردەوامی خۆپیشاندانەکان، نزیکەیی (751) کەس بوونەتە قوربانی  لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمینییەکانی عێراق و هەزاران کەس بریندار بوون و دەستگیران.

هەروەها هەر یەکە، لە محەممەد تۆفیق عەللاوی وەزیری پێشووتری گەیاندن (2012_2010ز) لە کابینە وەزارەکەی نوری مالیکی (2014_2006ز) حەفتا و شەشەم سەرۆک وەزیرانی عێراق، و عەدنان زورفی (2009_2014ز) پارێزگاری پێشووی پارێزگای نەجەف، یەک لە دوای یەک ڕاسپێران بۆ پێکهێنانی کابینەکەی نوێ وەزاری، بەڵام هەر دووکیان شکستیان هێنا، و ئەوە بوو مەستەفا کازمی لە ڕێکەوتی (9_4/ئەپرێل_2020) ڕاسپێرا بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، و هەروەها لە لایەن حکومەتی هەرێم و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا) پشتگیری کرا و پێشوازییان لە کاندید بوونەکەی کرد، و ئەوە بوو دەستی کرد بە پێکهێنانی کابینە وەزارەکەی، و لە ڕێکەوتی (6_5/ئایار_2020) بە دەنگی زۆرینەی پەرڵەمانتارانی عێراقی پەرڵەمانی عێراق دەنگ درا بە کارنامە و کابینەکەی مەستەفا کازمی.

لە پاش ئەوەی مەستەفا کازمی بووە سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەرەتا لە پێگەی تویتەر بە زمانی کوردی پۆستی، و گوتی (بێ راوەستان کاردەکەم بۆ بەدەستهێنانی بڕوای گەلەکەم)، و هەروەها لەو تویتەدا هاتووە و دەڵێت:(ئەمڕۆ پەرلەمان متمانەی بەخشی بە حکومەتەکەم، سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەم کە پشتگیرییان لێمان کرد، هیوادارم هەموو لایەنەکان هاوکاربن لە رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و رێکبکەون لەسەر بەرنامەیەکی نیشتمانی بۆ خزمەتکردنی عێراق)، و هەروەها هێشتا خۆپێشاندان بەردەوام بوون.

مەستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئێستەی عێراق، بە هێمنی کار دەکات بۆ گەڕانەوەی سیستەمی دیکتاتۆری بۆ عێراق، و لەو پێناوەشدا  لە شەقامی عێراقی خۆی وەکو پاڵەوان و بەڕەنگاری گەندەڵی نیشان دەدات، کە دەوێت لە هەڵێژاردنی پێشوەختە ، کە بڕیارە لە ڕێکەوتی (6_6/یونیو_2021) ئەنجام بدرێت، لیستی تایبەت بە خۆی ئەبێت، و هەروەها لە سەر ئەتک کردنی گەنجێکی عێراقی لە لایەن پۆلیسەوە بە هۆی دزی کردنەوە گیرا بوو  و هەروەها سوکایەتی پێکرا، و ئەوە بوو پۆلیسەکانی دەستگیر کرد و بەرێوەبری پۆلیسیش دەستی لە کارکێشایەوە، و پێشوازی لە گەنجە ئەتک کراوە کرد، و هەروەها وەکو سه‌دام حوسێن (1979_2003ز) دیکتاتۆر و شەشەم سەرۆک کۆماری عێراق، لە کۆشکی سەرۆک وەزیران پێشوازی لە کۆمەڵێک منداڵی نەخۆشی شێرپەنجە و هەندێ لە قوتابخانەکان کرد.

لە سنووری ناوچە کێشە لە سەرەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ڕووی دا، کە  ڕووداوی یەکەمیان دەستدرێژی کردن بۆ ئافرەتێکی کوردی خەڵکی شارۆچکەی پردیی سەر بە پارێزگای کەرکوک لە لایەن چەند کەسێکی بە میلیشیاکانی حەشدی شعبی شیعی عێراق، کەچی مەستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئێستەی عێراق هیچ هەڵوەیستێکی نە بوو.

ڕووداوی دووەمیان ئەوە بوو، لە ڕێکەوتی (2_8/ئۆگرەست_2020) عەرەبێکی زۆری هاوردە بە پاڵپشتی پۆلیسی فیدرالی لە پارێزگای کەرکوک، هەوڵیاندا بگەڕێنەوە گوندەکانی سنوری هەفتەغار لە سنووری پارێزگای کەرکوک جارێکی تر نیشتەجێ ببنەوە، بەڵام گوندنیشینە کوردەکان بەدار و بەرد ڕووبەڕوویان بوونەوە، کەچی مەستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئێستەی عێراق، وەکو ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت، هیچ هەڵویستی نەبوو، کە ئەوانەش ڕووی ڕاستەقینەی  مەستەفا کازمی دەرخەن، کە کەمتەرخەمە لەو کێشانەی لە لە سنووری ناوچە کێشە لە سەرەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ڕوودەدەن.

بە کردەوە دژی هەرێمی کوردستان وەستایەوە، و ئەوەش لە پاش ئەوەی چەندان وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوانیان سەردانی شاری بەغدادی پایتەختیان، و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان دەربڕی بۆ بەردەوامی دان بە گفتوگۆی نێوانیان و چارەسەر کردنی کێشەکانیان، و هەروەها مەستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئێستەی عێراق، بەڵێنی دا کە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت، بەڵام لە دوا ساتدا پەشیمان بووە، و دواتر بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی وەزیرانی ئێستەی هەرێمی کوردستان، پەیوەندێکی تەڵەفۆنی لەگەڵ ئەنجام دا، ئەوە بوو ڕازی بوو، کە بڕی (320) ملیار دینار بۆ بنێرێت بۆ دابین کردنی مۆچەی فەرمانبەرانی هەرێم، و لە ئێستە بە گەشتێک لە شاری واشنتۆنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کۆبوونەوە و دیداری بەرپرسانی ئەمریکا، و هەروەها مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حوسێن، و داوای لە بەرپرسانی عێراق کرد کە دەبێت کێشەی بودجە و مۆچە لەگەڵ هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات و ئەوان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەرێمی کوردستانی بەهێزیان دەوێت لە چوارچێوەی عێراقدا.

بەرهەمەکانی.

مەستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئێستەی عێراق ، خاوەنی چەندان بەرهەمە ، وەکو:
یەکەم/ دۆزی عێراق.

دووەم/ سەرگەردانی ئیسلامی.

سێیەم/ عەلی کەوڕی ئەبی تاڵیب ، ئیمام و مرۆڤ.

چوارەم/ بەرژەوەندی لە نێوان ڕابردوو و داهاتوودا.



ئه‌م بابه‌ته 1207 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر