قاسم سلێمانی

PM:12:21:06/12/2018
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا- کەسایەتیەکان


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

-قاسم سلێمانی ناسراو به‌حاجی قاسم له‌ ساڵی 1958 له‌دایك بووه‌، له‌كاتێكدا هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی تر مێژوی له‌دایك بوونی ده‌گێڕنه‌وه‌ بۆ ساڵی 1955.

- زێدی له‌دایكبوونی بریتییه‌ له‌گوندی "قنات ملك"ی ناوچه‌ی "ڕابر" له‌ پارێزگای كرمانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران.

-له‌ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا خوێندنی بنه‌ڕه‌تی ته‌واو كردووه‌. دواتر به‌ماڵه‌وه‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌چنه‌ ناوه‌ندی پارێزگای كرمان.

- له‌كرمان خوێندنی دواناوه‌ندی ته‌واو كردوه‌.

-هاوسه‌رگیری كردووه‌و، خاوه‌نی دوو كوڕه‌.

- به‌رله‌سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران، قاسم سلێمانی له‌دژیی ڕژێمی پاشایه‌تی خه‌باتی كردووه‌.

-له‌دوای دامه‌زراندنی سوپای پاسدارانه‌وه‌، له‌ساڵی 1981ه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌و سوپایه‌وه‌كردووه‌.

- له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌ركی پاراستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی كرمانی پێسپێردراوه‌.

-سلێمانی له‌جه‌نگی عێراق –ئێراندا ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه‌، زۆرجار له‌به‌یاننامه‌ سه‌ربازییه‌كانی عێراقدا به‌تایبه‌تی ناوی براوه‌.

- له‌گه‌رمه‌ی جه‌نگی عێراق –ئێراندا، به‌شداری له‌چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی سوپای ئێراندا كردووه‌، وه‌ك: وه‌لفه‌جری 8 بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی فاو، كه‌ربه‌لای 4، كه‌ربه‌لای 5، شه‌ڕی شه‌لامچه‌.

-له‌دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی عێراق – ئێران، سه‌رپه‌رشتی كه‌تیبه‌ی "سه‌ئروڵا"ی سوپای پاسدارانی كردووه‌ له‌ناوچه‌ی كرماندا.

-له‌1998 كراوه‌ته‌ سه‌رپه‌رشتیاری فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه‌سوپاس پاسداران، ئه‌ركی ئه‌م فه‌یله‌قه‌ بریتییه‌ له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌جێنداكانی پاسداران له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی ئێران.

-ساڵی 2011 پله‌ی سه‌ربازی به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ بۆ "لیوا".

-له‌دوای ڕووداوه‌كانی سوریا، له‌گرژییه‌كانی ناسراو به‌به‌هاری عه‌ره‌بی، به‌شداری كردووه‌ له‌ دامركاندنه‌وه‌ی شۆڕشه‌كه‌دا، به‌تایبه‌تی سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی له‌ گرژیه‌كانی ناوچه‌ی بابا عه‌مرۆی دیمه‌شق كه‌وته‌ به‌رچاو.

-له‌عێراق و لوبنان و یه‌مه‌ن و سوریادا، ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌ لایه‌نگری كردنی كامپی هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران.

-سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی 21/11/2017 له‌نامه‌یه‌كدا بۆ ڕابه‌ری شۆڕشی ئێران، كۆتایی هاتنی داعشی ڕاگه‌یاند.



ئه‌م بابه‌ته 1596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر