لەدرێژەی هەوڵەكانی بەرەوپێشەوە چوونی سایتی
فەرمی و سۆسیالمیدیای چاوی كورد، لەدوایەمین چالاكی ساڵی 2020ی ناوەندەكەماندا،
ڕۆژی 28/12/2020 لە هۆڵی سیمینارەكانی ئۆفیسی سەرەكی چاوی كورد، خولێكی پرۆفیشناڵ
بۆ ئاستی بەرز، سەبارەت بە دیزاین و گرافیك بۆ تیمی سایت و سۆسیالمیدیای چاوی كورد
بەڕێوەچوو.
خولەكە ماوەی زیاتر لە 4 كاتژمێری خایاند، تیایدا بە
شێوەیەكی پراكتیكی وانەكانی تایبەت بەدیزاین و گرافیك گوترانەوەو، پرسیار و سەرنجە
تازەكانی بوارەكە بەوردی یەكاڵاكرانەوە.
گەلەری وێنەكان


