به‌ركه‌وته سیاسی و جیۆسیاسییه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ به‌غدا چین؟ ڕای هاوسه‌نگ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و سه‌ردانه كامه‌یه؟ به‌چ میكانیزمێكی شیكاری بیخوێنینه‌وه؟
واته: ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه ده‌گاته میدیاكان
و له‌وێشه‌وه ده‌گاته هاوڵاتی ئه‌م هه‌رێمه، ناتوانێ وه‌ك لێكدانه‌وه‌یه‌كی
بابه‌تی بێته حزور، به‌ڵكو به‌هاندانی حیزب و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزب ده‌نوسرێن،
تاكه قوربانییش لێره‌دا هاوڵاتیی هه‌رێمه كه دواجار خۆی له‌به‌رده‌م پرۆسه‌یه‌كی
مه‌ترسیداری شۆرینه‌وه‌ی ئه‌قڵدا ده‌بینێته‌وه.
پرۆسه‌ی شۆرینه‌وه‌ی ئه‌قڵ له‌پرسی سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانیدا
ئه‌وانه‌ی ستراتیژی شۆرینه‌وه‌ی ئه‌قڵ داده‌ڕێژن، مه‌به‌ستیانه
به‌ئاسانی به‌هاكانی خۆیان هه‌نارده‌ی ناو مێشكی هاوڵاتی بكه‌ن و، هاوڵاتی به‌گوێره‌ی
قه‌ناعه‌ت و بیروڕاو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان بیربكاته‌وه.
له‌پرسی سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانیدا، له‌لایه‌ن هه‌ردوو
كامپی یار و نه‌یاری بارزانییه‌وه، زۆرترین هه‌وڵ بۆ شۆرینه‌وه‌و ته‌لقینكردنی خه‌ڵكی هه‌رێم درا.
بۆیه ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری بارزانی و حیزبه‌كه‌ی ئه‌ون،
وایان له‌هاوڵاتی ساده‌ی هه‌رێم گه‌یاند، كه ئه‌و سه‌ردانه گۆچانی ئه‌فسوناوی
چاككردنه‌وه‌ی دۆخه داڕوخاوه‌كان ده‌بێت.
له به‌رانبه‌ریشدا ئه‌وانه‌ی ڕكابه‌ر و
نه‌یاری بارزانین، به‌جۆرێك ئه‌و سه‌ردانه‌یان بێ ئه‌رزش كرد، ته‌نانه‌ت په‌نایان
برد بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له‌شێوازی جلوبه‌رگی بارزانی و گوتیان: هه‌ر ئه‌وه‌ی به جلوبه‌رگی
كوردییه‌وه سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه، مانای وایه سه‌ردانه‌كه بۆ ته‌سلیم
بوونه!.
بێگومان ئێمه ئه‌قڵێكی باڵا‌و، زانستێكی گه‌وره‌مان
ناوێت و له‌بابه‌تی بوونیش دوورناكهوینهوه ئه‌گه‌ر بڵێین: ئه‌و دوو لێكدانه‌وه‌یه،
بابه‌تی نین و، له‌خزمه‌تی دروستكردنی وشیارییه‌كی سیاسی هاوسه‌نگدا نین بۆ
هاوڵاتیانی هه‌رێم.
هه‌روه‌ها داوایه‌كی تهعجزیشی ناكه‌ین له‌میدیاكان و خه‌ڵكی
بژارده‌ی ئه‌م هه‌رێمه كه ئه‌م پرۆسه‌ی شۆرینه‌وه‌ی ئه‌قڵه ڕابگرن، چونكه هه‌رچۆن
و له‌هه‌ر گۆشه‌یه‌كه‌وه سه‌یری بكه‌ین، ده‌بینین ته‌نها زیانهومهند له‌و پرۆسه‌ی
شۆرینه‌وه ئه‌قڵه، هاوڵاتی هه‌رێمه، چونكه هه‌قیقه‌تی لێ ون ده‌كرێت.
دیدگای بابه‌تی
له‌م نێوه‌نده‌دا، پێویستمان به دیدگایه‌كی بابه‌تی
بێلایه‌نانه هه‌یه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و كایه سیاسییه‌ی كه تازه هاتۆته
پێشه‌وه، ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌وه ده‌بێت كه ڕای سێیه‌م ئه‌كتیڤ بكه‌ین له‌نێوان
ئه‌و دوو ڕایه‌ی پێشوودا، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌پێی وایه سه‌ردانه‌كه كۆتایی هه‌موو
ناخۆشیه‌كان ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دووه‌میش كه‌پێی وایه سه‌ردانێكی حیزبییانه‌و
بێ ئه‌رزش بوو.
ئه‌م دیدگا بابه‌تییه خۆی له‌خۆیدا پێویستی بهمهنههجیهتێكی
نوێ هه‌یه بۆ شرۆڤه‌كردن، نه‌ك ته‌نها له‌م پرسه‌دا، به‌ڵكو له‌ته‌واوی پرسه
سیاسییه‌كانی تریشدا.ئه‌گه‌رچی دروستكردنی ئه‌و مه‌نهه‌جیه‌ته له‌ئێستای فه‌زای
سیاسی كوردیدا، كه‌مێك قورسه، به‌ڵام ئێمه ده‌توانین كۆی ئه‌و تێبینیانه كه ده‌بنه
یاریده‌ده‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێوازی شرۆڤه‌ی دروست له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی "وه‌ك
تێست" پێشكه‌ش بكه‌ین، دواجاریش پێمان وایه تێبینییه‌كان یاریده‌ی خوێنه‌ر
ئه‌ده‌ن بۆ د‌رك كردن به‌و شیوازه‌ی هاوسه‌نگه‌ی كه ئێمه‌ی چاودێران پێویسته له‌میانه‌یه‌وه
دۆسیه‌كان بۆ هاوڵاتی شی بكه‌ینه‌وه.
كۆی تێبینییه‌كان به‌م ته‌رزه ڕیز ده‌كه‌ین
یه‌كه‌م- به‌غدا هه‌ر پایته‌ختی ئیحتیلاله
لێره‌دا ئه‌مه‌وێ تێبینییه‌كی كورت بخه‌مه به‌رچاوی هه‌موو
ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی كه له‌ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا ده‌نگیان به‌به‌ڵێ
داوه بۆ جیابوونه‌وه له‌عێراق، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: سه‌رباری سه‌ردانه‌كه‌ی
بارزانی بۆ به‌غدا، به‌ڵام ئه‌و پایته‌خته هه‌ر پایته‌ختی ئیحتیلاله و له‌ڕووی
یاسایی و عاتیفییه‌وه هیچ نه‌گۆڕاوه.
هۆیه‌كی ساده لێره‌دا ئاماده‌گی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
: جوڵه‌كه‌ی بارزانی سیاسی بوو، نه‌ك ته‌وسیفێكی یاسایی بۆ حاڵه‌تێكی دیاریكراو.
واته : مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا وه‌ك هێزێك و قورساییه‌كی سیاسی كراوه، نه‌ك وه‌ك
هه‌وڵێك بۆ جێگۆڕكێی یاسایی و ده‌ستوری له پێگه‌ی به‌غدا به‌رانبه‌ر مافه
یاساییه‌كانی كورد له‌سه‌رویانه‌وه مافی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
له‌كاتێكدا سه‌یری ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه ده‌كه‌ین، ده‌بینین:
له‌ئه‌جێندای گفتوگۆكاندا، چه‌ند پرسێكی گرنگ ئاوڕیان لێ دراوه‌ته‌وه، وه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ی
پێشمه‌رگه بۆ ناوچه داگیركراوه‌كانی كوردستان، هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی جێبه‌جێكردنی
ماده‌ی 140 كه دواجار به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركووك بۆ كوردستان كۆتایی دێت"ئه‌گه‌ر
ئه‌و ماده‌یه جێبه‌جێ بكرێت".
كه‌واته هه‌ر به‌و چاوخشاندنه ساده‌یه، تێده‌گه‌ین كه
سه‌ردانه‌كه نه‌ك داننان نیه به‌وه‌ی پێگه به‌غدا وه‌ك پایته‌ختی ئیحتیلال
گۆڕاوه، به‌ڵكو تۆخكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌یه كه به‌غدا وه‌ك داگیركه‌رێك مافی
كورد و خاكی كوردستانی داگیركردوه، بۆیه له‌سه‌ردانه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی
ماده‌ی 140 جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك میكانیزمێك بۆ گۆڕانی پێگه‌ی یاسایی به‌غدا
وه‌ك پایته‌ختی ئیحتیلال.
به‌مانایه‌كی ڕوونتر: له‌سه‌ردانه‌كه‌دا جه‌خت لهجێبهجیكردنی
ماده‌ی 140 كراوه، ئه‌وه‌ش به‌ته‌واوی مانا به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌غدا وه‌ك
داگیركه‌رێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل كراوه، بۆیه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی خاكی لێكراوه.
مانای پێچه‌وانه‌یشی ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر ئه‌و ماده‌یه جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وا به‌غدا
وه‌ك داگیركه‌رێك ده‌مێنێته‌وه.
دووه‌م- جامه
ژه‌هره‌كه‌ی ئیمام خومه‌ینی و ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی سادات
ئه‌گه‌رچی زۆرینه‌ی پرسیاره‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه‌چۆن
و بۆچی بارزانی له‌دوای ڕیفراندۆم و هه‌موو ئه‌وه‌ی ڕوویدا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غدا،
من پێم وایه، ئه‌م تێگه‌یشتنه له‌سیاسه‌تكردن، دووره له‌ڕۆحی خودی سیاسه‌ته‌وه.
یان ڕه‌نگه ته‌نها له‌ناو كورددا به‌وجۆره تێگه‌یشتن له‌سیاسه‌ت هه‌بێت.
چونكه هه‌ر هاوكێشه‌یه‌كی سیاسی له‌سه‌ر (به‌ركه‌وته/به‌رژه‌وه‌ندی)
فۆرمه‌له ده‌بێت نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای "عاتیفه/پرنسیپ". ئه‌گه‌ر
ڕوونتر بدوێین ده‌ڵێین: سیاسه‌تكردن ئه‌وه‌یه له‌كوێدا به‌رژه‌وه‌ندی هه‌بوو ده‌ستی
بۆ به‌ریت، نه‌ك له‌كوێدا به‌رژه‌وه‌ندی هه‌بوو ده‌ست بۆ عاتیفه به‌ریت!.
ڕێسای خۆ قوفڵكردن له خوێندنه‌وه‌ی سیاسی‌دا
ده‌ڵێت: دوو ڕێگه‌ت له‌به‌رده‌مدایه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه گۆشتی ئاسك بخۆ، دووه‌میان ئه‌وه‌یه
گۆشتی ئاسك بخۆ.
ئه‌م ڕێسایه بۆ پێمان ده‌ڵێت: خۆ قوفڵ كردن و خۆ گۆشه‌گیركردن
و سڕینه‌وه‌ی ئۆپشنه جیاوازه‌كان، دواجار به‌مردنی كاره‌كته‌ری سیاسی كۆتایی دێت.
نابێت كاره‌كته‌ری سیاسی به‌ده‌ستی خۆی خۆی قوفڵ بكات و ئه‌گه‌ر پێشی نه‌خورا، هه‌ر
خۆی ناچار بكات گۆشتی ئاسك بخوات.
لێره‌دا دوو تێبینی به‌گرنگ ده‌زانم:
یه‌ك: ڕاسته مه‌بده‌ء كۆی سیاسه‌ت ده‌جوڵێنێت، به‌جۆرێك
ڕه‌وایه ئه‌و مه‌بده‌ئه ناوبنێین" ستراتیژی سیاسی" جوڵهكانیش
ناوبنێین "تاكتیكی سیاسی". به‌ڵام بۆ گه‌یشتن به ئامانجه باڵاكانی ئه‌و
مه‌بده‌ئه، كاره‌كته‌ر مه‌رج نیه خۆی پابه‌ند بكات به‌یه‌ك تاكتیكی دیاریكراوه‌وه.
ئیمام خومه‌ینی له‌دوای هه‌شت ساڵ جه‌نگ له‌گه‌ڵ عێراق،
لهپرنسیپ وقهناعهتهكانی خۆی دووركهوتهوهو له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵاته‌كه‌یدا گوتی: جامێك ژه‌هر ده‌خۆمه‌وه و بڕیاری 598ی ئه‌نجومه‌نی
ئاسایش بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عێراق قبوڵ ده‌كه‌م.
ئه‌وه له‌كاتێكدا بوو كه پێشتر ده‌یان ده‌ستپێشخه‌ری
ئاشتی ڕه‌تكرابووه‌وه.
به‌گوێره‌ی داتاكان: له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی داسه‌پاوی عێراق به‌سه‌ر
ئێران‌دا، 1000 ملیاردۆلار زیانی مادی له‌هه‌ردوولا كه‌وت، به‌ته‌نها له‌ئێران یه‌ك
ملیۆن هاوڵاتی كوژران كه 450 هه‌زاریان قوتابی زانكۆ و په‌یمانگاكان بون له‌به‌ره‌كانی
شه‌ڕدا كوژران.
وێرای هه‌موو ئه‌و قوربانییانه‌ش، هه‌ڵمه‌تێك بۆ
پشتیوانی له‌ئاشتی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌به‌شداری 5 هه‌زار حیزب و ڕێكخراوی
گه‌وره‌ی جیهانی ئه‌نجام درا، به‌ڵام ئیمام خومه‌ینی له‌دوا ساته‌كاندا گوتی: جامێك
ژه‌هر دهخۆمهوهو، بڕیاری 598ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش قبوڵ ده‌كه‌م".
ئه‌و جامه ژه‌هره‌ی ئیمام خومه‌ینی خواردییه‌وه،
ئێرانی برده قۆناغێكی زۆر گرنگ كه‌ئێستا ئه‌نجامه‌كانی ده‌بینین، ئه‌وه‌تا ئێران
له‌ڕووی هێز و پێگه‌وه، له‌ئاستی ده‌وله‌ت زلهێزهكاندایهو له‌ده‌وله‌تی ئاسایی
زیاتره.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیمام خومه‌ینی جامه ژه‌هره‌كه‌ی نهخواردایهتهوهو،
ئێران له‌بری هه‌شت ساڵ چه‌ندین ساڵی تر له‌جه‌نگدا بوایه، ده‌یتوانی بگاته ئێستای
ئه‌و هێزو پێگه‌یه‌ی هه‌یه‌تی؟ بێگومان نه‌خێر.
بۆیه ده‌ستگرتن بهمهبدهئهوهو، خۆ قوفڵ كردن و خۆ
گۆشه‌گیركردن له‌خزمه‌تی ئامانجی باڵای نه‌ته‌وه‌كاندا نیه.
دووه‌م- له‌دوای نزیكه‌ی 40 ساڵ له شه‌ڕو كێشه‌ی عه‌ره‌ب-ئیسرائیل،
پاش هه‌زاران قوربانی له‌هه‌ردوولا، ئه‌نوه‌ر سادات ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی كرد و سه‌ردانی
ته‌لئه‌بیبی كرد.
سادات ته‌واوی خه‌ڵكی میسر و جیهانی عه‌ره‌بی سه‌رسام
كرد كاتێ له‌وتارێكدا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یدا گوتی: من ئاماده‌م
بچمه ناو ماڵی خۆیان و له‌ناو كنێسته‌وه باسی ئاشتی و مافهكانمانیان له‌گه‌ڵدا
بكه‌م".
گۆڵدا مائیری سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌ستبه‌جێ ئه‌و
درهفهتهی قۆسته‌وه‌و داوه‌تنامه‌ی فه‌رمی ئاراسته‌ی سادات كرد و، له‌ئه‌نجامیشدا
ڕۆژی 19/11/1977 فڕۆكه‌ی تایبه‌تی ئه‌نوه‌ر ساداتی سه‌رۆكی میسر له فڕۆكه‌خانه‌ی
بنگۆریۆن له‌ته‌لئه‌بیب نیشته‌وه.
ئه‌گه‌رچی هه‌رزوو میدیای عه‌ره‌بی و خه‌ڵك و هه‌زاران
هه‌زار كۆمه‌ڵه وحیزب و ڕۆژنامه، كه‌وتنه لێدان له‌میسر و ده‌وله‌تانی عه‌ره‌بی
په‌یوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵدا بچڕاند، كۆمكاری عه‌ره‌بی ئه‌ندامێتی میسری هه‌ڵپه‌ساردو
باره‌گای خۆیشی له قاهیره‌وه برده تونس. واته: سادات به ناپاكیی نه‌ته‌وه‌یی
تۆمه‌تباركرا.
هه‌نگاوه‌كه، ئه‌گه‌رچی دابڕان بوو له‌ئه‌قڵ و كه‌لتور و بیروڕای ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ی
عه‌ره‌ب و ئیسلام، به‌ڵام دواجار بووه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی كه نزیكه‌ی
بیست ساڵ دوای ئه‌و سه‌ردانه له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیاوه ده‌ستی پێكردو،
ئه‌و ئاڵوگۆڕه جیۆسیاسییه گه‌وره‌یه كهبهپرۆسهی ئاشتی عه‌ره‌ب –ئیسرائیل ناوده‌برێت،
له‌و هه‌نگاوه‌ی ساداته‌وه ده‌ستی پێكرد.
به‌گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی، جیاواز له‌وانه‌ی
پیای هه‌ڵده‌ده‌ن یان ئه‌وانه‌ی به‌هه‌رهۆیه‌ك، بێگوێدانه لۆژیكی سیاسی بێ ئه‌رزشی
ده‌كه‌ن، ده‌ڵێم: به‌ركه‌وته‌كانی سه‌ردانه‌كه گرنگه نه‌ك ته‌وسیفی سه‌ردانه‌كه.
واته سه‌ردانه‌كه چی ئه‌نجامێك ئه‌دات به‌ده‌سته‌وه گرنگتره له‌وه‌ی ئێمه وه‌سفی
سه‌ردانه‌كه بكه‌ین به‌وه‌ی سه‌ردانێكی خراپ بوو، یان سه‌ردانێكی چاك. چونكه ئه‌م
جۆره پێناسهكردنه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تدا نایه‌ته‌وه.
سێیه‌م- به‌ركه‌وته‌ی جیۆسیاسی
دوو جۆر زانیاری هه‌یه له‌ناوه‌ندی میدیا كوردی و
جیهانیه‌كاندا ده‌ستاوده‌ستیان پێده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌م سه‌ردانه، به‌م جۆره:
یه‌ك: ڕایه‌ك ده‌ڵێت: ئێرانییه‌كان پێیان باشه نێوانی
كورد‌و به‌غدا باشتر بێت و هه‌ر ئه‌وانیش له‌پشتی سهردانهكهوهن.
دووه‌م: ڕایه‌كی به‌هێزتر ده‌ڵێت: ئه‌مریكایی و ته‌نانه‌ت
به‌ریتانییه‌كانیش ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بۆ ڕێكخستنی ئه‌م سه‌ردانه.
هه‌ركام له‌و دوو ڕایه ڕاست بن، مانای وایه سه‌ردانه‌كه
په‌یوه‌ندی به دۆسیه‌یه‌كی گرنگی نێودهولهتییهوه هه‌یه كه‌به‌بێ ئه‌و سه‌ردانه
ئه‌و دۆسیه‌یه سه‌ركه‌وتوو نابێت.
ئه‌وه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تره‌وه: باس له ئاسایشی
وزه ده‌كرێت به‌تایبه‌تی له‌پاش سه‌پاندنی گه‌مارۆكان به‌سه‌ر ئێران‌دا، واته ئه‌و
سه‌ردانه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و دۆسیه ههرێمایهتییهشهوه هه‌یه.
پرسیاره میحوهریهكه لێره‌دا ئه‌وه‌یه: پێگه‌ی كورد له‌ئاستێكدایه
كه دۆسیه‌یه‌كی هه‌رێمایه‌تی پێویستی به‌ڕۆڵ و كاریگه‌ری ئه‌م هه‌بێت؟ دیسان به‌ركه‌وته‌ی
سه‌ردانه‌كه له ماوه‌كانی ئاینده‌دا وه‌ڵامی ده‌داته‌وه.
چواره‌م –به‌ركه‌وته‌ی ناوخۆیی
له‌ئاستی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستانیشدا، له‌هه‌ردوو ئاستی
جه‌ماوه‌ری و سیاسی‌دا، سه‌ردانه‌كه ئاڵوگۆڕێكی چۆنایه‌تییه.
به‌لای منه‌وه وه‌ك
"به‌رائه‌ی زیممه" وایه كه‌بارزانی له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی كوردستاندا
بۆخۆیی كرد.
پێشتر میدیاكان و زۆرینه‌ی ڕكابه‌ره سیاسیه‌كانی
بازرانی جه‌ماوه‌ریان به‌جۆرێك تێگه‌یاند كه ڕیفراندۆم و هه‌ڵوێسته‌كانی بارزانی
و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و، هۆكاری موچه‌بڕین و برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستانن.
له‌به‌رده‌م ئه‌و جۆره له ته‌غزیه‌ی میدیای ئۆپۆزسیۆن
و نه‌یاره‌كاندا، بارزانی مه‌حكومه به‌وه‌ی بۆجه‌ماوه‌ری كوردستان ڕوون بكاته‌وه
كه ئه‌و هیچ تاوانێكی نیه له‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا سه‌پێنراون.
ده‌یه‌وێت بڵێت: فه‌رموو ئه‌وا من نیازپاكی خۆم نیشاندا و، به‌پێی خۆم ڕۆشتم بۆ به‌غدا،
به‌شداربووم و پێرۆزباییم كرد.
واته بارزانی ئه‌فسونی ئه‌و گوتاره ئیعلامییه‌ی پوچه‌ڵكرده‌وه
كه له‌به‌رده‌م موچه‌خۆران و خه‌ڵكی كوردستاندا، ئه‌ویان به‌تاوانباری موچه‌بڕین
دانابوو.
ئه‌وانه‌ی له‌پشتی سهردانهكهوهن گۆڵێكی گه‌وره‌یان
له‌و خیتابه‌ی نه‌یاره‌كانی بارزانی كردووه، چونكه هه‌ر به‌و لۆژیكه‌ی خۆیان
پێیان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی بارزانی هۆكاری موچه‌بڕین بووبن، وه‌ك ئێوه
ده‌تان گوت و بانگه‌شه‌تان بۆده‌كرد، ئه‌وا باش بوونی موچه و بودجه‌ی خه‌ڵكی
كوردستانیش وابه‌سته‌یه به‌و سه‌ردانه‌ی بارزانییه‌وه. نه‌ك شتی تر.
دواجار
هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌وردی كۆی باكگراوندهكانی
پشتی ئه‌و سه‌ردانه ببینین. به‌ڵام ئاماده‌سازییه‌كانی پێش سه‌ردانه‌كه، وه‌ك هه‌ڵگرتنی
خاڵه گومرگییه‌كانی نێوان كه‌ركووك و هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌كارییه
پرۆتۆكۆلییهكانی پێشوازییه‌كه، سه‌رباری ئه‌وانه‌ش نیگه‌رانییه‌كانی توركمان و
ئه‌و لایه‌نانه‌ی تر كه‌له ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك و گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه
نیگه‌رانن، نیشانه‌ن له‌سه‌ر گرنگی ئه‌و سه‌ردانه.
له‌كۆتاییدا: ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌ردانه به‌به‌شداری حیزبه‌كانی
تری كوردستان بوایه‌و، له‌ناو په‌رله‌مانی عێراقدا وتارێكی بخوێندایهتهوهو باسی
له كێشه درێژخایه‌ن و بێچارهسهرهكانی كورد بكردایه‌و، ئاماژه‌ی به‌وه بدایه
كه ئه‌كتیڤكردنی ئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆم، له‌هه‌ركاتێكدا ڕێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاوی
به‌رده‌ستی كورده ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌زمونه‌ش شكستی هێنا، پێم وایه شۆكێكی گهورهدهبوو
بۆ ته‌واوی ئه‌و ده‌وڵه‌ت و لایه‌نانه‌ی كه چاودێری ڕه‌وشی عێراق ده‌كه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندییان
لێره هه‌یه.