لەپێناوی هەڵسەنگاندنی ورد و بابەتییانەی دەرفەت و مەترسییەكانی سەردەمی كازمی لەسەر كورد، ناوەندی چاوی كورد بەئەركی ئەكادیمی خۆی زانی بەبەشداری ژمارەیەكی باش لەمامۆستایانی زانكۆ لەپسپۆڕییە جیاوازەكان و میدیاكارانی سەنگین وخاوەن ڕای كوردستان، كوراسەیەكی زانستی لەو بارەیەوە ئامادەو بڵاو بكاتەوە.
هیچ كەس ناتوانێ نكولی لەوە بكات كە ئەم
ماوەیە ئەدایەكی جیاواز هەیە. زۆرن ئەوانەیبەشێوازی جۆراو جۆر قسە لەسەر
سەردەمی كازمی دەكەن، بەتایبەت لەكوردستان میدیایەكی گەورەو سۆسیالمیدیایەكی
فراوان خراوەتە كار بۆ ماركێتین كردن بۆ سەردەمی كازمی، گوایە دەتوانێت تەواوی
كێشەكانی كوردستان سفر بكاتەوە. هەندێكیش بەڕەش بینییەوە لێی دەڕوانن و پێیان وایە
كازمی ناتوانێت هیچ هەنگاوێك بەرەو چارەسەر بنێت.
ئەوەی گرنگە لێرەدا دیدی بابەتییانە بۆ
سەردەمی كازمی چییە؟ ئایا لەڕوویەكی بابەتیی ڕووتەوە، كازمی لەگەڵ كورد چۆن
بەرخورد دەكات؟ ئەی كورد پێویستە چۆن لەم سەردەمەدا مامەڵە بكات؟ ئایا پێویست
دەكات هەموو هێلكەكانی خۆی بخاتە سەبەتەكەی كازمییەوە؟ نیاز و پرۆژەكانی كازمی
چین؟ ئەی بەربەست و لەمپەرەكانی بەدەمی كامانەن؟.
ناوەندی چاوی كورد بەئەركی ئەكادیمی خۆی
دەزانێت هەرجارە و سەبارەت بەجومگەیەكی سیاسەت و حوكم و ئیدارە لەكوردستان،
سەبارەت بەو كەیسانەی دێنە بەردەم بڕیاردەری سیاسی كورد، دیدی ئەكادیمی خۆی
لەچوارچێوەی كوراسەیەكدا پێشكەش بكات.
ئەوەش بە هاوبەشی و بەشداری بژاردەیەك لە
ئەكادمیست و میدیاكارانی دیار و خاوەن سەنگی كوردستان.
كوراسەی "كورد و كازمی" سەرەتای
ڕێگایەكی درێژە بۆ هەڵسەنگاندنی بابەتییانەی پرس و پرۆسە جۆراوجۆرەكان. هەوڵ
دەدەین لەداهاتوودا بەشداری كارامان هەبێت لە وتوێژ سەبارەت بەئایندەی سیاسەت و
بەڕێوەبردن لە هەرێمی كوردستاندا.
بەشدارانیئەم كوراسەیە بریتین لە بەڕێزان: " دكتۆر شوان وەتمان، دڵشاد
عەبدولڕەحمان، دكتۆرە نەزاكەت حسێن، عەتا قەرەداغی، تەنیا كوردی، ئاسۆ عەبدولەتیف،
سوپا سەلام، حەسەن شێخانی، دێكان عەلی" .
لێرەدا وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ بەشداری
كردنی ئەم ئەقڵە ئەكادیمی و قەڵەمە بەبڕشتانە، سوپاسی زۆری ستافی
سەرپەرشتیاری كوراسە پێشكەشی بەرێز"
دكتۆر فەلاح مستەفا سدیق" كە بەلێبڕاوی و دڵسۆزییەوە، ئەركی وەرگێڕانی كوراسەكەی بۆ زمانی عەرەبی لەئەستۆ گرت.