ناوچەى ئارام لەسوریا و دیمۆگرافیاى ناوچەکە
PM:03:07:01/08/2019
دۆسیە: پانێل
بۆردی ئهكادیمی ناوهندی چاوی كورد
بۆردی ئهكادیمی ناوهندی چاوی كورد
ناوەندى چاوى کورد بۆ پەرەپێدانى سیاسی، ڕۆژى سێ شەممە بەروارى ٢٠١٩/٧/٣٠، لە ئۆفیسى سەرەکى ناوەند لە شارى سلێمانى پانێڵێکى سازکرد بەمەبەستى وتووێژکردن لەسەر پرسی دروستکردنى ناوچەى ئارام لە باکورى سوریا و کاریگەرییەکانى لەسەر گۆڕینى دیمۆگرافیاى دانیشتوانى ناوچەکە، لەو پانێڵەدا کە نوێنەرى لایەنە سیاسییەکانى کوردستانى ڕۆژئاوا بەشداربوون، ژمارەیەک ڕاوێژکارى ناوەندى چاوى کورد بۆ پەرەپێدانى سیاسی بابەتەکەیان تاوتوێ کرد و چەندین بژاردە وئەگەر تاوتوێ کران.
لەو پانێڵەدا بەڕیز دکتۆر سەلام عەبدولکەریم پشپۆڕى پەیوەندییەکانى نێوان دەوڵەتى تورکیا و پەکەکە ئامادەبوو.
لایەنە بەشداربووەکان، بریتی بوون لە:
۱- نوێنەرایەتی پەیەدە لەهەرێمی کوردستان، بەڕێز سلێمان عەرەب.
۲- نوێنەری حیزبی چەپی کوردی، بەڕێز فەتحوڵا حسێنی.
۳-نوێنەرایەتی کانتۆنەکانی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی، بەڕێز مەسعود حەسۆ.
٤- نوێنەری کۆنگرەی ستار، بەڕێز جیهان خەلیل.
گەلەرى وێنەکان
ئهم بابهته 342
جار خوێنراوهتهوه