میسر

PM:03:50:13/09/2018
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا-دەوڵەتەکان


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد


ناوی فەرمی: کۆماری عەرەبی میسر.

کورتکراوەی ناو: میسر.

پایتەخت: قاھیرە.

زمان:عەرەبی (فەرمی)یە.

سیستەمی سیاسیى: کۆماریى.

بەرواری سەربەخۆبون (ڕۆژی نیشتمانی): ٢٣ی تەموزی ١٩٥٢ بەرواری شۆڕشی ئەفسەرەکانی ئازادیخواز.

دراو: جونەیھیی میسری.

 

جوگرافیا

شوێن: دەکەوێتە باکوری ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئەفریقا، نیمچە دورگەی سینا له‌ کیشوەری ئاسیا ئەگرێتەخۆی، سنورەکانی لە باکورەوە دەریایی سپی ناوەڕاست، لە  ڕۆژئاواوە لیبیا ، لە باشورەوە سۆدان، لە ڕۆژھەڵاتەوە دەریایی سوور، ئیسرائیل، کەرتی غەزە.

ڕووبەر:١.٠٠١.٤٥٠ کیلۆمەترچوارگۆشەیە.

داھاتی سروشتی: پەترۆڵ، گاز، کەرەستەی خاوی ئاسن، فۆسفات، مەنگەنیز، قوڕقۆشم، گەچ.

کەشوھەوا: بیابانی یە لە زۆربەی ناوچەکان، ھاوینی گەرم وشکە زستانی جێگیرە.

 

دانیشتوان

ژمارە: ٨٦.٨٩٥.٠٩٩ کەس (مەزەندەکراوی تەموزی ٢٠١٤).

ڕێژەی گەشە: ١.٨٤% (مەزەندەکراو ٢٠١٤).

دابەشبونی نەژادی: ٩٩.٦% میسرین، ٠.٤% ئەوانی ديكه‌.

ئایین: ٩٠% موسوڵمان، ١٠% قيبتین.

 

ئابوری

کۆی گشتی داھاتی ساڵانە: ٢٦٢ ملیار دۆلار.

داھاتی ساڵانەی تاک: ٦٦٠٠ دۆلار.

ڕێژەی گەشە: ١.٨%.

ڕێژەی بێکاری: ١٣.٤%.

ڕێژەی ھەڵئاوسان: ٩%.

قەرزی دەرەکی: ٤٨.٧٦ ملیاردۆلار.

گرنگترین بەرھەم: لۆکە، ڕستن وچنین، گەشتوگوزار، کەرەستە ی کیمیایی، برنج، گەنمەشامی، گەنم، میوە، سەوزەوات.

 

پێدراوە ئابورییەکان تایبەت بەساڵی ٢٠١٣.

 



ئه‌م بابه‌ته 464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر