تورکیا لەنێوان پەرچەکردار و ستراتیجدا

دوای كۆتایی هاتنی جەنگی یەكه می جیهانی و هەڵوەشانەوەی دەولەتی عوسمانی و دامەزراندنی دەوڵەتی توركیای كەمالی نوێی علمانی لە بیستەكانی سەدەی رابردوو تا كوتایهاتنی جەنگی ساردی نیوان بلوكی روژئاواو روژهەلات ئەم دەولەتە وەكو دیواریك بەكارهینراوە بو بەرگرتن لە مەدی شیوعیەت بۆ ناوچەكانی روژهەلاتی ناوەراست و بۆ ئەوەی رووسەكان دەستیان نەگات بەنەوت و غازی كەنداوی عەرەبی .
PM:06:13:14/09/2020
دۆسیە: هەرێمایەتی
ئەردوغان چەندین پلان و بەرنامە دادەنیت لەسوریا و باشوری كوردستان و عیراق .

ڕێبوار محەمەد
نوسەر و توێژەر لە بواری نەوت




لەگەڵ هەلوەشانەوەی یەكیتی سوڤیەت  ئیتر خۆَری گرنگی پیدانی ڕۆژئاوا بەتوركیای كەمالی وردە وردە  ڕووی لە ئاوابوون كرد و توركیا هەستی بەم پشت تێكردنە كردوو  دڵنیابوو لەوەی كە نابێتە ئەندامی یەكیتی ئەوروپاو  دەستی لە روژئاوا بڕاوە  و تادێت بەلاوەدەنریت .

لەم ڕوداوانەوە توركیا هەر لە سەردەمی  نەجمەدین ئەربەكان و  ئەردۆغان هەولی ئەوەدەدەن  بگەڕێنەوە سەر ڕێچكە ئەسلی یەکەی خۆیان كە ڕۆژهەڵات  و ئاینی ئیسلامە بەڵام ئەوەیان لەبیرچووبوو كە ئەوان  بۆ  ئەوەی  ببن  بەبەشێك لە خۆرئاوا  بێبەری بونی خۆیان لە ئەسلیەكەیان ڕاگەیاندبوو  بۆ  بەدەستهێنانی ئیمتیاز و دەست كەوت  بەڵاَم  بەدەردی ئەوكابرایان بەسەرداهات كە لە گەنجیدا هەرچی خراپەهەیە كردی  و پیربوو هیچی پێ نەما  ئەنجا گەڕاوە بولای خودا ئەمەش پێی دەڵێن كەدەستت بڕا لەهەموولایەك  ئەم جارە نۆرەی حەق تەعالایە .

سەرۆكەكانی توركیاو بەتایبەت ئەردوغان وەکو پەرچەکردار دژی ڕۆژئاواو زۆر هەوڵیاندا هەژموونی خۆیان بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا بسەپینن و خەلافەتی عوسمانی زیندوكەنەوە و چەندین دەستوەردانیان كرد هەرجارەی بەناوێك لەولاتانی عەرەبی و  بۆ  سەپاندنی  هەژموونی خۆیان بەتایبەت  لەكاتی  شۆڕشەكانی بەهاری عەرەبی ئەردوغان یەكەم كەس بوو كە بەسەرۆكی مسری  وت  برۆ دەسەلات جی بهیلە ، سەردانی چەند وڵاتێكی كرد و لەخەیاڵی خۆیدا  وای دانابوو كە ئەم ولاتانە هەموویان دەروخێن  فكرەی ئیخوان موسلیمینەكەی  خەلیفە  لەم ولاتانە جێ بەجێَ دەكریت  لە تونس ، لیبا ، مسر ، یەمەن ، لەناكاو شورشی پێچەوانە دەست بیدەكات  ولیرەوە  هەژموونی  توركیا بەروپاشەكشە دەروات  و  ئەوەی بۆی دەمێنیتەوە كە شتیك بەشت بكات  لە سوریاو باشوری كوردستان ، لیبیا. 

ئەردوغان چەندین پلان و بەرنامە دادەنیت  لەسوریا و باشوری كوردستان  و عیراق  ئەوهیزانەی سەربە توركیان  بیان گەیەنیتە دەسەلات  بەلام هاتنی داعش و سەنگەرگرتنی توركیا لە ئەمریكاو هاوكاری دژەكانی ئەمەریكا وایكرد كە ئەمریكا بیر لەبەدیل بكاتەوەو بەتایبەت لەسوریا پشتی تەواوی بەهیزەكانی  كورد بەست و پشتیوانی مادی مەعنەوی هیزە كوردیەكانی  ڕِۆَژئاوای كوردستانی كردو  ئەوهێزانە لەسەر زەوی بوونە هیزی یەكەم  و هەموو معادەلاتەكانی بەقازانجی ئەمەریكاو  بەشكستی توركیا كەوتەوەو  توركیا  هیچ ڕِۆڵێكی بونە ماوە  لە سوریا و لە باشوری كوردستان و عیراق  دوای هاتنی داعش هیزە سونیەكان پەرتەوازەبوون و داعشەكانیش  وەدەرنران و  ئەودەست كەوتە ئابوریە گەورەیەی كەلەنەوتی كوردستانی دەستی دەكەوت ئەویش بەتەواوی كەمبوەوە و هیچ ڕۆڵێكی نەما لە عیراق .

لەلایەكی ترەوە دوخی سیاسی و ئابوری و سەربازی ناوخویی توركیا بەهوی شەری پارتی كریكارانی كوردستان و كودەتاكەی توركیاو تێکچوونی باری سەربازی بەهۆیی سزادانی سەربازەكانەوە دوخی توركیای شەلقاندوە بەدوخیكی نائاسایدا تێدەپەڕێت توركیا بەردەوام لە لیواری تەقینەوەدایە و داود ئۆغڵوی هاوکاری پێشوی لێی جیابوەو حزبێکی نوێی دروست کرد لەسەر لاشەی ئاکەپە ئەمە هێندەی تر توشی کێشەی دەکات وەهەروەها دۆراندنی لەشارەوانی یە گەورەکانی وەک ئەستەمبوڵ.
لەئیستا توركیا بەدەستی خۆی خۆی گلاندوە لە چەند جەنگێەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان و لیبیاو  ململانێی لەگەڵ تەواوی وڵاتانی چواردەوری دەریاسپی نا؟ەڕاست چەندین تێچێنی تر لەناوچەکە كەخۆَیشی نازانیت چۆن لێی دەردەچێت ۰     

         
لەئەو هەنگاوانەی گیراوەتەبەر بۆئەوەی سنورێک بۆ تورکیا دابنرێت ورد ورد بیخەنەوە ناو سنورەکانی خۆی و دواتر بڕیار لە چارەنووسی بدەن.ئەوهێزانەی سەنگەریان لە هەزموون گەرای تورکیا گرتوە یەکێتی ئەوروپا ٫ئەمریکا٫ ڕوسیا٫وڵاتە عەرەبیەکان جگە لەقەتەر٫ هەروەها ئیسرائیل٫یۆنان٫قوبرس٫ هێزەکانی سوپای دیموکرات۰

لەلایەک بەرەدەوام  یۆنان قوبرس ئیسرائیل لەهەوڵی پرۆژەی هاوبەشن بەتایبەت ئابوری بەتایبتی تر گاز لەئاوەکانی دەریای سپی ناوەڕاست بوئەوەی لەڕووی ئابوری یەوە تورکیا لاواز بکەن ۰ 
                                                     
لەلایەکی ترەوە روسیا ئاسمان و ڕۆڵێۆی گەورەی لەسوریا هەیە لەسنورەکانی نێوان روزئاوای کوردستان و تورکیا هێزی هاوبەشی هەیە لەگەڵ تورکیاو ناهێڵێت هەنکاوی داگیرکاری بنێت والە قامشلو کەپایتەختی ڕۆژئاوای کوردستانە گەورەترین فڕوکەخانەی سەربازی دەکاتەوە ڕوسیا و بەری لەهەزمونی تورکیا گرتوە۰                                    
هەروەهای ئەمەریکاش لەڕوژئاوای کوردستانە و دەستی بەسەر چاڵەنەوتیەکانداگرتوەو هێزی وەڵامدەرەوەی خێرای بردوەو بەردەوامش هاوکاری سەربازی بو ڕوژئاوای کوردستان دەبات۰و گرێبەستی نەوت وگازی لەگەڵ  ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان واژۆکرد ئەمە سنوری بو فراوان خوازی تورکیا داناوە.

تورکیا لەهەوڵەکانی کەلەڕێکەی هێزە ئیخوانە عەرەبەکانە وە  دای سەرکەوتوونەبوو وائێستا لەلیبیا تێچێنی سەربازی کرد هەم لەناوخوی خوی توشی رووبەررو بوەوەو هەم وڵاتانی عەرەب و ئەوروپیەکان کە گونکرەی بەرلینیان ئەنجامدا بوئەوەی سنورێک دابنرێت بو جەنگی لیبیا کەتادێت هێزە دژەکانی تورکیا لە بەرەوپێشەوەچونن لەسەر زەوی و تەنانەت شوێنە گرنکەکان وەکە بەندەرەکانی نەوت۰

تورکیا هەوڵی کردنەوەی چەند کنسوڵخانەیەکە لەعێراق لەموسڵ وکەرکوک و بەسرە و نەجەف بەمەبەستی زیادکردنی هەژموونی خوی لەعێراق و سود وەرکرتن لەم دۆخە ئاڵوزەی عێراق بەڵام بەدڵنیایی لەعێراقیش توشی هەمان چارەنووسی شوێنەکانی تر دەبێتەوە چونکە ئەمە گورەپانی هەزموونی ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانیەتی و ئێران و چینیش شەڕیانە لەسەری ئیتر چۆن جێگەی تورکیا دەبێتەوە.                         

ئەم هەنگاوانەی تورکیا دەیسەلمێنیت کە هەمووهەوڵەکانی کەدەیدات لەناوەو دەرەوەی سنورەکانی پەرچەکردارن نەک ستراتیژ کەبەمشێوەی لای خوارەوەیە
                              
 یەکەم ـــ  ئەردۆغان لەدوای روداوەكانی گرتنەوەی کەرکوک لەلایەن عێراقەوە لەكۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ فراكسیونە كەی خۆی لەپەرلەمانی توركیا وتی ئەم  روداوانە  كوێرانە نی یە و پلان بۆ داریژراوەو  لەمەدای نزیك ودوردا روبەروی توركیا دەبیتەوەو  توركیا هەڵدەوەشیتەوە وەكو چون لەكوتایی جەنگی جیهانی یەكەم هەلوەشایەوە.

دووەم ـــ  ئەردۆغان دوێنی هەینی ڕێکەوتی 4.9.2020  لەیادی سەدو یەک ساڵەی کۆنگرەی سیواسی  حزبی سەربەحۆی نیشتمانی ۆەلەساڵی ١٩١٩ بەسترابوو ،ئەردۆغان ناڕاستەوخۆ ئەوە ئاشکرا دەکات کە پلانێک لەپشت پەردەوە هەیە بۆ هەڵوەشانەوەی تورکیا و دەبەشکردن و خستنە ژێر ئینتیداب و چاودێریەوە کەدەڵێت گەلی تورکیا ڕازای نابێت بە دابەشکردن و هەڵوەشانەوەو خستۆە ژێر ئینتیداب وچڵودێری یەوە هەروەها دەڵێت ئاڵاو سەروەری و ئاسایشی تورکیا لەبەردەم مەترسیدایە ،ئەم دەرڕینانەی ئەردۆگان نیشانە ئەوەیە کەدەزانێت لەئایندە تورکیا ڕووبەڕووی چی دەبێتەوە.

سێ یەم ـــ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە توێژینەوە یەکیان دا لەساڵی ٢٠٠٣ دا کە عێراقیان داکیرکرد  لەوتوێژینەوەدا دێتەسەر کەرکوک باسی چۆنێتی گەڕانەوەی کەرکوک دەکات بۆ سەرهەرێمی کوردستان و دەڵێت نابێت کوردەکان داوای گەڕانەوەی کەرکوک بکەن تا ئەوکاتەی تورکیا و ئێران دەکەون بەلایەکدا و وەک پێک هاتەی ئێستایان نامێننەوە. 

لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها ئێران و تورکیایە هەژموونگەران و ئارەزووی داگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان هەیەو دەتوانن دووژمنەکانی ڕۆژئاو ئیسرائیل بهێنە ئەم ناوچەو بەرژەوەندی ئیسرائیل و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان بخەنە مەترسی یەوە و مانەوەو بەردەوامی ئەم دوو دەوڵەتە جێگەی مەترسی و نائارامین بۆ ئیسرائیل و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بەبەڵگەی ئە،ەی ئێستا تورکیا لەململانێ یەکی گەورەدایە لەگەڵ کومەڵێک دەوڵەتی ئەوروپی وعەرەبی و ئیسرائیل هەموویان هاوپەیمانی ئەمریکان.

چوارەم ـــ مونتەدای ئابوری ڕۆژهەڵاتی ناوین کەپێک دێت لە وڵاتانی دەورووبەری دەریای سپی ناوەڕاست جگە لەتورۆیا ئەمانجی ئەوەیە خۆیان ببنە جێگرە،ەی تورکیا بۆهەناردەکردنی نەوت وگاز بۆ ئەورووپا و شکست پێهێنانی تورکیاو لێسەندنەوەی ئەوپێگەی کەهەیەتی. 

ئەم هەوڵانەی ئیستای توركیا بو دەرەوەی سنورەکانی هەرلەهەرێمی کوردستان ،سوریا،ئا،ەکانی دەریای سپی ناوەڕاست ،لیبیا  پەرجەکردارەو دەیەوێت شەڕ درەنگتر بکاتە ناو تورکیا بەلام  دلنیام  ئەنجامی نابێت چونکە تورکیا دەستی کەشفەو لەهەرچوارلاوە  بەچاوی دوژمن تەماشای دەکەن و حساباتی وردیان بۆکردوە٫تەنانەت ڕوسیا لەهەڕەشەیەکی دا وتی  لەچلەی زستان ڕەقت دەکەمەوەو بۆری غازت لێدەگرمەوە۰   

هەوڵەکانی فەڕەنسا وسەردانەکانی سەرۆک و وەزیرەکانی بۆناوچەکە و مانۆڕە سەربازیەکانی فەڕەنسا و ئەمەریکا لەگەڵ یۆنان و قوبرس و سەردانی عێراق ،ڕێک کەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات ماناومەغزای تایبەتی خۆی هەیە.

ماوەتەوە سەر کورد بەگشتی و باشوری کوردستان بەتایبەتی بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی و نەوت و غازە کەمانەوە  بەردەوام بەشێکین لە ململانێکان و دەبێت بەوریایی یەوە حساباتی ورد بوهەموو لایەنە بە گژهاتوەکان  بکەین و خومان بگونجێنین چونکە بەتەنها ناتوانین ڕوبەڕوی هیچ یەکێک لەوهێزانەبینەوەو هێلکەکان نەخەینە یەک سەبەتەوە و باڵانس ڕابگرین بەپێی توانا سود لەململانێکان وەرگرین بوبەرژەوەندی نەتەوەکەمان دۆست ودوزمن تێکەڵاونەکەین۰چونکە ئەم ململانێیانە بوسەپاندنی هەژمونە لەم ناوچەو ئێمەش بەشێکین  وەدەبێت بزانین کێ لە بەرژەوەندی نەتەوە کەمانە 



ئه‌م بابه‌ته 433 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر