ناوەندی چاوی كورد لەدرێژەی كاروچالاكییەكانیدا، فراوانترین گفتوگۆ لەبارەی دۆخی عێراقەوە ساز دەكات.
لەدرێژەی كاروچالاكییە بەردەوامەكانیدا
"ناوەندی چاوی كورد بۆ پەرەپێدانی سیاسیی" یەكەمین و بەرفراوانترین
گفتوگۆی زانستی سەبارەت بە دۆخی عێراق سازكرد، لەدیبەیتەكەدا لەهەموو ڕووەكانەوە
ڕەوشی عێراق هەڵسەنگێندرا.
لەماوەكانی ڕابردوودا پرۆسەی سیاسی عێراق،
بەتایبەتی لەو گۆشەیەوە كەپەیوەندی بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە، دووچاری هەڵكشان و
داكشانی زۆر هات.
هاتنی كازمی بۆنێو مەشهەدەكە بەو جۆرەی كە
بینرا، بەلێشاوێك لە بانگەشە و چاوەڕوانییەوە، وایكرد تەمومژێكی چڕ بكەوێتە سەر
لایەنی شیكاری دۆسیەكان، بەجۆرێك چاودێران
بەئەستەم بتوانن سەرەداوی جوڵاندنی دۆسیەكانی بدۆزنەوە.
لەم سۆنگەیەوە "چاوی كورد" بەئەركیخۆی زانی، گفتوگۆیەكی بەرفراوان ساز بدات
و تیایدا دۆسیەكان بە شێوازی ئەكادیمی یەكاڵا بكرێنەوە.
ڕۆژی 7/10/2020 گفتوگۆیەكی فراوان لەژێر ناونیشانی " دۆخی
عێراق، فشارەكانی سەركازمی، كاریگەرییەكانیان لەسەر هەرێمی كوردستان"
بەبەشداری دەیان سیاسەتمەدار و پسپۆڕ و مامۆستای زانكۆ، لەهۆڵی سیمینارەكانی هۆتیڵ
"ڕامادا" بەڕێوەچوو.
لەبەر گرنگی ئەو گفتوگۆیە، سایتی فەرمی چاوی
كورد، تەواوی دیدارەكە بڵاو دەكاتەوە.
وێنەكان



ڤیدیۆ