بەوێنە، پانێلی دواخستنی پرۆسەی خوێندن و كاریگەرییەكانی
یەكەم پانێڵی ساڵی نوێی كاركردنی چاوی كورد، ئاوڕدانەوەیەكی جیدی بوو لە دۆسیەی خوێندنی ساڵ.. چارەنوسی ئەم ساڵی خوێندن چی دەبێت؟.
PM:07:35:09/01/2021
دۆسیە: پانێل
تاكو ئیستا پرۆسەی خوێندنی 2020-2021 دەستی پێنەكردووە، ئەوەش دەیان پرسیار و دڵەڕاوكێی لێكەوتۆتەوە. چاوی كورد بەوروژاندنی ئەم دۆسیەیە دەیەوێت بەشێوازێكی تر و بەهەگبەیەكی پڕ لە پێشنیارەوە نزیك ببێتەوە.
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
له درێژه‌ی كار و چالاكی و زنجیره پانێڵه‌كانی "ناوه‌ندی چاوی كورد" له ڕێكه‌وتی (9/1/2021) پانێڵێكی ئه‌نجامدا ده‌رباره‌ی "ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م په‌روه‌رده و، فێربوون له دواكه‌وتنی پرۆسه‌ی خوێندندا" به به‌شداری چه‌ندین مامۆستا و، شاره‌زای به ئه‌زموونی په‌روه‌ردا، كه تێیدا ئه‌م پرسیارانه و چه‌ند پرسێكی دیكه خرانه به‌رباس و گفتوگۆ؛
- ئه‌و كاریگه‌رییانه چین؟ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی فێرخواز و، تێگه‌یشتن و، فێربوونیدا له دره‌نگ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن؟
- به‌و كاته كه‌مه‌ی له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی خوێندندا هه‌یه؛ قوتابی و خوێندكار ده‌توانێت سوود مه‌ند بێت له پرۆسه‌ی فێربوون بێت و، په‌روه‌رده-یش وه‌ربگرێت.
- تا چه‌ند خوێندنی ئۆنلاین و ئه‌لیكترۆنی له‌لایه‌ن فێرخوازه‌وه پێشوازی لێكرا؟ له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا و نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی قوتابخانه‌كان، ئایا ده‌كرێت خوێندنی ئۆنلاین و ئه‌لیكترۆنی بخوێندرێت.
ئه‌مانه و، چه‌ند باسێكی دیكه كرانه ده‌ستپێك و ئامانجی پانێڵه‌كه و دواتر هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان تاوتوێی هه‌ریه‌ك له‌و پرسانه‌یان كرد، سه‌رنج و په‌یامی خۆیان خسته ڕوو. ناوه‌ندی چاوی كورد هه‌ر یه‌كێك له‌و پێشنیازانه به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت.
به‌ڕێزانی به‌شداربوو پێكهاتبوون له؛
1- د.مسته‌فا زه‌نگه‌نه
2- سه‌عید ئه‌حمه‌د
3- ئیبراهیم حاجی زه‌ڵمی
4- كنێر عه‌بدوڵڵا
5- عومه‌ر ساڵح
6- بابان جه‌عفه‌ر
7- ڕزگار حه‌سه‌ن
8- شڤان ڕه‌زا
9- محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین
10- عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د
11- ئاسۆ جه‌مال موختار.
گەلەری وێنەكان







ئه‌م بابه‌ته 73
جار خوێنراوهتهوه