"پلانی هه‌ڵمه‌تی ڕاگه‌یاندن"
هه‌موو هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی پێویستی به دانانی به‌رنامه و پلانی پێش وه‌خته و، به‌پێی كاتی ئه‌نجامدانی به‌چه‌ند هه‌نگاو و قۆناغێكی دیاریكراودا تێپه‌ڕده‌بێت، بۆیه پێویسته ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌وردی ڕه‌چاوی بكات، كه بریتیین له‌م هه‌نگاو و قۆناغانه‌ی لای خواره‌وه؛
1- ده‌ستنیشانكردنی بابه‌تی هه‌ڵمه‌ته‌كه.
هه‌موو هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی تایبه‌ته به‌ته‌وه‌ر و بابه‌تێكی دیاریكراو. جا بۆ پشتیوانی له‌و بابه‌ته یان دیارده‌یه بێت یاخود بۆ به‌رنگاربوونه‌وه و هه‌وڵدان بۆ قهلاَچۆكردن و قه‌ده‌غه‌كردنی بێت وه‌ك؛ دیارده‌ی جگه‌ره‌كێشان، به‌كارنه‌هێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كانن خۆپاراستن له‌نه‌خۆشی و په‌تایه‌ك، ژینگه‌پارێزی، پابه‌ندبوون به‌ڕێنماییه‌كانی هاتووچۆ یاخود تووندوتیژی دژی ژنان، كاركردنی به‌زۆر بهمنالاَن له‌بازاڕ و سه‌ر شه‌قامه‌كان یان هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و پیتاك بۆ ئاواره‌كان و ناوچه زیان لێكهوتووهكانی جه‌نگ و ڕووداوه سرووشتییه‌كانی وه‌كو بومه‌له‌رزه، لافاو و ئاگركه‌وتنه‌وه. یان سه‌رخستن و پشتیوانییكردن له‌كاندید و پاڵێوراوانی پارتێكی دیاریكراو یان لیست و قه‌واره‌یه‌كی سیاسی به‌شدار له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا.
2- ده‌ستنیشانكردنی ئامانجی هه‌ڵمه‌ته‌كه.
بێگومان هه‌ڵمه‌تی میدیایی پرۆسه‌یه‌كی پلانداره و، له‌پێناوی گه‌یشتن به‌ئامانجێك یان چه‌ند ئامانجێكی دیاریكراودا داڕێژراوه، بۆیه پێویسته به‌ڕوونی پێش ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی میدیایی، ئامانجه‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌خاڵ ده‌ستنیشان بكه‌ین.له‌م پێناوه‌دا پێویسته خه‌سڵه‌ت و تایبهتمهندییكانی ئامانجه‌كانی هه‌ر هه‌ڵمه‌تیكی سه‌ركه‌وتو و كارا و كاریگه‌ر؛ (ڕوون بێت، ده‌ستنیشانكراو بێت، وردبێت، قۆناغبه‌ندی تێدا ڕه‌چاوبكرێت، واقیعی بێت و توانای جێبه‌جێكردنی هه‌بێت).
هه‌روه‌ها ئامانجه‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌ڕووی به‌دیهێنانه‌وه دابه‌شبكرێت به‌پێی قۆناغ و هه‌نگاوه‌كان و واده‌ی جێبه‌جێكردنی ته‌واوی هه‌ڵمه‌ته میدیاییه‌كه له‌سه‌ره‌تاوه تاوه‌كو كۆتایی هه‌ڵمه‌ته‌كه.
3- ده‌ستنیشانكردنی جه‌ماوه‌ری هه‌ڵمه‌ته‌كه.
هه‌ر هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌رێكی دیاریكراو (جه‌ماوه‌ری به‌ئامانجگیراو الجمهور المستهدف Target Audience) له‌كۆمه‌ڵگه ده‌كرێت له‌كات و شوێن و پانتاییه‌كی جوگرافیی خود دیاریكراودا وه‌ك؛ شار، هه‌رێم، ناوچه، ولاَت یان نیشتمانێكی دیاریكراو.
هه‌روه‌ها پێویسته لایه‌نی ئاماده‌كار و ئه‌نجامده‌ری هه‌ڵمه‌تی میدیایی پێكهاته و خه‌سڵه‌ته‌كانی جه‌ماوه‌ر به‌وردی بزانێت و، زانیاری ڕاست و درووستی له‌سه‌ریان هه‌بێت به‌پێی دوا ئامار و داتای نوێ له‌ڕووی ( ژماره، ڕه‌گه‌ز، ته‌مه‌ن، پیشه، ئایین، ئایینزا، نه‌ته‌وه، بڕوانامه و ئاستی خوێنده‌واری، باری ئابووری، چڕی دانیشتوان و شوێنی نیشته‌جێبوون و...هتد).
بۆ نموونه؛ له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا (واته؛ 2019) له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی 3 مانگ هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانی بۆ قه‌ده‌غه‌كردن و هه‌وڵدان بۆ بنهبڕكردنهوهی دیارده‌ی جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌و ولاَته له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه جیاوازه‌كانی میدیاوه (ته‌له‌فزیۆن، ئێزگه، ڕۆژنامه، گۆڤار و تۆڕه كۆمهلاَیهتییهكان)ه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی جگه‌ره‌كێشان، كه به‌پێی دوا ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و ولاَته سالاَنه (443 هه‌زار) هاولاَتی به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه ده‌مرن. هه‌روه‌ها به‌پێی ئاماری بلاَوكراوهی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی دژه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، یه‌ك له سێ 1/3 ی تووشبووانی ئه‌و ولاَته به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، به‌هۆی جگه‌ره كێشانه‌وه‌یه.
ئه‌نجامده‌رانی هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌كۆتاییدا ڕایانگه‌یاند؛ به‌هۆی كاریگه‌ری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وه نزیكه‌ی (50 هه‌زار) هاولاَتی له‌و ماوه‌یه‌دا وازیان لهجگرهكێشان هێناوه! شایانی ئاماژه‌یه ئامانجێكی تری هه‌ڵمه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه، كه له‌م ڕێگه‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت بودجه‌ی سالاَنهی ته‌رخانكراو بۆ بواری چاودێری ته‌ندروستی لهولاَتدا كه‌مبكاته‌وه، كه بڕی (100 ملیار دۆلار)ه!
4- ده‌ستنیشانكردنی هۆكار (فاكته‌ر)ه كاریگه‌ره‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كه.
هه‌ستیاری و په‌یوه‌ندیداری بابه‌تی هه‌ڵمه‌ته‌كه به (ئایین، دابونه‌ریت، یاسا، به‌ها و ڕه‌فتاری كۆمهلاَیهتی، ژینگه‌ی جوگرافی، بابه‌ت و لایه‌نی سیاسی، ئایدیۆلۆژی، ئابووری، قه‌باره‌ی جه‌ماوه‌ر و فراوانی و پانتایی چین و په‌یوه‌ندی بهتوێژهكانی كۆمه‌ڵگه و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و...هتد).
هه‌روه‌ها حكومه‌ت، ده‌زگا و دامه‌زراوه و كۆمپانیا بازرگانییه‌كانه‌وه و...هتد. پێویسته هه‌موو ئه‌مانه حیسابی وردیان له‌دانانی به‌رنامه و پلانی هه‌ڵمه‌تی میدیایی دا بۆ بكرێت.
5- ده‌ستنیشانكردنی (بودجه)ی ته‌رخانكراو بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه.
هه‌ر هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی پێویستی به‌سه‌رچاوه‌ی دارایی و دابینكردنی پاره و بودجه‌ی تهرخانكراوهوه هه‌یه بۆ كڕینی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی و ڕیكلام و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و مه‌سروفاتی بازنه‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كه و ...هتد.
6- ده‌ستنیشانكردنی په‌یامی هه‌ڵمه‌تی میدیایی.
هه‌موو هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی كه له‌كه‌ناڵ و تۆڕه‌كانی میدیا و پهیوهندییكردنهوه په‌خش و بلاَودهكرێنهوه، پێویسته دروشم و په‌یامی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت، كه بگونجێت له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كه و جۆر و سرووشتی ئه‌و كه‌ناڵه‌دا كه لێی په‌خش و بلاَودهكرێتهوه. هه‌روه‌ها پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون و ڕه‌وان و، به‌زمانێكی پاراو و جوان و، شێوازێكی كاریگه‌ر دابڕێژرێت و بنووسرێت تاوه‌كو به‌ئاسانی بگاته جه‌ماوه‌ری بهئامانجكراوی هه‌ڵمه‌ته‌كه و ئامانجه‌كانی سه‌ركه‌وتووانه بپێكێت.
7- هه‌ڵبژاردنی كه‌ناڵی میدیایی گونجاو.
پێویسته په‌یامی هه‌ڵمه‌تی میدیایی له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی كه‌ناڵی میدیایی ههمهجۆر و گونجاوه‌وه بگاته جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان و جیاواز به‌شێوه‌یه‌كی كارا و به‌رده‌وام له‌كات و شوێن و ناوچه‌ی جوگرافی جیاواز تێیدا ڕه‌چاوی ( ڕه‌گه‌ز، ته‌مه‌ن، زمان، نه‌ته‌وه، پیشه، ئاستی خوێنده‌واری و ڕۆشنبیری و شوێنی نیشته‌جێبوون) بكرێت. به به‌كارهێنانی سه‌رجه‌م هۆ و ئامراز و كه‌ناڵه‌كانی میدیا و په‌یوه‌ندییكردنی وه‌ك: (ڕۆژنامه، گۆڤار، ئێزگه، ته‌له‌فزیۆنی ناوخۆیی، كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان، سایته ئه‌لكترۆنییه‌كان، سۆشیاڵ میدیا و تۆڕه كۆمهلاَیهتییهكان، تابلۆ، لافیته، فلێكس و...هتد).
8- دانانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ڵمه‌ته‌كه و تیم و ستافی تایبه‌ت.
پێویسته بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی هه‌ڵمه‌تی میدیایی و چاودێریكردنی هه‌نگاوه‌كانی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان و كۆنترۆڵكردنی ڕه‌وشه‌كه. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كان به‌باشی له‌ڕێگه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌كان و سنووری چالاكی و دهسهلاَتهكانی كاركردن، درووستكردنی تۆڕی په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی و هه‌ماهه‌نگی و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت له‌لێژنه‌ی بالاَی ڕاپه‌ڕاندنی هه‌ڵمه‌تی میدیایی هه‌بێت و له‌لایه‌ن تیمێكی تایبه‌تی شاره‌زا و كارامه و پسپۆڕه‌وه جێبه‌جێ بكرێت و ئاراسته بكرێت و بهڕبَوهببرێت.
9- ده‌ستنیشانكردنی ته‌كتیك و ستراتیژی هه‌ڵمه‌ته‌كه.
پێویسته هه‌ڵمه‌تی میدیایی له‌ڕووی پلانه‌وه نه‌رمی تێدابێت، به‌شێوه‌یه‌ك تاوه‌كو بتوانرێت ئاماده‌باشی بۆ هه‌ر بارودۆخ و گۆڕانكاری و ئه‌گه‌رێك بكرێت. هه‌روه‌ها به‌ئاسانی بتوانرێت له‌ڕووی ته‌كنیكه‌وه جێبه‌جێ بكرێت و كۆنترۆڵی كێشه و گرفته‌كان بكرێت. پێویسته داهێنان و نوێگه‌ری له‌سیناریۆكانی جێبه‌جێكردن و دووباره‌كردنه‌وه‌ی دروشمه‌كان و به‌رفراوانی له‌شێوازه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی پهیوهندییكردندا هه‌بێت. له‌م پێناوه‌دا سوود لهڕایهڵه كۆمهلاَیهتی و كه‌سێتی و دامه‌زراوه و پردی په‌یوه‌ندیی جه‌ماوه‌ری وه‌ربگیرێت.
10- ده‌ستنیشانكردنی كات و واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌ته‌كه.
مه‌به‌ست لێی دابه‌شكردنی هه‌نگاو و قۆناغه‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌پێی ئه‌و كات و واده‌یه‌ی كه بوَی دانراوه له‌گه‌ڵ ڕیزبه‌ندی و ڕه‌چاوكردنی قۆناغبه‌ندی له‌جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانیدا (له‌سه‌ره‌تاوه تاوه‌كو كۆتایی هه‌ڵمه‌ته‌كه).
11- جێبه‌جێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه و چاودێرییكردنی.
مه‌به‌ست لێی جێبه‌جێكردنی درووست و ته‌واوی هه‌نگاوه‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یه له‌لایه‌ن تیمی ڕاهێنراو و ستافی تایبه‌تی جێبه‌جێكاری هه‌ڵمه‌ته‌كه و، چاودێرییكردنی پرۆسه‌كه‌یه له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌زگا و دامه‌زراوه تایبه‌ته‌كانه‌وه بۆ نموونه؛ كۆمسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پارت و ڕێكخراوه سیاسییه‌كان له‌كات و واده‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا و، چاودێرییكردنی وردی ڕه‌وشی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ر پارت و قه‌واره‌یه‌كی سیاسییه‌وه.
12- هه ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵمه‌ته‌كه (التقییم والتقویم Evaluation) و به‌دواداچوونی (المتابعه).
مه‌به‌ست له‌هه‌ڵسه‌نگاندن (التقییم) ی هه‌ر هه‌ڵمه‌ت و پرۆسه و كار و چالاكییه‌ك ده‌ستنیشانكردنی لایه‌ن و خاڵه لاواز و به‌هێزه‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كه یان پرۆسه‌كه‌یه، بهلاَم (التقویم Evaluation) چاره‌سه‌ركردنی خاڵه لاوازه‌كانه و به‌رده‌وامبوونه له‌سه‌ر خاڵه به‌هێز و گه‌شاوه‌كان و به‌دواداچوونی كێشه و گرفته‌كان و زوو چاره‌سه‌ركردنیان له‌ڕێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی گونجاوی به‌په‌له‌وه به‌مه‌به‌ستی سه‌رخستنی پرۆسه‌كه و گه‌یشتن به‌ئامانجه ده‌ستنیشانكراوه‌كان له‌كۆتایی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا.
سەرچاوەکان:
1- د.عدلي سيد محمد رضا و د.عاطف عدلي العبد، التخطيط الإعلامي ،جامعة القاهرة /كلية الإعلام ،القاهرة ،2001 .
2- د.سامي عبدالعزيز و د.فاتن محمد رشاد، التخطيط الإعلامي ، جامعة القاهرة /كلية الإعلام ،القاهرة ،2003.
3- د.صفوت محمد العالم ،الإعلان الصحفي وتخطيط الحملات الإعلانية،الطبعة الثانية ،مكتبة النهضة المصرية ،القاهرة ، 2004 .
4- د.فاروق علي عمر ، وسائل الاتصال الحديثة والرأي العام / دراســـة تقويمية للحمـلة الإعلامية الأمريكية الممهدة للحرب على العراق ، أطروحة غير المنشورة والمقدمة إلى مجلس كلية الإعلام / جامعة بغداد– جامعة بغداد ،2004م .
5- د.حميد جاعد الدليمي ، الحملات الإعلامية (التطور والمفهوم) ، مجلة الباحث الإعلامي ، العدد الأول ، كلية الإعلام / جامعة بغداد ،2005م .
6- عبدالسلام ابو قحف، هندسة الإعلان والعلاقات العامة ، القاهرة، مطبعة الإشعاع الفنية، 2001.
7- عبدالسلام ابو قحف ود.طارق طه أحمد، هندسة الإعلان والإعلان الإلكتروني ،القاهرة، الدار الجامعية, 2006.
8- صالح خليل أبو إصبع ،الإتصال والإعلام في المجتمعات المعاصرة، عمان، الطبعة الرابعة، دار مجدلاوي للنشر والتوزيع ،2004.
9- راسم محمد الجمال وخيرت معوض عياد ، إدارة العلاقات العامة .. المدخل الإستراتيجي، القاهرة، الدار المصرية اللبنانية،2005.
10- راسم محمد الجمال وخيرت معوض عياد ،التسويق السياسي والإعلام – الإصلاح السياسي في مصر ،القاهرة، الدار المصرية اللبنانية ،2005.
11- د.محمد منير حجاب ، إدارة الحملات الإنتخابية – طريقك للفوز في الإنتخابات ،القاهرة، دار الفجر للنشر والتوزيع ،2007.
12- د. مي العبدالله سن‌و ، الإتصال والديمقراطية ،بيروت، دار النهضة العربية ،2005.
13- د.حميد الطائي ود.أحمد شاكر العسكري ، الإتصالات التسويقية المتكاملة – مدخل استراتيجي،عمان، دار اليازوري العلمية للنشر والتوزيع ،2009 .
14- د.حسين عبدالجبار ، إتجاهات الإعلام الحديث والمعاصر، عمان، دار أسامة ،2009.
15- د.فاطمة حسين عواد ، الإتصال والإعلام التسويقي، عمان ، دار أسامة للنشر والتوزيع ، 2010.
16- د.عاطف عدلي العبد ، التخطيط الإعلامي : الأسس النظرية والنماذج التطبيقية، القاهرة ، الدار العربية للنشر والتوزيع، 2009 .
17- د.ربحي مصطفى عليان و د.عدنان محمود الطوباسي، الإتصال والعلاقات العامة، عمان، دار صفاء للنشر والتوزيع، 2005.
18- د.زينب ليث ، الإعلان السياسي في الحملات الإنتخابية ، مجلة تواصل ،العدد السابع عشر،أيلول/2007.
19- د.كريم مشط الموسوي، الحملات الإنتخابية في مجلس النواب العراقي الدائم لعام 2005 ، اطروحة دكتوراه غير منشورة والمقدمة الى مجلس كلية الإعلام / جامعة بغداد ، 2007 .