ئۆسلۆ

PM:04:47:22/04/2019
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا - شارو ناوچەکان


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

پایتەختى کارگێڕى و سیاسی وئابورى شانشینى نەرویجە، بە سەنتەرێکى بازرگانى و پیشەسازى دادەنرێت و لە ساڵێکدا یەک لەسەر چوارى کۆى داهاتى ساڵانەى نەرویج پەیدا دەکات، هەروەها بەندەرى سەرەکى وڵاتى نەرویج دەکەوێتە ئۆسلۆوە کە لەوێوە کەشتییەکان بارەکانیان بۆ ئەڵمانیا و دانیمارک و وڵاتانى دیکە دەگوێزنەوە.

 

شوێن

 

ئۆسلۆ دەکەوێتە بەشی باشورى ڕۆژهەڵاتى نەرویجەوە و گەورەترین شارى ئەو وڵاتەیە،هەروەها قەرەباڵەغترین شارى نەرویجە لەڕووى ژمارەى دانیشتوانەوە، بە تایبەتى بەرى ڕۆژهەڵاتەکەى، ڕووبەرەکەى ٤٥٤ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و بە یەکێک لە هەرە گەورەترین پایتەختەکانى جیهان هەژمار دەکرێت.

 

دانیشتوان

 

بەپێی پێگەى فەرمى شارەوانى ئۆسلۆ لە کانونى دووەمى ساڵى ٢٠١٥دا ژمارەى دانیشتوانى ئۆسلۆ گەیشتۆتە ٦٦٩٦٠٠ کەس، لە نێویاندا ١٣٥٦٠٠ کەسیان کۆچبەران و کەسوکارەکانیانن، بەشی زۆرى دانیشتوانەکەى لە بەرى ڕۆژهەڵات نیشتەجێ بوون کە بە شیوەیەکى گشتى دانیشتوانى لە چینە هەژار و مامناوەندەکانن، لە کاتێکدا کە بەرى ڕۆژئاواى شارەکە زیاتر دەوڵەمەندەکان تیایدا نیشتەجێ بوون.

 

پارتە ڕاستڕەوەکان مەترسی ئەوەیان هەیە کە دانیشتوانە ڕەسەنەکانى ئۆسلۆ لە ساڵى ٢٠٤٠ کەمببنەوە بە بەراورد بەئاوارەو کۆچبەران.

 

ئابورى

 

تەنیا لە ئۆسلۆدا نزیکەى ٨٥٠٠ کرێکار لەبوارەکانى کەشتیوانیدا و لە چوارچێوەى ٩٨٠ کۆمپانیاى دەریاوانیدا کار دەکەن، بەوەش ئۆسلۆ بۆتە یەکێک لە سەنتەرە گەورەکانى بازرگانى دەریایی.

 

بەندەرى ئۆسلۆ بە چالاکترین بەندەرى ئەورووپا دادەنرێت، ساڵانە نزیکەى ٦٠٠٠ کەشتى تیایدا لەنگەر دەگرێت، هەروەها نزیکەى شەش ملیۆن تەن کاڵا لەو بەندەرەدا خاڵى دەکرێتەوە و دەگوێزرێتەوە، سەرەڕاى ئەوەى کە پێنج ملیۆن گەشتیار لەڕێگاى ئەو بەندەرەوە گەشت دەکەن.

 

ساڵى ٢٠٠٣ کۆى بەرهەمى ناوخۆیی بە ٢٦٨,٠٤٧ ملیار کرۆن خەمڵێنرا کە دەکاتە پینج ملیار دۆلار و ئەوەش ڕێژەى ١٧% کۆى داهاتى هەموو وڵات دەگرێتەوە.

 

سەرچاوە: الجزیرة



ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر