کاتێک کاری حکومەت تەنیا دەبێتە درۆ و دەلەسە

بەناوی "یاسا و کە دەنگی لەسەر درا لە پەرلەمان" لەکۆی ١٨ چین مووچەی یەک چینت بڕی ئەویش چینی (ئاوارە و زیندانیانی رفحا‌و/ سەروەتەکانی ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١) و ١٧ چینەکەی دیکەش موچەکانیان پێ دەدەیت لەنێویان چینی چەوسێنەر و ئەوانی دیکە و بەمەبەست یەک چینت بەئامانج گرتووە؟
PM:03:27:08/09/2020
دۆسیە: عیراقناسی
بەسە درۆ و دەلەسە، بەسە بازدان لە هەوا، بشزانن کە گەل زیرەکە و گەمژە نییە.

دکتۆر سەمیر عوبەید
نوسەر و ڕوناکبیر


١. سەرنجم لەبارەی "لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی" کە پلانی پێکهێنانی دانراوە لە عێراق! 
 
١. هەموومان دەزانین و لە  پەرلەمانتاران و شارەزایان و چاودێرانی وەزارەتەکانی خوودی حکومەت بیستوومانە کە پیشەی حکومەتی هەنووکە لەمانەی خوارەوە بەرجەستە دەبێت:

 أ- بەرقەرارکردنی ئەمن و ئاسایش و کاراکردنی یاسا.

ب- ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.
 
ج- نوقتە... وە سەری دێڕ، شتانی دیکەش جگە لەوە تەنیا درۆ و خۆهەڵکێشانن. 

٢. ئاشکرایە کە حکومەتی ئێستای عێراق تەنیا حکومەتی کاربەڕێکەرە تا کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت. لە بنچینەشدا بە هەڵبژاردن پێکنەهاتووە. بەڵکو بە رێککەوتنێکی نامۆ لەنێوان" واشنتۆن و تاران" پێکهاتووە و بە شەوی تاریک و لە گەرمەی گەنگەشەیەکی گەورە لە شەقامی عێراقیدا لەدایک بووە و تا ئێستاش ئەو گەنگەشەیە بەردەوامە. 

٣. ئەوەی حکومەتی عێراق لەڕێی سەرۆکەکەیەوە دەیکات لەڕێی دیدارەکان لێرە و لەوێ، دەستپێشخەرییەکان و کۆبوونەوە هەست بزوێنەکان لەگەڵ لایەنەکان شتێک نییە جگە لە (بازدان لە هەوادا)، باشتر بڵێین، هیچ شتێک نییە جگە لە (درۆ و دەلەسەیەکی سیاسیی)یەکی بێ ڕووگە و بێ هەماهەنگی نێوخۆیی و کاری پێکەوەیی. هیچ پاڵپشتێکی یاسایی و دەستوورییش بۆ ئەو دیدار و دەستپێشخەرییانە نییە! 

٤. عێراق بەم حکومەتەی ئێستای نابێت ڕێککەوتنی ستراتیژیی و ئابووریی و ئەمنیی لەگەڵ وڵاتاندا ئیمزا بکات، ناشبێت سیاسەتی دوور مەودا لەگەڵ وڵاتاندا بکێشێت و واژووی لەسەر بکات. هەروەها ئەو حکومەتە ناشبێت عێراق پەلکێشی نێو یاری تەوەرەکان بکات. تەنانەت ئەگەر لاوازییەکی بە ئەنقەست هەبێت و رێککەوتنی لەسەر کرابێت لەگەڵ سەرۆکی حکومەت لەلایەن سەرۆک کۆمار و سەرۆک پەرلەمان!

٥. پێکهێنانی "لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی" بەپێی پێشنیازی سەرۆک وەزیران. شتێک نییە جگە لە هەڵاتن لە داخوازییەکانی گەل و بگرە داخوازییەکانی ئەو کوتلانەش کە ئامادە بوون لە ڕێککەوتنی (٧ی مایسی ٢٠٢٠) بۆ راسپاردنی سەرۆک وەزیران....بۆیە (پێکهێنانی لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیی و دەرکردنی گەندەڵکاران دەرزی و ماددەی مۆرفین و بێهۆشکەرە بۆ گەلی عێراقی و کوتلە سیاسییەکان بەهەمان ڕادە، هەروەها کوشتنی کاتە لەپێناو مانەوەی سەرۆک وەزیران. 

٦. تەواوی گەلی عێراقی دەزانن کە " لیژنەی دەستپاکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە پەرلەمان" هەیە، هەروەها "دەستەی دەستپاکی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی" هەیە، کەوایە بۆچی کارەکانی "لیژنەکە و دەستەکە" کارا ناکات و دەسەڵات و پاڵپشتییان پێ نادات بۆ ئەنجامدانی ئەو ئەرکەی کە بۆی دروست بوون؟ 

بۆچی لیژنە و دەستەکە پەک دەخرێن و" لیژنەی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی "پێک دەهێنرێت؟ 

لەکوێش پارەی فەرمانبەر و کادیرەکانت دەدەیت سەرۆکی حکومەت لەکاتێدا دەڵێیت قاسەکە بەتاڵە؟ 

بە دیاریکراویش تۆ دەستت دایە یاریکردن بە مووچەی خەڵک. ئەوەش ئاماژەیەکی ترسناکە لەسەر خۆت و نیازەکان و بەئامانج گرتنە نهێنییەکانت بۆ ئەو چینەی کە پشتی رژێمی دیکتاتۆریی زاڵمی شکاند!!! 

٧. تەواوی گەلی عێراق دەزانن کە حکومەتی عادل عەبدولمەهدی "ئەنجومەنی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی" دامەزراند بەبێ هیچ پاڵپشتێکی یاسایی و دەستووریی و ئەوەش هاوشێوەی "ئەو لیژنەیەتانە کە بەر لە چەند ڕۆژێک پێشنیازتان کرد؟" 

ئەنجومەنەکەی عادل عەبدولمەهدی تەنیا دەستەبەرکردنی وەزیفە و پێگە بوو بۆ کەسانی نزیک و خۆشەویستان و ئێوەش وا پێدەچێت لەپشت پێکهێنانی لیژنەکەتانەوە هەمان نیازتان هەبێت هەبێت... 

کاتێکیش لەسەردەمی عادل عەبدولمەهدیدا ئەنجومەنەکە دەستی کرد بە کۆکردنەوەی دۆسیەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی و لێکۆڵەر و خەڵک و وەزارەتەکانەوە، لایەنەکان لەنێو خودی ئەنجومەنەکە دەستیان کرد بە ڕێککەوتن و بەخشینەوەی پارە و دیاری لەنێوانیشیاندا (رێککەوتنی گەندەڵی ئۆتۆمبێلەکان "میتسوبیچی" هاوردەکراو بۆ وەزارەتی ناوخۆ) و ملیاران دۆلاری گەندەڵی تێدایە. 

ئەمەش ئەو ڕێککەوتنە بوو کە وەزارەت خەریک بوو بگاتە رێککەوتن تێیدا بۆ خەرجکردنی ٢٣١ ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی ٦٠٠٠ ئۆتۆمبێلی جۆری میتسوبیشی پیکەب بە نرخێک کە دەگەیشتە ٣٥٠٠٠ دۆلار بۆ یەک ئۆتۆمبێل. 

حکومەتی عادل عەبدولمەهدی ساڵێک و نیو مایەوە و ئەم ئەنجومەنە کارا نەکرا بەڵکو کەسە نزیکەکانی عەبدولمەهدی و کەسانی نێو ئەنجومەنی رووبەڕووبوونەوەی شکست یارییان بەو ڕێککەوتنەی سەرەوە کرد. 

٨. پاشان کێ ئەرکی "لیژنە پلان بۆ دانراوە پێکهاتووەکەتان" دەستنیشان دەکات و ئامانجەکانی چین و کەی کار دەست بەکار دەبێت؟ 

ئێمە وەڵامتان دەدەینەوە، ئەم لیژنەیە هیچ ڕۆڵێک نابینێت و بەڵکو شوێنپێی ئەنجومەنی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی هەڵدەگرێت. وە ئەگەر هەر گەندەڵێکیش بچێتە بەردەم لیژنەکە بە یاسا دەیکەوێنێت چونکە لیژنەیەکی نایاسایی و نادەستوورییە! 

دواتر دەوترێت کە سەرۆکی حکومەت هەر لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ تۆڵەکردنەوە لە نەیارانی و ناوزڕاندنیان و یاخود بۆ سەرانە وەرگرتن لە هەندێ لایەنی پەیوەندیدار و دیاریکراو بوو!

#_پوختە:-

١. بەسە درۆ و دەلەسە. بەسە بازدان لە هەوا. بشزانن کە گەل زیرەکە و گەمژە نییە. هەموو ئەو فێڵ و یاریانەش دەزانێت لەسایەی مافیاکانی حکومەت و دزەکانی! 

٢. ئەوەشی دەیەوێت رووبەڕووی گەندەڵکاران ببێتەوە و دەریان بکات با دەستەی دەستپاکی و ڕێگای زانینی ناو و ناونیشان و ڕوخسارەکان کارا بکات!! 

٣. گەندەڵکارانیش شاراوە نین و ناسراون و ئامادەی مەراسیمی ڕاسپاردنی سەرۆکی حکومەت بوون لە "٧ی مایسی ٢٠٢٠" و بە قەبارە و جۆرەکانیەوە ڕوونن کە (حوت و دایناسۆر و غۆرێلا و کەمتیارن). بەڵام تەحەدای سەرۆکی حکومەت تەحەروش بە یاخود بە ئابووریی حیزبەکانیانەوە بکات! لەوانەیە قوربانییە بچووکەکانیش فەرمانبەرە بچووکەکان بن.

وەرگێڕان: محەمەد ڕەحمان فەیزوڵڵا


ئه‌م بابه‌ته 477 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر