چاوی كورد لە هەوڵ و چالاكی بەردەوامدایە بۆ پێناسەكردنی خۆی و دروستكردنی پەیوەندی ڕۆشنبیری لەگەڵ هەموو ناوەندە ڕۆشنبیرییە كاریگەرەكاندا.
ئێوارەی ڕۆژی 3/10/2020 بەمەبەستی
تاوتوێكردنی كۆمەڵێك پرسی ڕۆشنبیری، ستافی "چاوی كورد" سەردانی ئۆفیسی دەزگای
ڕۆشنگەری چاودێری كرد.
لەدیدارەكەدا بەوردی لەلایەن سەرۆكی ناوەندی
چاوی كوردەوە تیشك خرایە سەر هەنگاو و كاروچالاكی و بەرنامەكانی چاوی كورد.هاوكات باسی ئەو ڕێگرییانەش كرا كە دێنە ڕێگەی چاوی كورد!.
لەبەشێكی تری دیدارەكەدا بەرهەمە چاپكراوەكانی چاوی كورد كەبریتی بوون لە: 1-كتێبی دەوڵەتی یەهود. لەنوسینی تیۆدرۆ هرتزل، وەرگێڕانی مەشخەڵ كەوڵۆسی.
2-سیستەمی حوكمڕانی لەچین، لەنوسینی سەرۆككۆماری چینی میللی بەڕێ "شی. زی. پینگ" وەرگێڕانی لیژنەیەك لەچاوی كورد.
3-كوراسەی " كورد لەسەردەمی كازمیدا" ئامادەكردنی ستافێكی تایبەت لەچاوی كورد.
4- كوراسەی "ڕاپۆرتی وێنەیی چالاكییەكانی چاوی كورد"
پێشكەشی "مەلا بەختیار" ڕۆشنبیر و
سیاسەتمەداركرد.
لەلای خۆیەوە "مەلا بەختیار" وێڕای
بەخێرهێنانی ستافی چاوی كورد، هەنگاوەكانی ناوەندی چاوی كوردی بەگرنگ و پڕبایەخ
وەسف كرد، بەتایبەت دروستكردنی هەماهەنگی لەنێوان ڕۆشنبیرانی كورد و گەلانی
ڕۆژهەڵاتی جیهان كە بەردەوام چاوی كورد كاری لەسەر كردووە، مەلا بەختیار ئەو
هەنگاوانەی بە: گرنگ و نوێ، وەسف كرد.
هاوكات مەلا بەختیار نوسخەی كتێبەكەی خۆی" لەبری بیرەوەری" بە ئەندامانی ستافەكە و كتێبخانەی چاوی كورد بەخشی، داوایشی لەسەر
سەرپەرشتیاری گشتی دەزگای ڕۆشنبیری چاودێركرد، كە بۆ لەمەودوا هەماهەنگی تەواوی
"ناوەندی چاوی كورد" بكەن و هەرسێ دەزگای "پلاتفۆرمی دابڕان،
دەزگای ڕۆشنبیری چاودێر، بنكەی ئەدەبی گەلاوێژ" مامەڵەی تەواو و فەرمی و
هاوكاری جدی لەگەڵ چاوی كورد بكەن.
گەلەری وێنەكان
