کۆنگریسی ئەمەریکى
PM:04:27:12/11/2018
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا - دەستەواژەو چەمک
یهكهی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئهكادیمی ناوهندی چاوی كورد
- یەکەم دامەزراوەى
دەستورییە لە وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا، بە دەستەى یاسادانان ئەژماردەکریت
ولەدوو ئەنجومەن پێکدێت کەبریتین لە (ئەنجومەنى پیران وئەنجومەنى نوێنەران)،
لەگرنگترین کارەکانى کۆنگریسى ئەمەریکى بریتییە لە: دەرچواندنى ئەو یاسایانەى
پەیوەندییان بە باجەکانەوە هەیە، هەروەها کۆنگریسى ئەمریكى هاوبەشی سەرۆکى
وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا دەکات لە دامەزراندنى بەرپرسەباڵاکان و دادوەرەکان
ومافى ئەوەى هەیە کە ناڕازى بێت لەسەر ناوەکانى پێشنیارکراو بۆ پڕکردنەوەى
پۆستەکان، سەرەراى ئەم ئەرکە گرنگانە کۆنگریس دەتوانێت هەموارى دەستورى ئەمریکا
بکاتەوە.
ئهم بابهته 1074
جار خوێنراوهتهوه