ڕۆڵی كورد و ده‌ستكه‌وت و شكسته‌كانی له‌شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌تدا

بۆچی هێزە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان کورد بەکاردێنن و جەنگی بەوەکالەتیان پێدەکەن؟ ئایا کورد وانە و پەند لە هەڵەکانی مێژوو وەردەگرێت؟ پێویستە چی بکەن بۆئەوەی هەڵەکانی ڕابردوو دووبارە نەکەنەوە؟ کوردەکان بەوە ناسراون کە شەڕی بەوەکالەت دەکەن بۆ چەندین لایەنی جۆراوجۆر، لە ئیمپراتۆرە کۆنەکانەوە تاوەکو دەوڵەتە مۆدێرنەکان.
PM:07:14:15/11/2018
دۆسیە: ئاسایشی نەتەوەیی
شەڕی سەرکەوتوی بەوەکالەتی کوردو، دەستبەتاڵی خۆیان تاوانی کێیە؟

دكتۆر زه‌رده‌شت بابان
ڕاوێژكاری پارتی كۆماریی ئه‌مریكا- هاوكاری تایبه‌تی ناوه‌ندی چاوی كورد

  ئەم تۆمارە چەند پرسیارێک دروست دەکات: چی وایان لێدەکات ئەم ڕۆڵە بگێڕن؟ بۆچی خۆیان بۆئەم ڕۆڵە ئامادە دەکەن؟ چۆن پێشبینی سودەکانی ئەمە دەکەن؟ سود و زیانەکانی ئەمەیان چی بوە لە ساڵانی ڕابردوودا؟.

مێژوو پێمان دەڵێت: شەڕی بەوەکالەت کە کوردەکان کردویانە سێ هۆکاری هەیە:

١- بۆ بەرژەوەندی حکومەتی خۆیان دژی دوژمنی ناوخۆیی و دەرەکی.

٢- بۆ حکومەتە دراوسێکان لەدژی حکومەتی خۆیان.

٣- بۆ بۆ بەرژەوەندی هێزە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان لە دژی حکومەتی خۆیان یان هەر هێزێکی تری نادەوڵەتی.

لەکاتێکدا هۆکارەکان هەرجۆرێک بن، بەڵام ئەنجامەکەی هەمان شێوازە! حکومەتە هەرێمایەتییەکان توانیویانە کوردەکان بەکاربێنن لەدژی دەوڵەتە نەیارەکان یاخود هێزە نادەوڵەتییەکان، نمونەیەکی زیندو لەهاوکاری نهێنی هەریەک لە ئێران، ئیسرائیل و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ١٩٧٢-١٩٧٥ لەدژی ڕژێمی توندڕەوی بەعسی تەنها هاوکاری کوردەکانیان دەدا بۆ ئەوەی عێراق ئارام نەبێت، بەڵام کاتێ دانیشتن و نزیکبونەوەیان دەبێت لەگەڵ بەغداد پشتیوانی کوردەکان دەوەستێنن.

تازەترین بەکارهێنانی کوردەکان لەشەڕی دژی داعشدا بو لە عێراق و سوریا، لەسەرەتاوە هەریەک لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئەورووپا، ئامادەنەبون هێزی خۆیان بنێرن بۆ شەڕی داعش، بەڵام نەیانتوانی خۆیان بەدووربگرن لە شەڕەکە، چونکە هاوڵاتییەکانیان دەکران بەئامانج لەلایەن داعشەوە و ئەورووپییەکانیش ناچاربوون چارەسەری شەپۆلی پەنابەران بکەن کە وڵاتی خۆیان جێدەهێشت لەبەر مەترسییەکانی شەڕ و ڕویان لە ئەورووپا دەکرد، لەبەردەم هەڵبژاردەی تورکیا و بێدەنگبوون لە تاوانکارییەکانی سوریا ناچاربون باشترین هەڵبژاردەی تاقیگەیی بکەن ئەویش بەکارهێنانی کوردەکان بۆ شەڕی بەوەکالەت.

لەعێراقەوە جەنگاوەرە کوردەکان 'پێشمەرگە' باشترین کەرەستەی شەڕ بوو،  لە کاتێکدا سوپای عێراق توشی شکست بوو لە مانگی ٦/٢٠١٤ بەرامبەر هێزێکی کەمی داعش لە موسڵ. پێشمەرگە هێرشەکانی داعشی وەستاند، تەنانەت چەند جێگایەکی گرنگیشیان کۆنترۆڵ کرد لەدەوروبەری کەرکوک، بەماوەیەکی کورت دوای ئەوە داعش هێرشی کرد بۆ ناوچە کوردییەکان و پێشمەرگە توانی بیان وەستێنی لە داگیرکردنی هەولێر هەرچەندە توانیان شەنگال بگرن و تاوانکاری و کۆمەلکوژی دژی ئێزیدییەکان ئەنجام بدەن لە ٢٠١٤ لەگەڵ ئەوەشدا پێشمەرگە توانی شەنگال ئازاد بکاتەوە.

نهێنی سەرکەوتنی هێزە زەمینییەکانی پێشمەرگە هاوکاری هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانییەکانی بوو لەوشەڕەدا.

ئەم پەیوەندییە بەهێزە دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣. لەکاتێکدا حکومەتی ئاکەپە ئامادە نەبوو بنکەی ئاسمانی ئەنجەرلیکی تورکیا بەکاربێنن، پێشمەرگە ڕۆڵی جەنگی بەوەکالەتی بینی و باکوری عێراقی خستە خزمەتی ئەمریکا، لەکاتێکدا زیاد لە ٤٠٠٠ چوارهەزار سەربازی ئەمریکی لەدوای ٢٠٠٣ لە عێراق کوژراون بەڵام لەهەرێمی کوردستان یەک کەسیان لەناو نەچوە.

شەڕی بەوەکالەتی کورد لە سوریا زۆر لە عێراق دژوارتر بوو، لەبەرئەوەی کوردەکانی عێراق لە ١٩٩١ -ەوە، لای ئەمریکییەکان ناسرابوون بەڵام کوردانی سوریا لە واشینگتۆن نەناسرابون، پەیەدە و هێزە سەربازییەکەی یەپەگە و یەپەژە لەساڵی ٢٠١٢ ەوە دەرکەوتن کاتێک توانیان سێ کانتۆنی باکوری سوریا کۆنترۆڵ بکەن و ئیدارەیەکی خۆیان بنیات نا و ناویان لێنا ڕۆژئاوا، لەگەڵ ئەوەشدا پەیەدە لقێکە لە پەکەکە و ئەویش سەربە مارکسی لینینییە و لە ڕۆژئاوا خۆشەویست نییە.

لەکاتێکدا سیاسەتی وڵاتە یەکگرتوەکان پشتی دەبەست بە ئۆپۆزسیۆنی سوری کەلەدژی ڕژێمی ئەسەد دروستی کردبوون، بەڵام بە زوویی دەرکەوت ئەم هێزانە باش نین، نە بۆ دژایەتی ئەسەد و نە جیهادییەکان و نە داعش و نە جەبهەتولنەسرە و داعشیش.

ئەوەی بەڕاستی شەڕی داعشی دەکرد یەپەگە و یەپەژە بوو، هەرچەندە هاوکاری سەربازی بۆ ئەمان کیشەیەکی بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دروست دەکرد ئەویش ناڕەزاییەکانی تورکیا بوو، بۆیە هاوکاری سیاسییان دەکردن.

تورکیا هاوپەیمانەکانی خۆی لە ناتۆ نەدەبینی و تەنانەت هاوکاری داعشی دەکرد لە عێراق و سوریا لە کاتێکی دیاریکراودا، لەمەش گرنگتر تورکیا سەرکەوتنەکانی پەیەدەی پێناخۆش بو لەبەرئەوەی نزیک بون لە پ ک ک و بە دوژمنێکی نوستوی خۆی دادەنان، دواهەمین مەترسی ئەنکەرە لەوەبو کیانێکی کوردەکان هەبێت لە نزیکی سنورەکانی و ببێتە مۆدێلێک بۆ کوردەکانی تورکیا و لەئایندەیەکی دووردا هێزەکانیان یەکبخەن لەدژی وڵاتەکەی.

ڕۆژئاوا کاری بە چەکدارە کوردەکان هەبوو لە دژی تورکیا و مۆڵەت نەدانی بەبەکارهێنانی بنکەی ئەنجەرلیک لەدژی داعش، ئەوەش ئەوەبوو کە پەیەدە وەک تیرۆریست نەناسێ و هاوکاری یەپەگە بکات سەرباری ناڕەزایی تورکیا بەڵام لەهەمان کاتدا چاوپۆشی بکات لە هێرشەکانی تورکیا دژی پ ک ک لە عێراق و سوریا.

ئەم بارودۆخە تەنها دوومانگی خایاند ٨-١٠/ ٢٠١٥ کاتێک یاریزانێکی نێودەولەتی هاتە گۆڕەپانەکە: حکومەتی روسیا بڕیاریدا ڕژێمی ئەسەد بپارێزێت لە ڕێگای ئاسمانییەوە لەدژی نەیارەکانی، ئەمەش سوریای گەڕاندەوە ناو گەمەیەکی سیاسی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی جیاواز، لەڕووکەشدا ڕوسیا ڕایگەیاند: جەنگ لە دژی داعش دەکات بەڵام لە ناوەڕۆکدا مەبەستی هێزە جیهادییەکانی دژی سوریا بوو رووبەڕووبونەوەی داعشی بەجێهێشت بۆ کوردەکان.

ڕوسیا و وڵاتە یەکگرتوەکان یەپەگە یان بەکاردەهێنا لە دژی داعش، پەیەدە توانی سود لەم دەرفەتە وەرگرێت و لە ڕووی کرانەوەی نێودەوڵەتییەوە پێش بکەوێت و نوسینگەی لە مۆسکۆ و چەند وڵاتێكی ئەوروپی بکاتەوە لە کاتێکدا پ ک ک وەک تیرۆریست ناسراوە، تورکیا ئەم بارودۆخەی پێباش نەبو بەڵام ڕێگای بچوککردنەوەی پەیەدە و وێرانکردنی کانتۆنی ڕۆژئاوا ئەوەیە جەنگاوەرەکان جەنگی یەکتری بکەن.

ئاوڕێک لەڕابردوو بدەینەوە دەبینین کوردەکان لە شەڕی بەوەکالەتدا سودێکی کەم و زیانێکی زۆریان کردوە، جەنگاوەری بەهێز و ناوبانگی بەرگریکار لەمافی خۆیان بەدەست دێنن، بەڵام دواتر میوانداری لە وڵاتی خۆیاندەکەن بۆ بەرژەوەندی دراوسێکان.

بەڵام بۆچی هەمیشە ئەم ڕۆڵە دەگێڕن؟ پێویستە چ وانەیەک لەو پەندانە وەرگرن لە ئێستادا؟ ئایا چانسێکی باشی دی بۆ کوردەکان هەڵدەکەوێت ئەمجارە؟ وادەردەکەوێت شەڕی بەوەکالەتی ئێستا جیاوازە لە جاران، لەبەرئەوەی نزیکی و بەرژەوندی زۆر هەیە لەنێوان بریگرتە و بریکاردەردا (وکیل و موکل)، لە گۆشەنیگایەکەوە ئێستا هاوکارییەکان ئاشکرایە نەک نهێنی، بەلام سەبارەت بە کوردەکان ئێستا وادەردەکەوێت ئاستی ئاگا و هۆشمەندییان لەجاران زیاترە بۆ خۆشویستنی نیشتمان و، ئەمەش وایان لێدەکات کە داوای ئۆتۆنۆمی و سەربەخۆیی بکەن و وادەردەکەوێت هێزەکانیش هەلوێستی خۆیان گۆڕیوە ئەگەر ئەو هاوکارییانەی ئەمریکا پێشکەشی هێزەکوردییەکانی دەکرد لە سوریا و عێراق نەبوایە ئەوا هەولێر و کوبانێ دەکەوتن، مەشقی سەربازی بۆ هەردوو هێزەکە لە ئاستێکی باڵادا بوون و ڕێژەی پشتیوانیکردنی یەکتری هەموو نمونەکانی زوتری تێپەڕاندوە.

بەڵام تاوەکو ئێستاش شەڕی بەوەکالەت ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپی نەگەیاندوەتە ئاستێک کە بەشداری و نوێنەرایەتی کوردەکان هەبێت لە پانێڵ و کۆبونەوە نێودەوڵەتییەکاندا، کە لەسەر دۆخی داعش دەبەستران یاخود دۆزینەوەی چارەسەر بۆ جەنگی ناوخۆیی سوریا، بۆ نمونە: ئەوچەکانه‌ی بۆ پێشمەرگە دەهاتن وەک پێویست نەبوون و چه‌کی قورسی وەک دەبابە و فڕۆکە نەبوو کە سوپای عێراق لەدەستیدا لەکاتی داگیرکردنی موسڵدا.

سەرباری ئەمەش لەکاتێکی دوورودرێژدا هاوکارییەکانی پێشمەرگە دەبوو بەڕێگای بەغداد بگەن و ئەویش وەک پێویست نەیدەگه‌یاندە هەولێر، هەروەها لەسوریا ئەوهاوکارییانە پێویستی هێزە کوردییەکانی پڕ نەدەکردەوە.

دواهەمین هەوڵیش لەسوریا بوو، کاتێ بۆجاری یەکەم لەکاتی سەرهەڵدانی شەڕەوە تورکیا هێزی سەربازی نارد بۆ سوریا لە کۆتای مانگی ئاب بۆ ئەوەی ڕێگری لە هێزەکانی یەپەگە بکەن شاری جەرابلوس ئازاد نەکەن لەدەستی داعش، مەبەستی سەرەکی تورکیا ئەوەبوو کوردەکان نەگەن بە دیفاکتۆی خۆبەڕێوەبەری (حکم الذاتی) و بەدیاریکراوی کانتۆنەکان نەبەسترێنەوە بەیەکەوە و هێندە پێیان خراپ بو بەزوویی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕوسیا باشکردەوە، پاش ئەوەی دوای خستنەخوارەوەی فڕۆکە ڕووسیەکە لەلایەن تورکیاوە گرژی و ئالۆزی تێکەوت لە مانگی ١١ی ٢٠١٥ دا، گرنگترین خاڵەکانیشیان کەمکردنەوە یاخود بڕینی هاوکارییەکانی ڕووسیا بو بۆ کوردەکانی سوریا.

سەرباری ئەمەش ئەنكەرە داوای دەکرد لە ئەمریکا بۆ ئەوەی فشار لە یەپەگە بگات هێزەکانی دەرکات لە منبەج دوای ئەوەی خوێنیان لەسەری ڕژابوو لەجەنگی دژی داعشدا، ئەمەش وادەکات هەڵبژاردن لە نێوان شەڕکەر و شەڕبۆکراو بکرێت.

لەگەڵ ئەمەشدا پێویستە ئیدارەی کۆن و ئێستای ئەمریکا چارەسەرێک بۆ ئەم گرێیە بدۆزنەوە ئەویش داوایان کرد یەپەگە بەزویی مەنبەج چۆڵ بکات. ئەنجامی کوردەکان هەمان ئەنجامی بەدەستهاتوی کۆن بوو: بەرژەوەندی وڵاتەکان هەڵدەگەڕێتەوە.

پێویستە تەنها پشت بە مانەوە و دریژەدانی شەڕی داعش ببەستن بۆ ئەوەی ئەوەی ئەمان پێشکەشی دەکەن هیچ حکومەتێکی تری ناوچەکە نەتوانێت بیکات، سەرباری ئەمەش زلهێزەکان لەناویاندا وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هەوڵ بدات بۆ ئەوەی دەولەتی سوریا و عێراق پارێزگاری لەمافەکانی کوردەکان بکەن.

ئایا کوردەکان دەتوانن خۆیان لە دۆڕانی دوای شەڕی بەوەکالەت دەربازبکەن؟ ئەم پرسیارە گرنگی زۆری هەیە چونکە پێشمەرگە و یەکینەکانی پاراستنی گەل ڕۆڵی یەکلاکەرەوەیان بینی لە ئازادکردنی موسڵ و ڕەقەدا لە دەستی داعش.

لەبەرئەوەی ئەوان کاراکتەری بێدەوڵەتن پێویستە بیسەلمێنن بۆ هاوبەشەکانیان کە ئەمان تەنها شەڕکەرێک نین بۆ کاتێکی دیاریکراوی کەم، بەلکو بۆ پلانە ستراتیژییە دوورمەوداکانیش بەکەڵکن، واتە ئەمان بیسەلمێنن کۆگایەکی پڕن بۆ هێزە جیهادییەکانی سنورەکە.

لەکۆتاییدا، کوردەکان پێویستە بەشی خۆیان بەدەست بهێنن و، ئایندەی خۆیان خۆیان دابینی بکەن ئەویش تەنها بە یەکێتی و یەکبون و پیشکەشکردنی فەرمانڕەوایی خەڵک و خۆیان بەشێوازێکی باش و کاریگەر. کوردەکان پێویستە لەسەریان یاخود ئاستی خۆیان بەرزبکەنەوە یاخود جارێکی تریش توشی دەستبەتاڵی و خیات لێکردن دەبنەوە.


ئه‌م بابه‌ته 1900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر