ئەڵمانیا

PM:05:04:12/09/2018
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا-دەوڵەتەکان


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد


ناوی فەرمی: کۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانیا.

پایتەخت: بەرلین.

زمان: ئەڵمانی(فەرمی)یە، چەن زمانێکی تریشی تیایە وەک سربی، دانیمارکی، ڕۆمنی، فەریزی، جگە لە زمانی کۆچبەران وەک کوردی، تورکی، بەلکانی، ڕوسی.

سیستەمی سیاسیى: کۆماری فیدڕاڵی.

بەرواری سەربەخۆبوون(ڕۆژی نیشتمانی): ٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٠ بەرواری یەکگرتنەوەی ئەڵمانیای ڕۆژئاوا و ڕۆژھەڵات.

دراو: یۆرۆ.

جوگرافیا

شوێن: دەکەوێتە ناوەڕاستی کیشوەری ئەوروپا، سنورەکانی لە باکور دەریایی باکور، دانیمارک، دەریایی بە لتیک، لەڕۆژھەڵاتەوە پۆڵەندا، تیشیکیا، نەمسا، لەباشور نەمسا وسویسرا، لە ڕۆژئاواوە فەرەنسا ولۆکسمبۆرگ وبەلجیکا و ھۆڵەندا.

ڕووبەر: ٣٥٧.٠٢٢ کیلۆمەتر چوارگۆشەيه‌.

داھاتی سروشتی: خەڵوز، گازی سروشتی، ئاسن، نیکڵ، یۆرانیۆم، پۆتاسیۆم، خوێ، تەختە، زەوی کشتوکاڵی.

کەشوھەوا: مامناوەند و سارد و تەماوییە لە زۆربەی ڕۆژەکانی ساڵدا.

 

دانیشتوان

ژمارە: ٨٠.٩٩٦.٦٨٥ کەس (مەزەندەکراوی تەموزی ٢٠١٤).

ڕێژەی گەشە:  سالب ٠.١٨% (مەزەندەکراو ٢٠١٤).

دابەشبونی نەژادی: ٨٠% ئەڵمان، ٣.٧% تورک، ١٦.٣% ئەوانی ديكه‌ وەک یۆنانی، کورد، ئیتاڵی، پۆڵەندی، ڕوسی، کرواتی، ئیسپانی.

ئایین: ٣٤% مەسیحی پرۆستانتی، ٣٤% مەسیحی کاسۆلیکی، ٣.٧% موسوڵمان، ٢٨.٣ھیچ ئایینێکیان نییە یان جیانەکراونەتەوە.

 

ئابوری

کۆی گشتی داھاتی ناوخۆ: ٣.٥٩٣ تریلیۆن دۆلار.

ڕێژەی گەشە: ٠.٥%.

ڕێژەی بێکاری: ٥.٣%.

ڕێژەی ھەڵئاوسان: ١.٦%.

قەرزی دەرەکی: ٥.٧١٧ تریلیۆن دۆلار.

گرنگترین بەرھەم: ئاسن وپۆڵا، خەڵوز، کەرەستەی کیمیایی، ئامێر، ئۆتۆمبێل، ھۆکارەکانی گواستنەوە، ئامێرە ئەلکترۆنییەکان، دروستکردنی کەشتی، ڕستن وچنین، پەتاتە، دانەوێڵە.

 

پێدراوە ئابورییەکان تایبەت بەساڵی ٢٠١٣.

 

 

 

 



ئه‌م بابه‌ته 439 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر