+ تۆڕبیدی ڕۆژی قیامەت، ناوە زانستییەكەی (ستاس -6) ە و لەساڵی 2015دا لە لایەن ڕووسیاوە ئاشكرا كراوە.
+ دەكرێت بگوترێت: تازەترین چەكی وێرانكارە لەجیهاندا، لەدوای پەردەلادان لەڕووی ئەو چەكە، وڵاتان چاویان بە سەرلەبەری ئاسایشی جیهاندا خشاندەوە.
+ بەگوێرەی بەڵگەنامەكانی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا"پەنتاگۆن"، ئەو چەكە ڕووسییە لەتوانایدا هەیە تەواوی كەناراوەكان لەناو بەرێت و بۆ سەدان ساڵ كۆتایی بەژیان و ئاوەدانییەكان بهێنێت.
+ گۆڤاری پرۆفیشناڵی "پۆپیلەر میكانیكز" جەخت دەكاتەوە لەتوانای ئەو چەكەو دەنوسێت: لەتوانایدا هەیە هەموو ڕواڵەتەكانی ژیان بۆ چەندین نەوە بسڕێتەوە لەسەر زەویدا.
+ گۆڤاری "ناشیوناڵ ئینترست" دەنوسێت: ئەو تۆڕبیدە ڕووسییە، ژێر دەریاییەكی سەرسوڕهێنەرەو، دەتوانێت لەقووڵایی 1000 مەتردا مەلە بكات و بەرەو ئامانجەكانی بڕوات.
+ زۆر بەئاسانی دەتوانێت لەگەڵ بەرزی و نزمییەكانی ناو بنكی دەریاكاندا خۆی بگونجێنێت.
+ لەتوانایدایە لەدووری 9 هەزار كیلۆمەترەوە، ڕۆخەكانی ئەمریكا بپێكێت.
+ هیچ سیستەمێكی بەرگری دژە ژێردەریایی ئەمریكا نایدۆزێتەوە.
+ وەزارەتی بەرگری ئەمریكا دەڵێت: لەماوەی پەنجا ساڵی ڕابردوودا، هیچ چەكێكی ئەتۆمی بەهێز، وەك تۆربیدی ڕۆژی قیامەت دروستنەكراوە.