بەغدا سڵناكاتەوە لە بۆردومانكردن وخاپوركردنی هەولێر

خواستی دەستەڵاتدارانی بەغدا ئەوەیە كوردستان بگەڕێتەوە بۆ ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی پێشوو، تەنانەت خوازیارن بیگەڕێننەوە بۆ سەردەمی بەرد. نە موچە بە فەرمانبەرانی كوردستان ڕەوا دەبینن و، نە هیچ هاندانێك.عێراقییەكان هیچ ڕێككەوتنێكی دادپەروەرانە لەگەڵ كوردستان قبوڵ ناكەن".
PM:11:43:23/11/2020
دۆسیە: کورد لە چاوی ئەواندا
دكتۆر "بیلال غازی قرعان" نوسەری دیاری ئەردەنی، دەنوسێت: " ئەمڕۆ كوردستان بە سەختترین ڕۆژەكانی خۆیدا تێدەپەڕێت لە بوارەكانی دارایی و ئابوری، پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەغدا".

د. بیلال غازی ئەلقرعان
نوسەر و چاودێری سیاسی


هەروەها دەنوسێت: " ڕۆژانە گورزی سیاسی و ئابوری لە هەرێمی كوردستان دەدرێت، ئەگەر ناوەند تواناو دەستەڵاتی هەبێت، فڕۆكەكانی دەنێرێت و قوڵایی مەدەنی هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكات، یەك چركە ناوەستێت و هەولێر وێران دەكات، بۆ ئەو قسەیەش بەڵگەی زۆر هەن".

خواستی دەستەڵاتدارانی بەغدا ئەوەیە كوردستان بگەڕێتەوە بۆ ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی پێشوو، تەنانەت خوازیارن بیگەڕێننەوە بۆ سەردەمی بەرد. نە موچە بە فەرمانبەرانی كوردستان ڕەوا دەبینن و، نە هیچ هاندانێك.عێراقییەكان هیچ ڕێككەوتنێكی دادپەروەرانە لەگەڵ كوردستان قبوڵ ناكەن".

دكتۆر بیلال هەروەها دەنوسێت: " هەر كوردێك بگریت لەناخی خۆیەوە دەپرسێت، چی دەبێت ئەگەر هەرێم بیر بكاتەوە لە دروستكردنی پەیوەندی ئابوری لەگەڵ ئیسرائیدا، لەو حاڵەتەدا عەرەبەكان چ هەڵوێستێكیان دەبێت بەرانبەر بە كورد؟.. بەتایبەتی چەند كارەكتەرێكی توێژە سیاسییەكەی عێراق بەم دواییانە سەردانی تەلئەبیبیان كرد، كەناڵی پەیوەندییان لەگەڵیدا كردەوە".

ئەو توێژە سیاسییە، عێراقییان لەوڵاتێكی عەرەبییەوە، گۆڕی بۆ پارێزگایەكی فارسی، ڕێك وەك ئەوەی توێژە سیاسییەكەی باكوری سوریا كردیان، ناوچەكەیان بەتەواوی كردە توركی، ئاڵا و پارە و پرۆگرامی خوێندن توركییە! لەم بارەدا كەباسكرا، ئایا ئەگەر هەرێم لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندی هەبێت، قەوانە كۆنەكەی كرێگرتەیی و بەكرێگیراوییان بەرانبەر لێنادرێتەوە؟ ئامانجی ئەو قەوانەیەش تەنها ئەوەیە كوردەكان لەژێر چنگاڵ و قامچییەكەی بەغدا بمێننەوە!.

لەگەڵ زیاتر بوونی ژمارەی ئەو وڵاتە عەرەبییانەی كە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەكەنەوە، هەروەها لەپاش ئەوەی عێراق خرایە سەر پارێزگاكانی ئێران، ڕۆژئاوای فوراتیش وەك ویلایەتێكی توركیای لێهات..

ئایا هەرێم كە هیچ سنورێكی لەگەڵ ئیسرائیل نیە، بۆی هەیە بیر لەوە بكاتەوە كە هەرجۆرێك لەجۆرەكانی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دروست بكات؟ هەروەك ئەو پەیوەندییەی كە عەرەب بە ئیسرائیل و توركیاوە هەیانە؟ یان تەنهاغیرەتی عەرەب لەدژی هەبوونی كورد ومافەكانییەتی و هیچی تر!.

ئەم نوسینە پاشماوەی دەبێت...

بۆ خوێندنەوەی وتەكانی دكتۆر بیلال لێرەدا كرتە بكە..



ئه‌م بابه‌ته 1454 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر