سیاسەتی پەروەردەیی وەزارەتی خوێندنی باڵا (7)

وەک پێشتر ئاماژەی پێکرا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامی راگەیانی کۆتایی ساڵی خوێندنی ئەکادیمدا بە روونی قسەی لەسەر پڕۆسەی هەڵسەنگاندن و شێوازەەکەی کرد.
PM:03:13:25/08/2020
دۆسیە: دەوڵەت سازی
وەزارەتی خوێندنی باڵا شێوازی هەڵسەنگاندنی بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان بەجێهێشت.

دكتۆر موئمین زەڵمی
توێژەر و مامۆستای زانكۆ


تەوەری سێیەم: هەڵسەنگاندن.

زۆرینەی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان لە سەر راسپاردەی وزارەت هەستان بە شێوازی هەڵسەنگاندن بەم شێوەیەی خوارەوە:

یەکەم: ئەو زانکۆ و پەیمانگایانەی سیستەمی ساڵانەیان جێبەجێ دەکرد، نمرەی کورسی یەکەمیان بۆ کۆرسی دووەم هەژمار کرد و قوتابییان نمرەی خۆیان دەستکەوت، بەڵام ئەو قوتابیانەی کە کەوتبوون  یان عبوریان هەبوو، داواکراوەلێیان کە راپۆرتێکی ئەکادیمی پێشکەشی مامۆستاکانیان بکەن بۆ هەڵسەنگاندن.

دووەم: بۆ زانکۆیانەی کە پەیڕەوی بۆڵۆنیا پرۆسێس دەکەن بەم شێوەیەی خوارەوە بڕیاردرا بە ئەژمارکردنی هەمو ئەو کریدیتانەی کە خوێندراوەو تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام دراوە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠). و ئەو کریدیتانەی کە نەخوێندراوە ئەوا دابەش دەکرێت بەسەر سیمیستەرەکانی داهاتوو لە ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١) و لە سیمیستەرەکانی ساڵانی داهاتو دەخوێندرێت، چونکە بە گوێرەی سیستمی بۆڵۆنیا ئەم جۆرە گۆڕانکاریانە ڕێگەپێدراوە بە پێی بنەماکانی کۆکردنەوەی کریدیت بۆ سیستەمی ساڵانە.

لەسەر شێوازی هەڵسەنگاندن چەند نمونەیەکی جیاواز لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا جێبەجێ کرا:

- نوسینی ڕاپۆرتی ئەکادیمی.

- نوسینی پەیپەری زانستی.

پێشکەشکردنی پێزێنتەیشنی ئۆنلاین.

- تاقیکردنەوەی پرسیاری ئێسەی.

- نوسینی ئەزموونی فێربوونی قوتابیان.

- نوسینی پەیپەری ریئاکشن.

- نوسینی پەیپەری کریتیک.

- نوسینی پەیپەر ریڤیو.

- نوسینی بووک ریڤیو.

قوتابیان پاش ئامادەکردنی پەیپەرەکانیان بە ئیمەیل یان مودڵی زانکۆکانیان پێشکەشی مامۆستاکانیان دەکرد و سەرۆکایەتی بەشەکانیش لە شێوازی تیمی مامۆستایاندا هەڵسەنگاندنی بۆ پەیپەر و راپۆرتەکاندەکرد، هەندێ زانکۆ ناوی قوتابییەکانیان لەسەر پەیپەرەکان لێدەکردەوەو مامۆستایان بە کۆدێکی تایبەت پەیپەرەکانیان مارکینگ دەکرد و لە هەندێ زانکۆ و پەیمانگاش کراوە بوو بەڵام لیژنەی هەڵسەنگاندن بە ئەرکەکەهەڵدەستا.

لەسەر شێوازی نمرەش، هەندێ زانکۆ و پەیمانگا تێکرای 100 نمرەکەیان لەسەر پەیپەرەکان دادەناو هەندێک زانکۆ وپەیمانگاش کە چەند هەفتەیەک لە سێمێستەری دووەمیان لە کەمپەسدا خوێندبوو یا خوێندنی ئۆنلاینیان هەبووە، نمرەکەیان دابەش دەکرد بە شێوازی 40-60 یان 25-75



ئه‌م بابه‌ته 332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر