مه‌رگی شاعیرێک؛ زیندووبوونه‌وه‌ی شارێک
کرماشان له مێژه وه‌کوو لانکه‌ی شۆڕش و کوردایه‌تی ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه و له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه پلان و پیلانی بۆ دانراوه، به‌داخه‌وه ئه‌م پلانانه تا ڕاده‌یه‌ک سه‌رکه‌وتوو بوون.
PM:11:44:08/02/2022
دۆسیە: نەتەوەسازی
(خوێندنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵناسانه بۆ مه‌رگی مامۆستا په‌رته‌وی کرماشانی)
ئه‌گه‌ر له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه پێناسه‌یه‌کی گشتیمان هه‌بێت له کۆمه‌ڵگا، ده‌توانین بڵێین؛ کۆمه‌ڵێک هێز یان ورده‌هێز پێکه‌وه ده‌که‌ونه ململانێوه و له ئه‌نجامدا یه‌کێک له‌م هێزانه ده‌سه‌ڵات ده‌گرێت و ده‌سه‌پێت، مه‌رج نییه، حه‌تمه‌ن ئه‌م هێزه هێزێکی ڕه‌وا بێت و به‌رئه‌نجامی لۆژیکی ململانیی سرووشتی هێزه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا بێت، به‌ڵکوو زۆر جار ئهمهێزه به هۆکارێکی ناسرووشتی(ئه‌گه‌رچی مێژوویی) دێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، وه‌کوو هاتنه سه‌رکاری ده‌یان ده‌سه‌ڵات له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به پشتیوانی هێزه ده‌ره‌کییه‌کانی وه‌کوو ئینگلیز و یه‌کێتی سۆڤییه‌ت و ... ئه‌م وردههێزه په‌راوێزخراوانه هیچ کات له‌ناو نه‌چن و له هه‌ر هه‌ل و ده‌رفه‌تێکدا به‌هۆی ڕووداو یان هۆکارێکی دیاریکراوی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و که‌لتووری ده‌گه‌ڕێنه‌وه و خۆیان مانیفێست ده‌که‌ن. له کۆمه‌ڵگای کوردی له ڕۆژهه‌ڵات و به‌تایبه‌تی شاری کرماشان، ئێمه کۆمه‌ڵێک ورده‌هێز یان هێزی به‌ڕواڵه‌ت په‌راوێزمان هه‌یه که له کاتوسات و ئانوساتێکی تایبه‌ت و دیاریکرادا یان به‌هۆی ڕووداوێک یان هه‌ڵوێستێک له په‌راوێزه‌وه ده‌جمێن و به‌ره‌و ناوه‌ند دێن و گۆمه‌که ده‌شڵه‌قێنن و ده‌بن به یه‌کێک له کایه‌که‌ران و ئه‌کته‌رانی ناو ئه‌و پانتایه. ئه‌م حاڵه‌ته زیاتر له‌و کۆمه‌ڵگایانه دێته ئاراوه که به‌هۆی پێکهاتی تووندوتۆڵ و نه‌چه‌ماوه‌ی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی ههژموونیکخواز، بواریان نه‌دا ئه‌و وردههێزانه ببن به به‌شێک له پانتای کایه‌ی سیاسی و دیسکۆرسه‌که، ئه‌گه‌رچی ئه‌و هێزانه پێشتر شاهێز و زلهێزبووبێتن چ له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه و چ له ڕووی حه‌شیمه‌ت و ژماره‌وه. کهڵێنشاری(گه‌وره‌شار) کرماشان له دۆخێک دایه، شووناسی کوردی له ناو فه‌زایه‌کی ئاوادا هه‌ناس ده‌کێشێ، ئه‌مه به‌ر له هه‌ر شتێک ده‌رئه‌نجامی کۆمه‌ڵێک پلان و پرۆژه‌ی سیاسیی و زیاتر به مه‌به‌ستی گرتنه‌ده‌ستی "ئابووری سیاسی" بووه، که هه‌ر له کۆتاییه‌کانی سه‌رده‌می قه‌جه‌ره‌وه تاکوو دوو ده‌وڵه‌تی په‌هله‌ویی و هه‌نووکه‌ش ئه‌م چه‌رخه به هه‌مان باردا ده‌سووڕێت. گرینگ‌ترین ئامراز و میکانیزم بۆ دروستکردنی ئه‌و هه‌ژموونییه له سه‌ر خه‌ڵک و خوای کهڵێنشارێکی وه‌کوو کرماشان (که به گوێره‌ی هه‌ندێک ئامار گه‌وره‌ترین شاری کوردنشینه له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان) ده‌سکاریکردنی زمان و ئه‌و جیهانه‌یه که زمان هه‌ڵیده‌گرێت.
کرماشان له مێژه وه‌کوو لانکه‌ی شۆڕش و کوردایه‌تی ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه و له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه پلان و پیلانی بۆ دانراوه، به‌داخه‌وه ئه‌م پلانانه تا ڕاده‌یه‌ک سه‌رکه‌وتوو بوون، پلانگه‌لێکی نه‌رمونیان که خودی کۆمه‌ڵگا به‌هۆکاری جۆراوجۆر یارمه‌تیده‌ر و هاوکار بووه له په‌سه‌ندکردن و جێبهجبوونی. کاتێک له سه‌رده‌می مه‌شرووتییه‌تی ئێرانی له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ده‌وڵه‌تی کاتی دێته کرماشان کۆمه‌ڵێک شاعیر و که‌سایه‌تیی کورد مێوانداریی و پێشوازییه‌کی باشیان لێده‌که‌ن و به‌شێکیان ده‌بن به شاعیر و مونشی و میرزای ده‌ربار و زمانی فارسی ده‌که‌ن به خانه‌ی بوون و شووناسی خۆیان له‌وانه "ئه‌بولقاسمی لاهووتی" نموونه‌یه‌کی دیاره که هێنده پله‌ی دیاره له ناو فارس و ئه‌ده‌بی فارسی‌دا که که‌س به خه‌یاڵیشیدا نایه‌ت و بیری لێ ناکاته‌وه که ئه‌مه به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورد بووه و کرماشانی بووه. ده‌یان که‌سی دیکه که هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه چوونه‌ته ناو زمانی فارسییه‌وه و هیچ شوێنپێیه‌ک له کوردبوونیان دوای خۆیان به‌جێ نه‌هێشت.
هه‌ر پاش سه‌رده‌می قه‌جه‌ر و هاتنه سه‌رکاری ڕه‌زاشا و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی په‌هله‌ویی یه‌که‌م به یارمه‌تی ئینگلیزییه‌کان و ده‌سپێکردنی پرۆژه‌ی سه‌پێنه‌رانه و زۆره‌ملیی مۆدێڕنیته ده‌سه‌ڵاتداران زوو درکیان به‌مه کرد که کرماشان له ڕووی ژیۆپۆله‌تیک و هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافی و سیاسییه‌وه چه‌نده گرینگه، کرماشان له ده‌وڵه‌مه‌ندترین شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هه‌موو ئێرانه له ڕووی سه‌رچاوه‌ی ژێرزه‌وینی نه‌وت و غاز و ئاوه‌وه، هه‌روه‌ها وه‌کوو شوێنێکی مێژوویی و شاڕێگه‌یه‌کی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ وڵاتانی ده‌رودراوسێ و به‌تایبه‌تی شاکلیلی گه‌یشتن به که‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف بووه بۆیه به‌و راده‌یه جێگه‌ی بایه‌خ و گرینگ بووه، ئێمه ده‌توانین بیر له‌وه بکه‌یه‌نه‌وه که سیسته‌مێکی سیاسیی هه‌ژموونخواز و ههیمهنهگهرا چ پلانێکی بۆ کۆنترۆڵکردن و ئاسمیله‌کردنی ئه‌م شاره داڕشتووه؟ ئه‌م شاره به دوو هۆکاری گشتی خراوه‌ته ناو خشته‌ی ئاسیمیلاسیۆنی و تواندنه‌وه‌وه؛ یه‌کیان ئه‌وه‌ی که باسم کرد که وه‌کوو جه‌مسه‌رێکی ئابووری و ژیوپۆلهتیک گرینگه و له ناو بازنه‌ی ئابووری سیاسی‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه و ئه‌وی دیکه‌یان تایبه‌تمه‌ندییه که‌لتووری و ئاینییه‌که‌یان بووه، ئه‌گه‌رچی ئه‌م شاره له‌ڕووی نهژاداوه، ته‌قریبه‌ن هه‌موو کوردن، به‌ڵام به درێژایی ئه‌م چه‌ند ده‌یه‌یه‌ی دوایی، زۆر فارس و ته‌نانه‌ت عه‌ره‌بیش تێهاتووه، جیا له‌وه زۆربه‌ی باوه‌ڕدارانی ئایینی ئه‌م شاره شیعه‌ن ئه‌گه‌رچی ئه‌هلی حه‌ق و سوننه و ته‌نانه‌ت زه‌رده‌شتی و جوولهکهشی تیایه. خودی ئه‌م زۆرینهبوونهی باوه‌ڕداران به شیعه یه‌کێک بوو له‌و زه‌مینه که‌لتوورییه ئایینییه‌ی که ده‌سه‌ڵات له ڕووی ڕۆحی و ده‌روونییه‌وه به پایته‌خت واته تارانی ببه‌ستێته‌وه و له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به شێوه‌یه‌ک دابڕی کات. لێره‌دا به‌شیوه‌یه‌کی به‌رهه‌ست و بابه‌تی هه‌ندێک نموونه له‌و زهیمنه که‌لتوورییه دێنینه‌وه که یارمه‌تیده‌ر و هاوکاری پرۆسه‌ی ئاسیمیله‌کردنی کورد بووه له کرماشان. باوه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتدارن به شیعه و عه‌ته‌باتی عالییات(که‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف، سامه‌ڕا و کازیمهین) هه‌ر له مێژه بووه به بنه‌مایه‌ک بۆ شووناسی نوێی ئینسانی ئێرانی، دوای ئه‌وه زاراوه‌ی ڕۆڵێکی گرینگی گێڕاوه له‌م ئاسیمیلهبوونهدا واته زاراوه‌ی که‌ڵهوڕی به‌هۆی جۆره نێزیکییهک له ڕووی ده‌ربڕین و ئاخاوتنه‌وه له‌گه‌ڵ زمانی فارسی له لایه‌ک و له لایه‌کی دیکه‌وه به‌هۆی به‌هێزبوونی زمانی فارسی و په‌راوێزخستنی زمانی کوردی، هه‌یمه‌نه و هه‌ژموونیی پێویست بۆ ده‌سپێکردنی ئه‌م ئاسیمیله‌بوون و زاڵبوونه ئاماده بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که کرماشان نێزیکیش بووه له شاره فارسنشینه‌کان له چاوه‌ی شاره‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌م پرۆژه‌یه ئاسانتر پراکتیزه بووه. بۆ نموونه شاری بانه له ڕووی زمانییه‌وه ئه‌گه‌رچی زاراوه‌یه‌کی تری زمانی کوردییه و له ڕووی ئایینیشه‌وه سوننه‌ن، به‌ڵام هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافیایی و ئه‌وه‌ی که له نیوان چه‌قی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان وه‌کوو شارێکی سنووریی هه‌ڵکه‌وتووه، هیچکات تووشی ئاوه‌ها دۆخێک له زمان و ده‌ربڕینیدا نابێت. خودی ئه‌م هاوکێشه سیاسی و ئابووری و که‌لتوورییه بوو به‌هۆی دروستبوونی زاراوه‌یه‌کی ساخته و ڕۆنراوی تێکه‌ڵ پێکه‌ڵ به ناوی "فارسی کرماشانی" که مه‌به‌ستی کوتانی دوابزمار به تابووتی زمانی کوردی بوو له‌و شاره له ماوه‌یه‌کی زه‌مه‌نی درێژدا، به‌ڵام وه‌کوو بینیومانه ئه‌م تابووته خاڵی بووه و زمانی کوردی هێشتا زیندووه! بۆ تێگه‌یشتن له‌م پرۆژه‌یه‌ی ئاسیمیلاسیۆن و تواندنه‌وه ده‌بێ تۆزێک بگه‌ڕێینه دواوه بۆ سه‌رده‌می حوکوومه‌تی په‌هله‌ویی یه‌که‌م! که له‌ڕیگه‌ی هێز و سه‌رمایه‌وه به‌شێک له کوردیشی تێکه‌ڵ به پرۆژه‌که کردووه.
له‌و به‌ڵگانه‌ی که ده‌رکه‌وتوون ده‌خوێنینه‌وه:-
"حوکوومه‌تی په‌هله‌ویی یه‌که‌م بۆ سه‌لماندنی ئێرانیبوونی کورده‌کان له هیچ هه‌وڵ و کرده‌وه‌یه‌ک درێخی نه‌ده‌کرد. له ساڵی 1938 (چوون له‌باره‌ی نه‌ژاد و ڕه‌گه‌زی کورده‌کان که ئێرانیی په‌تی و ڕه‌سه‌نن، هه‌ندێ قسه‌وباسی نه‌شیاو هاتبووه ئاراوه)، له کابینه‌ی وه‌زیران بڕیار درا (بۆ پێش‌گرتن له شێواندنی زه‌ین و ڕای گشتی و پته‌وکردنی ڕۆحی نه‌ته‌وایه‌تی ئێرانی‌بوون له‌واندا) سه‌ره‌ڕای بونیاتنانی دامه‌زراوه نوێ که‌لتوورییه‌کان، کتێبگه‌ل و نامیلکه‌گه‌لێک له‌م باره‌یه‌وه که (کورده‌کان له ڕه‌گه‌ز و توخمه په‌تی و بێگه‌رده‌که‌ی ئێرانی کۆنن و به‌شیکی دانه‌بڕاوه‌ی ئه‌م وڵاته‌ن، بنووسرێت و بڵاو بکرێنه‌وه. هه‌ر بۆیه به‌پێی بڕیاری وه‌زیران، ڕێژه‌ی 50 هه‌زار ڕیاڵ له بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی سێ به‌رگ کتێب له‌باره‌ی مێژوو و نه‌ژادی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌کان له لایه‌ن به‌ڕێزان مه‌ردوخی کوردستانی و ڕههشیدی یاسیمی و پرۆفیسۆر مینورسکی)دابین کرا و پاره‌که‌یان دراوه‌تێ".
ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر زمانێکی ساخته به ناوی "فارسی کرماشانی" هیچ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ورد و مێژوویی و سیاسی نه‌کراوه به‌ڵام وه‌کوو ده‌بینین له ڕووی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که له سه‌رده‌می په‌هله‌ویی یه‌که‌مدا بۆمان ده‌رکه‌وتووه، سڕینه‌وه‌ی شووناس و له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو توخمێک زمان، که کۆڵه‌که و بنه‌مای شووناسه له پلان و به‌رنامه‌یاندا بووه جا بۆ هه‌ر کام له کورد و تورک و عه‌ره‌ب ڕیگایه‌ک گیراوه‌ته به‌ر، واته هه‌ر کامه‌یان به‌پێی دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی و ئایینی پلان و به‌رنامه‌یه‌کیان به‌سه‌ردا پیاده بووه، دروستکردنی "فارسی کرماشانی" وه‌کوو زاراوه یان زمانێکی ساخته و ڕۆنراو که تێکه‌ڵه‌یه‌کی ناباو و شیوێنراوه له زمانی فارسی و زاراوه‌ی که‌ڵهوڕی کرماشانی به‌م ئاراسته‌یه‌دا بوو، نموونه‌ی به‌کارهێنانی فارسی کرماشانی له‌م ڕستانه‌ی خواره‌وه ده‌بینین؛ بیا این‌جا ڕوله! (واته وه‌ره بۆ ئێره ڕۆڵه)، بشت بگم( یانی پێت بڵێم)، شیتمان کردی(واته شیتت کردین) و...ئه‌وه‌ی تۆزێک ئاگاداری و زانیاریی له‌سه‌ر زاراوه‌ی که‌ڵهوڕی و فارسی هه‌بێ ده‌زانێت ئه‌مه چ تێکدان و شیواندنێکه، خاڵی جێگه‌ی سه‌رنج ئه‌وه‌یه: به‌شیکی زۆر له خه‌ڵکی کرماشان له‌م زمانه که‌ڵک وه‌رده‌گرن و کاریگه‌رییه‌کی قووڵی له‌سه‌ر په‌ره‌ورده و ڕه‌هه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و کارکردی ڕۆژانه‌ی زاراوه‌ی که‌ڵهوری وه‌کوو یه‌کێک له زاراوه کۆن و پاراو و په‌تییه کوردییه‌کان داناوه. لایه‌نی ئه‌م قه‌یران و شوناسه ده‌سکرد و ساخته‌یه زۆر له‌وه زیاتره لێره باسی بکه‌ین، به‌ڵام لێره‌دا ده‌مه‌وێ تیشکێک بخه‌مه سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی دوای مه‌رگی شاعیری کوردی کرماشانی که به دوو زمانی فارسی و کوردی شیعری وتووه، له چاپی دواههمی کتێبه‌که‌یشیدا به‌شیک له شیعرگه‌لی فارسی کرماشانی بۆ زیاد کراوه، و به‌دواداهاتی مه‌رگی ئه‌و و کاریگه‌رییه‌کانی له فه‌زای چالاکییه کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتوورییه‌کانی کرماشان و ڕۆژهه‌ڵات ببینین و ئه‌نجام و هیواکان لێکده‌ینه‌وه.
"مه‌رگی شاعیرێک؛ ڕۆحبهخشین به زمانێک"
مامۆستا "په‌رته‌و کرماشانی" ناسراو به "عه‌لی ئه‌شره‌فی نه‌وبه‌تی" ڕۆژی سێشه‌ممه 5ی ڕێبه‌ندانی ساڵی 1400 کۆچی هه‌تاوی (2022) له ته‌مه‌نی 90 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، ئه‌و له به‌ره‌ی ئه‌و شاعیره کوردانه بوو که له فه‌زایه‌کی ئاسیمیله‌کراو و هه‌ژموونیکی زمانی فارسی‌دا ڕێباز و ڕه‌وتی شامی کرماشانی(دیوانی چه‌پکه گوڵ که هه‌ژار موکریانی پێشه‌کی بۆ نووسیوه)، زیندوو و پڕڕێبوار هێشته‌وه. ئه‌م شاعیره شیعره‌کانی که به دوو زمانی فارسی و کوردی، هه‌روه‌ها زاراوه‌ی ساخته‌ی فارسی کرماشانی نووسیوه یه‌ک کتێبی به ناوی"کوچه باغی ها" بڵاو کردووه‌ته‌وه، که به‌م دوو زمانه شیعری وتووه و بۆ چاپی دواتریش به‌شێک له‌و شیعرانه‌ی که به فارسی کرماشانی نوسراون خراونه‌ته دووتێیهوه، خاڵی جێی سه‌رنج ئه‌وه‌یه؛ شیعره کوردییه‌کانی (ده-غهزهلن) و شیعره فارسی و فارسی-کرماشانییه‌کانی زۆر زیاترن له کوردییه‌که‌ی، به‌ڵام پاش مه‌رگی ئه‌م شاعیره ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن زۆرینه‌وه خرایه به‌ر باس و سه‌رنج شیعره کوردییه‌کانی بوو، مامۆستا په‌رته‌و ده‌بێ له‌و کۆنتێکسته و زه‌مینه‌یه‌دا بخوێنرێته‌وه که تییدا هه‌ناسه‌ی هه‌ڵکێشاوه، ئێمه هیچ کات ناتوانین ئه‌وه نه‌دیو بگرین که ئه‌و به زمانی فارسیش شیعری وتووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌کوو ئه‌ده‌بی که‌مینه و کۆنتێکستتهوهر چاو له شیعره‌کانی بکه‌ین، ده‌زانین له ئاوه‌ها دۆخێک‌دا چ ڕۆحێکی وه‌به‌ر زمای کوردی کردۆته‌وه، ئه‌مه‌ی که په‌رته‌و به دوو زمانی فارسی و کوردی شیعری وتووه و شه‌قامی کوردی و ڕای گشتیی وه‌کوو کوردێک ناساندی و شینی بۆ گێڕا، ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه که ئه‌و به کۆمه‌ڵیکی که‌م غه‌زه‌لی کوردییه‌وه توانی ئه‌و هاوکێشه هه‌ژموونیک و ههیمهنهخوازهی زمانی فارسی له‌ق بکات و دوو ئاڕاسته و لایه‌نی ئه‌ده‌بی و کۆمه‌ڵایه‌تی بخاته دیالیکتیک و ڕاگۆڕینه‌وه. خاڵی جێی سه‌رنج ئه‌وه‌یه؛ هه‌ر دوو لا له‌سه‌ر پێگه و جێگه‌ی ئه‌ده‌بی په‌رته‌و به هه‌ردوو زمانه‌که هاوڕا و کۆکن، ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو لایه‌ن و به‌ره کورده‌ی خستۆته ئه‌م دیالیکتیکه ئه‌رێنییه‌وه، له لایه‌ک شووناسی کورد و زمانمهندیی ئه‌م شووناسه‌یه له کرماشان و هه‌ژموونی و کایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زمانی فارسییه له لایه‌کی دیکه‌وه که مه‌رگی شکۆدارانه‌ی ئه‌م شاعیره چالاکی کرد.
ئه‌م دوو به‌ره و لایه‌نه و هاوکێشه نوێکه‌یان بریتییه له:-
لایه‌نێک که کوردن و له زمانی کوردی وه‌کوو ئامرازێکی ئاسایی ڕۆژانه که‌ڵک وه‌رده‌گرن ئه‌ویش نه‌ک به ته‌واوه‌تی، هاتوونه‌ته ناو باسه‌که‌وه و به شێوه‌ی وشیارانه یان ناوشیارانه باس له ڕۆڵی زمانی دایکی له گه‌شه‌پێدانی شووناس ده‌که‌ن، ئه‌گه‌رچی ئه‌مانه له دۆخێکی دژواز و پارادۆکسی شووناس و زمانی‌دا ده‌ژین، بۆ نموونه ئه‌م به‌ره‌یه له گه‌ڵ منداڵه‌کانیان به زمانی فارسی یان زاراوه‌ی فارسی کرماشانی قسه ده‌که‌ن، به‌ڵام له ناو کوچه و کۆڵان به کوردی، شیعر به کوردی و فارسی ده‌نووسن، به‌ڵام فارسی بۆیان گرینگتره، لایه‌نی به‌رامبه‌ر که ئه‌وانیش هه‌ر کوردن به‌ڵام ڕه‌خنه‌گرانه ئاسیمیلاسیۆنی شووناسی کوردی و زمانمهندیی ئه‌م شووناسه له شارێکی ژیوپۆلهتیکی وه‌کوو کرماشان مانیفێست ده‌کات، مه‌رگی ئه‌م شاعیره بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی قه‌ڵشتی ناسک و نه‌دیاری شووناسی ئه‌م شاره زیاتر ده‌م بکاته‌وه و گرمه‌ی لێ هه‌ڵبسێت و دانیشتووانی ڕاچڵهکێنیت. ده‌توانین بڵێین؛ ئه‌نجامی ئه‌و ڕاسان و یه‌کانگیرییه‌ی ئه‌م ورده هێزه ڕه‌خنه‌گره کوردانه که پێشتریش ئه‌گه‌رچێ چالاک بوون، به‌ڵام ئه‌وه‌نده نه‌ده‌بینران، لێره‌دا ده‌رکه‌وت که کرماشان چه‌نده ڕۆحی کوردانه‌ی به‌هێزه و ده غه‌زلی کوردیی شاعیرێک ده‌توانێت ئه‌و و شارێک و شووناسێک مانیفێست بکات، ده‌رکه‌وت ئه‌م ورده هیزانه ڕووداوێکی وایان پێویست بوو تاکوو چفه و پچهکانیان ببێت به هاوارێکی په‌نگخواردووی چه‌ندین ساڵه، هه‌رچی لایه‌نی ئاسیمیلهکراویشه ناتوانێت به‌رگری له فارسیبێژی و فارسیتهوهری بکات و خودی ئه‌م دۆخه به‌رئه‌نجامی ڕه‌خنه‌یه‌که که ڕۆحی شووناسمهندانه و زمانی کوردی ئاڕاسته‌ی ئه‌م قۆناغه‌ی شاره‌که‌ی کردووه، خودی ئه‌م ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه و دیالیکتیکه هیوایه‌کی گه‌وره‌یه بۆ داهاتوو و دروستکردنی کۆمه‌ڵیک پرسیار له هه‌ناوی به‌ره و ڕه‌وتێک که فارسی به سه‌رتر له کوردی ده‌زانن، خستنه‌ڕووی ئه‌م ڕاستییه‌یه که په‌رته‌و ئه‌گه‌رچی به دوو زمان نووسی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی شینی بۆ گێرا و ئه‌وه‌ی ستایشی کرد و خوێندییه‌وه و ئه‌وه‌ی بوون و هه‌ناسه‌ی وه‌به‌ر خست، کورد و زمانه کوردییه‌که بوو، قووڵتربوونه‌وه‌ی ئه‌م قه‌ڵشته‌ی نێوان دوو گه‌ڕیان و ڕه‌وت یان به‌ره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ده‌بی ده‌رخه‌ری ململانێیه‌کی شاراوه و ژیرهوانکێی دوو شووناس و زمانه که ئیسته به ده‌نگی به‌رز ده‌چریکێنێت، ئه‌وه‌ی که چه‌نده ئێمه له‌م ئاڕاسته‌ی راسان و هه‌ستانه‌وه‌یه‌ی زمانی کوردی له کرماشان سه‌رکه‌وتوو بین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماهییه‌تی ئه‌م دیالۆگ و دیالیکتیکه‌ی نێوان دوو به‌ره‌و و گهڕیانهکهوه، تانانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیش وه‌کوو هه‌میشه ده‌ستی تێ وه‌ربدات چونکه ئه‌م به‌ریه‌ککه‌وتنه ده‌ری خست زمان ته‌نها ئامرازێکی ئاسایی په‌یوه‌ندیگرتن و کارڕێکخهرانهی ڕۆژانه نییه که به ئاسانی له‌بیر نه‌ته‌وه و کۆمه‌ڵگا و شارێک بچێته‌وه، به‌ڵکوو بوونێکه که سه‌رچاوه‌که‌ی له ده‌روون و ناخی مرۆڤدا جێگیر و پته‌و بووه، ئه‌وانه‌ی که به فارسی قسه ده‌که‌ن شه‌وانه مۆته‌که و خه‌ونه‌کانیان به کوردی ده‌بینین وه‌کوو "ئیبراهیمی یوونسی" ده‌ڵێت ئێمه ئه‌گه‌رچی له قوتابخانه به فارسی و بۆ زمانی فارسی لێیان ده‌داین به‌ڵام به کوردی ده‌گریاین!.