هه‌رێمی كوردستان دراوسێی ئێرانه و دۆستی ئه‌مریكایه. ئێران نهگۆرێكه بۆ كورد، ئه‌مریكا و ئه‌وروپا بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگیهكهیان له چه‌مكی (بازاڕ) دایه.
سه‌راپا كتێبه‌كه باس له پیلانه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌كات له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ساڵی (1953) ه‌وه كه به‌ریتانیاو سی ئای ئه‌ی به ئاشكرا سابونیان خسته ژێر پێی موحه‌مه‌د موسه‌ده‌ق له ئێران "كه به‌هه‌ڵبژاردن هاتبوه سه‌ر حوكم" و كوده‌تایان بهسهرداكرد، كوده‌تا له میسر، له سوریا، له عێراق، هه‌وڵی كوده‌تا له ئه‌رده‌ن،،، ئه‌م كتێبه هه‌وڵێكه هاوشێوه‌كانی مه‌گه‌ر له چل ساڵ دوای خۆیدا كه‌وتبنه به‌رباس وه‌ك ڕاپۆرته‌كانی ئه‌مدواییه‌ی "ویكلیكس" ی " ئیدوارد سنودن" و كتێبی "دانپیادانهكانی چه‌ته‌یه‌كی ئابوریی- Confessions of an Economic Hit Man كه نوسه‌ر جون بركنز- John Perkins خۆی یه‌كێك بوه له چه‌ته‌كانی ئابوریی نێوده‌وڵه‌تی له بانكی نێوده‌وڵه‌تی و فیدراڵی دا پایه به‌رز بوه.
له به‌رایی كتێبه‌كه‌دا، كورته‌ی وانه‌یه‌كی زه‌كه‌ریا محی ا‌لدین " جێگیری جه‌مال عه‌بدولناسر-1965"هه‌یه. تیایدا لایوایه " دواجار ئه‌بێت هه‌موو یاریزانه‌كان پارێزگاری له یاریگاكه بكه‌ن "مه‌به‌ستی له سیسته‌می نێوچه‌یی و جیهانی یه" چونكه تێكچونی چوارچێوه‌ی یاریگاكه یه‌كسانه به جه‌نگێكی كاولكه‌ر... مه‌رجی سه‌ره‌كی بردنه‌وه‌ی یاریزانه‌كان (نه‌ته‌وه‌كان) ئه‌وه‌یه ئه‌ندام بن له تیپه‌كه، چونكه كه له یاریگاكه كرانه ده‌ره‌وه ئیتر چانسی مانه‌وه‌ش نامێنێ چ جای بردنه‌وه. بۆیه مه‌رجی دووه‌م ئه‌وه‌یه پارێزگاری له یاریگاكه بكه‌ن، چۆن؟. له ڕێگه‌ی "مناوه‌ره" كردنه‌وه، له‌كوێدا هێرش هه‌یه‌و له كوێدا پاشه‌كشه‌و خۆ مات دان ئه‌مه ئه‌بێته بابه‌تی ئاسایی بۆ سیاسه‌تكردن له پێناو مانه‌وه‌و چونه پێشه‌وه‌دا.
گۆبڵاند، ئه‌م ته‌ونه‌ی به ڕووداوه‌كان و به‌ڵگه‌ی بڕواپێهێنه‌ر چنیوه، وه‌كو كۆمه‌ڵێك ئه‌ڵقه‌ی یه‌كله‌دوای یه‌ك ئه‌م زنجیره‌یان پێكهێناوه، بۆ نمونه: له 21ی شوباتی 1947 باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیا له واشنتۆن یاداشتێك له باره‌ی یۆنان و توركیا وه ئه‌داته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌مه‌ش وه‌ك سه‌ره‌تای پاشه‌كشه‌و كۆتایی ویسایه‌تی به‌ریتانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (ده‌ستاوده‌ستكردنی ئیمپریالیزم له به‌ریتانیاوه بۆ ئه‌مریكا) كه له‌ده‌یه‌ی دواتردا له ناوچه‌ی كه‌نداویش ههروائهكهن، هه‌ر سێ هه‌فته دواتر له 12ی ئازاری 1947 دا "پره‌نسیپی هاری ترومان" له ئه‌مریكا ڕاگه‌یه‌ندرا، تیایدا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی هه‌موو ئه‌وانه هه‌یه كه به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م ئهمریكاو بازاڕی ئه‌مریكی دا. ئینجا له‌هه‌مان ساڵدا له حوزه‌یرانی 1947 دا "پرۆژه‌ی مارشاڵ" ڕاگه‌یه‌ندرا، كه به‌ناوكی جیهانگیریی دێته هه‌ژماركردن. پاشان پرۆژه‌كان به كوڵێنراوی له چێشتخانه‌كه‌وه به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات هاتن، له ته‌مموزی 1947 دا هه‌ڵبژاردن له سوریاكراو، به‌دوایدا له 14ی ئایاری 1948 ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ڕاگه‌یه‌ندرا و، سه‌ره‌تای جه‌نگی عه‌ره‌ب-ئیسرائیل ده‌ستی پێكرد. له 30ی ئازاری 1949 حوسنی زه‌عیم له سوریا كوده‌تای كرد‌و، ئیتر كوده‌تا هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی و ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌نیه‌وه و بو به كه‌لتورێك...!. ئێستا ئه‌گه‌ر له مۆدێرنیستێك یان ڕۆشنبیرگهلێكی وڕ-بوی سه‌رده‌می ئامێر‌و ئامرازه‌كانی جیهانگیریی بپرسیت، ڕه‌نگه بلًێت ئه‌مانه تیۆری موئامهرات-Conspiracy Theory" و باوی ئه‌مانه نه‌ماوه، به‌ڵام ئایا له‌ماوه‌ی كه‌متر له دووساڵ دا ئه‌و چه‌ند ڕووداوه له خۆوه بون؟. ئایا " ڕووداو" چی یه‌و، بۆچی دێته بون؟.
ڕۆڵی خراپی ئیمپریالیزمی ئه‌مریكی - فه‌ڕه‌نسی- به‌ریتانی له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه بریتی یه له ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه، كه له‌كاتی هه‌ڵگیرسانی به‌هاری عه‌ره‌بی ساڵی (2011) دا " نوام چۆمسكی" ئه‌م دیارده‌ی ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی وه‌ك كاردانه‌وه بۆ ئیمپریالیزم ناوزه‌ند ئه‌كاو ناوی ئه‌نێت "چه‌كوش وه‌شاندن"، كه ئه‌و زلهێزانه نزیكه‌ی سه‌ت ساڵی ڕه‌به‌قه ده‌ستیان له هه‌ناوی خۆرهه‌ڵاتدایه و چه‌كوش ئه‌وه‌شێنن له‌م ناوچانه، هه‌ر له باشوری ئه‌فریكاو گامبیاو سیرالیۆن و كینیا‌و سودانه‌وه هه‌تا ئه‌گاته سوریا‌و لیبیا‌و ئه‌فغانستان و عێراق و لوبنان و یه‌مه‌ن و فه‌له‌ستین و...تادوایی ئیمپریالیزم یان ئه‌وه‌تا به زه‌بری هێزو پیلانگێریی هه‌واڵگیریی خه‌ریكی كوده‌تا و داگیركاریی ڕاسته‌وخۆ بوه، یان ئه‌وه‌تا خه‌ریكی دڵداری كردن بوه له‌گه‌ڵ دیكتاتۆره نهوتاوییهكانی ناوچه‌كه‌دا. ئه‌وه بۆیه كاردانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كوش وهشاندنانهی فه‌ڕه‌نسا له سوریا لێكه‌وته‌كه‌ی "شارل ئیبدۆ" یه له‌ناوجه‌رگه‌ی فه‌ڕه‌نساو، گواستنه‌وه‌ی توندوتیژییه بۆ ناوجه‌رگه‌ی خۆرئاوا.
دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ر به‌ته‌نها له ڕووی ئابوریی و نه‌وت و فرۆشتنی چه‌ك و بایه‌خی سیاسی و جیۆپۆڵه‌تیكی و شارستانیه‌وه گرنگ نه‌بوه بۆ خۆرئاواییه‌كان، به‌ڵكو له دوای (11ی سێپته‌مبه‌ری 2001) یشه‌وه بووه به نیعمه‌تێك بۆ میدیا‌و ناوه‌نده‌كانی بیركردنه‌وه‌ی جیهان، كه ئه‌گه‌ر " ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" نه‌مێنێت ئیتر " هه‌واڵی ڕۆژنامه‌وانی" نامێنێت!. كوردیش له‌م هه‌رده‌و ههڵهتانهدا به‌رده‌وام له‌وپه‌ڕی سه‌ركێشی دا بوه‌و، له‌به‌رده‌م سمێڵی دوژمنه‌كانی دا هه‌ڵپه‌ركێی كردووه، بێ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌م مه‌تبه‌خه سیاسی و ههواڵگیرییانه كردبێت...!
بۆ باسێكی ئاوه‌ها پرۆسه‌ی فۆرمه‌ڵه‌بونی چه‌مكه‌كان یان شێوازی هاتنی چه‌مك -Conceptualization" ئێجگار گرنگه، ئه‌و چه‌مكانه‌ش " هه‌واڵگیریی" كه به چڕی تێكه‌ڵ به ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی و سێكته‌ری دیبلۆماسی كراوه له جیهاندا، "جیۆپۆڵه‌تیك" كه نهگۆرٍێكی گرنگه و كاریگه‌ری شوێن و هه‌ڵكه‌وته‌یه به‌سه‌ر سیاسه‌ته‌وه، " بازاڕی ئابوری ئازاد-Free Economic Marketing" كه یه‌كێكه له ئارگیۆمێنته بنچینه‌ییه‌كانی لیبراڵیزم:
كورد‌و ئێران: دیارده‌ی قاسمی سولێمانی!
قاسمی سوله‌یمانی ته‌نها فیگهرێكه و هیچی تر، نه كه‌سی دووه‌می ئێران بوه‌و، نه سێهه‌م و نه چواره‌میش بوه. فیگه‌رێكی سه‌ربازیی -ئاینی كارای سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران بوه له عێراق و سوریا‌و لوبناندا. له وه زیاتر ته‌نها بۆ پڕوپاگه‌نده‌یه، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌یه بۆ ئهنهلایزكردن ئه‌وانه‌ن كه له مهتبهخهكهدا سهرقالًی پێچانه‌وه‌و سازكردنن. ئه‌و بایه‌خ پێدانه به "قاسم سوله‌یمانی" به‌تایبه‌ت دوو ساڵ پێش كوژرانی بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی ئه‌بێته كه‌سی یه‌كه‌می ئێران و ئه‌بێته سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێران، خۆی له‌خۆیدا ئاماده‌كردنی بو بۆئه‌وه‌ی به كوشت بدرێت (به پێی زانیارییه‌كان، وه به‌پێی ئه‌و فاكته مێژووییانه‌ی له كتێبی " لعبه الامم" دا هه‌یه). به‌مانایه‌كی تر ئێران به ئه‌نقه‌ست قاسمی سوله‌یمانی كردبو به ئه‌خته‌بوتی میدیای جیهانی و خستبوه به‌ر ناوه‌نده هه‌ستیاره‌كانی جیهان. ته‌نانه‌ت (15) ڕۆژ به‌ر له كوژرانی سوله‌یمانی " ئیسماعیل قائائی" جێگری ئه‌وكاتی سوله‌یمانی و سه‌رۆكی ئێستای فه‌یله‌قی قودس له ئه‌فغانستان بوه‌و، سه‌رقاڵی گه‌وره‌ترین كاره‌كانی ئێران بوه له ئه‌فغانستان. بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك ناوی ناوبراویان بیست بێت!. ئه‌م دیارده‌یه له زانستی كۆمیونیكهیشندا سه‌ر به " تیۆری ئاوێنه یان دانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی- Social Mirror Theory" كه ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن هه‌ژمون له سیناریۆكانیاندا ئهیخهنهكار، تیایدا خه‌ڵكی مه‌ترسیی و نۆرمه‌كانی خۆیان وا ئه‌ناسنه‌وه یان وا چاره‌سه‌ر ئه‌كه‌ن له رێگه‌ی دیدگا‌و وێنای تره‌وه نه‌ك وێنه ڕاستیه‌كه. وڵاتانی وه‌ك ئێران و ئه‌مریكا كه به‌رده‌وام له ململانێدان هه‌زاران سیناریۆی ئاماده‌كراو و نوسراو و بژارده‌ی ئاماده‌كراویان هه‌میشه ئاماده‌یه بۆ هه‌ر ڕووداوێك چۆن مامه‌ڵه بكه‌ن...
وه‌كو ئاكت، سوله‌یمانی بكهرو به‌ركاری كۆمه‌ڵێك دیارده‌ی پڕ له تونوتیژییه:
به بڕوای من ڕۆڵی هه‌ره خراپی سوله‌یمانی له لاوازكردنی ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت دا به‌رجه‌سته ئه‌بێت له ناوچه‌كه‌دا، بۆ نمونه: له یه‌مه‌ن ده‌وڵه‌تێكی له ناو ده‌وڵه‌تێكدا دروست كردبو له ڕێگه‌ی میلیشیاكانه‌وه كه هیچ ئه‌رزشێكیان بۆ سیسته‌مه‌كه دا نه ئه‌نا. له عێراق و سوریاش به‌هه‌مان شێواز. ئه‌م بابه‌ته‌ش له ڕووی تیۆرییه‌وه ڕۆحی ئه‌مریكا ئه‌كوژێ كه له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا ڕێبازی سیاسه‌تی ئه‌مریكی سه‌ر به تیۆری ریاڵیزم (Realism Theory)ه، كه جه‌وهه‌ری فیكره‌كه‌ی لای (هانس مۆرگینتاو-Hahs Morgenthau) باوكی دامه‌زرێنه‌ری قوتابخانه‌كه بریتی یه له سه‌نته‌ركردنی ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ها هه‌موو كاركردنێك له پێناو (هێز) دا بۆ ده‌وڵه‌ت و هه‌موو شتێك له‌پێناو سیاسه‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دا، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌بێت كاراكته‌ری ده‌وڵه‌ت به‌هێز بێت. لای ئه‌مانه "فه‌وزا" له سیسته‌می جیهانی دا زۆر باشه، چونكه شتێكی سروشتیه‌و هه‌موو ده‌وڵه‌تێك ململانێ ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هێزی خۆی به ده‌ست بهێنێت، له ئه‌نجامدا " سه‌قامگیریی" جیهانی بۆ هه‌موان دێته دی، چونكه هه‌موان هێزیان هه‌یه. ئێ به‌ڵام قاسمی سوله‌یمانی رۆڵی ده‌وڵه‌تی له عێراق و سوریا‌و لوبناندا سفركردبۆوه، ده‌وڵه‌ت نه‌ی ئه‌توانی له‌م ناوچانه ململانێ بكات بۆ به‌ده‌ستهێنانی هێزی سیاسی و سه‌ربازی و ئابوریی و دیبلۆماتی خۆی، بۆیه چوارچێوه‌ی یاریگاكه له ناوچه‌كه‌دا له ڕووخان نزیكبو بوه‌وه.
كورد له نێوان بازاڕ و جیۆپۆڵه‌تیكدا
هه‌رێمی كوردستان دراوسێی ئێرانه و دۆستی ئه‌مریكایه. ئێران نهگۆرێكه بۆ كورد، به واتایه‌كی تر خاكی كوردستان كۆپی په‌یستی كۆمپیوته‌ر نییه ببرێته ئه‌مریكای باكور، ئه‌مه‌ش حوكمی نه‌گۆڕی جیۆپۆڵهتیكه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا. ئه‌مریكا و ئه‌وروپا بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگیهكهیان له چه‌مكی (بازاڕ) دایه، هێشتا له دوای كۆتایی جه‌نگی سارده‌وه ئه‌و ململانێیه نه‌بڕاوه‌ته‌وه له ناو زانایاندا كه ئایا جیۆپۆڵه‌تیك گرنگه یان بازاڕ؟. بۆ ئه‌مه نمونه‌ی زۆر هه‌یه گرنگی هه‌ریه‌كه‌یان بسه‌لمێنێت، نمونه‌ی قه‌ته‌ر و ئیمارات نمونه‌ی بازاره، نمونه‌ی چین تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر نمونه‌ی كاریگه‌ری خێرای بازاڕی ئابورییه، بازاڕ و جیهانگیریی ئه‌گه‌ر برا نه‌بن ئه‌وه ئامۆزای یه‌كدین، یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بازاڕ ئه‌وه‌یه سنور ناناسێت، له‌وپه‌ڕی جیهانی مۆدێرنه‌وه بۆ ئه‌وپه‌ڕی جیهانی سێ بازاڕ كاری خۆی ئه‌كات، بۆ نا؟ ئه‌كرێت سهماكارو گۆرانیبێژی ئه‌مریكی " مادۆنا" له سودان بێت، دۆناڵد ترامپ كاراكته‌رێكه له بازاڕه‌وه هاتوه، گه‌وره‌ترین گۆڕانێكیش له ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا له ڕێگه‌ی (بازاڕ) ه‌وه له مێژووی ئه‌مریكادا كرابێت " ترامپ" كردویه‌تی؟. نمونه‌ی ئه‌وه‌ی ترامپ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له ڕێگه‌ی " تویته‌ر" ه‌وه ئاڕاسته ئه‌كات. ئه‌مه‌ش قۆناخ و مۆدێلێكی تازه‌یه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری بازاڕ ئه‌وه‌یه ئایدۆلۆژیا‌و ناسنامه ناناسێت، بۆ نمونه عێراق نه‌وت ئه‌فرۆشێ و دۆلار وه‌رئه‌گرێ، دۆلار و سوڕی دراو كاری به‌سه‌ر شیعه‌و سووننه‌و كورده‌وه نییه. به پوختیهكی بازارٍی ئابوریی ئه‌مریكی- ئه‌وروپی به‌های دۆلاری به‌لاوه گرنگتره له به‌های شیعی و سووننی و كورد، له‌وه‌ش وردتر مامه‌ڵه‌كردن به پرسی شیعه‌و سووننه‌و كورد له‌ناوچه‌كه‌دا به‌ستراوه به مامه‌ڵه‌ی "بازاڕ" و " به‌رژه‌وه‌ندی "بازاڕ" ه‌وه.
به پێچه‌وانه‌وه جیۆپۆڵه‌تیك سنوره، ناسنامه‌یه، دژی ئه‌وه‌یه كه "بازاڕ" و "جیهانگیریی" بێ ئه‌وه‌ی پرس بكه‌ن سنوره‌كان ئه‌بڕن و سنور ناناسن، پێی وایه گه‌لان له ڕێگه‌ی كاڵا‌و بازاڕ و برانده‌وه خۆیان نمایش ناكه‌ن، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی كه‌لتورو ناسنامه‌و ئایدۆلۆژیاوه جیاوازییه‌كانی خۆیانه‌وه خۆیان ده‌رئه‌خه‌ن و ئه‌ناسێنن. جیۆپۆڵه‌تیك پتر له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه ترادیشناڵهكاندا دێته‌وه یه‌ك. ئێران سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مێژووییه‌كی پێنج سه‌ت ساڵه‌ی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا هه‌یه " له‌سه‌رده‌می سه‌فه‌وییه‌كان و شا عه‌باسی یه‌كه‌مه‌وه به‌هێزترین په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئاوریشمیان هه‌بوه". له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا په‌یوه‌ندیه‌كی قووڵیان هه‌بوه. به‌ڵام به‌هه‌موو ته‌مه‌نی ئێران له زه‌مانی "شا" ه‌وه پێشوتریش قاجاره‌كان، ئێستاش ده‌سته‌ڵاتی مه‌لاو ئایه‌توڵاكان ته‌نانه‌ت یه‌ك دێڕیان له دژی وڵاتانی خۆرئاوا نییه، هیچ به‌ریه‌ككه‌وتنێكی فیكریی و ئایدۆلۆژیی ئه‌وتۆشیان نییه، ته‌نانه‌ت سوپای قودس كه قاسمی سوله‌یمانی (21) ساڵ فه‌رمانده‌ی بوه، بۆ یه‌ك ڕۆژیش له پێناو (قودس) دا تێ نهكۆشاوه، یه‌ك گولله‌یه‌كی بۆ "قودس" نه‌ته‌قاندوه. به‌ڵكو دوژمنی پله یه‌كی ئێران له ئه‌فغانستانه‌وه تا عێراق و سوریا‌و لوبنان و سعودییه ته‌نها سووننه و جه‌ماعه‌ت بوه‌و په‌لاماریان داون.