هه‌ڵمه‌تی ڕاگه‌یاندن له‌ڕووی گه‌شه‌كردنه‌وه به‌م قۆناغانه‌ی لای خواره‌وه‌دا تێده‌په‌رێت، كه به‌م شێوه‌یه ده‌یخه‌ینه‌ڕوو؛
"قۆناغی یه‌كه‌م؛ كاریگه‌ری سنووردار"
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌بواری كاریگه‌ری هه‌ڵمه‌تی ڕاگه‌یاندندا له‌لایه‌ن زانا و پسپۆڕانی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی كۆمهلاَیهتییهوه له زانكۆی كۆڵۆمبیای ئه‌مریكا به‌سه‌رپه‌رشتی زانا )لازارسفیڵد( لهسالاَنی چل و په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ئه‌نجامدرا، ده‌ركه‌وت، كاریگه‌ری هه‌ڵمه‌تی ڕاگه‌یاندن له‌و ماوه‌یه‌دا سنووردار بووه به‌شێوه‌یه‌ك ڕێژه‌كه‌ی زۆر كه‌متر بووه له‌وه‌ی كه مێدیاكانی ئه‌مریكا پێشبینیان ده‌كرد كه كاریگه‌ری به‌جێی بهێڵێت له‌سه‌ر بینه‌ران و بیسه‌ران، بهلاَم تاوه‌كو ئه‌مڕۆ توێژینه‌وه‌یه‌كی ورد نابینرێت كه هۆكاری لاوازی كاریگه‌ری هه‌ڵمه‌تی ڕاگه‌یاندن له‌و سه‌رده‌مه‌دا بخاته‌ڕوو. هه‌روه‌ك له‌و توێژینه‌وه سه‌ره‌تاییانه‌ی كه له‌سه‌ر كاریگه‌ری هه‌ڵمه‌تی ڕاگه‌یاندن ئه‌نجامدراوه، توێژینه‌وه‌یه‌كی "لازارسفیڵد" و هاوڕێكانێتی له‌ساڵی (1948) له‌پاش پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی "ئه‌مریكا" ساڵی (1940) به‌ڕێوه‌چوو، له ویلایه‌تی ئۆهایۆ (Ohio) ئه‌نجامیاندا كه تێیدا ده‌ركه‌وت ڕێژه‌یه‌كی كه‌می هاوولاَتیان به‌هۆی كاریگه‌ری هه‌ڵمه‌تی ڕاگه‌یاندنه‌وه له‌و ویلایه‌ته بیروڕایان گۆڕاوه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن له ناوچه‌كه نه‌یانتوانیوه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوولاَتیانهدا بكه‌ن كه پرۆسه‌ی ده‌نگدانیان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا به هه‌ند گرتبوو، به‌ڵكو زیاتر مێدیاكان له ویلایه‌تی ناوبراو له ڕێگه‌ی خاوه‌ن بڕیار و بیروڕاكانه‌وه كاریان ده‌كرده سه‌ر جه‌ماوه‌ر.
له‌ساڵی (1947) یشدا توێژینه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی شكتخواردنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی زانیاریی تایبه‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاریی هاوولاَتیان له‌سه‌ر چه‌ند كاروبارێكی گشتیی ئه‌نجامدرا، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی ده‌رخست به‌رپرسانی هه‌ڵمه‌ته‌كه به شێوه‌یه‌كی ساده و ئاسان نه‌یانتوانیوه پشت به شێوازی ڕاسته‌وخۆ بۆ بلاَوكردنهوهی زانیاری ببه‌ستن، له‌به‌رامبه‌ردا ژماریه‌ك فاكته‌ری ده‌روونییان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌كارهێناوه كه دواتر سه‌رنه‌كه‌وتن و په‌كخستنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی لێ كه‌وتۆته‌وه. یه‌كێكی تر له‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌م بواره‌دا ئه‌نجامدرا، توێژینه‌وه‌یه‌كی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی بۆ بلاَوكردنهوهی زانیاری له ڕیزی ژنان، بهسالاَچووان و هه‌ژاران دا له‌ژماره‌یه‌ك له ولاَت و ناوچه‌كانی جیهان ئه‌نجامدا تێیدا ئه‌ندامانی (2800) ڕێكخراو كاریان تێدا كرد و (60) هه‌زار په‌ڕه‌ی كاغه‌زی زانیاری تێدا به‌كارهات و (60) به‌رنامه‌ی فێركردنی هه‌فتانه له ژماره‌یه‌ك ڕادیۆوه پێشكه‌شكرا، ده‌ركه‌وت ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌ته‌كه ته‌نیا ڕێژه‌ی فێركردنی زانیاری (2%) به‌رزكردۆته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك پێش هه‌ڵمه‌ته‌كه ڕێژه‌كه (70%) بووه و پاش هه‌ڵمه‌ته‌كه بووه‌ته (72%) ،به‌مه‌ش توێژه‌ره‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ كاریگه‌ریان له پرۆسه‌كه‌دا نه‌بووه. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌دا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه و حاڵه‌تانه زانا كارت رایت (Cart Wright) چه‌ند داواكاری و پێشنیازێكی گهلاَڵه كرد، تاوه‌كو له‌كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕاگه‌یاندن و توێژینه‌وه‌ی بواری هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵمه‌ته‌كاندا ڕه‌چاوبكرێت و كاری پێبكرێت له‌وانه كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری (Information) و داتا (Data) له‌سه‌ر ئاراسته‌ی تێڕوانینی جه‌ماوه‌ر و خواست و داواكاریه‌كانیان له‌پێش ئه‌نجامدانی هه‌ر هه‌ڵمه‌تێكی ڕاگه‌یاندن، ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاده‌ی چالاكی هۆكانی ڕاگه‌یاندن و بایه‌خدان به ناوه‌رۆكی په‌یامه‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كان، هه‌ڵسه‌نگاندن و شیكاركردنیان له‌ڕێگه‌ی توێژینه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی په‌یامه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ڕاپرسی بۆ خوینه‌ر یان بیسه‌ر، یاخود بینه‌رانی مێدیاكان تاوه‌كو هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی گرفته‌كان بدۆزرێته‌وه و چاره‌سه‌ری ڕیشه‌ییان بۆ دابنرێت. هه‌روه‌ك ئه‌م زانایه بۆ یه‌كه‌م جار باسی له گرنگی و بایه‌خی په‌یوه‌ندی مه‌عریفه (Cognition)، پاڵنه‌ر (Motivation) و ڕه‌فتار (Behavior) له ڕوانگه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه كردووه تاوه‌كو پسپۆڕان و ڕاگه‌یاندكاران بایه‌خی پێ بده‌ن و په‌یڕه‌وی بكه‌ن.
"قۆناغی دووه‌م؛ سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵمه‌تی ڕاگه‌یاندن"
له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا تایبه‌ت به هۆكاره‌كانی شكتهێنانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕاگه‌یاندن ئه‌نجامدراوه، توانراوه له هه‌ڵمه‌ته‌كانی نوێی ڕاگه‌یاندندا تاڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنرێت، ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ئه‌گه‌ر پلان و ستراتیژیه‌كی ڕوون و ئاشكرا بۆ شێوازی كاركردنی هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردنی جه‌ماوه‌ری به‌تایبه‌تی له‌كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕاگه‌یاندن له‌دژی یان به ئاقاری خزمه‌تكردن به بابه‌ت و ته‌وه‌ره‌یه‌ك ئه‌نجامبدرێت، ده‌توانرێت سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكرێت، هه‌روه‌ك سه‌ره‌تا مندلسۆن (Mendelssohn) له‌میانه‌ی وتاره بلاَوكراوهكانیدا لهسالاَنی شه‌ست و حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ئاماژه‌ی پێكردووه، بهكلیلێك بۆ تێگه‌یشتن له هه‌ندێك له هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی زانیاری بلاَوكردنهوه داده‌نرێت. لێره‌دا ئاماژه به‌و خاڵ و ته‌وه‌رانه ده‌كه‌ین كه (مندلسۆن) كاری له‌سه‌ر كردووه وه‌ك ئه‌زموونێك له‌كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕاگه‌یاندندا، تاوه‌كو ببێته بنه‌مایه‌ك بۆ شێوازی كار و ستراتیژیه‌تی خودی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕاگه‌یاندن كه به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه؛
1- هه‌ڵسه‌نگاندنی شێوه‌ی به‌كارهێنراو (Utilize formative evaluation)
له‌كاتی چوارچێوه‌دانان بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕاگه‌یاندن پێویسته زانیاری و ئه‌نجامه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی توێژینه‌وه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی دامه‌زراوه‌كه به هه‌ند و بایه‌خ وه‌ربگیرێت، كاریان له‌سه‌ر بكرێت یان ئه‌و زانیارییه كۆكراوانهی كه‌له‌ئه‌نجامی داتا و چاوپێكه‌وتنی بینه‌ران له‌كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌ته‌كاندا به‌ده‌ست كه‌وتوون. هه‌روه‌ها ئه‌و توێژنه‌وانه‌ی كه‌له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری كارلهسهركراوی هه‌ڵمه‌ته‌كه كۆكراونه‌ته‌وه، دواتر هه‌ڵسه‌نگاندنیان به‌شێوه‌یه‌ك بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه له‌نێوان ڕه‌خنه‌گرانی هه‌ڵمه‌ته‌كه خۆی لهپسپۆڕ و شاره‌زایانی بواری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردندا ده‌بینێته‌وه , هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌بێت. بۆیه پێویسته ڕه‌خنه‌گرتنه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری و به‌ڵگه‌نامه و شایه‌ت بێت به‌شێوه‌یه‌كی بابه‌تی و دوور له توندوتیژی و له‌كه‌شێكی ئاسایی و هێمنانه‌دا، تاوه‌كو هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه به‌رهه‌مدار و به‌بایه‌خ بێت و شتێك له واقیع شاره‌زامان بكات و كارێكی له‌مڕوه‌وه لێوه فێربین .
2- دانانی ئامانجی په‌سه‌ند بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه.
پێویسته پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڵمه‌تێكی ڕاگه‌یاندن به‌ڕێوه بچێت، ژماره‌یه‌ك ئامانجی په‌سه‌ند و به‌رهه‌مدار به ئاقاری خزمه‌تكردن به‌جه‌ماوه‌ری بۆ ده‌ستنیشان بكرێت، تاوه‌كو هه‌ڵمه‌ته‌كه ڕێڕه‌وی ئاسایی خۆی ون نه‌كات و ئامانجی دیاریكراوی خۆی بپێكێت . هه‌روه‌ك ئاكامی هه‌ندێ له توێژینه‌وه‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌ریانخستووه، ڕێژه‌یه‌كی زۆری هاوولاَتیان ئاماده‌نه‌بوون بیروڕا و ڕه‌فتاری خۆیان له‌كاتی یان له‌دوای هه‌ڵمه‌ته‌كه بگۆڕن، چونكه به‌ته‌واوی زانیاری‌یان پێنه‌گه‌یشتووه له‌سه‌ر دیارده و ته‌وه‌ره‌كه یان له‌ئامانج و مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌ته‌كه نه‌گه‌یشتوون یاخود بابه‌تی هه‌ڵمه‌ته‌كه جێی بایه‌خ و سه‌رنجیان نه‌بووه .
3- پۆلین و دابه‌شكرنی جه‌ماوه‌ر.
له‌وانه‌یه كاركردن به ستراتیژیه‌تی پۆلێن یاخود دابه‌شكردنی جه‌ماوه‌ر بۆ كۆمه‌ڵه و گرووپی بچووكی هاوشێوه، هاوكار و یاریده‌ده‌ری باش بێت بۆ پلان داڕێژه‌رانی بواری هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌شێوه‌یه‌ك بتوانن له‌خواست و ئاراسته‌ی بیركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر تێبگه‌ن، كه ئه‌م شێوازه به‌تایبه‌تی له‌بواری پلانی كۆمهلاَیهتی و بازرگانی و ڕیكلامكردندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
3- بایه‌خدان به ڕۆڵی كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندییكردن له نێوان تاكه‌كاندا.
سه‌رجه‌م پسپۆڕ و زانیانی بواری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردن به‌ته‌واوی هه‌ست به بایه‌خ و گرنگی هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردنی جه‌ماوه‌ری و ته‌نانه تاكه‌كه‌سی به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته له‌كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕاگه‌یاندندا هه‌وڵ بدرێت سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن به‌ئاقاری خزمه‌تكردن به ئامانجه‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌گه‌ڕبخرێن و سوودیان لێوه‌ربگیرێت، چونكه ئه‌م كهنالاَنه ڕێگه و شێوازی ئاسان و گونجاون بۆ كاركردن له‌سه‌ر هزر و بیركردنه‌وه و خواست و ئاره‌زو و ڕه‌فتاری كۆمه‌ڵ و ئه‌نجامدانی گۆڕان به‌سه‌ریاندا .
"قۆناغی سێیه‌م؛ كاریگه‌ری نوێی هه‌ڵمه‌تی ڕاگه‌یاندن"
بابه‌ت و قسه‌كردن له‌سه‌ر دیارده‌ی كاریگه‌ری هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌تایبه‌تی له دواچارهكی سه‌ده‌ی ڕابردوو (واته؛ له‌نێوان سالاَنی (1970-2000) بۆته جێی بایه‌خ و گرنگیپێدان به‌شێوه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه‌ده‌كرێت كه هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌توانێت به سه‌ركه‌وتووی ئامانجه‌كانی بپێكێت، كاریگه‌ری ته‌واو به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ره‌وه به‌جێبهێڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه ستراتیژیه‌كی باش و ڕوون و پلانێكی پێش وه‌ختی بۆ دابڕێژرێت و هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی جه‌ماوه‌ری (Mass Communication) به‌شێوه‌یه‌كی كارا تێدا بهشداربكرێت و به‌گه‌ڕبخرێت كه هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن (Media Mass) لهكاراترین و سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی جه‌ماوه‌رین به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه له‌ساڵی (1973) مندلسۆن (Mendelssohn) به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی بلاَوكردهوه كه تایبه‌ته به هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕاگه‌یاندن له ڕابردوودا كه بكرێته بنه‌مایه‌ك بۆ بنیادنانی تێڕوانینی ئایینده سه‌باره‌ت به هه‌ڵمه‌ته‌كان، هه‌روه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕاگه‌یاندن و بلاَوكردنهوهی زانیاری ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای توێژینه‌وه له‌ئه‌زموونی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕابردوو، هه‌ڵسه‌نگاندنیان ئه‌نجامبدرێت به‌شێوه‌یه‌ك زانیاری له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه له توێژینه‌وه له‌بواری كۆكردنه‌وه و كه‌ڵه‌كه‌كردنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕاگه‌یاندن، ئاراسته‌ی ڕه‌فتاری كۆمه‌ڵ و جه‌ماوه‌ر، ستراتیژیه‌تی پرۆسه‌ی هه‌ڵمه‌تی ڕاگه‌یاندن ,ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ڕاپرسی، پێوانه‌كردنی ڕێژه‌ی كاریگه‌ری هه‌ڵمه‌ته‌كان له‌سه‌ر مه‌عریفه، به‌كارهێنانی بنه‌مای زانستی و ئه‌كادیمی له‌كاتی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و هه‌ڵمه‌ته‌كاندا .