وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا

PM:12:45:08/11/2018
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا-دەوڵەتەکان


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

ناوی فه‌رمی: وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا

كوتكراوه‌: وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مریكا

پایته‌خت: واشنتۆن

زمانی فه‌رمی: ئینگلیزی"فه‌رمی"، ئیسپانی، زمانه‌ ئه‌ورووپییه‌كان، زمانه‌ ئاسییاییه‌كان .

سیسته‌می سیاسیی: كۆماری فیدراڵی.

به‌رواری سه‌ربه‌خۆیی: 4/7/1776 " له‌به‌ریتانیا"

دراو: دۆلاری ئه‌مریكی.


جوگرافیا


پێگه‌: وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نیوه‌ی باكوری كیشوه‌ری ئه‌مریكاوه‌، له‌باكوره‌وه‌ كه‌نه‌دا، له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی، له‌باشوره‌وه‌ مه‌كسیك، له‌ڕۆژئاواوه‌ زه‌ریای هێمن.

ڕووبه‌ر: 9.826.675 كلیۆمه‌تری چوارگۆشه‌.

داهاتی سروشتی: خه‌ڵوز، ئاسن، مس، ئاڵتون، یۆرانیۆم، نه‌وت، گازی سروشتی.

كه‌شوهه‌وا: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌شوهه‌وای مامناوه‌نده‌، به‌ڵام له‌هه‌ندێ شوێنی ئه‌و وڵاته‌ كه‌شوهه‌وا ده‌گۆڕیت به‌جۆرێك له‌ ئالاسكا سارده‌، له‌ ته‌كساس و فلۆریدا گه‌رمه‌.


 دانیشتوان

ژماره‌ی دانیشتوان: 318.892.103 كه‌س به‌گوێره‌ی ئاماری مانگی 7/2014.

دابه‌شبوونی ئیتنیكی: 80% سپی پێست، 12.8% ڕه‌ش پێشت، 4.43% ئاسیایی، 0.97% هیندییه‌ سوره‌كان و دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی ئالاسكا، 0.18% دانیشتوانی ڕه‌سه‌ن كه‌بریتین له‌خه‌ڵكی هاوای و دورگه‌كانی زه‌ریای هێمن، 1.61% ئیتنیكی جۆراوجۆر.

 ئایین: 51.3 پرۆتستانت، 23.9% ڕۆمی كاسۆلیك، 1.7% مۆرۆن، 1.6% ڕیبازه‌ مه‌سیحییه‌كانی تر، 1.7% جوو، 0.7% بودایی، 0.6% موسوڵمان، 2.5% ئاین و ئاینزای دیكه‌.


ئابوری


كۆی داهاتی گشتی: 16.72 تریلیۆن دۆلار.

داهاتی تاكه‌كه‌س: 52800 دۆلار.

ڕێژه‌ی گه‌شه‌: 1.6%.

ڕێژه‌ی بێكاری: 7.3%.

ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان: 1.5%.

قه‌رزی ده‌ره‌كی: 15.68 تریلیۆن دۆلار.

گرنگترین به‌رهه‌م: ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو، پترۆڵ، ئاسن و پۆڵا، ئۆتۆمبیل، ئامێری پیشه‌سازی، كه‌شتی ئاسمانی، ئامێرو سیسته‌مه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن، ئامێری ئه‌لیكترۆنی، پیشه‌سازی خۆراك، له‌قتونان، دانه‌وێڵه‌، گه‌نمه‌شامی، میوه‌، سه‌وزه‌وات.



ئه‌م بابه‌ته 939 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر