ناوه‌ندی چاوی كورد؛ سه‌ردانی كۆنسوڵیهیی "ئه‌رمینیا"
ناوه‌ندی چاوی كورد؛ سه‌ردانی "ئارشاد" كۆنسوڵیهیی "ئه‌رمینیا" ی له پارێزگای هه‌ولێر كرد، به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌ركاربوونی به‌ڕێزیان وه‌ك كۆنوسڵییه.
PM:03:17:23/01/2021
دۆسیە: دیدارەکانی ناوەند
له سه‌ردانه‌كه‌دا گفتوگۆیه‌كی درێژ كرا؛ و تیشك خرایه سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان(گه‌لی ئه‌رمینیا و گه‌لی كورد) وه‌ك قوربانی جینۆساید و، بوونی مێژووییه‌كی هاوبه‌ش له‌و جه‌ور و سته‌مه‌ی له هه‌ردوو گه‌له‌كه كراوه.
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
ناوه‌ندی چاوی كورد؛ سه‌ردانی "ئارشاد" كۆنسوڵیهیی "ئه‌رمینیا" ی له پارێزگای هه‌ولێر كرد، به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌ركاربوونی به‌ڕێزیان وه‌ك كۆنوسڵییه.
له سه‌ردانه‌كه‌دا گفتوگۆیه‌كی درێژ كرا؛ ده‌رباره‌ی "ناوه‌ندی چاوی كورد" بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی و، ئه‌و سێكته‌ره جیاوازنهی ناوه‌ند كاری له‌سه‌ر ده‌كات له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه و كولتوورسازی كوردییه‌وه، دواتر تیشك خرایه سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان (گه‌لی ئه‌رمینیا و گه‌لی كورد) وه‌ك قوربانی جینۆساید و قه‌تڵ و عام كردنیان، بوونی مێژووییه‌كی هاوبه‌ش له‌و جه‌ور و سته‌مه‌ی له هه‌ردوو گه‌له‌كه كراوه و، ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه مێژوییهیی كورد ناوزه‌د و تاوانبار ده‌كرێت به به‌شداریكردنی له قه‌تڵ و عامی ئه‌رمه‌نه‌كان دواتر به‌ڕێز كۆنسوڵییه تێگه‌یشتنی دروستی خۆی ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌ڵه ئه‌و مێژووییه خسته‌ڕوو.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا؛ ئاماژه‌یدا به دواهه‌مین پێشهاته‌كان، جه‌نگی ئه‌م دواییه‌یی نێوان (ئه‌رمینیا-ئازه‌ربایجان) و ژماره‌ی قوربانیه‌كان، هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، دواتر به‌ڕێزیان به‌یاخه‌وه ڕوانییه ئه‌و كاره‌كانی ناوه‌ندی چاوی كورد له ڕابردوو و، پڕۆژه و كاره‌كانی بۆ داهاتوو، له كۆتایدا هاوكاری و پاڵپشتی خۆی بۆ كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی ده‌ربڕی، له پێناو باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی ناوه‌ندی چاوی كورد.
گەلەری وێنەکان
ئه‌م بابه‌ته 47
جار خوێنراوهتهوه