به‌گوێره‌ی داب‌و نه‌ریتی باو له ناوه‌نده‌كانی ئه‌مه‌ریكادا، گۆڕینی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كه به باڵاترین به‌رپرس له لوتكه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه داده‌نرێت، به‌دوایدا پرۆسه‌ی گۆڕانكاری له‌و كه‌سانه دێت كه ئه‌نجومه‌نه‌كه‌و دۆسیه سه‌ره‌كییه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا به گرنگترینی ئه‌و دامه‌زراوانه داده‌نرێت كه سه‌رۆك له بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ست به ئاسایش‌و سیاسه‌تی ده‌ره‌كی پشتی پێده‌به‌ستێت. سه‌رباری رۆڵی میحوه‌ری ئه‌م دامه‌زراوه‌یه، وه‌لێ له ده‌ورانی سه‌رۆكایه‌تی (ترامپ)دا سه‌قامگیری به‌خۆوه نه‌بینیوه، چونكه ته‌نها له‌م ماوه‌یه‌دا چوار راوێژكار سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و ده‌زگایه‌یان له ئه‌ستۆ گرتوه، دواهه‌مینیان (رۆبه‌رت ئۆبراین)ه كه دوای له‌سه‌ر كار لابردنی (جۆن بۆڵتۆن) له ده‌ی ئه‌یلول، رۆژی (19/9/2019) پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرت.
دواهه‌مین گۆڕانكاری‌و ده‌ستبه‌كاربونی (ئۆبراین) پرسیاری زۆری وروژاندوه، له‌باره‌ی ڕادەی گۆڕینی شێوازی كاركردنی ئه‌نجومه‌نه‌كه دوای قۆناغی (بۆڵتۆن)، چونكه راوێژكاری پێشووی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆنترۆڵی پرۆسه‌ی بڕیاردانی په‌یوه‌ست به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و ئاسایشی كردبوو، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی (جۆن) له‌ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا ئه‌نجامیدا، به‌تایبه‌تی ئه‌و سیاسهتو به‌دیلانه‌ی له‌باره‌ی دۆزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤینه‌وه پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ده‌كرد.
پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت دانانی ئۆبراین وه‌كو سه‌ره‌تایه‌كی نوێ بێت بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه، وه‌لێ ره‌نگدانه‌وه‌ی زۆری نابێت له‌سه‌ر سیاسهتو ئه‌و به‌دیلانه‌ی پێشكه‌ش به سه‌رۆك ده‌كرێت له‌باره‌ی دۆزه‌كانی ناوچه‌كه‌وه.
1. ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی (The National Security Council) به‌شێكه له نوسینگه‌ی جێبه‌جێكاری سه‌رۆك (The Executive Office Of The Prisdent)، به‌و ده‌زگایه داده‌نرێت كه یارمه‌تی سه‌رۆك ده‌دات له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ئاسایشی نهتهوهییو سیاسه‌تی ده‌ره‌وه. به‌گوێره‌ی "یاسای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی" ساڵی (1947) دامه‌زراوه. له یاساكه‌دا هاتوه: "پێویسته ئه‌نجومه‌ن له‌باره‌ی كامڵكردنی سیاسه‌تی ناوخۆیی، دهرهكیو سه‌ربازی په‌یوه‌ست به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، راوێژ پێشكه‌ش به سه‌رۆك بكات، تاوه‌كو هێزه چه‌كداره‌كان، وه‌زاره‌ته‌كان، ئاژانسه حكومییه‌كانی دیكه، بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ر له بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هاوكاربن. قانونه‌كه ورده‌كارییه‌كانی كاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكه‌كان به‌جێهێشتووه".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ترامپ دوای ئه‌وه‌ی بووه سه‌رۆك، له‌باره‌ی كاری ئه‌نجومه‌نه‌كه "یاداشتێكی سه‌رۆكایه‌تی" له (28/ یه‌نایه‌ر/ 2017) ده‌ركرد، سنوری كار‌و پێكهاته‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی دیاریكرد. به‌پێویستی زانی هه‌یكه‌لیه‌تی بڕیاردان‌و پرۆسه په‌یوه‌سته‌كانی، بتوانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاڵنگاریو هه‌ڕه‌شه ئهمنیانهدا بكه‌نه‌وه، كه له سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كه‌مدا دووچاری ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بنه‌وه.
2. په‌یكه‌ره‌ی (هه‌یكه‌لیه‌ت) ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌گوێره‌ی پڕۆسه‌یه‌كی ئاڵۆز كه له‌ناو ئه‌نجومه‌ندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سیاسه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی داده‌ڕێژێته‌وه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م پرۆسه‌یه له چوار ئاستدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت:
یه‌كه‌م: راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی (Natonal Security Advisor) رۆژانه كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات، به‌رپرسی پێشكه‌شكردنی بهدیلهكانهو بۆ سه‌رۆكیشی به‌رزده‌كاته‌وه.
دووه‌م: تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی: له ناوه‌ندی سیاسی‌و میدیایی ئه‌مه‌ریكادا به (National Security Team) ناوده‌برێت، مه‌به‌ست لێی وهزیرهكانو به‌رپرسه حكومیه‌كانن كه له چوارچێوه‌ی پێكهاته‌ی ئهنجومهنهكهدان، ئه‌ندامانی ئه‌م تیمه‌ش به‌گوێره‌ی بابه‌ت یان كار‌و پۆستی كه‌سه‌كان، به‌بڕیاری سه‌رۆكی وڵات دیاری ده‌كرێن.
سێیه‌م: لیژنه سه‌ره‌كی‌و لاوه‌كی‌و لیژنه‌كانی هه‌ماهه‌نگی: له‌ناو ئه‌نجومه‌ندا له به‌دیله جۆراوجۆره‌كان ده‌كۆڵنه‌وه. ئه‌م لیژنانه وه‌كو ئامرازێكی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان وهزارهتهكانو ئاژانسه حكومییه جۆراوجۆره‌كاندا كه په‌یوه‌ستن به دۆزه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه كارده‌كه‌ن.
چواره‌م: تیمی هاوكاری له‌ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی: (National Security Staff): مه‌به‌ست لێی ئه‌و كه‌سانه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه كاروباره‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، ئه‌ركه‌كانی په‌یوه‌ست به ئاماده‌كردنی راپۆرت‌و توێژینه‌وه‌و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كاری ئه‌نجومه‌نه‌كه سه‌روكاری ده‌كه‌ن.
3. ده‌ورانی بۆڵتۆن: راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ئاراسته‌كردنی كاری رۆژانه‌ی ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه، رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێ. ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر خهسڵهتو كه‌سایه‌تی راوێژكاره‌كه، چونكه ده‌توانێت رۆڵ‌و توانای خۆی دابڕێژێته‌وه، كارێكی وابكات له داڕشتنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئاسایشی نهتهوهییو سیاسه‌تی ده‌ره‌كی، به به‌راورد به وه‌زیرو به‌رپرسه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به وه‌زاره‌ته‌كانی بهرگریو ناخۆو ده‌زگای هه‌واڵگری، ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی كارا كاریگه‌ر بێت.
له هه‌ر ئیدارهیهكدا، له‌گه‌ڵ هه‌ر راوێژكارێكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییدا بارودۆخ‌و چوارچێوه‌و سروشتی ئه‌زمونه‌كان جیاواز بوون. ئه‌زمونی كاركردنی ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیدا جیاواز بووه، به نمونه هێنری كیسنجه‌ر له‌ماوه‌ی (1968 - 1975)، برنت سكۆرفیت كه له‌دوو ماوه‌ی جیاوازدا راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بووه، یه‌كه‌میان له (1975 - 1977)، دووه‌مجار له (1989 - 1993). زینگۆ بیرجینسكی له (1977 - 1981). كۆندا لیزا رایس له (2001 - 2005)، ستیڤن هادلی (2005 - 2009)، سۆزان رایس له ئیداره‌ی دووه‌می ئۆباما له (2013 - 2016).
قۆناغی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی جۆن بۆڵتۆن له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی (نیسان 2018 بۆ ئه‌یلولی 2019) به دوو سیمای سه‌ره‌كی جیاده‌كرێته‌وه.
یه‌كه‌م: بۆڵتون هه‌وڵیدا بیروڕا تونده‌كانی خۆی له‌باره‌ی هه‌ندێك دۆزی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی كۆریای باكورو ئێران‌و ئه‌فغانستانه‌وه بسه‌پێنێت. له‌كۆتاییدا بووه هۆی پێكدادانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ترامپدا، ئه‌وه‌ش ترامپی ناچاركرد له كار دووری بخاته‌وه.
دووه‌م: په‌یوه‌سته به شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌لایه‌ن بۆڵتۆنه‌وه، چونكه هه‌وڵیدا ههژمونو شێوازی خۆی به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا بسه‌پێنێت، بۆڵتۆن تا ئاستێكی گه‌وره له بڕیارداندا له‌ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا تاكڕه‌و بوو، ئه‌نجومه‌نه‌كه ته‌نها ببوه خۆی، له‌بری كاری به‌كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نهتهوهییو له‌ناو لیژنهكانو له‌گه‌ڵ تیمی هاوكاری، بۆڵتۆن پشتی به گروپێكی زۆر بچوك له یاریده‌ده‌ره‌كانی ده‌به‌ست.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له راپۆرتێكیدا له (10/ ئه‌یلول/ 2019) له‌باره‌ی كاره‌كانی بۆڵتۆنه‌وه نوسیبووی: ته‌نها ده‌ستكه‌وتی ده‌گمه‌نی بۆڵتۆن بریتی بوو له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یكه‌ره‌ی سازكردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه.. بۆڵتۆن ته‌نها وێرانكاری له ده‌ره‌وه دروست نه‌كرد، به‌ڵكو له واشنتۆنیش بووه هۆی تێكچونو ئاریشه‌یه‌كی پیشه‌یی.. ته‌نها له‌ماوه‌ی حه‌ڤده مانگدا سیستمی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خاپوركرد، كه په‌یكه‌ره‌یه‌كی ئاڵۆزی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه بوو، ئه‌مه‌ریكا له‌دوای كۆتایهاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه پشتی پێده‌به‌ستێت.
1. دامه‌زراندنی راوێژكارێكی نوێی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پاش چه‌ند رۆژێك له بڕیاری سه‌رۆك ترامپ بۆ دورخستنه‌وه‌ی جۆن بۆڵتون: رۆبه‌رت ئۆبراین نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه بۆ كاروباری بارمته‌كان، چواره‌م كه‌سه له‌م ماوه‌ی ئه‌م كابینه‌ی تره‌مپدا ده‌بێته راوێژكار. شاره‌زایی جۆراوجۆری له بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا هه‌یه. پێشووتر وه‌كو راوێژكار بۆ زیاتر له به‌رپرسێك له پارته‌كانی كۆماری‌و دیموكراتی كاریكردوه. له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی جۆرج بۆشی كوڕدا نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا بووه له كۆمه‌ڵه‌ی گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، له‌م ماوه‌یه‌شدا له‌گه‌ڵ بۆڵتۆن كاریكردوه كه نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا بوو له‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه. به‌ده‌ر له شاره‌زایی پیشه‌یی، بیرۆكه‌كانی ئۆبراین له ئاراسته‌ی تێڕوانینه‌كانی سه‌رۆك نزیك ده‌بێته‌وه. له‌و كتێبه‌یدا كه ساڵی (2016) به‌ناوی (له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا نوستوه: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رۆڵی سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له قه‌یرانه‌كانی جیهاندا) چاپیكردوه، باس له تێڕوانین‌و بیرۆكه‌كانی خۆی له‌باره‌ی رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، چین، كۆریای باكور، ئێران ده‌كات. ئه‌و تێڕوانینانهشی له‌گه‌ڵ تێڕوانینه‌كانی ترامپ یه‌كانگیر ده‌بن، به‌بڕوای ئه‌و رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران كاره‌سات بووه.
2. گۆڕانكارییه نوێیه‌كان له ئه‌نجومه‌ندا: به‌گوێره‌ی داب‌و نه‌ریتی باو له ناوه‌نده‌كانی ئه‌مه‌ریكادا، گۆڕینی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كه به باڵاترین به‌رپرس له لوتكه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه داده‌نرێت، به‌دوایدا پرۆسه‌ی گۆڕانكاری له‌و كه‌سانه دێت كه ئه‌نجومه‌نه‌كه‌و دۆسیه سه‌ره‌كییه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌كارخستنی بۆڵتۆن بووه هۆی ده‌ستپێكردنی ئه‌و پرۆسه‌ی گۆڕانكارییانه كه چه‌ند رۆژێكه ده‌ستی پێكردوه، هه‌تا ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی كۆتایی تیمی هاوكاری ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه (National Security Staff) به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا (مات پۆتینگه‌ر) به جێگری راوێژكاری هه‌ڵبژێردرا، ئه‌و پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بووه بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، له‌ناو ئه‌نجومه‌نیشدا به‌رپرس بووه له سیاسه‌تی تایبه‌ت به چین‌و كۆریای باكور. ساڵی (2005) په‌یامنێری رۆژنامه‌ی (ۆڵ ستریت جۆرناڵ) بووه له چین. هه‌ندێك كه‌سایه‌تی دیكه‌ش بڕیاریاندا دوای رۆیشتنی بۆڵتۆن ئه‌نجومه‌نه‌كه بهجێبهێڵن، له‌نێویاندا (ولیه‌م هابه‌ر) راوێژكاری ئه‌نجومه‌ن بۆ كاروباری زانستی كه به‌رپرس بووه له لیژنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئاسایشی كه‌شوهه‌وا، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له (گارێت ماركیز)و (ساره تێنسلی) كه به‌رپرس بوون له په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌م دوو خانمه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نجومه‌نیان له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا رێكده‌خست. هه‌روه‌ها كریستین سامویلیان یارمه‌تیده‌ری كه‌سیی بۆڵتۆن له ئه‌نجومه‌نه‌كه كاره‌كه‌ی به‌جێهێشت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه پرۆسه‌ی گۆڕانكاری جارێ له سه‌ره‌تادایه، ئه‌وه‌ی تائێستا نازانرێ هه‌ڵوێسته له‌باره‌ی هه‌ندێك له‌و به‌رپرسانه‌ی كه بهڕێوهبهرتێییه گرنگه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، به‌تایبه‌تی بهڕێوهبهرتێیهكانی په‌یوه‌ست به ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه.
٣. گۆڕانكارییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان له شێوازی كاری ئه‌نجومه‌نه‌كه: له‌گه‌ڵ رۆیشتنی بۆڵتۆن چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گۆڕانكاری له شێوازی كاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش رووبدات، به‌جۆرێك پرۆسه‌ی بڕیارسازی په‌یوه‌ست به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی یان ئه‌وه‌ی له‌ناوه‌نده‌كانی ئه‌مه‌ریكادا پێی ده‌وترێت (پرۆسه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی: National Security Process) زۆرتر پیشهگهرانهو له‌چوارچێوه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵدا بدرێت.
به‌پێچه‌وانه‌ی بۆڵتۆنه‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئۆبراین هه‌ماهه‌نگی زیاتر بێت له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی (National Security Team)و وه‌زیره كاریگه‌ره‌كان له‌ناو تیمه‌كه‌دا، له نمونه‌ی وه‌زیرانی بهرگریو ده‌ره‌وه‌و به‌رپرسانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان، هه‌ره‌ها رۆڵی لیژنه سه‌ره‌كی‌و لاوه‌كی‌و لیژنه‌كانی هه‌ماهه‌نگی به‌هێزتر بكرێت. پشت به‌ستنی زیاتر به تیمی هاوكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی (National Security Staff)، هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی كۆبونه‌وه خولییهكانی كاركردن له‌ناو ئه‌نجومه‌ندا. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت شێوازی كاری ئه‌نجومه‌نه‌كه له ده‌ورانی بۆڵتۆنه‌وه بگۆڕێت بۆ شێوازێك ئه‌نجومه‌نه‌كه رۆڵێكی زۆر گه‌وره‌تری له رۆڵی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت.
درێژەپێدانی سیاسه‌ته‌كان
ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییدا روویدا، چ به‌دانانی سه‌رۆكێكی نوێ یان گۆڕینی شێوازی كاری ئه‌نجومه‌نه‌كه، وه‌كو چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كارناكاته سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی دۆزه‌كانی ئاسایش‌و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ست به ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤینه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه. چونكه سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به دۆزه‌كانی له نمونه‌ی ئێران: ئه‌فغانستان، لیبیا، سوریا، سه‌وداو مامه‌ڵه‌ی سه‌ده (صفقه القرن)، له‌ڕووی تێڕوانینه ستراتیژییه‌كانه‌وه هه‌روه‌كو خۆی ده‌بێت، له‌وانه‌یه هه‌ندێك گۆڕانكاری شكڵی یان سنوردار له شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م سیاسه‌تانه نه‌وه‌كو له ناواخنه‌كه‌ی رووبدات.
پێشبینیی به‌رده‌وامبونی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌مبه‌ر كێشه‌كانی ناوچه‌كه، له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه سه‌رۆك ترامپ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی بڕیاردان له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، له‌سایه‌ی ئه‌زمونی سێ راوێژكاره‌كه‌ی پێشوو (مایكڵ فلین، ئێچ ئاڕ ماكماسته‌ر، جۆن بۆڵتۆن) سه‌رۆك له بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ست به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له هه‌مبه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌سی سه‌ره‌كی‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه بووه، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه راوێژكاری نوێ رۆبه‌رت ئۆبراین سه‌رباری تێڕوانینه‌كانی خۆی، كاربكات بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی راوێژكاره‌كانی پێش خۆی. له‌وانه‌ش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ئێرانه‌وه – به‌نمونه- ره‌خنه‌ی له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه هه‌یه‌و ئێران به "گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی به‌خێوكه‌ری تیرۆر له جیهاندا" داده‌نێ.
بڕباری سه‌رۆك ترامپ به لادانی بۆڵتۆنو دانانی ئۆبراین بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به سه‌ره‌تایه‌كی نوێ‌و جیاواز داده‌نرێت، ئیدی له‌ڕوی ئه‌و رۆڵه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌یگێڕێ، یان شێوازی كاری ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه یاخود ته‌نانه‌ت گۆڕانكارییه‌كان له تیمی كاردا بێت. وه‌لێ ئه‌م سه‌ره‌تایه كاریگه‌رییه‌كی سنورداری له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت، گۆڕانكارییه‌كه له شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت، نه‌وه‌كو له ناواخنی سیاسه‌ته‌كانیدا به‌تایبه‌تی له هه‌مبه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، چونكه ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌دیلی سیاسی جۆراوجۆر پێشكه‌ش به سه‌رۆك ده‌كات، وه‌لێ هه‌ر له ده‌وری ئاراسته‌كانی سهرۆكو هه‌ڵوێسته‌كانی ده‌خولێته‌وه.
لە عەرەبییەوە/ بارام سوبحی
سه‌رچاوه/ مركز المستقبل للأبحاث والدراسات المتقدمة