ئه‌ردۆگان

PM:02:41:25/09/2018
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا- کەسایەتیەکان


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

- ئەردۆگان لە ٢٦-شوباتی ١٩٥٤ لەیەکێک لەگەڕەکە هةژارنشینه‌كانی ئەستەمبوڵ لەدایك بووه‌.

- سەرۆک کۆماری تورکیایە.

- سیاسیەکی ئیسلامییه‌.
- سەرەتای ده‌ستبه‌كاربوونی له‌كاری ده‌وڵه‌تیدا، سەرۆکی شارەوانی بووە.

 - خوێندنی ناوەندی لە په‌یمانگای(پێشنوێژ و وتارخوێنان) دا، تەواو کردووە، پاشان بەشی زانستی  ئابوری و بازرگانی لە زانکۆی مەڕمەڕە تەواو کردوە.

 - لە تەمەنی مێرد منداڵیدا پەیوەندی کردوە بە حیزبی (سه‌لامه‌ی نیشتمانی) کە لە ساڵی ١٩٧٢ بە سەرۆکایەتی (نەجمەدین ئەربەکان) دامەزراوە ، پاشان بووه‌تە بە ئەندام لە حیزبی ڕەفا دواتر فەزیلە ، کە ھەردووکیان لەلایەن ئەربەکانەوە دامەزراون.

- لەساڵی ١٩٨٥ لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا بوو بە سەرۆکی حیزبی ڕەفا، لەلایەن حزبەوە ھەڵبژێراوە بۆ ئەندامی پەرلەمان لە هه‌ڵبژاردنه‌كانی١٩٨٧و١٩٩١ بەڵام لەو دوو جاردا بەخت یاوەری نەبوە، دواتر لە ساڵی ١٩٩٤ وەک سەرۆکی شارەوانی ھەڵبژێراوە و سەرکەوتنی بەدەست ھێناوەو، لێرەوە بەرەو لوتکەی دەسەڵات ڕۆشت.
- به‌ھۆی جیابونەوەی لە حیزبی فەزیلە لەگەڵ چەند ئەندامێکی حیزبەکە لە ناویاندا عه‌بدوڵا گویل، لە ساڵی ٢٠٠١ حیزبی داد و گەشەپێدانی دامەزراند.

- لەھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٢ توانی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بھێنێت کە ٣٦٣ کورسی پەرلەمانی تورکیای مسۆگه‌ركرد، ئەمەش زۆرینەی دەنگەکان بوو، بەڵام بەھۆی ئەو سزایەی کە پێشتر بۆی دەرکرابوو نەیتوانی ببێتە سەرۆکی حكومه‌ت، لە جێگەی ئەو عه‌بدوڵا گویل بووبە سەرۆکی حكومه‌ت ھەتا ١٤-٣-٢٠٠٣ دوای تەواو بونی سزاکەی توانی دەسەڵات بگرێتە دەست. 

- لە ھەڵبژاردنی ٢٠٠٧ دا حزبی داد و گەشەپێدان توانی زۆرترین کورسی پەرلەمان بە دەست بھێنێت کە ڕێژەی ٤٦،٦٪ دەنگی دەنگدەرانی بە دەست ھێنا،بۆ جاری سێیەم توانی زۆرترین دەنگ بە دەست بھێنێت بە ڕێژەی ٥٠٪ لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١١دا.

- لە ئابی ٢٠١٤ دا یەکەم کەس بوو کە لە ھەڵبژاردنی ڕاستەوخۆدا توانی سەرکەوتن بەدەست بێنێت بەسەر ڕکابەرەکانی دا و  ببێتە سەرۆک کۆماری تورکیا. 

- لەسەر ئاستی ناوخۆ، لە ژێر دەسەڵاتی ئەودا  تورکیا  توانی بەرەوپێش چونێکی گەورەی ئابوری بەدەست بھێنێت.

- شەوی١٥ تەموزی ٢٠١٦ دا کۆمەڵێک سەرباز كۆده‌تایان ڕاگەیاند بەسەر دەسەڵاتی ئه‌ردۆگان لە وڵاتدا، دەستگیرا بەسەر کەناڵی ئاسمانی فه‌رمیی و کارمەندەکانیان ناچار کرد کە بەیاننامەیاک بڵاو بکەنەوە بە کەوتنی سیستەمی دەسەڵاتی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان.

- زۆر بە خێرای ئەردۆگان دەرکەوت لە کەناڵی ئاسمانی تورکی بەڵێنی دا بە ھەڵوەشاندنەوەی ئینقیلاب و دادگای کردنی ئەوانەی لە پشتیەوەن ، داوای لە خەڵکی تورکیا کرد بڕژێنە سەر شەقامەکان بۆ پاڵپشت کردنی دیموکراسی و ھەڵوەشاندنەوەی پیلانی كۆده‌تاچییەکان.

- داواکاریەکەی ئەردۆگان لە خەڵکەکە سەرکەوتنی بەدەستھێنا و، بە ھەزاران خەڵک ڕژانە سەر شەقامەکان.

- لە بەرەبەیانی ١٦ی تەموزی ٢٠١٦ ئەردۆگان لێدوانێکی بۆ گەلەکەی دا کە دەسەڵات کۆنتڕۆڵی ھەموو شتێکی گرتۆتە دەست و، سزای ئەوانە ئەدات کە ئینقیلابە سەرنەکەوتوەکەیان کردوە کە بوە ھۆی کوشتنی دەیان و بریندار کردنی ھەزاران کەس. 

- لە ١٦ نیسانی ٢٠١٧ له‌ڕاپرسی بۆ گۆڕینی سیسته‌می په‌رله‌مانی بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی، پرۆژه‌ی حیزبی دادو گه‌شه‌پێدان سه‌ركه‌وت و، توانییان سیسته‌مه‌كه‌ بگۆڕن بۆ سه‌رۆكایه‌تی.


خەڵات و ڕێزلێنان

- ساڵی ٢٠١٠ سعودیە خەڵاتی شا فەیسەڵی جیھانی بۆ خزمه‌تی ئیسلام پێ بەخشی.

-  لەلایەن زانکۆی ئوم ولقورا، لە شاری مەكکە دكتۆرای فه‌خری پێ به‌خشرا.
- لە ساڵی ٢٠١٠ خەڵاتی قەزافی بۆ مافی مرۆڤ پێبه‌خشراوه‌. 



ئه‌م بابه‌ته 443 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر