حیزبی بەعس

پارتێکی ناسیونالیستی عەرەبییە لە ساڵی ١٩٦٩-٢٠٠٣ فەرمانڕەوای عێراقی کردوە
PM:05:24:20/09/2018
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا - حیزب و رێکخراوەکان
ناساندنی حیزبی بەعس

یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

حیزبی بەعس



پارتێکی نەتەوەیی عەرەبییە پەیڕەوی لەبیری سۆشیالیستی دەکات، فەرمانڕەوای دەوڵەتی عێراقی کردوە تاوەکو ساڵی ٢٠٠٣ ئەمریکا کۆتایی پێ هێنا، لەپاش ئەوەی لە ٢٠٠٦ سەدام حسەینی سەرۆکی حیزبەکە و سەرۆکی عێراق لەسێدارە درا حیزبی بەعس سەرباری ئەوەی هەڵوەشابوەوە لەلایەن ئەمریکاوە هیچ کار و چالاکییەکیان ڕێگای پێنەدەدرا بەڵام عێزەت ئیبراهیم وەک سەرۆک ناسێنرا.

.

دامەزراندن و گەشەسەندن

-لە ٤/٤/١٩٤٧ لەسەر دەستی میشێل عەفلەق، سەلاح بەیتار، جەلال سەید و وەهیب غانم لە سوریا دامەزرا، پابەندی بیری ناسیونالیستی عەرەبی بو، لە کۆنگرەی ١٩٤٧ سێ پەیامی دیار و بەرچاویان هەبو: ١- خەبات دژی ئیستیعمار ٢- کارکردن بۆ یەکگرتنی هەمو عەرەب لەژێر چەتری یەک دەوڵەت ٣- زیندوکردنەوەی گیانی عەرەبچێتی، وە پەیامەکەیان بڵاوکردەوە: 'یەک نەتەوەی عەرەب خاوەن پەیامێکی زیندوو'.

-بەسەرۆکایەتی عەبدولسەلام عارف لە ١٤ی تەموزی ١٩٥٨ دا کودەتایان بەسەر پاشایەتی عێراقدا کرد و مەلیک فەیسەڵ و عەبدولئیلای جێنشین و نوری سەعیدیان کوشت و عێراق ئارامی نەگرت و ماوەی نێوان ١٩٥٨ – ١٩٦٨ بەسەردەمی کودەتاکان ناسرا.

-عەبدولکەریم قاسم کە کەسێکی شیوعی بو دەسەڵاتی گرتە دەست و بوبە زەعیمی عێراق.

-١٩٦٣ ئەفسەرە بەعسییەکان کودەتایەکی خوێناوییان کرد بەسەر عەبدولکەریمدا و کابینەیان بەسەرعکایەتی عەبدولسەلام عارف پێکهێنا، عەبدولسەلام کەسێکی میانڕەوبو ئەحمەد حەسەن بەکری کرد بەجێگری خۆی و توندڕەوەکانی دورخستەوە.

-پایزی ١٩٦٩ بەعسییەکان حوکمی عەبدولسەلامیان لابرد و ئەحمەد حەسەن بەکریان کرد بەسەرۆک کۆمار، سەرۆکی مەجلیسی شۆڕش و سەرۆکی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەدام حسەین کرا بە جێگری و بەرپرسی ئاسایشی ناوخۆ.

-هاوینی ١٩٧٩ ئەحمەد حەسەن بەکر دەستبەرداری دەسەلاتەکانی بو، سەدام حسەین بو بەسەرۆک کۆمار.

-لە عێراق ٢٢ لق ی حیزبیان هەبو، پێکهاتەی حیزبییان: ئەندام سەرەتا لەژێر چاودێری و ڕاهێناندا دەبو، دواتر نەسیری پلە ٢، نەسیری پلە ١، موئەییەد، هاوڕێ (صدیق) هەبو، هەرکەس خیانەتی بکردایەت لە سێدارە دەدرا.

-لە مانگی ٥/ ٢٠٠٣ فەرمانڕەوای مەدەنی عێراق پۆڵ برێمەر کە کەسێکی ئەمریکی بو هەڵوەشاندنەوەی حیزبی بەعسی ڕاگەیاند، هەمو بەرپرسەکانی لەسەر کارلابرد و لێپرسینەوەی لەگەڵیان دەستپێکرد.

-پاش ئەوەی لە بەرەبەیانی ٣١/١٢/٢٠٠٦ سەدام حسەینی سەرۆکی حیزبی بەعس و سەرۆکی ٢٤ ساڵی عێراق لە سێدارە درا بەدەستی شیعەکان، عێزەت دوری پەیامێکی دەبگی تۆمارکراوی بڵاوکردەوە بۆ ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق و خۆی وەک سەرۆکی حیزبەکە ناساند.

-لە مانگی ٧/٢٠١٠ دیسان تۆمارێکی تری دەنگی بڵاوکردەوە کە تەنها حیزبی بەعس پارێزەری ڕاستەقینەی عێراقیەکانە.

-لە ٢٠١٢ دوری بەڵێنی دا حیزبەکەیان خەبات بکات تاوەکو وڵات بەتەواوی ڕزگار دەکەن.



ئه‌م بابه‌ته 939 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر